Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە
  • WhatsApp -Viber - 00964770768123
  • Contact - kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

وەزیری کارەبا پێشوازى لە هەریەک لە وەزیری وزەی بۆسنا و باڵیۆزی ئۆکرانیا لەعێراق کرد

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 30 October 2013

بەمەبەستى پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیاکانی وڵاتى بۆسنا لە بواری پرۆژەکانی کارەبا، ئەندازیار یاسین شێخ ئەبوبەکر ماوەتی وەزیری کارەبا ئەمڕۆ 29/10/2013 لە نوسینگەى تایبەتى خۆی بەئامادەبوونى راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت پێشوازی لە ( ئێرداڵ ترهۆلج ) وەزیری وزە و کانزاکان و پیشەسازی بۆسنە و شاندی یاوەری کرد.


لەم دیدارەدا وەزیری وزەى بۆسنا خۆشحاڵی خۆی بەم پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستان لەسەرجەم سێکتەرەکان بەتایبەت لە سێکتەری کارەبا دەربڕی و هیوای بەشداری زیاتری کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی لەپرۆژەکانی کارەبا کرد بە ئامانجی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی و وەزارەتی کارەبا. لەتەوەرێکی تری دیدارەکەدا یاسین شێخ ئەبوبەکر ماوەتی وەزیری کارەبا ئەم هەنگاوەی وەزیری وزەی بۆسنای بەرز نرخاند بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی تایبەت بە کارەبا لە وڵاتی بۆسنا بەمەبەستی زیاتر بەشداریکردنیان لە پرۆژەکانی کارەبا، هاوکاتیش ئامادەیی وەزارەتی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی و هاوکاری کردنی زیاتری کۆمپانیاکانی وڵاتی بۆسنا.
هەر هەمان رۆژ یاسین شێخ ئەبوبەکر ماوەتی وەزیری کارەبا پێشوازی لە ( ئەناتۆڵیا مارێنتس) باڵیۆزی وڵاتی ئۆکرانیا لە عێراق کرد، لەسەرەتای دیدارەکەدا کونسوڵی وڵاتی ئۆکرانیا خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە لەگەڵ وەزیری کارەبا دەربڕی و رایگەیاند ئامانجیان لەم سەردانەدا پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستانە بەتایبەت کۆمپانیاکانی بواری کارەبا بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە سەرجەم سێکتەرەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن.
وەزیری کارەبا داوای لەشاندی میوان کرد کە بتوانن هانی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەیان بدەن تاوەکو بەهاوشێوەی کۆمپانیاکانی تری وڵاتانی تر بەشداری لەپرۆژەو وەبەرهێنانەکانی بواری کارەبا لەهەرێمی کوردستاندا بکەن . لەتەوەرێکی دانیشتنەکەدا وەزیری کارەبا باسی لەو پێشکەوتنانە کرد کە وەزارەتی کارەبا بەپاڵپشتی ئەنجومەنی وەزیران ناوێتی بۆ پەرەپێدانی سێکتەرەکانی کارەبا.


-----------------------------
وه‌زاره‌تی كاره‌با
راگه‌یاندن


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن داوای باشكردنی خزمه‌تگوزاری له‌ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنیت ده‌كات

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 30 October 2013

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ كۆمپانیاكانی ئینته‌رنیت ده‌كات ئه‌وانه‌ی به‌ سیسته‌می وای ماكس كارده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ند بوونیان به‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باشتركردنیان كه‌ هاووڵاتیان گله‌ییان هه‌یه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن كۆمپانیاكانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن و ئه‌گه‌رنا رێوشوێنی یاساییان له‌به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

 

بـۆ گشت كۆمپانیاكانی مۆڵه‌ت پێدراوی ئه‌نته‌رنێت

له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ سستمی وای ماكس

بـابـه‌ت / پاشكۆی گرێ به‌ست

به‌ مه‌به‌ستی جی به‌جی كردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تمان له‌ بواری گه‌یاندن ژماره‌ (1) ساڵی 2012وه‌ به‌ پێ ی پابه‌ندبونتان به‌ گریبه‌ستی سه‌ره‌كی و ئاگاداركردنه‌وه‌تان به‌ نوسراوی فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو مانگی (7) و (8) ی 2013 به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانتان بۆ وه‌زاره‌تمان بۆ واژوو كردنی پاشكۆی گری به‌ست بۆ زیاتر جی به‌ جی كردنی گشت بڕگه‌كانی گری به‌ستی نێوانمان به‌ره‌و پێش چوونی خزمه‌تگوزاریه‌كانتان و نه‌هێشتنی گله‌یی و گازانده‌ی هاولاتیان وه‌له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری ئه‌نته‌رنێت له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌گه‌یشتنتان به‌ زۆر شوێنی مۆڵه‌تتان بۆیه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ین له‌ دوای ئه‌م بلاو كراوه‌یه‌ ته‌نها پانزه‌ ڕۆژ مۆڵه‌ تتان هه‌یه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌تمان بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستی ئاماژه‌ بۆكراو وه‌ دوای ماوه‌ی دیاری كراو وه‌زاره‌تمان هه‌ڵده‌ستی به‌ ئه‌نجامدانی كاری یاسایی به‌رامبه‌ر كۆمپانیاتان.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆسته‌ و گه‌یاندن

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن

29-10-2013

 

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 

گاز پرۆمی روسیا پرۆژه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام ده‌دات

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 30 October 2013

كۆمپانیای گازپرۆمی روسیا، كه‌ له‌ ئێستادا له‌ناوچه‌كه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوو سه‌رقاڵی گه‌ران و دوزینه‌وه‌ی نه‌وته‌، به‌ پێی پلان ساڵانه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام ده‌دات و له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌قاڵی دارشتنی پلانی 2014 بۆ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌

به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی گشتیه‌كانی كۆمپانیای گازپرۆمی روسیا و وه‌فدێكی یاوه‌ری، له‌دیدارێكدا كه‌ قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رپرسانی ئیداری هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌ی بوون، به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی گازپرۆمی روسیا رایگه‌یاند وه‌ك نه‌ریتێكی كۆمپانیاكه‌یان له‌و شوێنانه‌ی سه‌رقاڵی كاركردنن، ئه‌نجامدانی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزراری و گشتی ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی خۆیان له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه‌ له‌ پلانیاندایه‌ له‌ بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی تواناكانی لاوان، وه‌رزش، ته‌ندروستی و گه‌شه‌پێدانی كلتور و هونه‌ر زۆر بواری تر ساڵانه‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام بده‌ن و له‌ئێستاشدا بۆ دارشتی پلانی ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌2014 له‌ سنوره‌كه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن لیژنه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیاكه‌و به‌رپرسانی ئیداری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سنوره‌كه‌دا پێكهاتووه‌.وتیشی: به‌پێی پلانه‌كه‌مان سالانه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ بۆ سنوره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری سلێمانی وێرای ده‌ست خۆشی له‌ كۆمپانیاكه‌، داوای كرد پرۆژه‌كان به‌ هه‌ماهه‌نگی بێت له‌گه‌ڵ پلانی ساڵانه‌ی حكومه‌تدا و ئه‌و پرۆژانه‌ جی به‌جی بكرێن كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه‌ بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌

پارێزگار داواشی كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قائیمقامه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن و پلانی ساڵانه‌ وه‌ربگرن و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ ئه‌نجام بده‌ن كه‌ ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه‌.

پارێزگار داواشی كرد كۆمپانیاكه‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌ سلێمانی بكاته‌وه‌ و پشتیوانی و هاوكاری ده‌زگاكانی حكومه‌تیشی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن.. گیرفانبڕه‌كانی به‌رده‌م بانكه‌كان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیر كران

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 30 October 2013

له‌ كاتێكدا كه‌ سه‌رقاڵی بڕینی گیرفانی هاووڵاتییه‌ك بوون، دوو كه‌سی به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی باشووری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی هه‌ولێره‌وه‌ قۆڵبه‌ست كران.

 

نه‌قیب ئومێد عاره‌ب ئه‌فسه‌ری نووسینگه‌ی باشووری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان ڕایگه‌یاند "دوای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند حاڵه‌تێكی بڕینی گیرفانی هاووڵاتیان و دزینی پاره‌ لێیان له‌ناو بانك و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه‌ی حكوومیدا، هێزه‌كانمان له‌ نووسینگه‌ی باشووری هه‌ولێر، ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد كرد و، توانییان دوو تاوانبار كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی شاری مووسڵن به‌ ناوه‌كانی (ج.ڕ.ع) له‌دایكبووی (1953) له‌گه‌ڵ (ع.ب.ێ) له‌دایكبووی (1954) له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاوانێكدا ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ بڕینی گیرفانی هاووڵاتییه‌ك بوو و بڕی (800) دۆلاریان له‌ گیرفانی هاووڵاتییه‌كه‌ ده‌رهێنابوو.

نه‌قیب ئومێد عاره‌ب، ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و دانیان به‌وه‌شدا ناوه‌ كه‌ جگه‌ له‌و تاوانه‌، چه‌ند جارێكی دیكه‌ش تاوانی هاوشێوه‌یان له‌ سنووری شاری هه‌ولێر و مووسڵ ئه‌نجام داوه‌.دادوه‌ریش بڕیاری داوه‌ به‌ ڕاگیركردنی تاوانباره‌كان و ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ پێی مادده‌ی (446) له‌ یاسای سزادان.

ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر

ئومێد پشده‌ری

07504302755


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

ژاپۆنییه‌كان هاوكاری كوردستان ده‌كه‌ن

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 25 October 2013

23ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پاێزگاری سلێمانی پێشوازی كرد له‌سه‌رۆك و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستانی- ژاپۆنی.

له‌دیداریدا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستانی- ژاپۆنی، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكارییه‌كانی ژاپۆنه‌ بۆ كوردستان و هاوكات هه‌وڵدانه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی‌ له‌ هه‌ردوو وڵاتدا و راكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستاندا.

پارێزگاری سلێمانیش له‌ به‌رامبه‌ردا سوپاسی هه‌وڵدانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی كرد بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن و ته‌ئكیدی له‌باشتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌

پارێزگار وتیشی: ئێمه‌ و ژاپۆن له‌ سه‌ده‌ی رابردوودا بیره‌وه‌ری هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌ زوڵم لێكردن و جینۆسایداو هاوكات له‌ هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دوای جه‌نگیشدا هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌ئێستا ئێمه‌ هه‌نگاو ده‌نین بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان دوای جه‌نگ ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌و ئابورییه‌كی به‌هێزمان هه‌بێت.

پارێزگار نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئاماده‌ی كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان له‌ هه‌رێمدا له‌ ئاستی پێویستدا نییه‌ و هاوكات به‌پێچه‌وانی وڵاتانی رۆژئاواوه‌ نوێنه‌رایه‌تی ژاپۆن له‌ هه‌رێمدا نییه‌و و داوای كرد هه‌وڵ بدرێت نوێنه‌رایه‌تی و كونسوڵگه‌ری ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمدا بكرێته‌وه‌.

پارێزگار ته‌ئكیدشی كرده‌وه‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌ به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان بۆ كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ بیانیه‌كان له‌ كوردستاندا ده‌كرێت


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

  1. ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر كاریگه‌ری له‌پرۆژه‌كانی سلێمانی ده‌كات
  2. ڕێنمایی نوی بۆ به‌كرێگرتنی به‌شی ناوخۆی داده‌ڕێژرێت ... ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی
  3. له‌ فه‌رمانگه‌كاندا، لیژنه‌ بۆ چاودێری و به‌دواداچوونی زیاده‌ڕه‌وی پێكده‌هێنرێت
  4. پلانه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر سه‌ركه‌وتوو بوو.. له‌ رۆژانی جه‌ژندا هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان تۆمار نه‌كراوه‌

Page 3 of 6

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 152 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە