Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە
  • WhatsApp -Viber - 00964770768123
  • Contact - kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر: له‌ شه‌ش مانگدا 2743 كه‌سمان به‌ تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیر كردووه‌

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 15 November 2013

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا 2743 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی جیاجیا له‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری قۆڵبه‌ست كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر ڕائید سه‌ران له‌تیف نه‌جم، ئاشكرای كرد كه‌ له‌ شه‌ش مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵدا هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر توانیویانه‌ 2743 كه‌س به‌ تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیر بكه‌ن و ڕاده‌ستی شوێنی په‌یوه‌ندیداریان بكه‌ن.

ڕائید سه‌ران هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان له‌ ماوه‌ی ڕٍابردوودا چه‌ندین كێشه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ ڕوویان داوه‌ وه‌ك كۆنتڕۆڵكردنی كێشه‌ی خێزانی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ندین چه‌ك كه‌ له‌ كێشه‌كاندا به‌كار هێنراون.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو كه‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن دادگاكانه‌وه‌ داوا كراون، هاوكات ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێكیشدا گرتووه‌ كه‌ سه‌رپێچیی یاساییان ئه‌نجام داوه‌ و له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی میرییه‌وه‌ داوا كراون.

سه‌ران له‌تیف هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه‌ هێزه‌كانیان جگه‌ له‌ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی سه‌رشانیان، به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تی خوێنبه‌خشیندا ده‌كه‌ن و كۆمه‌كی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ نه‌خۆشن و بۆ نه‌خۆشخانه‌كان ده‌یانگوازنه‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌و شه‌ش مانگه‌دا چه‌ندین منداڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كردوون.

ئومێد پشده‌ری


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی هاووڵاتیه‌وه‌

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 13 November 2013

 له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 12تشرینی دووه‌می رۆژنامه‌ی هاووڵاتیدا هه‌وڵێك له‌ باره‌ی كڕینی ئوتومبێل بۆ قائیمقامی سلێمانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ رۆژنامه‌كه‌و پامنێری رۆژنامه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی شێونراو زانیاریه‌كانی بڵاوكردووته‌وه‌

بۆیه‌ به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌:

یه‌كه‌م/ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناخۆوه‌ بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی، نه‌ك قائیمقامی سلێمانی كڕدراوه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ش بۆ كاری حكومی كڕدراوه‌و تایبه‌ت نه‌كراوه‌ به‌ كه‌سێك، هه‌روه‌ك قائیمقامیش وه‌ك پۆستێكی باڵای ئیداری له‌ سلێمانیدا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ كاروباره‌ ئیدارییه‌كانی ئۆتۆمبێلێكی شیاوی له‌ به‌رده‌ست بێت.

دووه‌م/ فه‌رمانی دابینكردنی ئۆتۆمبێل ته‌نیا بۆ قائیمقامیه‌تی سلێمانی نه‌بووه‌ و به‌ڵكو به‌شێكه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێلی شیاو بۆ ده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاروباره‌كانیان به‌ باشی رای بكه‌ن و و توشی گرفت نه‌بن له‌و رووه‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش یاسایی و ئیدارییه‌و هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێت.

دووه‌م/ به‌داخه‌وه‌ رۆژنامه‌كه‌ بڵاویكردووته‌وه‌ گوایه‌ سكرتێری رۆژنامه‌وانی به‌رێز پارێزگاری سلێمانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندووه‌، له‌كاتێكدا سكرتێری رۆژنامه‌وانی به‌رێز پارێزگار له‌ لێدوانه‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێری رۆژنامه‌كه‌ به‌هیچ جۆرێك به‌و شێوه‌یه‌ی رۆژنامه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ باسی له‌بابه‌ته‌كه‌ نه‌كردووه‌ و ورده‌كاری كڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی باس نه‌كردووه‌، ته‌نیا روونكردنه‌وه‌ی داوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌زگاكانی حكومه‌ت بۆ رایكردنی كاره‌كانیان پێویستیان به‌ ئۆتۆمبێل هه‌یه‌و پارێزگا بودجه‌ی دیاریكراوی بۆ كڕی ئۆتۆمبێل نییه‌ بۆیه‌ بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل پشتی به‌ بودجه‌ی تر به‌سراوه‌، رۆژنامه‌كه‌ش ده‌توانێت ئه‌گه‌ر فایلی ده‌نگی لێدوانه‌كه‌ی پاراستووه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌، له‌مه‌ودواش ناچارین هیچ روونكردنه‌وه‌و لێدوانێك بۆ ئه‌و رۆژنامه‌ نه‌ده‌ین، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له‌ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كاندا ئامانه‌ت ناپارێزن و به‌شێواوی زانیارییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی دڵنیا ده‌بین په‌یامنێرانی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ به‌ ئامانه‌ته‌وه‌ زانیارییه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌.

 

 

سكرتێری رۆژنامه‌وانی به‌رێز پارێزگاری سلێمانی


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 

ده‌سه‌ڵاتی نوسینگه‌كانی مافی مرۆڤ زیاد ده‌كرێت

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 10 November 2013

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت، ده‌سته‌كه‌ به‌گوڕوتینێكی نوێوه‌ ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردووه‌و بۆ باشتر راپه‌راندنی كاره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌ده‌ن به‌ نوسینگه‌كانیان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان، پارێزگاری سلێمانیش راده‌یگه‌یه‌نێت كێشه‌ی گرتووخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

ئه‌مرۆ 10ی تشرینی دووم، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ زیاه‌ بتروس سلێوا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی له‌هه‌رێمی كوردستان.

له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا دووپاتی هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگا و ده‌سته‌كه‌یان كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی له‌ بواری پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌دی ده‌كرێت.

له‌و رووه‌وه‌ پارێزگاری سلێمانی پشیتوانی ته‌واوی خۆی بۆ ده‌سه‌كه‌ ده‌ربڕی و بابه‌تی مافی مرۆڤی به‌ بابه‌تێكی گرنگ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم و تێروانی ده‌ره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێم وه‌سف كردو وتیشی: له‌رووی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر باش چووته‌ پێش به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك كه‌موكوڕی ماوه‌ و پێوستی به‌چاره‌سه‌ره‌

پارێزگار داوای له‌ ده‌سته‌كه‌ش كرد زیاتر گرنگی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری یاسایی سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانی مرۆڤ بده‌ن.

له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی خراپی گرتووخانه‌ی ئێستای گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی روونی كرده‌وه‌: ئه‌و بینایه‌ به‌ خراپی دیزاین كراوه‌ پێش سه‌رده‌می ئه‌و ئه‌و كاتێك ده‌ست به‌كاربووه‌ هه‌وڵی داوه‌ چاكسازی له‌ بیناكه‌دا بكرێت به‌ڵام هێشتا گونجاو نییه‌.

پارێزگار هه‌ر له‌و رووه‌وه‌ وه‌تیشی: دوای گواستنه‌وه‌ی به‌ندییه‌كانی چاكسازی گه‌ورانی ئێستای سلێمانی بۆ بینای نوێی چاكسازییه‌كه‌، بینا كۆنه‌كه‌ی چاكسازی گه‌وران رێك ده‌خه‌ینه‌وه‌و به‌كارده‌هێنین بۆ گرتن و گواستنه‌وه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستانیش له‌ دیداره‌كه‌دا ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ ده‌سته‌كه‌ به‌گوڕوتنێكی نوإ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌و له‌ ئێستادا 12 نوسینگه‌یان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمدا هه‌یه‌و نوسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌كه‌ش گه‌وره‌ترین نوسینگه‌یانه‌

وتیشی: له‌مه‌ودوا ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ نوسینگه‌كان داده‌به‌زێنین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشتر كاره‌كانیان رای بكه‌ن.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

وەرگرتنی خوێندكاران و قوتابیان له‌ کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێم بەبەراورد به‌ عێراق و وڵاتانی دراوسێ لە ئاستێکی بەرزدایە

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 10 November 2013

* ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاو تویژینه‌وه‌ی زانسی

ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی( ٧/١١/٢١٠٣ ) لە سایتی ئاوێنە بابەتێک به‌ناونیشانی (داواکردن لە خوێندکاران بۆ ئەوەی ڕوو لە زانکۆی ئەهلی بکەن گاڵتەجاڕییە) بڵاوکراوەتەوە، دەربارەی ئەم بابەتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بە پیویستی ده‌زانێ ئەم ڕوونکردنەوەیەی لای خوارەوە بخاتە بەر چاوی ڕای گشتیی و خوێنەرانی سایتی ئاوێنە:

  1. ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی( ٦/١١/٢٠١٣ ) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەیدا دكتۆر عه‌لی سه‌عید وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکانی لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند، لەو کۆنگرە ڕۆژنامەیەدا وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەمساڵ (٤٧٨٦٠) دەرچووی ئامادەیی داواکارییان پێشکەشکردوە بۆ وەرگرتن لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێم، لەوانەش (٣٤٠٧١) دەرچووی ئامادەیی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وەرگیران و، (١٣٧٨٩) دەرچوش لە دەرەوەی پلانی وەرگرتن ماونەتەوە،  بەم پێەش بۆمان ڕون دەبێتەوە کە کۆلێژ و پەیمانگه‌کانی هەرێمی کوردستان توانیویانە (٧٢. ٢ ٪)ی دەرچوانی ئامادەیی لەخۆ بگرن، ئه‌وه‌ لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ئاستێکی بەرزدایە، کە ڕێژەی وەرگرتن لەو وڵاتانە لە (٤٠٪) تێناپەڕێت.
  2. بۆ ئەم ساڵی خوێندن، وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقی فیدراڵ (١١٨ هەزار) دەرچووی ئامادەیی وەرگرتووە بۆ (١٥) پارێزگای عیراق، لە کاتێکدا کە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی لە هەرێمی کوردستان بۆ (٣) پارێزگا (٣٤٠٧١) دەرچووی ئامادەیی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان وەرگرتوە، هەر بۆیە خوێنەران و ڕای گشتیی سەرپشک دەکەین بۆ بەراوردکردنی ئەم ڕێژانە.
  3. لە لێدوانەکەی وەزیری خوێندنی باڵادا بەهیچ جۆرێک داوا نەکراوە کە دەرچووانی ئامادەییەکان ڕوو لە زانکۆ ئەهلییەکان بکەن، بەڵکو بەڕێزیان تەنها باسیان لە ڕێژەی پلانی وەرگرتن لە زانکۆ تایبەتەکان کردوە، کە ئەوانیش دەتوانن بۆ ئەمساڵ تا (١٠هەزار) دەرچوی ئامادەیی وەربگرن، ئەم زانیاریەش بە هیچ جۆرێک ناچێتە خانەی گاڵتەجاڕییەوە، بەڵکۆ تەنها پێدانی زانیارییە دەربارەی ڕێژەی پلانی وەرگرتن لەو زانکۆیانە.
  4. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەوڵی تەواوی داوە کە سوود لەوپەڕی توانای وەرگرتنی کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێم وەربگیرێت، بێگومان هەموو زانکۆیەکی کوردستان توانای وەرگرتنی سنووردارە، بۆ ئەمساڵیش وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا کە (٤٠٪)ی توانای وەرگرتن بۆ هەموو کۆلێژ و پەیمانگه‌یەک زیاد بکات بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین ژمارەی دەرچووانی ئامادەیی لە ئامێز بگرن،  ئه‌وه‌ له‌ كاتیكدایه‌ لە هیچ وڵاتێکی دونیادا هیچ حکومەتێک ناتوانێت هەموو دەرچوانی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگه‌کان وەربگرێت، بەڵکو زۆرینەی دەرچوان لە دەرەوەی پلانی وەرگرتن دەمێننەوە.

   لە کۆتاییدا چاوەڕێمان دەکرد کە ڕاگەیاندنەکان بەشێوەیەکی زانستییانە بەراوردکاریان لە نێوان ڕێژەی وەرگرتن له‌ هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی دیکەی دونیا بکردایە، نەوەک بەشێوەی نەگەتیڤ لە ئەنجامەکانی وەرگرتن لە زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێم بڕوانن.

                           وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

                                      10/11/2013


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

روونكردنه‌وه‌كی گرنگی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی پارێزگاری سلێمانی

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 10 November 2013

نوسینگه‌ی راگه‌یاندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ناره‌وایه‌ی دژی به‌رێز به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ستیان پێكردووه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به‌ چه‌ندین ده‌قی یاسایی روونی ده‌كاته‌وه‌ دانانی به‌رێز به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح وه‌ك پارێزگاری سلێمانی هیچ كێشه‌یه‌كی یاسایی تێدانییه‌و قانوونیه‌

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" ئێمه‌ رای گشتی كوردستان و هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كان له‌مه‌ترسی لێدوانێكی له‌م جۆره‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌سكه‌وتی فیدرالی و دانپێدانانی له‌ده‌ستوری عیراقدا بكرێته‌ قوربانی مه‌رامێكی سیاسی و هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵ بده‌ن به‌بێباكی فیدرالی كه‌ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌موو كوردستانه‌، بكه‌ن به‌نرخی وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

سه‌باره‌ت به‌پرسی پارێزگاری سلێمانی و هه‌ندێ لێدوانی رۆژنامه‌نوسی كه‌له‌مباریه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ روو، كه‌گوایه‌: (پارێزگاری سلێمانی نایاساییه‌و به‌پێی یاسای به‌عس دانراوه‌، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌توانێت كه‌سێكی تر هه‌ڵبژێرێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش پێویستی به‌واژووی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نییه‌، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و لێدوانانه‌ دوو ئیداره‌ییه‌ وئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌توانێت خۆی په‌سه‌ندی بكات) .

ئێمه‌ رای گشتی كوردستان و هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌كان له‌مه‌ترسی لێدوانێكی له‌م جۆره‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ده‌سكه‌وتی فیدرالی و دانپێدانانی له‌ده‌ستوری عیراقدا بكرێته‌ قوربانی مه‌رامێكی سیاسی و هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵ بده‌ن به‌بێباكی فیدرالی كه‌ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌موو كوردستانه‌، بكه‌ن به‌نرخی وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی.

له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان هه‌یه‌ كه‌هاوكار بن به‌یه‌كجاری پاشماوه‌ی گرفته‌كانی دوو ئیداره‌یی گه‌ر هه‌بن چاره‌ بكرێن، كه‌چی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌وپه‌ڕی بێباكیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت له‌پاڵ دیارده‌ی نه‌خوازراوی دوو ئیداریه‌وه‌ راو له‌ئاوێكی لێڵدا بكات و هه‌وڵ بۆ ده‌ستخستنی پۆستی پارێزگای سلێمانی بدات، كه‌ئه‌مه‌ خواستێكه‌ ناكرێت به‌هیچ جۆرێك له‌سه‌ر حسابی لاوازكردنی فیدرالی كوردستان بێته‌دی.

سه‌باره‌ت به‌نایاسایی بوونی دانانی به‌رێز به‌هرۆز محمد ساڵح به‌پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ دژی پارێزگاری سلێمانی ناڕه‌وایه‌ به‌پشت به‌ستن به‌م بنه‌ما یاساییانه‌ی خواره‌وه‌:

• له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا لیستی 109 ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، به‌ده‌نگی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر لیستی 109 دانرا، كه‌له‌و كاته‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئارادا نه‌بوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی جیابونه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌یه‌كێتی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته‌ چونه‌ پاڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌م شێوه‌یه‌ به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی 2005 لیستی گۆڕان به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه‌ وقسه‌كردنیان به‌ ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه‌.

• بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌جێبه‌جێكردنی یاسای ده‌سه‌لاتی حكومه‌ته‌ ناوخۆیه‌كان ژماره‌ 71 ساڵی 2004 كه‌به‌یاسای بریمه‌ر ناسراوه‌، به‌ڵام له‌دیباجه‌و ماده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دا به‌روونی هاتوه‌ كه‌ئه‌و یاسایه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی پارێزگاكانی سه‌ر به‌هه‌رێمی كوردستانی نابێت، به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ده‌ستور هه‌رێمێكی فیدرالی دانپێدانراوه‌و مامه‌ڵه‌كردنی پارێزگاكانی سنوری هه‌رێم هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری عیراق مانای به‌تاڵكرنه‌وه‌ی فیدرالی و پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوریشه‌، بۆ ئه‌م داوكاریه‌ به‌ر له‌هه‌موو شتێك ناده‌ستوریه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ سازدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ ساڵی 2005 له‌ به‌ر ڕۆشنایی یاسای هه‌ڵبژاردنی ژماره‌ 16 ساڵی 2005 بووه‌ و ناكرێت ته‌نها هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ساڵی 2005 بكرێته‌ بنه‌ما بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بریمه‌ری ژماره‌ 71 ی ساڵی 2004.

• هه‌رچی یاسای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌ ژماره‌ 3 ساڵی 2009 به‌پێی ماده‌ی 41 ی ئه‌و یاسایه‌، له‌ده‌ستپێكی خولی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر به‌گوێره‌ی ماده‌ی 37 هه‌مان یاسا كار به‌یاسای ساڵی 1969 ده‌كرێت تاهه‌ڵبژاردنی نوێ.

• بۆ چاره‌سه‌ركردنی بۆشایی ئیداری پۆستی پارێزگار له‌سلێمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هیچ كام له‌ یاسای بریمه‌ر و یاسای نوێی پارێزگاكانی هه‌رێم كاریان پێناكرێت به‌ناچاری، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌نای برده‌ به‌ر یاسای پارێزگاكان ژماره‌ 159 ی ساڵی 1969.

• لێكدانه‌وه‌ی دانانی پارێزگاری سلێمانی به‌پێی یاسای به‌عسی ساڵی 1969 به‌وه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی كورستان بڕوای به‌یاسای مه‌ركه‌زی و ناهاوچه‌رخی به‌عسه‌، ئه‌مه‌ دوره‌ له‌راستیه‌وه‌، چونكه‌ یاسای نوێی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌رۆژی 4/5/2009 به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا، ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی فراوان به‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو پارێزگار و ره‌چاوكردنی بنه‌مای دیموكراتی له‌هه‌ڵبژاردنیان، بۆیه‌ تۆمه‌تباركردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌كارپێكردنی یاساكانی به‌عس بێ بنه‌مایه‌و ته‌نیا بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵكو حكومه‌ت ماده‌ی 37ی یاسای پارێزگاكانی ساڵی 2009 ی جێبه‌جێكردوه‌.

• به‌هۆی ناكۆكی و ململانێی سیاسی، سلێمانی له‌م ساڵانه‌ی دوایی روبه‌ڕوی دۆخێكی سیاسی نه‌خوازراو بوه‌وه‌، ئه‌م دۆخه‌ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كاروباره‌كانی حكومه‌ت و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كانی له‌و پارێزگایه‌دا دروست كرد، جگه‌ له‌مه‌ش پارێزگاری پێشووی سلێمانی دانا ئه‌حمه‌د مجید، له‌ده‌ره‌نجامی به‌دواداچوونی یاسایی له‌سه‌ر راپۆرته‌كانی دیوانی چاودێری دارایی، دۆسیه‌ی دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید ره‌وانه‌ی دادگا كراو روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسای بوه‌وه‌و له‌دادگاش بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام ناوبراو ئێستا هه‌ڵاتوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌، به‌مه‌ بۆشایه‌كی ئیداری له‌سلێمانی دروست بوو.

• حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌، به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌فه‌رمانی هه‌رێمی پارێزگاری ئێستای سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشانكردو تائێستاش چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان پارێزگارو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ئه‌نجام دراون.به‌ڵام تادوای هه‌ڵبژاردنی 21/9 ئه‌م پرسه‌ به‌م شێوه‌یه‌ نه‌وروژێندراوه‌، بۆیه‌ ده‌كرێ بوترێتوروژاندنی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌م جۆره‌ی ئێستای ئاماژه‌یه‌كی دیاریخواستی كه‌رتكردنی هه‌رێم و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی واقیعی تاڵی دوو ئیداره‌ییه‌، نه‌ك هه‌وڵی گێرانه‌وه‌ی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن.

• هیچ عورفێكی یاسایی رێگه‌ نادات كه‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بكرێته‌ بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.

لێره‌دا حكومه‌تی هه‌رێم جارێكیتر دوپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌نزیكترین كاتدا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دیاریده‌كرێت و ئه‌وكات له‌رێگه‌ی سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌موو پرسه‌كان یه‌كلایی ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌م رێگه‌ چاره‌یه‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی تر لادانه‌ له‌یاسا.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

  1. وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هاوکاری چارەسەرکردنی کێشەی کوژانەوەی سیستەمی کارەبای ناوچەی باکوری عێراق و کەرکوک و بەشێک لەشاری بەغدای کرد
  2. ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی
  3. ڕێكخراوی دادی ئاڵمانی پڕۆژه‌كانی ساڵی داهاتوی ده‌خاته‌ڕو ... * ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی
  4. هه‌ولێر..جامشكێن و گێچدزه‌كان ده‌ستگیر كران

Page 2 of 6

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 58 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە