Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە
  • WhatsApp -Viber - 00964770768123
  • Contact - kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم چه‌ندین رێنمای بۆ سه‌ربرێنی ئاژه‌ڵ له‌ چه‌ژندا ده‌خاته‌ روو

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 12 October 2013

به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم له‌رۆژانی جه‌ژنی قورباندا چه‌ندین رێوشوێن ده‌گرێته‌ به‌ر له‌كاتی سه‌ربرین و قوربانیكردنی ئاژه‌ڵ له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌

به‌پێی ئه‌و رێو شوێنانه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌بێت له‌ رۆژانی جه‌ژنی قورباندا كوشتارگه‌كان كراوه‌ بن و هه‌وڵ بدرێت ئاژه‌ڵی قوربانی له‌ رێگه‌ی كوشتارگه‌كانه‌وه‌ سه‌رببڕدرێن

هه‌روه‌ك ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ فه‌رمانی به‌ ڤێتێرنه‌رییه‌كانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ داوه‌ تیمی گه‌ڕۆك پێكبهێنن بۆ پشكنینی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو له‌ ماڵه‌كاندا

له‌به‌شێكی تری رێوشوێنه‌كاندا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ داوای كردووه‌ كه‌ رێنمای هاووڵاتیان بكرێت كه‌ له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵدا ئاژه‌ڵه‌كه‌ له‌ شوێنی خاوێن و سه‌رببڕدرێت و پاشماوه‌كانی بكرێته‌ كیسی نایلۆن و له‌رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی گواسته‌وه‌ی خاشاكه‌وه‌ فڕێ بدرێن

هه‌روه‌ك داوا ده‌كات له‌كاتی دابه‌شكردنی گۆشتی قوربانیدا گوشته‌كه‌ له‌ كیسی روونی بێ ره‌نگدا ده‌به‌ش بكرێت.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی زانكۆلاین درێژ كرایه‌وه‌ ... ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 12 October 2013

ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی زانكۆلاین درێژ كرایه‌وه‌ ... ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

 به‌ئامانجی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ده‌رچوانی قۆناغی (12) ئاماده‌یی، كه‌ تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ فۆرمه‌كانیان له‌ ڕێگه‌ی (زانكۆ لاین) ه‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران و قوتابیان له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی فۆرم له‌ ڕێگه‌ی (زانكۆ لاین) ه‌وه‌ تا كۆتایی ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (14/10/2013) سه‌عات 12ی شه‌و. . . بۆیه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی داواكاره‌ له‌و ده‌رچوانه‌ی قۆناغی ئاماده‌ی كه‌ تا ئێستا فۆرمی داواكاریان پێشكه‌ش نه‌كردوه‌، په‌له‌ بكه‌ن داواكانیان له‌ ڕێگه‌ی (زانكۆ لاین) ه‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 \

هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی له‌ سمینارێكدا .. دكتۆر ئیبرایم تاهیر: هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی له‌ كوردستان ڕووی له‌ زیادبوونه‌

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 12 October 2013

دكتۆر ئیبراهیم تاهیر ڕاگه‌یاند ڕێژه‌ی (3%) دانیشتوانی هه‌ولێر دووچاری هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی بوون و (85%) ی ئه‌و ڕێژه‌ش له‌ ڕیگه‌ی چاره‌سه‌ری ددانه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی دكتۆر ئیبراهیم تاهیر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستن و ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی سمینارێكیدا هات، كه‌ به‌ناونیشانی (هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی) بۆ كارمه‌ندانی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیه‌وه‌ ڕێكخرابوو.

 له‌و سمیناره‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سی شه‌ممه‌ له‌ هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چوو، دكتۆر ئیبراهیم له‌ سه‌ره‌تایی سمیناره‌كه‌یدا ڕاگه‌یاند: هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی كه‌ نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌یه‌ مه‌ترسی زیادبوونی لی ده‌كرێت له‌ كوردستان، وتیشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ (6) جۆری هه‌یه‌، دوو جۆری یه‌كه‌میان كه‌ بریتین له‌ (ڕ، ی) زۆر ترسناك نین و نیشانه‌كانی زوو ده‌رده‌كه‌ون و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌ له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌مینێته‌وه‌، ڕێژه‌ی مردن له‌ جۆری (ڕ) له‌ناو گه‌وران زیاتره‌ له‌ناو منداڵان، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ناو گه‌وران له‌ هه‌زار كه‌سی توشبوو (17) كه‌سیان ده‌مرن، به‌ڵام له‌ناو هه‌زار منداڵی توشبوو (1) منداڵ ده‌مرێت، هه‌رچی جۆری (ی) ه‌ ئه‌و ڕێژه‌ی مردن له‌ناویاندا (20%)، سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و دوو جۆره‌ی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ره‌ش دكتۆر ئیبراهیم ووتی: له‌ ڕێگه‌ی ده‌م و ئاوی پیس بڵاوده‌بێته‌وه‌.

 به‌ڵام وه‌ك دكتۆر ئیبراهیم ئاماژه‌ی بۆكرد چوار جۆره‌كه‌ی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر كه‌ بریتین له‌ (ب، س، د، ج) له‌ جۆره‌ ترسناكه‌كانن و زیاتر له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك دوای نزیكه‌ی (180) ڕۆژ ئینجا نیشانه‌كانی به‌دیارده‌كه‌وی، سه‌باره‌ت به‌ڕێگه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و چوار جۆره‌ی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر، دكتۆر ئیبراهیم تاهیر ووتی: ڕیگه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ جۆراو جۆرن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له‌ (په‌یوه‌ندی سێكسی فره‌ كه‌سی، هاوڕه‌گه‌زبازی، به‌كارهێنانی ماددهۆشبه‌ره‌كان له‌ ڕێگه‌ی ده‌رزی لێدان، شوشتنی جگه‌ر كاتێك كه‌ ئامێره‌كان له‌ماوه‌ی (7) ڕۆژ پاك نه‌كرێنه‌وه‌، كوتان، ماچی قوڵ، هه‌موو شله‌مه‌نیه‌كانی مرۆڤ، وه‌رگرتنی ئه‌ندامی مرۆڤێك كه‌ هه‌ڵگری هه‌مان ڤایرۆس بێت، به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی چاره‌سه‌ری و نه‌شته‌رگه‌ری و گواستنه‌وه‌ی خوێن، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت (نه‌شته‌رگه‌ری و ددان) له‌گه‌ڵ سه‌رتاشخانه‌كان) .

ئه‌و پسۆڕه‌ هه‌ر له‌ سمیناره‌كه‌یدا ئاماره‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ئاماده‌بووان ڕاگه‌یاند و به‌ژماره‌ی مه‌ترسیدار له‌ قه‌ڵه‌میدا و ووتی: له‌سه‌ر ئاستی جیهان تا ئێستا (یه‌ك ملیار) كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی جۆری (ب) ن، كه‌ (384) ملیۆن كه‌سیان درێژخایه‌نه‌و ساڵانه‌ش زیاتر له‌ یه‌ك میلۆن كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ ده‌مرن و زیاتر له‌ (4) ملیۆنیش دوچاری هه‌ڵگرتنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بن، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ ئایدز زۆر ترسناكتره‌، چونكه‌ به‌پێیی ئاماری ساڵی (2012) نزیكه‌ی (34) میلۆن كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدز بوون، هه‌روه‌ك ڕێژه‌ی مردن له‌ناو هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز كه‌متره‌ به‌به‌راورد به‌هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر له‌ جۆری (ب) .

دكتۆر ئیبراهیم ڕونیشكرده‌وه‌ ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر له‌ جۆری (س) له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ نێوان (130 بۆ 170) ملیۆن كه‌سه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ساڵانه‌ (3 تا 4) میلۆن كه‌سی دیكه‌ دووچاری هه‌ڵگرتنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بن، ووتیشی ژماره‌ی هه‌ڵگرانی جۆری (د) گه‌یشتۆته‌ (10) ملیۆن كه‌س له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ ئامێری پشكنینی ئه‌و ڤایرۆسه‌یان هه‌یه‌، هه‌روه‌ك ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌رن له‌ جۆری (ج) بوون گه‌یشتۆته‌ یه‌ك میلۆن كه‌س، ئه‌و پسۆڕه‌ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له‌ كوردستان و به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری پشكنین تا ئێستا نازانین ڕێژه‌ی هه‌ڵگرانی هه‌وكردنی جگه‌ری ڤایرۆسی له‌ جۆره‌كانی (د، ج) چه‌نده‌.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ شاره‌كانی كوردستان، دكتۆر ئیبراهیم تاهیر ڕایگه‌یاند: هۆكاره‌كان جۆراوجۆرن به‌ڵام دیارترینیان بریتین له‌ (كرانه‌وه‌ی سنوره‌كانی كوردستان به‌ڕووی وڵاتانی دنیا، كۆچكردنی لاوان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و گه‌ڕانه‌وه‌یان، هاتنی وه‌فد و كرێكاره‌ بیانیه‌كان بۆ كوردستان، شه‌ڕی ناوخۆی عێراق و هاتنی دانیشتوانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ كوردستان، چونكه‌ پشكنینه‌كان ده‌ریانخستوه‌ كه‌ هه‌موو ماڵێك له‌ شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاو حله‌ یه‌كێكیان هه‌ڵگری جۆره‌كانی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌رن، جگه‌ له‌وانه‌ش زۆربونی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و هاتنی گه‌شتیاران به‌و ڕێژه‌ زۆره‌ بۆ كوردستان، بڵاوبونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، لاوازی به‌رنامه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی، كه‌می بودجه‌) بوونه‌ته‌ هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ كوردستان، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: له‌ شاری هه‌ولێر سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌نته‌رێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست و دابینه‌كردنی ده‌رمان و ئامیره‌كانی پشكنین بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌توانین وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ین كه‌ هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.

  • ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 

پارێزگاری سلێمانی چه‌ند بریارێكی گرنگ ده‌رده‌كات

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 09 October 2013

پارێزگاری سلێمانی فه‌رمان به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی ده‌دات، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگری بكه‌ن له‌ دروستكردنی خانوو، ده‌ستكاریكردنی خانوو له‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ناو ماسته‌ر پلانی سلێمانییه‌وه‌و كێشه‌ی زیاده‌ره‌ویان هه‌یه‌، تاكو ئه‌و كاته‌ی نه‌خشه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه‌ مۆڵه‌تیان پإ ده‌درێت، هاوكات پارێزگار ته‌ندروستی سلێمانی راده‌سپێرێت پشكنین بۆ خواردنی عاره‌بانه‌و ده‌ستگێڕه‌كان بكه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوو رێگه‌ی فرۆشتنی خواردنی لی بگرن.

ئه‌م بریارانه‌ی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هات كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی و گه‌شتوگوزار و كاره‌بای سلێمانی، له‌ دیوانی پارێزگا به‌رێوه‌چوو

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ گرفتی زیاده‌ره‌وی كرا له‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سنوری ماسته‌رپلانی سلێمانییه‌وه‌و تائیستا نه‌خشه‌كانیان ته‌واو نه‌كراوه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ پارێزگاری سلێمانی بۆ رێگری له‌ زیادبوونی زیاده‌ره‌وییه‌كان و دانانی نه‌خشه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و گوندانه‌ فه‌رمانی به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دا ڕێگری بكه‌ن له‌ دروستكردنی خانوو و ته‌واوكردن و ده‌ستكاریكردنی ئه‌و خانووانه‌ی هێشتا ته‌واو نه‌بوون له‌و شوێنانه‌دا تا نه‌خشه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت دوای ته‌واو بوونی نه‌خشه‌كان شاره‌وانی سلێمانی مۆڵه‌تی دروستكردنی خانوویان ده‌داتی.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی زیاتر چاودێری كردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له‌ بیناكاندا

له‌و رووه‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی فه‌رمانی دا به‌هیچ جۆرێك كاره‌با نه‌درێت به‌و بینایانه‌ی تازه‌ دروست ده‌كرێن تا پشتراستی بوونی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و به‌رگری شارستانی به‌كوالێتی به‌رز تیاندا نه‌كرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا پێداچوونه‌وه‌ به‌سه‌رجه‌م بینا كۆنه‌كه‌كانیشدا بكرێته‌وه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ جی به‌جإ كردنی مه‌رجه‌كانی به‌رگری شارستانی و سه‌لامه‌تی.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندرا كه‌ بڕی یه‌ك ملیارد و نیو دینار پاره‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ گۆڕینی هێڵه‌كانی كاره‌بای ناو بازاره‌كانی سلێمانی و پارێزگار فه‌رمانی به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی دا به‌زووترین كات ئه‌و پرۆژه‌یه‌ جی به‌جإ بكه‌ن.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی كرا به‌سه‌ر ئه‌و عاره‌بانه‌و ده‌ستگێرانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خواردن ده‌فرۆشن به‌ تایبه‌تی له‌ شه‌واندا

سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ پارێزگار، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی راسپارد له‌ رێگه‌ی لیژنه‌كانیانه‌وه‌ پشكنین بۆ خواردنه‌كانیان بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێك خواردنه‌كانی مه‌رجی ته‌ندروستی تێدا نه‌بوو رێگه‌ نه‌ده‌ن خواردن بفرۆشێت.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لابردنی هه‌ندێك مه‌رج و كارئاسانی بۆ مۆڵه‌تی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراو بریاری پێویستی له‌سه‌ر درا.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.


 

سلێمانی، سویدییه‌كان كۆنفرانسی راهێنانی ده‌روونی له‌ پێناو ئاشیدا به‌رێوه‌ده‌به‌ن

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 03 October 2013

له‌ماوه‌ی سی رۆژدا له‌ شاری سلێمانی كۆنفرانسێكی زانستی بۆ به‌گه‌ڕخستی راهێنانی ده‌روونی له‌ پێناوی ئاشیتدا له‌لاین زانكۆی سكنده‌نافیای نێوده‌وڵه‌تی سوید و به‌سه‌رپه‌ره‌شتی وه‌زیری ته‌ندروستی و هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی به‌رێوه‌ ده‌چێت

ئه‌مرۆ له‌ یه‌كه‌مین رۆژی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندورستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و ژماریه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی سلێمانی و كۆمه‌ڵیك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ زانستی و ئه‌كادیمی سلێمانی ئاماده‌ی بوون

له‌ وته‌یه‌كدا دكتۆر رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ گرنگی ئاشتی بۆ گه‌لی كورد كرد و رایگه‌یاند "له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵم زۆر و شه‌ڕه‌ی دژی كراوه‌، ئاشتی بۆ كورد مانایه‌كی به‌رزی هه‌یه‌"

وه‌زیری ته‌ندروستی وتیشی: له‌كاتی ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك وه‌زیر گرنگیدان به‌ ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ پێشه‌نگی كاره‌كانما بووه‌.

له‌ورووه‌شه‌وه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی چه‌ند نمونه‌یه‌كی له‌ كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هێنایه‌وه‌ له‌وانه‌: زیادكردنی رێژه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌روونی، دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی نوێی ده‌روونی و په‌ره‌پێدانی به‌شه‌كانی ده‌روونی له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی كارمه‌ندان و دكتۆری نه‌خۆشخانه‌و به‌شه‌ ده‌روونییه‌كان بۆ راهێنان و وه‌رگرتنی زانیاری نوی له‌سه‌ر ئه‌و بواره‌

وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم هیواشی خواست كۆنفرانسه‌كه‌ ببێته‌ پردێكی په‌یوه‌ندی نێوان سوید و هه‌رێمی كوردستان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته‌ له‌بواری چاره‌سه‌ری ده‌روونیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان.

به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی راهێنانی ده‌روونی جیهانیش له‌ وته‌یه‌كدا له‌ چوارچێوه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ گرنگی راهێنانی ده‌روونی له‌ پێناو ئاشتیدا كردو رایگه‌یاند ده‌یانه‌وێت كۆنفرانسه‌كه‌ بكه‌نه‌ خاڵی ده‌سپێكی بۆ ده‌ستكردن به‌و كاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بریارشه‌ كۆنفرانسه‌كه‌ سی رۆژ بخایه‌نێت و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین بابه‌تی زانستی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌روونی بخرێته‌روو.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

  1. ئاگادارییه‌ بۆ دانیشتوانی شاری سلێمانی
  2. ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان
  3. له‌ سلێمانی، دوو خوێندنگه‌ی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ده‌كرێنه‌وه‌
  4. وه‌رگرتنی خوێندكاران و قوتابیان بۆ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات

Page 4 of 6

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 152 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە