
عبدالرحمن ێدیق نووسه‌ر و توێژه‌ر و رۆشنبیر تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی ژیانی رۆژانه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و پرسی (هێمنی ناخ له زه‌مه‌نی ژاوه‌ژاودا) ده‌خاته به‌ر باس.
له‌ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا، عه‌بدولره‌حمان صدیق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ رۆژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانه مرۆڤ باس له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا ده‌كات مانای وایه ئه‌و بوارانه‌ی زانست و زانكۆ قسه‌یان بۆ كردین شتێكی باشیان بۆ كردین.ده‌شڵێت: "له وڵاتی ئێمه له‌مه‌ودوا زانست سوودی ده‌بێت، ئێستا تاكی ئێمه بۆی ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ئامێرانه‌ی كه پێشتر به‌كاریان هێناوه زیانه‌كانی زۆرتر بووه له ئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی، مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆ ون بووه له نێو ئه‌و شتانه‌ی كه خۆی دروستی كردووه، هه‌ر خۆشی پرسیار له شته‌كان ده‌كات.
(ڕۆبه‌رت كوخ) ده‌ڵێت سه‌رده‌مێك دادێت مرۆڤ ده‌بێت خه‌بات بكات له پێناو هێمنی دا، ڕاسته زه‌مه‌نێك خه‌باتی ده‌كرد به‌رامبه‌ر له‌ناو بردنی تاعون بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا.
ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی لێوه ده‌كرد ئه‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستایه،
ئه‌و نووسه‌ره له‌به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا قسه‌یه‌كی (ڕۆم سلیزنیك) دێنێته‌وه كه ده‌ڵێت: (ئێمه جاران ئامێرێكمان دروست ده‌كرد مرۆڤ به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، به‌ڵام ئێستا ئامێرێك دروست ده‌كرێت مرۆڤ به‌ڕێوه ده‌بات!) وه‌هه‌روه‌ها رای وایه: "له زۆربه‌ی كارگه‌كانی دونیا كاتێك ته‌سریحی كرێكاره‌كان ده‌كرێت ئه‌وه‌ی توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئامێره‌كانیان نییه، ئه‌وه ده‌رده‌كرێن، نه‌ك بڵێن توانای جه‌سته‌یان لاوازه".
ئه‌و نووسه‌ره و رۆشنبیره دێته سه‌ر باسی سه‌رده‌می ژاوه‌ژاو و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "سه‌رده‌می ئێستا هه‌مووی ژاوه‌ژاوه تێكه‌ڵ بوونی مرۆڤه‌كانه له شوێنه ته‌سكه‌كان، زۆر بوونی ئامێر و خانوو و زه‌ویان داپۆشیوه، هه‌موو له‌مانه بێده‌نگ نین، به‌ڵكو هه‌موویان به ده‌نگن و ده‌له‌رنه‌وه".
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی عه‌بدولڕه‌حمان ێدیق مانگی 9 ـی ساڵی 2012 ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم 5 ملیۆن و 3 سه‌د هه‌زار كه‌سن، ده‌شڵێت: "ئه‌مه ژماره‌یه‌كی باشه كه كوردستان به هه‌ر سی پاڕێزگاكه‌یه‌وه 49000 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و گه‌وره‌تره له وڵاتی هۆڵه‌ندا كه رووبه‌ره‌كه‌ی 41000 كم چوارگۆشه‌یه".
ده‌رباره‌ی قه‌ره‌باڵغی شاره‌كان و دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی به‌رز ده‌َێت: "شاره‌كانی هه‌رێم پڕبوون و شوێن نه‌ماوه بۆ حه‌وانه‌وه، نه‌خۆشخانه و بازاڕ و مۆڵه‌كان پڕبوون، ژماره‌ی دانیشتوانی سلێمانی 235000، دهۆك1316000، هه‌ولێر 1927000، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ پێشتر كه رێژه‌ی دانیشتوان كه‌متریش بوو ئه‌و جه‌نجاڵیه‌ش نه‌بوو، چونكه پێشان گواستنه‌وه كاری باشی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا له سه‌رده‌می ژاوه‌ژاودا كۆپته‌ر دابین كراوه، چونكه كاتێك رووداوێك رووده‌دات ئه‌وا ناتوانین به خێرایی برینداره‌كان بگه‌ینینه نه‌خۆشخانه، چونكه شه‌قام و رێگاكان زۆر قه‌ره‌باڵغن، ئێستا به‌پێی ئاماره‌كان بێت ژماره‌ی ئۆتۆمبێل ملیۆنێك و حه‌فتا هه‌زاره، كه ته‌نها ئه‌گه‌ر به نموونه وه‌ری بگرین شاری هه‌ولێر 523000 ئۆتۆمبێله و 34 هه‌زاری تاكسی و 290 هه‌زاری تایبه‌ت، وه سلێمانی 320 هه‌زار و دهۆكیش 205 هه‌زار، ئاخر ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ زۆری ژماره‌ی ئۆتۆمبێل نییه، به‌ڵكو كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هۆرن لێدانه كه هه‌ر كه‌سێك به مه‌به‌ستێك به كاری دێنێت بۆ سڵاو كردن، بۆ جوێندان، بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا".
ئه‌و نووسه‌ره دێته سه‌ر باسی ته‌كنه‌لۆژیاو پێی وایه ته‌كنه‌لۆجیا وایكردووه وازبێنین له پشت به‌خۆ به‌ستن و روو كردنه پشت به‌ستن به ئامێره‌كان.
گووتیشی: "كاتێك مۆبایل یان لاپتۆپێكمان لێ ون ده‌بێت ئه‌بێت هه‌ر بیدۆزینه‌وه، چونكه هه‌موو زانیار و شته‌كانمان له‌ناو ئه‌م ئامێرانه‌وه هه‌ڵگیراوه.ئێستا له‌به‌ر زۆری ته‌كنه‌لۆجیا هیچ كارێك جێبه‌جی نابێت، بۆیه پێویسته مرۆڤ پێویسته ئازاد بێت..راسته ته‌كنه‌لۆجیا خزمه‌تی كردووه و جیهانی كردووه به گوندێكی بچووك، به‌ڵام ماڵێكی كردووه به جیهانێكی گه‌وره، جاران له ماڵه بچووكه‌كان پیاو و ژنی گه‌وره دروست ده‌بوون، كه‌چی ئێستا چه‌ندین كچ سه‌ریان هه‌ڵگرتووه له ماڵی باوكیان كه له دادگا ده‌ڵێن ئێمه له ماڵه‌وه كه‌س نییه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین له رێگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیاوه خه‌ڵكمان ناسیوه و ئه‌وا تووشی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووین".
سه‌باره‌ت به زۆربوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه كوردییه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و ناولێنانی ئۆتۆمبێله‌كان، عه‌بدولره‌حمان ێدیق ده‌ڵێت: "له كوردستان 224 كه‌ناڵ هه‌یه به رادیۆ و تیڤییه‌وه، یه‌كێك له كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان ده‌یگوت: هه‌موو شه‌وێك 3 ملیۆن داهاتی ریكلامه‌و دانانی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌م 3 ده‌فته‌ری تیچووه، ئیدی ئه‌وه مانگی ده‌كاته 90 ملیۆن دینار، له روانگه‌ی دینیش ئه‌گه‌ر مرۆڤ داهێنه‌ریش بێت داهێنانه‌كه‌ی گه‌یشته ئاستێك ئه‌وه گوناهه.یان ناولێنای ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ناوی ئافره‌تانه‌وه چه‌ندین جار به یه‌كێتی ئافره‌تان و خانمان و ژنانم گوتووه كه رازی نه‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ناو بنێن وه‌نه‌وشه یان مه‌رزیه".
هه‌روه‌ها درێژه به قسه‌كانیدا ده‌دات و ده‌ڵێتك "هه‌روه‌ها به‌هاترین شت لای ئێمه جل و به‌رگمانه و خۆشمان هه‌رزانترینی شته‌كانمانین، ته‌كنه‌لۆجیا له‌لایه‌كی تریشه‌وه مه‌ترسی ده‌بێت كاتێك كارگه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت ته‌نها به ئامێر كار ده‌كات، ئه‌وه ئێمه دیسان ژماره‌یه‌ك كرێكارمان بێكار مانه‌وه، له كوردستان 1320 كۆمپانیا نێوخۆیی و 2100 بیانی هه‌یه، مرۆڤ ئاگاداری خۆی نییه و ته‌واو سه‌ر لێشێواوه، مرۆڤ دروست كراوه و ئه‌قڵ له به‌شی سه‌ره‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام مرۆڤی ئێستا سه‌ره‌و خوار بۆته‌وه و له‌سه‌ر سه‌ر ده‌ڕوات، ئه‌قڵ كه‌وتۆته ژێر پێیه‌كانی، ئه‌ها سه‌یر كه‌ن زۆر كه‌ناڵ هه‌یه گرنگی به سێكس ده‌دات و هه‌ندێك كه‌ناڵیش گرنگی ده‌ده‌ن به خواردن! وا ده‌زانن مرۆڤ گرنگترین شتی سێكسه و دواتر خواردن دوای ئه‌وه سۆز كۆتای ئه‌قڵ!".
هه‌روه‌ها پێی وایه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ترساوه، چونكه به گووته‌ی خۆی له‌لایه‌ك ده‌ڵێن ئه‌نفلۆنزای به‌راز یان ئه‌نفلۆنزای باڵنده سه‌ری هه‌ڵدا.بۆیه ده‌بێژێت: "ئه‌وه هه‌مووی له قازانجی كۆمپانیاكانه و مریشك و په‌له‌وه‌ری خۆماڵیمان پێ له‌ناو ده‌به‌ن و مریشكی بیانیمان بۆ ده‌نێرن، به‌مه‌ش ئێمه گه‌ڕاینه‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی، یاخود كاتێك یاریزانێك له یانه‌یه‌ك ده‌چێت بۆ یانه‌یه‌كی تر پێی ده‌ڵێن ده‌فرۆشرێت، ئه‌وه هه‌موو كۆیلایه‌تی و بچووك كرانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه، گه‌نجان ده‌نێرن بۆ خوێندن له وڵاتان پاسپۆرته‌كانیان لێوه‌رده‌گرنه‌وه و كاری خراپیان پێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه".
سه‌باره‌ت به گرنگی كات ئه‌و توێژه‌ره هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "ژیان لافاوی كاته هه‌موو لافاوێك له یه‌كگرتنی چه‌ند دلۆپه ئاوێك پێك هاتووه و ئێمه‌ش ژیانمان وه‌كو لافاو ده‌ڕوات، ئێمه هه‌رگیز گرنگی ناده‌ین به‌كات، بیر ناكه‌ینه‌وه له‌وه‌ی خودا به ته‌مه‌نی ئێمه سوێند ده‌خوات، من تێناگه‌م ئه‌م په‌له‌كردنه‌مان له پێناو چییه؟ هه‌ركاتێك به ئۆتۆمبێل خێرا ده‌ڕۆین كاتێك له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێك لێك ده‌ده‌ن پۆلیسی هاتوچۆ پێت ده‌ڵێت چیه بۆچی وات كرد؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین: نازانم..كێشه ئه‌وه‌یه كه ئاگامان له خۆمان نییه".
ئه‌و، وته‌یه‌ك دێنێته‌وه و ده‌ڵێت: "تورك ده‌ڵێت: (باشترین عه‌قڵ عه‌قڵی كوردییه، به‌ڵام پاش رووداوه‌كان، چونكه پاش رووداوه‌كان عاقڵن) له‌لایه‌كی تر خانووی نزیك مزگه‌وته‌كان نرخیان دابه‌زیوه، چونكه مزگه‌وته‌كان 4 سه‌ماحه له‌سه‌ر مزگه‌وت ده‌به‌ستن و ئه‌و ماڵانه بێزار ده‌بن بۆیه نرخی خانووه‌كان دابه‌زیوه، ئێستا ژماره‌ی مزگه‌وته‌كان له كوردستان بریتین له 4600 مزگه‌وت".
له‌كۆتاییشدا گووتی: "ماوه‌یه‌كی تر وه‌رزی به‌هار دێت دووباره تووشی كێشه ده‌بینه‌وه، گرنگترین شت نه‌پاراستنی ژینگه‌یه، هه‌روه‌ها فێری ئه‌وه نه‌بووین كاتێك ئه‌رۆینه ده‌ره‌وه بۆ پشوودان و بینینی سروشته جوانه‌كانی كوردستان، به‌ڵام به‌خۆی ژاوه‌ژاوه تام له هیچ ناكه‌ین سه‌رباری پیس بوونی ژینگه‌كه‌ش، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان ده‌رفه‌ت وه‌ربگرین له‌و پێشهاتانه‌ی دێنه به‌رده‌ممان، به‌پێی پێویست سوود له‌و كاتانه وه‌ربگرین كه هه‌مانه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان نه‌چێت".
*وته‌كانی ئه‌م راپۆرته كۆڕێكی عه‌بدولره‌حمان صدیق بوو له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
