گه‌نج له‌و وڵاته وێرانه‌دا هه‌موو ڕووه جوانه‌كانی ژیانی بیرچۆته‌وه، گه‌نج له‌م كوردستانه‌ی تیایدا ده‌ژین له‌هه‌موو شته جوانه‌كان بێبه‌ش كراوه كه‌س گویی به‌خواسته‌كانی نادات، بگره هه‌ندی كه‌س قێزیشیان لێده‌بێته‌وه، گه‌نجیش وه‌كو گشت تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه كۆمه‌ڵه مافێكی هه‌یه كه ده‌بێت هه‌یبێت و وه‌ریبگرێت، به‌ڵام گه‌نجی ئێره ئه‌ركی هه‌یه كه‌چی مافی نیه، بۆ ده‌سكه‌وتنی كۆمه‌ڵه مافێك كه لێره ده‌ست ناكه‌وێت، سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆیه‌ش قاپ شۆری ئه‌وێی پی باشتره له‌كاركردن له‌م وڵاته‌ی خۆی، ئێستا له‌هه‌ر گه‌نجێكی ئه‌م وڵاته كه خاوه‌ن گه‌نجێكی بی هیوایه و گۆشه‌گیره بپرسی، بۆچی بێزاری و بۆچی كۆچ ده‌كه‌ی؟ هیچ وڵامێكی پی نیه، وه‌خۆشی نازانی به‌راستی بۆچی بیزاره، بۆچی هه‌موو ساتێكی تاڵتره له‌ساتی پێشووی، هه‌ندی گه‌نج له‌و وڵاته وێرانه‌دا به هه‌بوونی پاره‌ی زۆر و ئۆتۆمبێلی سفر كیلۆمه‌تر كۆشك و ته‌لاری به‌رز خۆیان به‌سه‌ر گه‌نجانی تر كه خاوه‌ن بروانامه‌ن به‌ڵام دانه‌مه‌زراون هه‌ڵده‌كێشن، ده‌شتوانن به‌ئاسانترین شێوه بگه‌نه خۆشترین وڵاتی دنیا، به‌ڵام گه‌نجه هه‌ژاره‌كان ئه‌وانه‌ی به‌هه‌زار ده‌رده سه‌ری قۆناغه‌كانی خوێندنیان بڕیوه‌و له‌كاته‌كانی خوێندنا سه‌رقاڵی كاركردن بونه ژیانیان بۆته تارمایی خۆزگه‌ی ڤێلاو كۆشكی به‌رز و ئۆتۆمبێل و ته‌ناته‌ت دامه‌زراندنیش،
گه‌نجانی خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات هه‌موو شتێكیان هه‌یه ته‌نها بۆ تارانتێلا ده‌چنه ده‌روه‌ی وڵات، توخوا بمبورن! ڕه‌نگه گه‌نجه داماوه‌كانمان بپرسن بلێن ئه‌بێت تارانتیلا چیبێت، ئازیزانم تارانتێلا جۆره سه‌مایه‌كی ئه‌فریقیه به سه‌مای خه‌م ڕه‌وین ناسراوه، له‌كاتی چوون بۆ ئه‌م سه‌مایه خه‌مه‌كان له‌یاد ده‌چن و دڵه‌كان پڕده‌بن له خۆشی، ئه‌ترسم بپرسن ئه‌بێت ئه‌وانه خه‌می چیان هه‌بێت، بڕوابكه‌ن ئه‌ونده خه‌م ناخیانی داگیر كردوه كه به‌م سه‌مایه‌ش نابرێته‌وه، چونكه به‌هه‌بوونی پاره و ئۆتۆمبێل و ڤێلا خه‌م بۆ ئه‌وه ئه‌خۆن كه زیاتریان هه‌بێت، كورده‌واری ئه‌ڵین چاویان پرنابێته‌وه، كه‌چی گه‌نجه هه‌ژاره‌كان ده‌چن بۆ هه‌نده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ست بێكاری و گه‌نده‌ڵی و ناداد په‌روه‌ری رابكه‌ن، چونكه هه‌ژده ساڵی پر ده‌ده‌سه‌ری له‌خوێندن سه‌رف ده‌كات دواتر كه ده‌رئه‌چێت ئه‌بێت نیسك و نۆك بچینێت له‌ماڵ به بروانامه‌ی به‌كالۆریوس ده‌بێت كرێكاری بكات! كه‌سه بی بروانامه‌كانی خۆمان هه‌ر با باس ناكه‌ین، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ماسته‌ر و دكتۆران، كه‌چی زانكۆیان نه‌دیوه، چونكه هه‌موومان ئه‌زانین ئه‌وان چۆن ده‌بنه خاوه‌ن بروانامه، بۆیه قاپ شۆری ئه‌وێی كارێكی زۆر باشتره له كاركردن له‌م وڵاته رزگاریش ئه‌بیت له‌وه‌ی كوره به‌رپرسه‌كان ببینیت به ئۆتۆمبێلی لێكسزو وه‌نه‌وشه فیز به‌سه‌ر گه‌نجانی تر لێده‌ده‌ن، جا بۆیه خاوینكردنه‌وه‌ی ماركێته‌كان له‌وێی زۆر چاكتره له بینینی ئه‌و هه‌موو ناداد په‌روه‌ریه كه باڵی كێشاوه به‌سه‌رماندا، ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بیت خۆ له‌وێی ئازاد و ئاسووده‌ی كه‌سیش خۆی له‌سه‌رت هه‌لناكێشێت، هه‌روه‌ها نابیه كۆیله‌ی ده‌ستی واسیته، له‌وێی خزمی به‌رپرس بیت یان نا هیچ جیاوازیه‌كی نیه، چونكه كاره‌كان وه‌ك یه‌ك بی جیاوازی ئه‌نجام ئه‌درێن، ، ئه‌وه‌ی ناخم زۆر ئه‌هه‌ژێنێت ئه‌وه‌یه كه هه‌موو رۆژێك ئه‌بیستین ئه‌ڵێن گه‌نجان نه‌وه‌ی دوارۆژ و بنیات نه‌ری دوارۆژن، ئه‌ی كه‌واته بۆ گه‌نجی پشت گوێی ده‌خری هه‌موو كات؟ به‌راستی گه‌نج له وڵاته‌كه‌ی خۆیی بیزاره هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كۆچ بكات و ئێره جێبهێڵێت روو بكاته وڵاتێكی بێگانه، چونكه له وڵاتانی تر رێز له تاك ده‌گیری هه‌روه‌سا بیر‌ورا ئازاده، به‌ڵام حه‌یف!ئه‌زانی بۆ؟ چونكه هه‌ندێك كه‌س وابیرده‌كه‌نه‌وه كه گه‌نجان بۆیه ئه‌یانه‌وی بڕۆن، چونكه له‌م وڵاتانه ئازادی سێكس هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نیه، گه‌نج بۆ ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر كۆچ ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌ت كار بۆ گه‌نجان بكات پێداویستیه‌كانیان بۆ جێبه‌جی بكات گوێی له گه‌نج بگریت و ئه‌وانه‌ی خوێندنیان ته‌واو كردوه ئێستا كاریان به‌ده‌ست ناكه‌وێت دایانبمه‌زرینیت و هه‌لی ئاسان بره‌خسێنیت بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت درێژه به خوێندن بده‌ن، بۆ بیزار ده‌بن له كوردستان، له‌م وڵاته‌دا له بینازی دنیایه‌ك خه‌ون و ئاره‌زووی ناكام ئه‌ژین، كوا كاره‌بای باش، كوا ئاوێكی خاوێن، كوا كتێبخانه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند، كوا شارێكی خاوێن، ئه‌ری كوا شوێنیك كه گه‌نجان تێیدا كۆببنه‌وه، به‌راست كوا دامه‌زراندن، كوره سه‌دان كوای تر له‌كوێن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
