بۆ هه‌موومان ڕوون و ئاشكرایه كه ئاسایشی خۆراك یه‌كێكه له ڕه‌هه‌نده سه‌ره‌كیه‌كانی ئاسایشی ئابووری و له كۆتاییدا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی، به‌داخه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌م ڕووه‌وه به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدایه، له كاتێكدا سه‌رچاوه‌كانی پێویست بۆ خۆ بژێوی خۆراكی به تایبه‌ت له ڕووی سامانی ئاژه‌ڵ و كشتوكاڵ له به‌ر ده‌ستدایه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تێكی پلان دارێژراو و تۆكمه و ڕوون و ئاشكرا هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت له ئاست پێداویستی و پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بووه، وه ناوچه‌یه‌كی وه‌كو كوردستان كه له باره بۆ تێركردنی پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان له ڕووی خۆراكه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌نارده كردنی بۆ وڵاتانی دراوسی كه ده‌توانێت ببێته فاكته‌رێكی سه‌رچاوه‌ی داهات و هێز بۆ ئێمه، هه‌روه‌ها بنه‌بڕكردنی بێكاری له جیاتی ئه‌مه ئاسایشی خۆراك له كوردستاندا بۆته خاڵی لاوازی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یمان كه نه‌یاره‌كانمان له ئه‌گه‌ری هه‌ر بار گرژیه‌كدا ده‌توانن ئه‌م فاكته‌ره وه‌كو چه‌كێك له دژمان به كاربهێنن، كه له‌كاتی قه‌یراندا زۆر مه‌ترسیداره، وه ده‌توانێت له ڕووی سیاسیه‌وه ئێمه ئیفلیج بكات، بۆیه پێویسته به په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ وه ته‌نانه‌ت جۆرا و جۆریه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی خۆراك كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له پاشكۆیه‌تی وڵاتانی دراوسی ڕزگار بكه‌ین، وه له جیاتی دروست بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی (مشه‌خۆر و به‌كارهێنه‌ر) له‌م رێگایه‌وه ببێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رهه‌م هێنه‌ر، چونكه له‌وانه‌یه دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنه‌ر پێویستی به قودرات و ئیمكانیاتی به‌رچاوی ماددی و ته‌كنه‌لۆجی و پسپۆری بێت، كه ئه‌مه بۆ حكومه‌ت له كورتخایه‌ندا مومكین نیه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه حكومه‌ت ده‌توانێت به هاندانی كه‌رتی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵی وه ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی به‌رچاو وه دارشتنی سیاسه‌تێكی ڕوون و زانستی به كه‌لك وه‌رگرتن له پسپۆرانی ناوخۆ و بیانی ئه‌م مه‌ترسیه كه له كات و ساتێك‌دا له ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه و بگۆردرێت بۆ خاڵێكی به هێز و ئیجابی له ڕه‌هه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، جێگه‌ی ئاماژه‌یه هاورده‌كردنی كه‌ل و په‌لی ماوه به‌سه‌ر چوو ئه‌مه‌ش ده‌توانێت ئاسایشی خۆراك بخرێته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه حكومه‌ت ده‌توانێت به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست سامانی نه‌ته‌وه‌ی وڵات بۆ گیرفانی چه‌ند كه‌سێكی هه‌ڵپه‌رست مه‌ترسی بۆ ژیانی هاوڵاتیان دروست ده‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
