یان مه‌نووسه، یان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا مه‌گونجی! ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا بگونجێت هه‌رچیه‌ك بێت نووسه‌ر نیه. نووسه‌ر هێنده به ڕوونی و به ڕاستگۆیی ده‌دوێت كه‌سانی ئاسایی تووشی شۆك ده‌كات. زۆر له ئێمه به‌هۆی نووسینه‌وه به‌روه ڕووی مه‌رگ ده‌بینه‌وه، ته‌نانه‌ت بانگه‌شه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین كه گره‌وی لێ ده‌به‌ینه‌وه، كه‌چی له كۆتایشدا هه‌ر مه‌رگ ده‌یباته‌وه. زۆر كه‌س ڕه‌نگه ئێستا له فكری خۆی بڵێت ئه‌بێت قوتابی و وه‌نه‌وشه چ په‌یوه‌ندیه‌ك پێكیان ببه‌ستێته‌وه، له‌وانه‌یه هه‌ندی كه‌س به وه‌نه‌وشه‌كه‌ی درامای گه‌رده‌لوول تێبگات، به‌ڵام من ده‌ڵێم مه‌به‌ستم ئۆتۆمبێلی لانده‌كرۆزه كه به وه‌نه‌وشه ناسراوه له كوردستان. له‌گشت وڵاتانی جیهان خوێندن به كلیلی گشت ده‌رگا داخراوه‌كانی ژیان داده‌ندرێت، هه‌ر به‌هۆی خوێندنه‌وه ده‌توانن دوا ڕۆژی خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌سا خوێندن یه‌كێكه له‌و بوارانه كه ده‌بێت له سفره‌وه ده‌ست پێبكه‌یت تا له كۆتایدا به ئامانج بگه‌یت. به‌ڵام له وڵاته داماوه‌كه‌ی خۆمان خوێندنیش جیا له هه‌موو شته‌كانی تر جیاوازی تێدا ده‌كرێت له نێوان قوتابیه هه‌ژاره‌كان و منداڵه به‌رپرسه‌كان. ئه‌وانه‌ی كه له دایك نه‌بوونه و نه‌هاتونه‌ته دونیا ده‌بێت خۆزگه بۆ ئه‌وه بخوازن كه له ماڵێكی به‌رپرس چاو به دونیا هه‌ڵبێنن، چونكه ئه‌گه‌ر بێت و له ماڵێكی هه‌ژار له دایك بێت ئه‌وا قوڕ به سه‌ری خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات ده‌بنه قوربانی ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری. ئازیزانم یه‌كێك له هاوڕێكانم پاسه‌وانی تایبه‌تی به‌رپرسێكه بۆی گێڕامه‌وه گوتی ڕۆژانه من له ماڵی به‌رپرسه‌كه منداڵه‌كانیان ده‌به‌مه قوتابخانه‌كه‌ی هینی سه‌ر ڕێگای مه‌سیف ڕۆژێك وه‌نه‌وشه‌كان له ماڵ نه‌بوون، ته‌نها سه‌یاره‌كه‌ی خۆم له‌وی بوو كه ماشێنێكی ساده‌ی 90 وه‌ره‌قه‌ییه. به منداڵه‌كانم گوت كات دره‌نگه با بڕۆین تا زوو فریای ده‌وامه‌كه‌تان بكه‌ون له وڵامدا گوتیان وه‌ڵا ئێمه نایه‌ین به‌و كه‌چه سه‌یاره‌ی تۆ! ئه‌ته‌وێت هاوڕێكانمان گاڵته‌مان پێبكه‌ن و پێمان بڵێن به‌و سه‌یاره ساده‌یه هاتوون، كه‌چی هاوڕێكانمان هه‌موو ڕۆژێك به لیكسیز و هه‌مه‌ر و وه‌نه‌وشه دێن ئێمه ئه‌مرۆ ناچین، كه ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌م بیست یه‌كسه‌ر تووشی شۆك بووم، چونكه قوتابی وا هه‌یه خۆزگه بۆ هه‌بوونی سه‌یوانه‌یه‌ك ده‌خوازیت كه خۆی بشارێته‌وه له باران تا ده‌گاته قوتابخانه، كه‌چی زۆریش له قوتابیه‌كان فیز به وه‌نه‌وشه لێده‌ده‌ن. توخوا چاوه‌ڕی چی له‌و منداڵانه ده‌كه‌ن له دوا ڕۆژدا؟ ئه‌بێت له خه‌می وڵاته‌كه‌ی دابێت یان له خه‌می گیرفان و هه‌بوونی ئۆتۆمبێل. له‌م قوتابخانه تایبه‌تیانه رێز له قوتابیان ده‌گیرێت مامۆستاش وه‌ك كۆیله‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستیان دایه به ئاره‌زووی خۆیان ده‌یخولێنه‌وه ده‌بێت پڕ زانیاریشیان بكات، كه‌چی له قوتابخانه داماوه‌كانی خۆمان به‌ناو سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی سویدی قوتابی له شتی بی مانا زیاتر هیچی تر فێرناكرێت كه شانازی پێوه بكات، له هه‌ندێك قوتابخانه‌كانیش ڕۆژانه ته‌نها 3 كاتژمێر ده‌وام ده‌كرێت چونكه قوتابخانه‌كان سی ده‌وامن، به‌ڵام له قوتابخانه تایبه‌تیه‌كان ڕۆژانه زیاتر له 7 كاتژمێر ده‌وام ده‌كرێت. له سوید ئه‌گه‌ر مامۆستیه‌ك به قوتابیه‌ك بڵێت گێل یان ته‌مبه‌ڵ ئه‌وا ده‌رده‌كرێت هیچ قوتابخانه‌ی تر به مامۆستا رایناگرنه‌وه، پڕ به دڵ به‌زه‌یم به وه‌زیری په‌روه‌رده دادێته‌وه كه هێنده گه‌شبینه به هیوایه به‌و مامۆستایه‌ی كه هێنده سنوور به‌زێنه جنێو به قوتابیه‌كانی ده‌دات سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی سوید له كوردوستان جی به جی ده‌كات.
goranchch@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
