گه‌نده‌ڵی به یه‌كێك له نه‌خۆشیه كوشنده‌كانی هه‌ر وڵات و سیسته‌مێكی سیاسی داده‌نرێت كه‌توانا مادی و مرۆڤیه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌فیڕۆ ده‌دات، گه‌نده‌ڵی له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ئاست شێوه‌و قه‌باره وه‌ڕیژه‌ی جیاواز بوونی هه‌یه وه‌ته‌نانه‌ت دواكه‌وتوویی و پێشكه‌وتوویی وڵاتێك ده‌ست نیشان ده‌كات وه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وایه‌تی سیسته‌می سیاسی و كارامه‌یی سیسته‌می ئیداری و به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه، ته‌نانه‌ت سه‌ر ده‌كێشێت بۆ په‌ره‌سه‌ندتی ناعه‌داله‌تی ونابه‌رابه‌ری، هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستێكه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی وڵات یان جی به جی كردنی حوكمڕانیه‌كی باش، ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی و شۆرش وتوندو تیژی و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری، گه‌نده‌ڵی زۆر شێواز‌و جۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی به‌كار هێنانی ناڕه‌واو خراپی ده‌سه‌ڵات و ئیمكانیاتی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی لایه‌ن یان گروپێك به‌كار دێت، وه له‌سه‌ره‌تاترین حاله‌تدا یاسا‌و رێساكانی وڵات پێشێل ده‌كرێت، وه‌ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر ئه‌خڵاقی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دروست ده‌بی.
ئه‌م دیارده‌یه زیاتر كارمه‌ندان و خاوه‌ن پۆسته‌كانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌شێوه‌ی ناڕه‌وا به‌كار ده‌هێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، پسپۆڕانی ئه‌م بواره گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌ی گشتی به‌سه‌ر چوار گروپ دابه‌ش ده‌كه‌ن:
*گه‌نده‌ڵی سیاسی، گه‌نده‌ڵی ئیداری، گه‌نده‌ڵی ئابووری، گه‌نده‌ڵی یاسایی:
ئه‌م چوار بابه‌ته‌ی گه‌نده‌ڵی ئاكامی كار وه‌كارلێك له‌نێوان نوخبه‌ی سیاسی و وه‌بیروكراتی وه هاوڵاتیانه.
*گه‌نده‌ڵی سیاسی: كاتی ڕووده‌دات كه ڕه‌فتاری نه‌شیاو وه‌نابه‌جی وه‌یان لادان له یاسا‌و ڕێسای وڵات له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ته‌وه به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و تایبه‌ت یان حزبی و تائفی و یان ناوچه‌یی یه‌وه ڕووده‌دات وه‌یان بڕیارێكی سیاسی له‌لایه‌ن دروستكه‌رانی بڕیاره‌وه بۆمه‌به‌ستێكی تایبه‌ت وه‌شه‌خسی نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات و هاوڵاتیان ده‌رده‌چێت، یان نوخبه سیاسیه‌كان سامانی وڵات به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و خۆشگوزه‌رانی ئابووری كۆمه‌ڵگا توشی كێشه‌و لاوازی ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.
*گه‌نده‌ڵی ئیداری:
كاتێك نوخبه ئیداری و بیروكراسیه‌كان له‌رێساو یاساكان لاده‌ده‌ن یان به‌گشتی كارمه‌ندانی حكومه‌ت به‌به‌رتیل كارێك جی به‌جی ده‌كه‌ن یان جی به‌جی ناكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناكارامه‌یی سیسته‌می ئیداره‌ی وڵات.
*گه‌نده‌ڵی ئابووری:
له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی بیرۆكراسی نوخبه‌ی سیاسی و دامه‌زراوه‌ی ئیداری جی به جی ده‌كرێت وه‌سامانی گشتی به‌فیڕۆ ده‌چێت.
*گه‌نده‌ڵی یاسایی:
كاتێك جێبه‌جی ده‌بێت كه‌به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌ته‌وه وه‌یاساكانی وڵات به‌تایبه‌ت له لایه‌ن داموده‌زگای دادوه‌ریه‌وه پێشێل ده‌كرێت.
هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی گه‌نده‌ڵی فره جۆرن، هه‌ر له مونۆپۆل یا قۆڕخكاری ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر سیسته‌می بازاڕ‌و ئابووری وڵات ده‌ست پێ ڕاگه‌یشتنیان به‌سه‌رچاوه‌كانی هێز و زانیاری و ئابووری وڵات هه‌یه وه‌چاودێریه‌كی كه‌میان له‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌م گه‌نده‌ڵی سیاسیه ده‌بێته هۆی گه‌نده‌ڵی ئابووری وه‌گه‌نده‌ڵی ئابووریش ده‌بێته گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌له‌لایه‌ك به‌هۆی نه‌بونی شه‌فافیه‌ت له‌بودجه‌ی وڵات وه‌چۆنیه‌تی سه‌رف كردنی ئه‌م بودجه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی وڵات داده‌نێت، له‌لایه‌كی تر به‌هۆی نوبونی سیسته‌مێكی كارامه بۆ دامه‌زراندن به‌پی ی شیاوه‌تی له‌پۆسته‌كان دیسانه‌وه گه‌نده‌ڵی ڕوو ده‌دات، وه‌كه‌سانی كارامه‌و لێهاتوو و پسپۆر په‌راوێز ده‌خرێن كه ئه‌مه‌ش جارێكی تر ده‌بێته هۆی ناكارامه‌یی حكومه‌ت له ئاست داواكاری هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها سه‌ر ده‌كێشێت بۆ قه‌یرانی ڕه‌وایه‌تی،
نه‌بوونی سیسته‌مێكی كۆنتڕۆل َوچاودێری گونجاو بۆ كاروبار و جی به جی كردنی یاساكان، هه‌روه‌ها نه‌بونی ده‌سه‌لاتێكی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ زه‌مینه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌بار ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌م ڕێگایانه‌وه هه‌وڵی بنه بڕ كردنی گه‌نده‌ڵی بدات له هه‌رێمی كوردستان چونكه ده‌بێته هۆی پاشكه‌وتنی وڵات و ناسه‌قامگیری ئابووری و سیاسی وڵات، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ئاڵۆزی و ناكارامه‌یی یاسا‌و رێساكان وه‌به‌گشتی سیسته‌می بیرۆكراسی چاره‌سه‌ر بكات، له‌لایه‌كی تر ناكارامه‌یی سیسته‌می چاودێری و لێكۆلینه‌وه و كۆنترۆل كردن چاره‌سه‌ر بكات هه‌وڵی ده‌سته به‌ر كردنی سیسته‌مێكی ڕوون و گونجاو بۆ ده‌ست نیشان كردنی به‌ڕێوه‌به‌رو كاربه‌ده‌ستان بدات وه‌كه‌سانی شیاو و پسپۆر له‌شوێنی گونجاو دابنێنت، هه‌روه‌ها سیسته‌می خزمه‌تگوزاری و كه‌رتی گشتی زیاتر چالاك بكرێت، له رووی ئابووری یه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته ڕێگا له‌ده‌ست تێوه‌ردانی كه‌س و لایه‌نه سیاسی و حكومیه‌كان له‌بواری بازرگانی و خزمه‌تگوزاری بگرێت وه رێگه نه‌دات گروپێك یان لایه‌نێك قۆرخكاری له‌بوارێك یان له‌چه‌ند بوارێكدا نه‌كات، هه‌روه‌ها حكومه‌ت ده‌بێت كێشه‌ی دارایی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت یان دامه‌زراوه حكومیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌هۆی جیاوازی مووچه‌كانیان، پێویسته حكومه‌ت یاساكانی بواری چالاكی ئابووری و بازرگانی به‌پی ی پێویستیه‌كانی سه‌رده‌م چاره‌سه‌ر بكات وه‌یان هه‌وڵی چاودێری كردنی جی به جی بونی یاساكان بدات، له‌رووی سیاسیه‌وه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگه له نوخبه سیاسیه‌كان بگرێت ده‌ستێوه‌ردان له چالاكی ئابووری وبازرگانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بكه‌ن هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدات حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی داد سه‌ربه‌خۆ بێت له‌كارو باری سیاسی و حزبی تێوه‌نه‌گلێن وه‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌رده‌وام چاودێری دامه‌زراوه حكومی و مه‌ده‌نی گشتییه‌كان بكات، هه‌روه‌ها چاودێری كار‌و چالاكیه ئابووری و بازرگانی حزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات به‌سیسته‌مێكی ڕوون و گونجاو، ته‌نانه‌ت له‌ڕووی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ئاستی وشیاری و به‌رپرسیاره‌تی تاكه‌كان و ته‌نانه‌ت پابه‌ندبوونی هاوڵاتیان به‌به‌هاو رێسا‌و یاساكان وه‌له‌هه‌مووی گرینگتر پێویسته ڕێگه بدرێت ڕاگایاندن به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و سه‌ربه‌خۆ چاودێری دامه‌زراوه‌كانی حكومی بكات، پێویسته حكومه‌ت ڕۆتین له‌دامه‌زراوه حكومیه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هاوڵاتیان كه‌م بكاته‌وه وه‌سزای پێویستیش بۆ گه‌نده‌ڵ كاران دابنرێت وه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بتوانێت سزایان بدات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
