ڕه‌نگه زۆربه‌مان سه‌ردانی زانكۆكانمان كردبێت جا به هۆی هاوڕێكانمان بێت یان خزم و ناسیاوانمانه‌وه، كاتێك ده‌چیته ناو زانكۆ تێكه‌ڵی ژیانێكی تازه ده‌بیت، به زۆر شتی جیاواز و نوی ئاشنا ده‌بیت.ئه‌گه‌ر بێت و گه‌شتێك بكه‌یت بۆ ناو هۆڵه‌كانی وانه خوێندن ده‌بینیت ئه‌م ژوورانه له دنیایه‌ك بی نازیدان هه‌ر له‌كاتی چوونه ژووره‌وه بۆ ناو هۆڵه‌كان یه‌دده‌ی زۆربه‌ی ده‌رگاكان شكاون
كاتی چوویته ژووره‌وه ته‌ماشای كورسیه‌كان بكه ده‌بینیت هه‌ر كورسیه‌و له ره‌نگێگه و زۆربه‌شیان له قه‌باره‌دا جیاوازن ئه‌ونده به ئاڵۆزی و نارێكی له پاڵ یه‌ك داندراون ئه‌گه‌ر یه‌كێك له قوتابیه‌كان بیه‌وێت بچیته ده‌ره‌وه ده‌بێت كۆمه‌ڵێك قوتابی هه‌ستن و رێگای بۆ چۆل بكه‌ن، به‌ناشوكریش نه‌بێت ژماره‌ی قوتابیان ئه‌ونده زۆره له ژووره‌كاندا ده‌بێت 15 ده‌قیقه پێش ده‌ستپێكردنی محازه‌ره برۆن جێگا بگرن ئه‌گه‌ر نا كورسی نامینێت ده‌بێت بچن له ژووره‌كانی تر كورسی بهێنن.به‌ڵام خۆ ژووره‌كانی تریش به هه‌مان شێوه‌ن! بڕوابكه‌ن قوتابی وا هه‌یه ته‌واوی وانه‌كه راده‌وستێت له سه‌ر پی جێگه‌ی نیه دابنیشَت هه‌ندی جاریش مامۆستا ناچار ده‌بێت كورسیه‌كه‌ی خۆی بداته قوتابی و خۆی ڕابوه‌ستێت.
له ژیانی زانكۆدا قوتابی ئه‌وه ده‌خوازێت كه هاورێكانی بانگێشت بكات بۆ كۆلێژ و له‌گه‌ڵ خۆیدا بیباته ناو هۆله‌كان و له محازه‌ره‌كانی دابنیشێت وه‌ك میوانێك، به‌ڵام زۆربه‌ی قوتابیه‌كان ناتوانن و شه‌رم ده‌كه‌ن هاورێكانیان داوه‌ت بكه‌ن.ئه‌زانن بۆ؟ چونكه سه‌ره‌تا له پرسگه‌كان میوان زۆر به زحمه‌ت رێگای پێده‌درێت بچێته ناو كۆلێژ، كه هاته ژووره‌وه‌ش نابێت بیبه‌یته ناو محازه‌ره‌كان چونكه جێگای قوتابیه‌كان نیه دابنیشن جا نۆبه‌تی میوانه.
گه‌ر سه‌یری دیواری ناو هۆڵه‌كان و مه‌مه‌ره‌كان بكه‌ین دنیایه‌ك هۆنراوه و شیعر و ژماره ته‌له‌فۆن و یادگاری عاشقانه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه نازانی نه دیواری هۆڵی خوێندنه نه ده‌فته‌ری یادگارییه نه نامیلكه‌ی شیعریه، له ڕووم نایه باسی ئه‌و نووسینانه بكه‌م كه له‌سه‌ر دیوار و ده‌رگاكانی (w.c) ه‌كان نووسراون، چونكه كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی كۆلێژ ئه‌م نووسینانه بخوێننه‌وه ئه‌وا به چاوێكی سووك و دوور له ڕه‌وشتی قوتابی بوون سه‌یری قوتابی كۆلێژ ده‌كه‌ن.كه چوونه نێو هۆڵه‌كانی زانكۆ نه‌كه‌ن سه‌یری پانكه و سوویچ پلاك و گلۆپه‌كان و سپلیت بكه‌ن؟ چونكه سپلیته‌كان ئه‌ونده كۆن و تێك‌شكاون له جیاتی هه‌وای پاك و بێگه‌رد، ته‌نها تۆز و خۆڵی لێده‌بارێت ئه‌وانه‌ی كه كاریش ناكه‌ن با هه‌ر باسیان نه‌كه‌ین.زۆربه‌ی په‌نجه‌ره‌كان كارتۆنیان بۆ داناون له جیاتی شووشه، چونكه پاره نیه شووشه‌كان بكڕنه‌وه.
خه‌م بۆ ئه‌وه ده‌خۆم كه قوتابی هێشتا نه‌هاتۆته زانكۆ له تی ڤی و فیلمه‌كان ژیانی زانكۆی وڵاتان ده‌بینێت هه‌ر به‌م خه‌یاڵه‌وه خوێندن ته‌واو ده‌كات تا بگاته ئه‌و كه‌شه خۆشه، ناحه‌قیشیان نیه..چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن زانكۆی وڵاتان و زانكۆی وڵاتی خۆمان وه‌ك یه‌كن! نازانن له زانكۆی خۆمان هه‌موو ڕووه جوانه‌كانی ژیانت بیرده‌چێته‌وه.خه‌م بۆ ئه‌وه ده‌خۆم سبه‌ی مامۆستاكان یان قوتابیانی زانكۆیی وڵاتێكی بیانی گه‌شتێك بۆ وڵاتی ئێمه بكه‌ن و پیاسه‌یه‌ك به نێو زانكۆكانماندا بسورێنه‌وه ئه‌و هه‌موو دیمه‌نه ناشیاو و قێزه‌ونانه ببینن ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ی بیستمان هه‌رگیز وانه‌بوو.چونكه كه‌ل و په‌له‌كانی ژووره‌كان و دیمه‌نه‌كانی ناو زانكۆ وا به ناڕێكی ئه‌بینن وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌سه‌كانی ناو ژووره‌كانیش وه‌ك كه‌ل و په‌ل و هه‌وا تۆزاویه‌كه‌ی سپلیته‌كان بن!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
