به‌بی گومان ئیمرۆكه ئاو و سه‌رچاوه‌كانی ووزه به‌به‌شێكی گرینگ له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ته‌نانه‌ت به‌سه‌رچاوه‌ی هێزی ده‌وڵه‌ت داده‌نرێت، هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سه‌رچاوه‌كانی ئاو كانزا، كانزاكانی ژێر زه‌وی وه‌ته‌نانه‌ت (نه‌وت و غاز) وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ئاوه‌وه مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه ده‌گوترێت جه‌نگی ئه‌م سه‌ده‌یه جه‌نگی ئاوه نه‌ك وه‌كو سه‌ده‌ی پێشوو جه‌نگی نه‌وت بێت، سه‌ره‌ڕای بوونی سه‌رچاوه‌ی زۆری ئاو له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی سیسته‌مێكی گونجاو وهسهردهمیانهی خه‌زن كردن و گواستنه‌وه‌ی ئاو، هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی دایه چ له‌ڕووی دابینكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه وه چ له‌ڕووی ئاو بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵێك به‌نداو له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستان دروست بكات، كهلهلایهك پێداویستیه‌كانی كه‌رته جۆراو جۆره‌كانی هه‌رێم دابین بكات وهلهلایهك ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆبه‌رهه‌م هێنانی ووزه (كاره‌با) كهئیمرۆكه بڕێكی زۆر له‌بودجه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان به‌فیڕۆ ده‌چێت له‌لایه‌كی تره‌وه بهپهڕهپێدانی ئه‌م كه‌رته مه‌جالێكی بژێوی ژیان بۆهاوڵاتیان وهگهشتوو گوزار فه‌راهه‌م ده‌بێت له‌لایه‌ك پێویستیه‌كانی هاوڵاتیان بۆ ئاو و كاره‌با به بودجه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له ئێستا ده‌سته به‌ر ده‌بێت وه‌له‌هه‌مووی گرینگتر ئه‌م سه‌رچاوه پڕبایه‌خه به‌فیڕۆ ناچێت، وه ده‌توانێت له‌هاوكێشه سیاسیه‌كانیشدا ببێته كارتێكی گوشار له‌سه‌ر عێراق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و كشتوكاڵی عێراق له‌ڕووباری فوڕاته‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت كه‌ئه‌م ڕووباره‌ش له‌حاڵی ووشك بوندایه وهقهیرانی زۆر جدی لهههندهك حاله‌تدا له‌نێوان سوریا و توركیا‌و، عێراق خوڵقاندوه وه‌ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر جۆری په‌یوه‌ندی ئه‌م سی وڵاته دراوسێیه دا داناوه وه توركیا به‌رده‌وام بۆمهبهسته سیاسیه‌كانی كارتی ئاو وه‌كو گوشارێك به‌رانبه‌ر به سوریا‌و عێراق به‌كار ده‌هێنێت چونكه سه‌رچاوه‌كانی سه‌ره‌كی تێركردنی پێداویستیه‌كانی عێراق له‌توركیاوه هه‌ڵده‌قوڵێت، بۆیه‌ش هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت زۆر ژیرانه ئه‌م كارته كهیهكجار كاریگهروشوێن دانه‌ره له‌هاوكێشه سیاسیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی باڵاكانی هه‌رێم به‌كار بێنێت، به‌جۆرێك كه‌له‌كاتی پێویستدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو گوشار ده‌توانێت هه‌ره‌شه‌ی بڕینی ئاو له‌حكومه‌تی عێراق بكات، كه‌به‌هۆی لاوازی حكومه‌تی عێراق له‌م بواره‌دا ئه‌م كارته كاریگه‌ر ده‌بێت، وه‌ئه‌م خاڵه به‌خاڵێكی لاواز له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق دا ده‌نرێت، بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم هه‌م بۆكه‌م كردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی سلبی كه‌م ئاوی له هه‌رێمی كوردستان وه‌هه‌م بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كان وه‌هه‌م بۆ گوشارخستنه سه‌ر حكومه‌تی عێراق گرینگیه‌كی تایبه‌ت به‌م پرسه بده‌ن، وه‌ته‌نانه‌ت فاكته‌ری ئاو ده‌توانێت پێگه‌ی ژۆپۆلێتیكی هه‌رێمی كوردستان له‌هاوكێشه سیاسیه ناوچه‌ییه‌كان به‌رز بكاته‌وه، له‌لایه‌كی تر وه‌كو سه‌رچاوه‌كانی تری ووزه بۆنموونه (نه‌وت) ده‌توانێت ببێته فاكته‌رێك بۆبه‌هێز كردنی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ئابووری و سیاسیه‌وه ته‌نانه‌ت له‌هاوكێشه سیاسی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش به‌هۆی نه‌وته‌وه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه، وه‌ده‌توانێت جگه له‌ده‌سته به‌ركردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری به‌هێز بۆهه‌رێمی كوردستان، له‌ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌رحاڵه‌تێكی نه‌خوازراو دائه‌م فاكته‌ره‌ی نه‌وت وابكات كهزلهێزهكان و وڵاتانی خاوه‌ن پیشه‌سازی و ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بپارێزن وهببنه پاڵپشت بۆ داواكاریه سیاسیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه ئیمرۆكه (ئاسایشی ووزه) یه‌كێكه له‌ڕه‌هه‌نده ئیستراتیژیه كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ونێو ده‌وڵه‌تی به‌هۆی پڕبایه‌خی ئه‌م كاڵا ئستراتیژیهكه، له‌لایه‌كی تره‌وه پاراستنی ئاسایشی ووزه له‌ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی وڵاتاندا هه‌یه وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێوسته حكومه‌تی هه‌رێم گرینگی تایبه‌ت به ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌و به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و غازی هه‌رێم به هێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی ووزه به تایبه‌ت له‌رێگای توركیاوه بدات تا وه‌كو له كاتی پێویست وه‌كو كارتێكی سیاسی ئابووری به‌كاری بینێت، وه هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رچاوه‌كانی تری كانزایی كه له‌وانه‌یه له هه‌رێمی كوردستان بونیان هه‌بێت وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات له‌رێگای دامه‌زراوه‌و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه كار بۆ ده‌رهێنانیان بكات كه ئه‌ویش ده‌توانێیت ببێته سه‌رچاوه‌و فاكته‌ریكی ئابووری و وه‌به‌رهێنان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
