هه‌رگیز مه‌نووسه، یان كه نووسیت، هه‌ویری نووسینه‌كانت به ئاوی ڕاستگۆیی بشێله. نووسین حیله‌ی ئه‌سپی قه‌ڵه‌مه، ئه‌گه‌ر ئه‌سپی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت له حیله كه‌وتووه وا باشتره چی زووتره ده‌ست له نووسین هه‌ڵبگریت. زۆربه‌ی نووسینه‌كان كه‌سێك نیه بیان خوێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌س نییه بیانخوێنێته‌وه، ئه‌وه هه‌ڵه‌ی خۆته، تۆ كه توانای ئه‌وه‌ت نیه به زمانێكی پاراو بنووسیت و به ئاسانی باسی كێشه‌ی ئاڵۆز بكه‌ی، كه بۆت جێبه‌جی ناكرێت به شێوازێكی خۆرسك بنووسیت خۆت مه‌كه به گاڵته‌جار! واز له نووسین بهێنه!
پێویسته له‌وه ئاگادار بین نووسین له ڕۆژنامه‌دا كه ڕووی ده‌می له زۆر به‌یه جیاوازه له نووسین له كتێبێك دا. ئه‌مڕۆ هه‌ركه‌سێك ئه‌بینین ده‌ست ده‌كات به نووسین له زۆربه‌ی ڕۆژنامه و ماڵپه‌ره ئه‌لكترۆنیه‌كانیش نووسینه‌كانی بڵاوده‌كرێنه‌وه، بی ئه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ش بخویندرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگه ده‌گونجی، یان بزانن كه نووسینه‌كان تا چ ڕاده‌یه‌ك سنوورداره.
له نووسیندا پێویست ناكات هانا بۆ هه‌ست برینداركردن ببه‌ین! ئه‌وانه‌ی ده‌خوازن له رێی هه‌ستی خه‌ڵكه‌وه ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن كه‌سانی ناساغن و ئه‌گه‌ر توانایه‌كیشیان هه‌بێت ئه‌وا له كیس خۆیانی ئه‌ده‌ن. هه‌ر نووسینێك شتێكی نوی نه‌خاته سه‌ر نووسینه‌كانی پێشووت بڵاومه‌كه‌وه. تكایه ئه‌گه‌ر نووسین ئامانجت نیه، وا چاكتره ده‌ست له نووسین هه‌ڵگریت و خۆت به شتێكی تره‌وه خه‌ریك بكه.
نووسه‌ر هه‌رده‌م به خه‌یاڵه بنووسێت، ئه‌گه‌ر شوێنێك بۆ كری له دڵی نووسه‌ردا هه‌بێت ئه‌وا به نووسینی ده‌دات نه‌ك به هیچی دیكه، چونكه نووسه‌ر ته‌نها خه‌یاڵی لای نووسینه و ته‌نیا جارێك ئاشق ئه‌بێت ئه‌ویش ئاشقی ووشه‌یه. ئێستا له زۆر ڕۆژنامه‌كان چه‌ند گۆشه‌یه‌ك هه‌یه بۆ نووسین هه‌ر كه‌سێك ڕاست ئه‌بێته‌وه ده‌ست ده‌كات به نووسین ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی وێنه و ناوی له‌سه‌ر رۆژنامه و خه‌ڵكی دا بڵاوببێته‌وه بیر له‌وه ناكاته‌وه چه‌ند كه‌س نووسینه‌كه‌ی ئه‌خوێنێته‌وه، تا چه‌ند شتێكی باس كردووه كه پێشتر باس نه‌كرابێت. خوانه‌كات ڕووداوێك له هه‌رێم ڕوبدات هه‌ر كه‌سه‌و لای خۆیه‌وه له ماڵپه‌ر و له‌سه‌ر ڕووی ڕۆژنامه‌كان هه‌ڵده‌ستن به شیكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه و پێشبینیكردن بۆ ئاینده، وه‌ك شیكه‌ره‌وه‌یه‌ك و رۆژنامه نووسێكی خاوه‌ن ئه‌زموون مامه‌ڵه ده‌كات.
ئازیزم وامه‌زانه نووسین پیشه‌یه‌كه له وه‌ستایه‌كه‌وه فێری ببیت توانایه‌كه به‌هۆی ئه‌زموونی ژیانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت، ئه‌وه ڕاست نیه كه ده‌گوترا نووسین تا درۆی زێتری تێدابێت جوانتره، هه‌ندێكیش ئه‌ڵێن تا نووسین درێژتر بێت سرنجی خه‌ڵك زیاتر ده‌بات، بۆیه هه‌ر زۆرێك له ئێمه ده‌ست به نووسین ده‌كات تا لاپه‌ره‌ی رۆژنامه پڕده‌كات، به‌ڵام كه كه‌سێك خوێندیه‌وه نازانی باسی چی ده‌كات مه‌به‌ستی ئه‌و نووسینه‌ی له كوێیه، ته‌نیا سه‌رفكردنی مه‌ره‌كه‌ب و پیسكردنی ئه‌م په‌ڕه سپیه‌یه. كه ده‌نووسیت، پێویسته هه‌ر ڕسته‌یه‌كت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت وه‌ك ده‌نكه شقارته‌یه‌ك مۆمی نووسینه‌كه‌ت دابگرسێنێت، پێویسته به ته‌واوی به‌سه‌ر زمانی دایكتدا زاڵ بیت، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه بنووسیت كه خوێنه‌ر چاوه‌رێیان ناكات، هه‌رده‌م به نووسینه‌كانت خوێنه‌ر ئارام بكه‌یته‌وه نه‌ك هانی خه‌ڵك به‌ی و ده‌روونیان بریندار بكه‌ی، هه‌رده‌م به ڕوونی باسی شتی قووڵ بكه و به ساكاری له‌سه‌ر شتی ئاڵۆز بدوی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
