بۆ دەستنیشانكردنی ئەندامانی پەرلەمان بە شێوەیەكی دیموكراسی, لایەنە سیاسێكانی هەروڵاتێك كاندیدی خۆی دەستنیشان دەكات بۆ سەرخستنی لیستەكەی تا لە رێیەوە بتوانێت زۆرترین پۆست بۆخۆی بەدەست بێنێت, هەر بۆیە بەدوای باشترینەكان و ناسراوەكان دەگەرێن تا بردنەوەكەیان مسۆگەر بكەن.
كوردستان, ماوەی چەند ساڵێكە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام دەدرێت و ئەمجارەیانە بە گەرمترین هەڵبژاردن وەسف دەكرێت چونكە پێشتر چەندلیست و حزبێك پێكەوە بەشداری هەڵبژاردنیان كرد و ئەمجارە هەریەكە و لیستیكی تایبەتی خۆی هەیە و بۆیە كێبڕكێكە گەرمترە.
كاندیدەكانی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگا پێكهاتوون لەوانە "سیاسەتمەدا, شاعیر, نووسەر, ئابوریناس, ...هتد" و زۆربەیان دانیشتووی هەرێمن.
وەك هەموان ئەیزانن كە بەهۆی ئەو سیاسەتە دڕندانەی دوژمنانی كوردەوە و لەت لەت كردنی كوردستان و لەتكردنی بەشەكانیشی, بۆیە هەرێمی كوردستان بەشێكی لێ جیاكراوەتەوە و ئێستا پێی دەوترێت "ناوچە دابڕینڕاوەكان" یان "ناوچە كێشە لەسەرەكان", هەرچەندە ئەوبەشە پێشوتر داوایان كردوە ئەوانیش بەشداربن لە هەڵبژاردنەكان و رێگەیان پێنەدراوە, بەڵام لە چەند ناوچەیەكی ناوچە جێناكۆكەكان چەندكەسێكیان لێ كاندید كراوە بۆ پۆستی ئەندام بەرلەمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان, قەزای "خورماتوو"یش یەكێكە لەو شوێنە دیارانەی ناوچە دابڕاوەكان و نە ئێستا و نەش ئەوجا كاندیدی هەبووە بۆ پەرلەمانی كوردستان و جگەلەوەش هیچ پۆستێكی باڵای حزبی و حكومیشی بەخەڵكی ئەوشارە نەدراوە و ئەمەش بووەتە هۆی دڵگرانبوونی خەڵكی خورماتوو.
ئێمیە دانیشتووی خوماتوو, جاران و ئێستایش چمكی شێرمان بەركەوتووە لە قوربانیدانی گیانی و مادی كە خەڵكەكەی تاكو ئێستایش نەهامەتیەكی یەكجار زۆر ئەكێشن بەدەست بەرقەرار نەبوونی باری ئەمنی خورماتوو, خەڵكەكیشی حكومەتی هەرێم و سەرجەم بەرپرسە حزبێكانی هەرێم بە كەمتەرخەم ئەزانن لە هەمبەر خزمەت نەكردنی خورماتوو.
"ئەوەشمان بیرنەچێت كە خورماتوو چەندین كۆمپانیای بەرهەمهێنەری "نەوت"ی تێدایە و لەلایەن حكومەتی هەرێم ئەدۆشرێت بێ ئەوەی خەڵكەكەی سودی لێوە ببین, بەكوردێكەی, ئێمە خورماتوو سودی بەوان بەخشیوە و ئەوان سود بە خورماتوو نابەخشن".
لە كۆتاییدا داواكارم لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بەخۆیاندا بچنەوە و چیتر خەڵكی خورماتوو لە خۆیان توڕە
