سەردەمی دابەشكردنی لاپتۆپ و دەمانچە گەڕایەوە..! ...محەمەد ئەحمەد – خورماتوو

هەڵبژاردن, ئەو پرۆسەیەیە كە لایەنە سیاسێكان هەموشتێكی مەحاڵی بۆ دەكەن تاكو دەنگی زیاتر بەدەست بێنن بۆ سەرخستنی لیستەكەیان, بۆیە لە پێشی ئەو پرۆسەیەلایەنەسیاسێكان بەشێوەیەكی یەكجار دڵسۆزانە سەردان كەسانی لایەنگران و لایەننەگرانی حزبەكەی خۆیان دەكەن, وە لە رێگە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە هەرایەكی تەواو ئەنێنەوە, ئەمە شتێكی ئاساییە چونكە هەر پارتێكی سیاسی تموحی دەنگی زیاتری هەیە بۆ وەرگرتنی دەسەڵاتی زۆرتر, ئەوەی سەیربێت لە كوردستان و عێراقیشدا, حزبە سیاسێكان لە كاتی هەڵبژاردندا جگە لە دژایەتی كردنی یەكتر و پێدانی بەڵێنی "زێرێن" بە خەڵك و جێبەجێ نەكردنی, بۆ مسۆگەركردنی دەنگەكانیان هەڵدەستن بە دابەشكردنی پارە و پێدانی بەڵێنی دامەزراندن, بەشێوەیەك گەیشتۆتە ئەو رادەیە كە لە خوارووی عێراقدا كەسی متمانە پێكراو باسی كروە بۆ هەردەنگێك 100 دلار دراوە بەڵام بەمەرجی سوێنبخوات كە دەنگ بە لایەنەكەی بدرێت, لە كوردستانیش زۆركەس لەوە ئاگەدارن كە پێشی هەڵبژاردن لایەنێكی سیاسی هەستا بە دابەشكردنی "لاپتۆپ و دەمانچە" بەسەر لایەنگرەكانی, ئەمە جگەلەوەی كارێكی ناشیاوە بۆ كرینی دەنگ, نارەزایی خەڵكی كوردستانی لێكەوتەوە و بەووتەی ئەوان ئەبوایە چەك لە خەڵكی بەسنرێتەوە نەك دابەشبكرێت بەسەریاندا.
ئەمانە بەشێكبوون لەو كارانەی كە بۆ هەڵبژاردن كراون جگلەوەی كە زۆر خەڵكی بۆ هەمان مەبەست هەستاون بە دابەشكردنی " كارتی موبایل, ئازوقە بۆ ماڵە هەژارەكان, تەنانەت گەیشتۆتە ئەو رادەیە كە عەگاڵی عەرەبی بۆ شێخە عەرەبەكان بسەنرێت", ئەگەڕێمەوە و ئەیڵێم سەرجەم ئەمانە بەشێكن لەوانەی خەڵكی دەیزانن و باسكراون, ئاخۆ تۆ بڵێت شتە شاراوەكانی تر كە تەنها لایەنە سیاسێكان دەیزانن لە نێوان خۆیاندا ئەبێت چیبێت و چیشی تر لە داهاتوودا بۆی بكرێت.

لە كۆتاییدا ئەلێم: هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەنگی زیاتر بۆ هەرلایەنێك شتێكی رەوایە, بەڵام لە قاڵبێكی دیموكراسی و قەناعەت پێكردنی خەڵك بە دەنگدان بۆیان نەك بە یاریپێكردن بە مەعنەویاتی خەڵكی و كڕینی دەنگەكانیان.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.