كۆبونه‌وه‌كه ئیجابی بوو..! محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د – خورماتوو
كۆبونه‌وه‌كه ئیجابی بوو، ئه‌و دێڕه‌یه كه له دوای هه‌موو كۆبونه‌وه‌كانی نوێنه‌رانی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌غدا ده‌وترێت، كه زۆربه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نازانن ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كۆبونه‌یانه چییه.
كێشه و گرفته‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌نده زۆرن كه بگاته ئه‌و راده‌یه هه‌موو ساڵێك بۆ ده‌ستنیشان كردنی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌غداوه، ئه‌بێت وه‌فدێكی هه‌رێم سه‌ردانیان بكات، ئه‌مه جگه له كێشه‌كانی "نه‌وت و غاز و جێبه‌جی كردنی مادده‌ی 140 و چه‌ندین كێشه‌ی تر كه تاكو ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه".
له دواهه‌مین سه‌ردانی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا، له رۆژی 29/4/2013 به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانی چه‌ندین به‌رپرسی حكومی و حزبی حكومه‌تی فیدڕالی عێراقیان كرد، له‌و كۆبونه‌وه‌یانه‌دا تاوتوێی چه‌ندین كێشه‌ی هه‌ڵبه‌سێنراو كرا كه گرنگترینیان "بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كێشه سیاسییه‌ی كه ئه‌مڕۆ له عێراقدا بونی هه‌یه".
ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فده كوردێكه له پاش پشتگوێخستنی په‌رله‌مانتارانی كورد دێت له په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی هه‌رێم و كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره كورده‌كانی ناو حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌غدا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه پاش دانوستاندن و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، دوای ماوه‌یه‌ك هه‌مان كێشه دووباره سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه و پێویستی به وه‌فدێكی تر ئه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی، ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئیتر به‌یه‌كجاری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و چیتر پێویستی به سه‌ردانی وه‌فد نه‌بیت؟.
وه‌ك ده‌زانین له پاش دژایه‌تی كردنی كورد و دروستبونی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مالیكی‌دا ئێستا عێراق له ره‌وشێكی هه‌ستیاردایه كه له ناوچه سوونه نیشنه‌كان خه‌ڵك به‌چه‌كه‌وه دژی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌غدا وه‌ستاون و ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه هێزه‌چه‌كداره‌كانی عێراق له چه‌ندین شار ده‌ربكرێت و هێزی چه‌كداری عه‌شیره‌ته‌كان جێگرییان بكه‌ن، بۆیه ئێستا به هه‌لێكی باش ده‌زانرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان به یه‌كجاری و بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه بۆ ئه‌گه‌ری دروست بوونی هه‌ر رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌ك.
چونكه با دووباره توشی هه‌مان كێشه‌ی پێشتر نه‌بینه‌وه كه له "رێكه‌وتننامه نۆزده خاڵێكه‌ی هه‌ولێردا" له‌پاش ماوه‌یه‌ك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه جێ به‌جێ نه‌كرا، ئه‌مه‌ش ئه‌و گه‌مه سیاسیه‌ی به‌رپرسانی به‌غدا ده‌سه‌لمێنێت له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه له‌كاتێكدا توشی ته‌نگه‌شه‌ی سیاسی ببن بۆ خۆده‌ربازكردن هه‌موو مه‌رجێك قبوڵ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر كه ده‌ربازیان بوو ئیتر هه‌ركه‌سه‌و قسه‌یه‌ك ده‌كات و پابه‌ندی رێكه‌وتننامه‌كه‌یان نابن، هۆی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكومه‌تی عێراقی به یه‌كجار به‌رگه‌ی دژایه‌تی كردنی كورد و عه‌ره‌بی سوونه ناگرێت.
بۆیه داواكارم له وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم چیتر باوه‌ڕیان به‌و به‌ڵینانه‌ی حكومه‌ته تاكڕه‌وه‌ێكه‌ی به‌غدا نه‌بێت و توشی هه‌مان هه‌ڵه‌ی پیش‌تر نه‌بن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
