رق و کینەکانی هەڵبژاردن وای کردوە خەڵکی لەپێناودا سەردەبڕن. . !... محەمەد ئەحمەد – خورماتوو

رق و کینەکانی هەڵبژاردن وای کردوە خەڵکی لەپێناودا سەردەبڕن. . !... محەمەد ئەحمەد – خورماتوو

هەڵبژاردن، ئەو پرۆسەیە کە هەموو هێز و قەوارە سیاسسیەکان لە پێناویدا بە ملیارەها دۆلار و ئەوپەڕی شەڕی راگەیاندنی بۆ دەکەن و ئەنجامەکەشى دەرچوونی کاندیدەکانیتی لەپەرلەمان یاخود ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان بۆ خزمەت کردنی خەڵکی وڵاتەکەی.
ماوەیەکە لایەنە سیاسیەکان لە عێراق و ناوچە کوردستانیەکانى دەروەوەى هەرێم هەستاون بە پروپاگەندە بۆ کاندیدەکانیان و پەیداکردنی دەنگی زیاترن ئەمەش پرۆسەیە لەبنەڕەتدا پرۆسەیەکى دیموکراتیە، بەڵام مەخابن لەم وڵاتەدا پروپاکدنەى هەڵبژاردن دوور لەگیانى یەکتر قبوڵکردن لەرێگەی تەلەفزیۆن و رۆژنامە و سایتەکانی ئەلکترۆنیەکانەوە هەستاون بە شکاندنەوەی یەکتر، بەڵام ئەمجارەیان جیاواز لە جارەکانی تر رق و کینەی هەڵبژاردن وای کردوە بەوپەڕی بێ ویژدانییەوە چەندین کاندیدى هەڵبژاردنەکان تیرۆر کران و کار گەیشتە ئەوەى کەوا کەسێکى کورد سەرببرێت کە تەنها پۆستەری کاندیدێکی هەڵواسیوە. ئەم کارەساتەش لەبەروارى 17/4/2013 پێشمەرگەیەکی لەقی 5ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەناوی " سیروان سەمیر وەلی" لە کاتی هەڵواسینی پۆستەری کاندیدی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیانی کوردە فەیلیەکان لە گەڕەکی زەیونەی شاری بەغدا، چوار کەس هەڵدەکوتنە سەری و بەشێوەیەکى زۆر هۆڤانە بەچەقۆ سەری دەبڕن و بەیەکجاری ملی لەلاشەی جیا دەکەنەوە، ئایە هەڵواسینی پۆستەر بۆ کاندیدێک تاوانە کە ملی لەلاشەی جیا بکرێتەوە و بەیەکجاری کۆتایی بەژیانی بهێنرێت.

 
بەگوتەی شایەدحاڵەکانى ئەو رووداوەش، دەمەو ئێوارە پێشمەرگەی شەهید بە جلی مەدەنییەوە لە کاتی هەڵواسینی پۆستەری کاندیدی حزبەکەی لە گەڕەکی زەیونەی شاری بەغدا، چوار کەس گەلەکۆمەی لێدەکەن و بەچەقۆ لێدەدەن و دواتر بەوپەڕی بێویژدانییەوە سەری دەبڕن.


پێش ناشتنى تەرمى ئەو شەهیدەش بباوکی شەهید سیروان لەمەراسیمى بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا بەو پەڕی باوەڕیەوە دەڵێت: کوڕەکەم سەری بەرزکردم و خۆی بۆ کوردستان بەخت کرد . . . کوڕەکەم بووە شەهیدێک لە شەهیدەکانی رێگای رزگاریخوازی کوردستان.

 

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.