-
یاساناسێك: له رێی یاساییه‌وه رێگه پێدراوه دانیشتوانی ناوچه‌دابڕاوه‌كان به‌ژداربن له هه‌رڵبژاردنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. -
سیاسه‌ت مه‌دارێك: به‌ژداریكردنی كوردانی ناوچه‌دابڕاوه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداردایه.
بۆ ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نه‌كانی "نوێنه‌ران و پارێزگاكان"، سه‌رجه‌م وڵاتانی دیموكراتی خواز له ماوه‌یه‌كی ده‌ستنیشانكراودا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت و تێدا سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی وڵات له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه به‌شدار ده‌بن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به باشمان زانی كه رای چه‌ند هاوڵاتییه‌كی ناوچه دابڕێنڕاوه‌كان بزانین سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنیان له هه‌ربژاردنه‌كانی هه‌رێم.
حه‌مید وه‌لی، هاوڵاتییه‌كی 60 ساڵی دانیشتووی شاری "خورماتوو"وه ووتی: ئێمه‌ی كورد ساڵانێكی زۆرمان به خه‌بات به‌سه‌ر برد بۆ ئازادكردنی وڵاته‌كه‌مان و به‌رقه‌رار بوونی ئازادی و به ئاره‌زووی خۆمان كه‌سێك هه‌ڵبژێرین بۆ سه‌رۆك و كه‌سانێكی شییاو بۆ په‌رله‌مانه‌كه‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ین، ئێستا له‌پاش هه‌موو ئه‌و خه‌باته و شه‌هیددانه و به‌هه‌رێمبوونی به‌شێك له كوردستان، كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و كه ئه‌بوایه سیاسه‌ت مه‌داره‌كانی كوردستان ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌پێش مادده‌ی "140" چاره‌سه‌ر بكرایه، ئێمه ئاواته خوازین هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كوردانه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان پشتگوێ نه‌خات بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانیان، چونكه ئێمه‌ش كوردین و مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه بنچینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌ستنیشان بكه‌ین.
به‌ژداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و ده‌ستشانكردنی كه‌سانی شیاو له‌لایه‌ن كوردانی ناوچه دابڕاوه‌كان مافێكی ره‌وای خۆمانه، ئه‌مه ووته‌ی "سه‌میره عه‌لی"ـیه كه چالاكوانه له بواره‌كانی ئافره‌تاندا، ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌كانی ووتی: دۆخه‌كه‌ی ئێمه جیاوه‌زه و له شاره‌كانی (كه‌ركوك و خورماتوو و جه‌ه‌ولا. . . سه‌رجه‌م كوردانی شار و شارۆچكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان) كوردی زۆرهه‌ن و بێبه‌ش بوونه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی، بۆیه داواكارم له ده‌سه‌ڵاتدانی هه‌رێم بڕیارێك ده‌ربكه‌ن بۆ یه‌ژداریكردنمان له‌و هه‌ربژاردنانه.
سه‌رۆكی ژوری پارێزه‌رانی خورماتوو، پارێزه‌ر "ئه‌حمه‌د حه‌مید"، سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه‌مان ووتی: له‌به‌ر ئه‌و دۆخه تایبه‌تییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، له رێی یاساییه‌وه رێگه پێدراوه، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌توانێت فه‌رمانێكی ره‌سمی ده‌ربكات و له پاش ئاماده‌كارێكان، ئه‌توانرێت كوردانی ناوچه‌دابڕاوه‌كان به‌ژداربكات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خۆی.
چاودێرێكی سیاسی كه پێی باشنه‌بوو ناوی بوترێت ووتی: ئه‌بوایه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تمه‌داره‌كانیان ناوچه دابڕاوه‌كان بخرایه‌ته سه‌ر خۆی به‌پێی ده‌ستوری عێراق، به‌ڵام مشتومڕی سیاسێكان تاوه‌كو ئێستا وایكردوه ئه‌و كاره ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌و چاودێره سیاسییه‌ش له درێژه‌ی قسه‌كردنه‌كانی ووتی: ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه كوردانی ناوچه دابڕاوه‌كان به‌پێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێش‌و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان بۆ هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان بوونه و ئینجا بۆ ئه‌وانی تریش، به‌ڵام راده‌بڕین و ده‌نگ دان مافی هه‌رتاكێكه سه‌ر به هه‌ر لایه‌نێك بێت.
له‌كۆتاییدا ئه‌وه ماوه‌ته‌وه بیڵێن، كه به‌پێی ده‌ستوری عێراقی ئه‌بوایه ئێستا ناوچه‌دابڕێنڕاوه‌كان كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرابێت و له‌پاش ریفڕاندۆم ئه‌وناوچانه ئێستا سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بوونایه و هه‌ر وه‌ك هاوڵاتییانی هه‌رێم ده‌نگی خۆیانیان بدایه، به‌ڵام كێشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی عێراق بون به به‌ربه‌ست بۆ گێرانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و هه‌ر نه‌ك ئه‌وه‌ش به‌ڵكو ئێستا تیرۆریستان به هه‌مو هه‌وڵێكیانه‌وه رۆژانه كرداری تیرۆریستی زیاتر ده‌كه‌ن ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌دابڕێنڕاوه‌كان كه‌وتونه‌ته نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
