• واتساپ و فایبەر
  • 00964770768123
  • kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz
  • کوردستان نێت نێتی هەمووانە
Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە

محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

سێگۆشەی بەرمۆدا "سێگۆشەی شەیتان"..! محەمەد ئەحمەد

محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د 18 November 2013

ئێمەی مرۆڤ، ئەگەر کەمێک بیر لە دەوروبەری خۆمان و زەوی و ئاسمانەکان بکەینەوە، دەیان نهێنی شاراوە لە ژیانی خۆمان دەبینین و بۆمان دەردەکەوێت کە لەگەڵ دروستبوونی گۆی زەوی چەندین و چەندین شوێن و جێی شاراوە لەگەلیدا دروست بووە و بووەتە هۆی سەرسورهێنانی ئێمەی مرۆڤ و زۆرینەی زۆریان تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نییە لەسەر زەمین شاراوەکانی بزانێت.

 

یەکێک لە پر مەترسیدارترین شوێن لە دونیادا، "سێگۆشەی بەرمۆدا"یە کە بە "سێگۆشەی شەیتان" یاخود "سێگۆشەی مەرگ" ناسراوە، ئەم سێگۆشەیە ئەوەندە مەترسیدارە کە تەنها لە سەدەی 20ـمدا بەپێی ئامارە فەرمێکان زیاد لە 1000 کەس لەوێ بێسەروشوێن بوونە و کەس نازانێت چییان بەسەر هاتووە وە تاکو ئێستایش کەس ناتوانێت نزیکی ئەو شوێنە بکەوێت، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکان ناچار کران یاسایەکی نێودەوڵەتی دەربکەن بۆ ئەوەی هەموو گەشتێکی دەریایی و ئاسمانی قەدەغە بکرێت لە هەردوو ناوچەی "سێگۆشەی بەرمۆدا" و "سێگۆشەی ئەژدیها" کە ئەویش شوێنێکی دەیەکەی هاوشێوەی "سێگۆشەی بەرمۆدا"یە لە نزیک دەریایەکی وڵاتی "یابان".

 

"سێگۆشەی بەرمۆدا" سێگۆشەیەکە چاڵێکی تێدا بێت بەقوڵی "30، 100" پێ و لەدوری چەندین کیلۆمەترەوە هەموو شتێک بێسەروشوێن بکات و تەنانەت کەس نەتوانیت بەسەر ئاسمانەکەیشیدا بفرێت..! ئەبێت چ هێزیک لە خۆبگریت...!

 

*دۆزینەوە

سەرەڕای ئەوەی "سێگۆشەی بەرمۆدا" لەگەل دروست بوونی گۆوی زەوی بوونی هەیە، بەڵام دۆزینەوەی ئەم سێگۆشەیە بۆ یەکەمجار و بەشێوەیەکی فەرمی دانی پێدا نرا، لە ساڵی 1950 کە لە لایەن نوسەرێکەوە لە گۆڤاری "ئەسوشیتد پریس" باس لەو سێگۆشە دەکرا کە چەندین و "کەشتی، فرۆکە، ژێر دەریا"ی بێسەر و شوێن کردوە، ئەمە جگەلەوەی پێش سەدان ساڵ چەندین ئەفسانە هەیە دەربارەی ئەم سێگۆشەیە و بەپێی راپۆرتەکان پێش 500 ساڵ لەمەوبەر بە "سێگۆشەی شەیتان" ناسراو بووە.

 

*برمۆدا چییە و لە کوێیە 

 

ئەگەر لە نەخشەکاندا بۆ ئەم شوێنە بگەڕێت، بێ چارە هیچ وێنەیەکی ئەو شوێنەت دەستناکەوێت و جگەلە سێگۆشەیەکی تۆخی رەنگ ئاوی نەبێت، برمۆدا دەکەوێتە "بەشی خۆرئاوای "ئۆقیانوسی ئەتلەس" بە تەنیشت کەناری ولایەتی فلۆریدا لە ولایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا"، لەبەر ئەوەی ناونراوە "سێگۆشەی برمۆدا" لە سێگۆشەیەک پێکدێـت کە هەر لایەکی نزیکەی "1500" کیلۆمەتر دەبیت و سەرجەم ئەو شوێنە نزیکە 1، 140، 000 کم² و لە 300 دورگە پێک دێت بەڵام تەنها 30 لەو دورگانە خەڵکی تێدا دەژیت و ئەو 30 دورگەیە شوێنێکی گونجاوی خۆشە بۆ گەشتیاران و ئەو کۆمەڵە دورگەیە بە ناوی "بەرمۆدا" ناسراوە.

 

*زانایان چی لە بارەی برمۆداوە دەڵێن

 

لەپاش چەندین ساڵ چاودێری و پشکنینی چواردەوری "سێگۆشەی برمۆدا"، زانایان چەندین زانیارییان لەسەر ئەم سێگۆشەیە بڵاوکردۆتەوە.

یەکێک لە زاناکان دەڵیت: "سێگۆشەی بەرمۆدا" خاڵی ناوەراستی زەوییە و بۆیە هەموو هێزێکی زەوی و وزەی راکێشەر لەوێوە دەستپێدەکات، هەندێکی تر دەڵێن: جێگای هەندێک لە بونەوەری سەرسورهێنەرە و کەس زانیاری لەسەر ئەو بونەوەرە نییە لەبەر ئەوەی کەس ناتوانێت لەنزیکەوە بچێتە ئەو شوێنە.

 

هەندێک لە گرنگترین ئەو زانیاریانەی کە کۆمەڵکیک زانا و توێژەر ئاشکرایان کردوە:

1- لەبەر ئەوەی "سێگۆشەی بەرمۆدا" شوێنێکی مەترسیدارە و کەس ناتوانێت لێنزیک بێتەوە، زانای بواری "ئۆقیانوسەکان" بەناوی "دکتۆر.مییر فیرلاج" توانی لە رێگای "شەپۆلی سۆنار"ەوە، 2 "هەرەم"ی زەبەلار لە قوڵایی 2000 مترەوە بدۆزیتەوە و دوای چەندین توێژنەوە لەسەر ئەو دوو هەرەمە توانرا بزانرێت ئەو دوو هەرەمە لە "کریستاڵ" دروستکراوە و قەبارەکەی 3 ئەوەندەی هەرەمی "خوفو"ی میسر دەبێت.

2- سێگۆشەی بەرمۆدا، باشترین شوێنە بۆ دانانی هێلکەی "مار" هەر بۆیە چەندین جۆری مار هەیە لە ئەوروپا و ئەمەریکە کۆچدەکەن بۆ ئەم سێگۆشەیە و تا بگاتە دەریای "سارجاسو" بۆئەوەی هێلکەکانی لەوێ دابنێت، دواتر مارە گەورەکان "دەتۆپن" و مارە تازە لە دایکبوەکانی نێو هیلکەکە دووبارە خۆکارانە دەگەرێنەوە شوێنی دایکیان و بەشەرتێک هەرگیز سەردانی ئەو شوێنەیان نەکردوە پێشتر.

3- سێگۆشەی بەرمۆدا، بەپێچەوانەی ئەوەی کە ئیمە بیری لێدەکەینەوە، ناوچەیەکی ئارامە و دوورە لە زریان و شەپۆلی ئاوی، بەڵام کەشتیوانە رزگاربووەکان بەهۆی ترس و تۆقاندنێکی زۆرەوە ناویان ناوە "گۆرستانی ئەتلەنتی".

4- چەندین "کەشتی" داخلی "سێگۆشەی بەرمۆدا" بووە و هیچ لە سەرنشینەکانی نەماون و کەس نەیزانیوە چییان بەسەر هاتووە، بەڵام گرنگترینیان کەشتی "روزالی" کە تایبەت بوو بە وڵاتی "فەڕەنسا" کاتێک بینرایەوە لە کەناری نزیک سێگۆشەی بەرمۆدا، هەموو کەلوپەلی سەرنشینەکان هیچ شتێکی بەسەر نەهابوو، هەر وەک ئەوە وابوو کە سەرنشینەکانی چەند کاتژمێریک دەبیت بە جێیان هێڵابێت و تەنها کەنارییەکی لە برسا توپیوی تێدا بوو.

 

*ئاینی ئیسلام و سێگۆشەی بەرمۆدا

 

ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە رێگای "قورئان و ووتەکانی پێغەمبەر(د.خ) زۆریک لە نهێنێکانی ئاشکرا کردوە و کە چەندینیان لە ئەمرۆدا لەدوای توێژینەوەیەکی زۆر لە لایەن زانایانەوە بۆمان دەردەکەوێت لە قورئان و ووتەکانی پێغەمبەرەوە پێشتر باسکراوە.

جا "سێکۆشەی بەرمۆدا"یش یەکێکە لەو نهێنانەی کە لە لایەن ئینسانەکانەوە نەزانراوە جگەلە چەند زانیاریەکی کەم نەبێت، بەڵام لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەتەواوەتی باسی لێکراوە.

 

"جابر"ـی کوڕی عبدالله دەڵێت: پێغەمبەر(د.خ) ووتی:"عەرشی ئبلیس لەسەر دەریایە بەردەوام پۆلێک دەنیرێت بۆئەوەی خەڵکی توشی فیتنە بکەن، بەرێزترینەکانیان ئەوانن کە زۆرترین فیتنە لە نێوان ئینسانەکاندا بڵاودەکەنەوە" مسلم.

 

ئبلیس کاتی خۆی لە بەهەشت "مار"ی بەکار هێنا بۆ خەلەتاندنی "ئادەم و حەوا"، ئێستایش بەڵگەی بەردەوامبوونی پەیوەندی نێوان مار و شەیتان لە ووتەیەکی پێغەمبەر(د.خ) بونی هەیە.

 

باوکی سەعید دەڵێت: پێغەمبەر(د.خ) بە کوری صائد ی ووت:چی دەبینیت، وتی: عەرشێک لەسەر دەریا دەبینم و لە دەوروبەری مار هەیە، پێغەمبەر(د.خ) ووتی: راستت ووت ئەوە عەرشی ئبلیسە.

پێشتریش باسمان کرد کە زانایان ئەوەیان دەرخستووە کە "مار" ـێکی زۆر لە ئەوروپا و ئەمەریکا لەرێی دەریاوە ئەچن بۆ سێگۆشەی بەرمۆدا.

 

پێغەمبەر(د.خ) لە چەندین ووتەی خۆی دووپاتی بوونی مملەکەتی شەیتان و جنۆکە دەکات لەسەر دەریا کە بە سەرۆکایەتی "ئبلیس" بەرێوە دەبرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناو شونی ئەو دەریایە نەوتوە.

لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت، ئایە بۆ پێغەمبەر(د.خ) شوێنی ئەو دەریایە بۆ ئیمە باس نەکردوە..؟

لەوەیە لەبەر یەکێک لەم هۆکارانە بێت:

- لەراستیدا لەوەیە مملەکەتی "ئبلیس" لە شوێنێکی نەزانراوبێت.

- یاخود، جیهانی جنۆکە جیهانێکی نەبینراوە و پێغەمبەر(د.خ) نەیویستووە خەڵک خۆی بەشتێکەوە سەرقاڵ بکات و لە کۆتاییدا هیچ سودێکی بۆیان نەبێت یان توشی کێشەیان بکات.

 

هەروەها لە سەرچاوە ئیسلامێکاندا باس لەوەدەکرێت کە "ئبلیس" مملەکەتەکەی بۆیە لەسەر دەریا دروست کردوە چونکە "خوا"ـی گەورە پێشتر "عەرش"ی خۆی لەسەر دەریا بووە پێش دروستکردنی "زەوی و ئاسمانەکان".

 

 

*ئبلیس بۆ عەرشەکەی لەسەر دەریا دروستکردوە

 

ئەم بابەتە پێویستە لەسەرەتاوە بۆتان باس بکەم، خوای گەورە "سومیا"ـی باوکی "جنۆکە"ـی پێش "ئادەم"ـی باوکی مرۆڤ بە 2000 ساڵ دروست کردوە، خوای گەورە بە "سومیا"ـی ووت: داواکاریت چییە؟ سومیا ووتی:"داوای ئەوە دەکەم کە ببینین و نەبینرێن، لە سەر زەوی شاراوە بین، هەمیشە بە گەنجی بمێنینەوە، خوای گەورە داواکەی "سومیا"ـی باوکی جنۆکەی جێبەجێکرد و لەسەر زەوی نشتەجێ بوون، بەمشیوەیە جنۆکە یەکەم بەندەی خوابوون لەسەر زەوی.(سەرچاوە ووتەکانی ابن عباس)

 

لەپاش ئەو بەشێک لە جنۆکەکان لە جێی پرستن و شوکرانەکردنی خوای گەورە، ئاشوبی و خوێن رشتنیان لە نێوان خۆیاندا بڵاوکردەوە و خوای گەورە ئەمری بە "فریشتەکان" کرد لەسەر پەلاماردانی بڵاوکەرانی ئاشوبی و خوێنرشتن.

فریشتەکان فەرمانی خوایان جێبەجێ کرد و زۆربەی ئەو جنۆکانەیان دەستگیر کرد و تەنها کەمێکی زۆر کەم نەبێت لە دورگەکان یاخود لە بەرزی چیاکان خۆیان حەشاردابوو.

 

یەکێک لە بەندکراوەکانی جنۆکە "ئبلیس" بوو، ئەوکاتە "ئبلیس" بچوکبوو و فریشتەکان لەگەڵ خۆیاندا بردیان بۆ ئاسمان.(سەرچاوە تەفسری ابن مسعود).

 

ئبلیس گەورە بوو بەندایەتی و دڵپاکی خۆی بۆ خوای گەورە دوپات کردەوە و خوای گەورە پلەیەکی بەرزی بە ئبلیس بەخشی ئەوی بە دەسەڵاتداری ئاسمانی دونیا.

لەپاش ئەوە خوای گەورە باوکی مرۆڤ "ئادەم" ی دروست کرد و ئەو چیرۆکە گەورەیە روویدا کە هەمومان ئەیزانین و ئبلیس سوجدەی بۆ ئادەم نەبرد و ووتی من لەو باشترم، من لە ئاگر دروست کرامە و ئەو لە قوڕ.

 

دواتر ئبلیس لە بەهەشت دەرکرا و بە هاوکاری "مار"ێک کە ئەیتوانی بە ئاسانی برواتە ناو بەهەشت و لێی دەربچێت بەبێ ئەوەی فریشتەکان رێگری بکەن، ئبلیس یش خۆی لە ناخی ئەو مارە شاردەوە تاکو توانی دووبارە بچێتەوە ناو بەهەشت، و ئەم حیکمەیە کەس نایزانیت جگەلە خوای گەورە نەبێت، ئبلیس ئادەم و حەوای خەڵەتاند و لە داری "زەقوم"یان خوارد کە پێشتر خوایگەورە ئاگاداریانی کردبوو کە بەروبومی ئەو دارە نەخۆن.(سەرچاوە تەفسیری ابن الکثیر).

 

ئەم کارەیان بووە هۆی تورە کردنی خوای گەورە لە خۆیان و ئبلیس و ئادەم و حەوای لە بەهەشت دەرهێنا بۆ زەوی و پێش ئەوە ئبلیس داوای لە خوای گەورە کرد کە تەمەنی درێژ بکات تا کۆتایی دونیا و خوای گەورەیش بەو داوایە رازی بوو، لێرە لەسەر زەوی رکابەری نێوان ئبلیس و ئادەم دەستی پێکرد بۆ لە لاقدانی نەوەکانی ئادەم و بردنیان بەرەو "دۆزەخ".

 

ئەوکاتە زەوی بیابانێکی وشک بوو و لەپاش تۆبەکردنی ئادەم و حەوا خوای گەورە ئادەمی فێرکرد و چەندین میوەی بۆ نارد تا وەکو لەسەر زەوی بیانچێنێت بەم شێوەیە ئادەم و حەوا ژیانێکی ئاساییان دەبردە سەر بەبێ ئەوەی ئبلیس هیچ کارێکیان لێبکات چونکە پێشتر بە قسەی ئبلیس لەبەهەشت دەرکراون.

 

ئبلیس ئاگری دژیایەتی ئادەم ی گەورەتر دەبوو بەڵام بێ چارە چونکە دژایەتێکەی ئاشکرا بووە بۆ ئادەم وناتوانێـت دووبارە رووبەروی ئادەم بێتەوە، ئەوەش لەبیر نەکەن کە ئبلیس کەسێکی لاوازە لەسەر ئەو بەندانەی کە بەدڵ خوای گەورە دەپەرستن، ئبلیس ناچار بوو چەکی "وەسوەسە" بەکار بێنێت بەڵام بەرانبەر ئادەم نا بەڵکو بەرانبەر کورێگی ئادەم بە ناوی "قابیل"، قابیل دەیەویست زەواج لەگەل خوشکە جوتەکەی بکات و کە خوای گەورە دەیەویست لەگەڵ "هابیل"ی برای زەواج بکات، ئبلیس لێرەدا وەسوەسەی خستە نێو گیانی "قابیل"ەوە و "هابیل"ی برای کوشت، و وابزانم زۆربەمان ئەم چیرۆکەمان بەناوبانگەمان بیستووە.

 

پاش ماوەیەک "ئادەم و حەوا" کۆچیدواییان کرد، ئبلیس وایدەزانی ئیتر کاتی رووبەروبونەوەی ئاشکرا هاتووە لە گەڵ مرۆڤدا و جەنگێک دژیان رێکبخات، لەبەر ئەوەی وایدەزانی مرۆڤەکان لاوازن و ناتوانن دەژی بوەستنەوە، لێرەدا کەسێکی مەزنی مرۆڤایەتی و خاوەنی یەکەم جەیشی مرۆڤ پەیدا دەبیت بە ناوی "مهلاییل".

 

"مهلاییل" کێیە: (مهلاییل کوڕی قینن کوڕی ئنوش کوڕی شیت کوڕی ئادەم)ـە سەلامی خوایان لێبێت و دەوترێت مەلیکی هەر حەوت هەرێمەکە بوو، ئەم حەوت هەرێمەیش دابەشکەرێکی کۆنی ئینسانە کە هەموو زەوی ئێستای خۆمان دابەشکردوە بەسەر حەوت هەرێمدا و "مهلاییل" مەلیکی بووە و دەوترێت مهلاییل یەکەم کەس بووە داری بڕیوە.

 

مهلاییل هەستا بە دروستکردنی دوو شاری قەڵایی کە ئەوانە "شاری بابل و شاری السوس" ە، بۆئەوەی مرۆڤەکانی تێدا بپارێزیت لەسەر ئەو هەڕەشەیی لەسەریاندایە، و دواتریش مهلاییل جەیشی خۆی دامەزراند و بەم شێوەیەش جەیشی مهلاییل دەبێتە یەکەم جەیشی سەر زەوی بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤەکان، لەپاشاندا شەڕێکی زۆر گەورە و بەهێز لە نێوان مرۆڤ و جنۆکە دا دروست بوو و لە کۆتاییدا مرۆڤ توانی لە جنۆکەکان بباتەوە و ئبلیس بە سەرشۆرییەوە رایکرد.(سەرچاوە کتێبی البدایە والنهایە لابن کثیر).

 

لەپاش دۆراندنی ئبلیس و ئەوانەی لەگەڵی بوون، ئبلیس بەدوای شوێنێکی ئارامدا دەگەڕا بۆ پاراستنی خۆی و ئەوانەی کە لەگەڵین چونکە "مهلاییل" و جەیشەکەی براوە بوون و زەوی بوەتە مولکی ئەوان، بۆیە ئبلیس ناچار بوو شوێنێک دور لە مرۆڤ هەڵبژێرێت ئەویش هەردوو سێگۆشەی "برمۆدا و سێگۆشەی ئەژدیها(تنین)" دروست بکات.

کەواتا شەیتان تەنها لە "سێگۆشەی بەرمۆدا" دا نییە، بەڵکۆ بۆمان دەرکەوت سێگۆشەیەکی دیکەیش هەیە کە دەکەوێتە نزیک وڵاتی "یابان"ەوە و پێی دەوترێت "سێگۆشەی ئەژدیها" "مثلث التنین".

 

*لە کۆتاییدا ئەوەماوەتەوە بیڵین، سێگۆشەی بەرمۆدا و سێگۆشەی ئەژدیها، دوشێوین زۆر مەترسیدارن و بەپێی یاسا نێودەوڵەتێکان گەشتی دەریایی و ئاسمانی لەو دوو ناوچەیە قەدەغەیە و بەهیچ شێوەیەک نابێت کەس لێیان نزێک بێتەوە.

هیوادارم بابەتەکەتان بەدڵبێت و توانیبێتم سود بە ئێوەی ئازیز بگەیەنم.

 

 

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

چەندخاڵێک سەبارەت بە چاکسازێکەی یەکێتی..! محەمەد ئەحمەد - خورماتوو

محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د 20 October 2013

سەرەتا و پێش هەموو شتێک بە پەندێکی کورتی کوردی دەست پێدەکەم کە دەڵێت "قسەی حەق، رەقە".
ئێستا سەدەی بیست و یەکە و سەدەی حوکمکردن لەلایەن چەند کەسێکی دیاریکراوەوە بەسەر چوو و ئێستا خەڵک خۆی حزب دادەنات و حکومەت دروست دەکات ئەویش بەهۆی خەباتی نوێی دیموکراسی "دەنگدان"ەوە، بۆیە خەڵک ئەتوانێت حزبێک بکاتە یەکەمی وڵات یان حزبێک والێبکات لە سەری سەرەوە دایگریتە خوارەوە و وابزانم هەموومان ئەو کارەمان بەچاوی خۆمان بینی.

لەبەر ئەوەی باسەکەمان تایبەتە بە حزبی "ی.ن.ک"ـەوە، پێم خۆشە وەک کەسێکی بێلایەن چەند خاڵێک بخەمە روو و ئاراستەی کاربەدەستانی یەکێتی بکەم بۆئەوەی وەکو حزبێک دووبارە جێی متمانە زوۆرترین خەڵک بێت و پێگە جەماوەرێکەی بگەرێنێتەوە و سەرجەم حزب و لایەنەکانی دیکەیش سود لەم خاڵانە وەردەگرن.

گوێنەگرتن لە خەڵک

گوێنەگرتن لە خەڵک، گرنگترین هۆیە بۆ لەدەستدانی متمانەی خەڵکی و وا دەکات جەماوەر جارێکی تر بە هیچ شێوەیەک لایەنگرت نەبێت و بەڵکو بگرە دژتیش دەوەستێتەوە، بۆ نمونە، من پیرە پیاوێک دەناسم بەناوی "حاجی کەرەم" کە پرسیم ڵی بۆ دەنگت بە "یەکێتی" نەداوە ووتی: من ساڵانێکی زۆر لە شاخ و شار پێشمەرگە بووم و زیندانی سیاسی بووم، کە پیربووم و پەکم کەوت ئێستا تەنها خاوەنی موچەیەکی "35" هەزاریم، تەنانەت تاکیدیشی لیم کرد وتی 35 هەزار و بەس نەک زیاتر تێ بگەیت، ئەو پیرە پیاوە وتیشی کە پێشنیاری چاکسازیم کرد کەس گوێی بۆم نەدەگرت لە ناو ریزەکانی یەکێتیدا و بۆیە دەنگم پێیان نەدا وەکو سزایەک.

ناوچە و ناوچە گەرایەتی

کەسێکی دانیشتووی قەزای "کەلار" ووتی: من لە دایکبووی قەزای "خورماتوو"م راستە ئێستا لە کەلارم و مافی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانم هەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی "یەکێتی" خورماتووی بەتەواوەتی پێشێل کردوە هەرگیز دەنگی پێنادەم، لەبەر ئەوەی فەرقی "خورماتوو و خانەقین" چییە وا خانەقین مامەڵەی یەکێک لە شارەکانی کوردستانی بۆ دەکریت و خورماتووی بەعەرەبستان دەدرێت لە قەڵەم و رۆژانە بەدەم تەقینەوە و بی خزمەتگوزارییەوە خەڵکەکەی دەناڵێنێـت.

بە پشتگویخستنی گەرمیان، وایکرد دەنگەکانی یەکێتی بدرێن بە گۆران

گەرمیان، لانکەی شێرە قارەمانەکانی وڵات و خاوەنی زۆرترین قوربانی و خاوەنی چەندین سەرکردەی وەک "مامە ریشە و حەمە دووزی و خالد گەرمیانی و شەهید مەجید" و زۆری تر، گەرمیان لەسەردەمی شاخدا کەڵە پێشمەرگەی قارەمانی هەبوو و بەڵام لەسەردەمی خەبات و قەڵەمدا "سوبحانە الله" بۆخۆی هەموو ئەندام مەکتەبی سیاسی و کاربەدەستەکانی حزب و حکومەت گەرمیانییان تێدا نەبوو، بۆیە بەڕای من ئەمجارە گەرمیانێکان تۆڵەی خۆیان کردوە و بە رێژەیەکی زۆر زۆرتر دەنگەکانی یەکێتی لەو ناوچەیە کەمی کرد و دەنگ درا بە گەرمیانێکانی نێو بزوتنەوە گۆران، بۆیە هەر لێرەشەوە ئەمە خۆی بۆخۆی پەیامێکی گەرمیانێکانە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان کە ئەوان پێشێل نەکەن لە بەدەستهێنانی مەنێبی حزبی و حکومی لە داهاتودا.

نەگۆرینی دەموچاوەکان وەرگرتنی زیاد لە پۆستێک لەلایەن کەسێکەوە

ئەم دووخاڵە پێکەوە هەرەسی بە خەڵک هێناوە و بڕاستی شتیکی ماقول نییە کەسێک بەرپرس بێت و ئیتر هەتا ماوە هەر بە بەرپرسی بمێنێتەوە و رێگە بە گەنجە دڵ گەرمەکان و نەوەی نوێ نەدرێت بە وەرگرتنی پۆست و مومارەسەکردنی سیاسەت، لەلایەکی تریشەوە کەسی وا هەیە جگەلەوەی چەندین ساڵە هەر بەرپرسە لە هەمان کاتدا چەندین پۆستی حکومی و حزبی هەیە بە کورتی یانی خۆی "فیلی ساحەیە" ئێ بەخوا ئەمەیش وا دەکات خەڵک دەنگ بەو لایەنە نەدات و تا هەرچی پۆست و پلەو پایە هەیە لێیان بسەنریتەوە.

راستنەگۆیی و سەرقاڵبوون بە بازرگانییەوە

راستی و راستگۆیی هۆکارێکی یەکجار بەهێزە بۆ بەدەستهێنانی متمانەی خەڵک، بۆیە هەمیشە خەڵک گوێ لەلایەنەکان دەگرن و ئێستا جیاواز لە جاران خەڵک چیتر بە قسەی بریقەدار ناخەڵەتێ و هەرکەسە بۆخۆی ئازادە سەر بە چ لایەنێک دەبێت، سەرەتا پێش پێدانی نمونە ئەمەوێت ئەوە بڵێم زۆربەی لایەنە سیاسێکان خەڵک چەواشە دەکەن ئەگەر چ دەسەڵاتدار یان ئۆپزسیۆن، لەبەر ئەوەی ئێمە باسی چاکسازی یەکێتی ئەکەین، ئەمەێت نمونەیەکی زۆر سادە و روون بۆ ئێوە بهێنمەوە، مام جەلال سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی ئەو ماوەی 10 مانگ زیاترە خەڵک هیچ هەواڵێکی نازانێت و جگەلەوە نەبێت ماوەی جارێک کەسێک دەردەکەوێت و ئەڵێت مام بارودۆخی باشترە و بەمزوانە دەردەکەوێت، و تاوەکو ئیستایش هیچمان نەبینی، ئەم قسەیەش خەڵکانێکی زۆری توڕە کردوە چونکە بەبڕوای ئەوان ئەم قسەیانە دوورە لە راستییەوە و ئەبوایە کەسانی سیاسی و دیاری کوردستان سەردانیانی بکردایە، بۆیە بەڕای ئەوان مام جەلال کۆچی دوایی کردوە، ئەمە جگەلەوەی چەند ئەندام سەرکردایەتیەکی حزبی ناوبراو دەڵێت " ئێمە 10 مانگە هەواڵی مام جەلال نازانین"، ئەمەی ووتم نمونەیەکی زۆر بچوک و سادە بوو و دەیان و سەدان نمونەی تر هەیە کە خەڵکانی زۆر کەم دەیزانن و باس نەکراوە.
بازرگانی، کارێکی رەوایە و هەموو کەسێک مافی مومارەسە کردنی ئەو پیشەیی هەیە، جا ئەگەر کەسێکی ئاسایی بێت یان سیاسی، بەڵام ئەوەی لێرەدا مەبەستمە، تێکەڵ کردنی سیاسەت و بازرگانی، یاخود ئیهمال کردنی بەرپرسیایەتیە سیاسێکەی خۆت و سەرقاڵبوون بە بازرگانییەوە، وابزانم ئەم خاڵە روون و ئاشنایە بۆئێوە، چونکە جاران خەڵک دەبوو بە بازرگان تا ببێتە سیاسەتمەدار، بەڵام ئێستا خەڵک دەبێتە سیاسەتمەدا تا ببێتە بازرگان.

قۆرغکردنی دەسەڵات

سوبحانە الله لەم وڵاتەی خۆماندا ئەگەر کەسێک بووە بەرپس، ئیتر حەزدەکات هەموو خێزانەکەی و دەوروبەرەکەی وەک خۆی بکاتە ناو حکومەت و حزبایەتییەوە و لە پردا بە خێزانی دەبنە بەرپرس و کاری حکومی و حزبی بەڕێوە دەبەن، وابزانم ئەم دیاردەیە لای هەموان روونە و بووەتە هۆی بیزارکردنی هەموان، بەداخیشەوە ئەم دیاردەیە لە زۆرینەی حزبەکانی کوردستان بەدی دەکریت و هیوادارم خەڵک زیاتر هۆشیار بێـەوە بۆ بنبڕکردنی ئەوکارە قێزەونەی دژ بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.


ئەمە چەند خاڵێکی کەمی ئەو کەم و کوڕیانەیە کە بەڕاستی جگەلە "ی.ن.ک" لە زۆربەی حزبەکانی دیکەیش بەدی دەکرین و هیوادارم بەخۆیاندا بچنەوە تا متمانەی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەدەست بێنن و کوردستانە خۆشەویستەکەمان بەرەو پێشەوە ببەن.

 

 

 

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نا ئارامی ناوچە دابڕاوەکان، نائارامی کوردستانە! ...محەمەد ئەحمەد

محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د 30 September 2013

ناوچە دابڕاوەکانی لەتبوو لە حکومەتی هەرێمی کورستان ماوەیەکە بەرقەرار نەبوونی ئەمنییەکی یەکجار زۆر بە خۆیەوە دەبینیت و بەتایبەتی شارۆچکەی دووز خورماتوو کە ئەتوانرێت بوترێت رۆژانە تەقینەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت و رۆلەکانی شەهید و بریندار دەکرێت، ماوەیەکە خەڵکی ناوچە دابڕاوەکان داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەن کە باری ئەمنی شار و شارۆچکەکانیان ببپارێزیت و چیتر نەهڵین رۆلەکانیان بکوژرێت، بەڵام کەس بەهانایەنەوە نەهاتووە و ئێستایش رۆژانە تەقینەوەکان بوونیان هەیە.

 

هەوڵیر کە باوەشی خۆی بۆ سەرجەم کورد و عەرەبی عێراق کردۆتەوە و بە هێلانە ئارامەکەی عێراق هەژمار دەکرێت، ئەمڕۆ لە پاش شەش ساڵ دووبارە زینجیرە تەقینەوەیەک لەبەردەم ئاسایشی گشتی و ئاسایشی هەولێر و وەزارەتی ناوخۆ رویدا و تێدا بە ووتەی وەزیری تەندروستی تاکو ئێستا 6 شەهید 62 بریندار هەیە.

 

بووتەی دانیشتوانی ناوچە دابڕاوەکان، ئەوان پێشتر داوایان لە هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی هەرێم کردوە تا ناوچەکەیان ئارام بکەن و چیتر توندو تیژی لێ روونەدات، چونکە ناوچەدابڕاوەکان دەروازەیەکە بۆ هەرێمی کوردستان و نائارام بوون و جێگیربوونی تیرۆریستان لەم ناوچانە نائارامبوونی هەرێمی کوردستانیشە.

 

لە کۆتاییدا داواکارم لە خوای گەورە کوردستانی خۆشەویستمان بۆ بپارێزێت و چیتر حوێن لە پەنجەی هیچ رۆڵەیەکی کورد نەیەت.

 

 

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

با ئاشتی هەورامی بدرێتە دادگا...! محەمەد ئەحمەد

محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د 22 September 2013

ئاشتی هەوارامی, وەزیری سامانە شروشتییكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان, لە میانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ یەكێك لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەڵێت: نەوشێروان مستەفا سەرۆكی كۆمپانیای وشە و رێكخەری بزوتنەوەی گۆڕران, 30 ملیۆن دۆلاری لە پارەی نەوتی حكومەتی هەرێم وەرگرتووە بەمەبستی پاڵپشتی میدیای ئازاد و دواتر كۆمپانیای وشە و كەناڵی KNN ـی پێدامەزراندووە, واتای لە پارەی وەزارەتەكەی كاك "ئاشتی" كە وەزارەتی سامانە سروشتێكانە ئەو پارەیە وەرگیراوە, سەرەتا پێش باسكردنی ئەوەی كە ئەمە خاڵێكی یەكجار لاوازی وەزارەتی ناوبراوە و بەهەدەردانی پارەی خەڵكە, ئەمەوێت ئەوەش بزانن كە "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە كە تەنها یەك دۆلاریش لە پارەی نەوتی هەرێم نە بۆ میدیای سەربەخۆ و نەش بۆ میدیاكانی ئۆپۆزۆسیۆن خەرج كرابێت.

لە وڵاتێكی ئاوها كە وەزیر و سەرۆك وەزی یەكتر بە درۆ بخەنەوە, ئەبێت خەڵكانی تر چاوەری چی لەم حكومەتە بكەن.
ئەمە جگەلەوەی لەلایەن كۆمپانیای وشە وە ئەو هەواڵە رەتكراوەتەوە و بەووتەی ئەوان ئەم درۆیە بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن دروستكراوە.

من لێرەدا ئەڵێم وەزیریك ئەوەنە لاواز بێت و كەسانێك بتوانێك 30 ملیۆن دۆلار لە پارەی وەزارەت كە پارەی خەڵكی كوردستانە لێ وەربگریت و بەوەشەوە نەوەستێك خۆی بە دەمی خۆی دان بەوەدا بنێت و بە درۆیش بخرێتەوە ئەبێت چۆن وەزیرێك بێت و چاوەڕی چی لە كاك "ئاشتی" بكریت, بۆیە لەبەر ئەم قسەیەی ئەبێت "ئاشتی هەورامی" بدرێتە دادگا لەر ئەم دو هۆیە:

1- ئەگەر قسەكەی "ئاشتی هەوارام" ڕاست بێت و 30 ملیۆن دۆلارى دابێتە كۆمپانیای وشە, ئەوا ئەوپارەیە موڵكی گشتییە و دەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ حكومەت و وەزارەتەكەی كاك ئاشتی بەرپرسیارە لەو كارە.
2- ئەگەر قسەكەی درۆ بێت و دور بێت لە راستییەوە, ئەبێت ئاشتی هەورامی بدرێتە دادگا لەبەر هەڵواسنی قسەی درۆ و دوور لە راستی و شێواندنی لایەنێكی بەرچاوی ئۆپۆزسیۆن ئاشكرا كردنی لە كاتی هەڵبژاردندا لەبەر مەرامی سیاسی.

بۆیە لە هەردوو حاڵەتەكە دەبێت حكومەت و خەڵك رۆڵی خۆیان ببینن و بێدەنگی لەوبارەیەوە بشكێنن.

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

خۆرنەوەزان..بەهەشتی گەرمیان! ...محەمەد ئەحمەد

محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د 03 September 2013

هەموتان لەوەیە ناوی خۆرنەوەزانتان بیستوبێت یان رۆیشتبێتان بۆ ئەوێ، خۆرنەوەزان ئەو هاوینە هەوارە سروشتییەی گەرمیانە کە چەندین شوێنی دڵڕفێن لە خۆ دەگرێت و دەکەوێتە نێو سنووری هەردوو ئاوایی " گەرمک و قەواڵی" سەر بە شارەدێی "زنانە"ی سەر بە قەزای "خورماتوو".
ئەوەی یەکجار رۆیشتبێتە "خۆرنەوەزان" دڵنیام هەمیشە بەئاواتی دووبارە چونەوەیەتی بۆ ئەو شوێنە خۆشە و عەشقی سروشتە خۆشەکەی دەبێت و حەزی بە دووبارە مەلەیەکی "ئاوە سپی" دەبێت.
خۆرنەوەزان، رۆژانە گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن و بەڵام بەبۆنەی نەبوونی جێگەیەک تا شەوانە لێی بمێنیتەوە و رێگا سەختەکەی کە تەنها بە ئۆتۆمبێلە بەرزەکان نەبێت ناتوانیت بچیت بۆ ئەوێ گەشتیارەکان بەرلە خۆرئاوابوون دەگەرێنەوە و ئاواتی دووبارە سەردانەوەی دەکەن.
ئەوەی لام سەیربێت هەرێمی کوردستان هیچ ئاوەرێکی لە ناوچەی داوودەی نەداوەتەوە و ئەتوانین بڵین بەهیچ شێوەیەک خزمەتی ئەو ناوچانەی نەکردوە، بەڵام خۆرنەوەزان كە بەشێكە لەو ناوچەیە هەر بیریشی لێنەکراوەتەوە تا بکرێتە هاوینە هەوارێک و شوێنێک بۆ حەوانەوەی خەڵکی.
ئەوەی ڕاستبێت "خۆرنەوەزان" و ناوچەکانی سەر بە ناحییەی "زنانە" تاکو ئێستا هەردوو حکومەتی "هەرێم و بەغدا" خۆی بەخاوەنی دەزانێت و کەسیانیش بیریان لێ نەکردۆتەوە تاوەکو خزمەتێک بە خەڵکە رەنجدەرەکەی بگەیەنن کە ساڵانێکی زۆرە جێگاکەی ئەوان لانکەی شێرە پێشمەرگەکان بوو و چەندەها رۆڵەی خۆی کردۆتە قوربانی وڵاتەکەی.

من لێرەدا هیچ داوایەک لە حکومەت و حزب ناکەم کە ئاوەرێک لە خۆرنەوەزان بدەنەوە چونکە ئەوان هەمیشە ئەم ناوچەیەیان قۆرغ کردوە و ئەتوانم بڵیم "سفڵەن" لە ئاستی ئەو شوێنە، بەڵام داواکاریم لە خەڵکی ئەو ناوچەیە هەیە چیتر نەهێلن موزایەدا بەناوی ئەوانەوە بکریت و تەنها بۆ مەبەستی سیاسی پەیمانی بریقەداریان پێبدرێت.

تێبینی: "خۆرنەوەزان" لەوەوە هاتووە، چەندین شوێن لەخۆ دەگریت کە خۆر بەری ناکەویت و هەمیشە کانییەکی سروشتی و سەوزاییەکی بەرفراوانی هەیە.

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

  1. دیسان خورماتوو پێشێل كرا..! محەمەد ئەحمەد – خورماتوو
  2. بەڵێ بۆهاوکاری کردنی كوردانی رۆژئاوا...! محەمەد ئەحمەد – خورماتوو
  3. ناوە خوازراوەکانی فەیسبووک کێن..! محەمەد ئەحمەد – خورماتوو
  4. هاوکێشه‌ی عه‌شق . . . به‌کرحه‌بیب

Page 1 of 2

  • 1
  • 2
© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 168 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە