هه‌روه‌ک، له‌کۆتایی به‌شی سێهه‌مدا ئاماژه‌مان پێ کرد، له کۆتایی ساڵی/١٩٥٩دا، ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر، پارته سیاسیه‌کانی ئێراقی به‌حیزبی شیوعیشه‌وه، هه‌ڵویستیان ئه‌گۆڕا به‌ره‌و خه‌راپی به‌رانبه‌ر به پارتی، کاتێک که بۆیان ڕون بوه‌وه، پارتی داوای مافی جۆره لامه‌رکه‌زیه‌ک ئه‌کات بۆ گه‌لی کورد له ئێراقداو، ئاماده نیه ته‌نها به‌دروشمی سرودی( الوطن شرکه للکرادعه‌ر‌ب) ڕازی بێت، هه‌روه‌ک ئه‌مڕۆش لایه‌نی عه‌ره‌بی ئه‌یه‌وێ ئه‌و شێوازه به‌کار بهێنن، هاوبه‌ش بین له‌ده‌ستوردا، به‌ڵام ئه‌و براگه‌وره‌بێت و پشکی شێری هه‌بێت!.
هه‌روه‌کو له‌کۆتایی به‌شی سێهه‌دا، ئاماژه‌مان به‌ده‌رچونی (م. س) و سه‌رۆکی پارتی کرد له‌به‌غدا، مانه‌وه‌ی (م. س) له‌ماوت و سه‌رۆکی پارتیش، بارزانی له‌بارزان، بارودۆخه‌که ئاڵۆزتر بو‌بو، به‌جۆرێ گه‌شته ئاستێ، له/٩٦١دا، له‌ڕاگه‌یاندنه کانی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌کاندا ڕه‌نگی دایه‌وه‌و، ڕێکخستنه‌کانی پارتیش که‌وتنه‌وه خۆ به‌ره‌و داڕشتنه‌وه‌ی ڕێکخسنی نهێنی، هه‌نگاویان ئه‌نا!.
به‌ڵام سه‌ره‌تای ساڵی/٩٦١، سه‌رکردایه‌تی پاتی ئومێدبڕ بوو له‌وه‌ی، که‌ڕژێمه‌که‌ی قاسم هه‌ڵویستی ئه‌رێنی نیشان بدات، به‌ڵام له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و بڕوابون به دیالۆگ بۆگه‌یشتن به‌چاره سه‌رکردنی کێشه سیاسیه‌کان، له‌بوواری مافی ڕه‌وای گه‌لی کوردا، دانیان به‌خۆیاندا ئه‌گرت!.
له‌وکاتانه‌شدا، پاڵه په‌ستۆی حیزبی شیوعی، له‌سه‌ر ڕژێمه‌که‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، بۆ ئه‌نجامدانی یاسای چاککردنی کشت وکاڵی(قانون الأصلاح الزراعی) که به‌ڕاستی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕژێمه‌که به‌گشتی دروست کربو، قاسمیان ناچار کرد، یاساکه ڕاگه‌یندراو، هه‌نگاو نرا بۆ ئه‌نجامدانی به‌کرده‌وه!.
له‌وسه‌رده‌مه‌دا، چونکه ڕۆشنبیری سیاسی، له‌ناو چینی جۆتایاراندا گه‌شه‌ی نه‌کردبو، یاسای پادشایه‌تیش به‌جۆرێ کاریگه‌ری له‌سه‌ریان دروست کردبو، که براگه‌وره‌ن، هه‌رپه‌نجه‌یه‌کیش برا گه‌وره بیبڕێته‌وه خوێنی نیه، جا به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یر ئه‌کران و جه‌ماوه‌ریان زۆر بوو، به‌بۆچونی خۆیان پێیان وابو، ئه‌گه‌ر به‌رگری بکه‌ن له‌وکاته‌دا، چونکه نێوانی پارتی و ڕژێم ئاڵۆزه‌و، مه‌ترسی ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕی له پارتی ئه‌که‌ن، زۆر به‌ئاسانی مل به‌ڕژێم که‌چ ئه‌که‌ن و پاشگه‌زی ئه‌که‌نه‌وه له‌ئه‌نجامدانی یاسای چاککردنی کشتوکاڵی، بۆ‌یه به شێوه‌یه‌کی چاوه‌روان نه‌کراو، ڕاپه‌ڕین و به‌کۆمه‌ڵێک چه‌کداره‌وه، له ده‌ربه‌ند بازیان کۆبونه‌وه‌و، ڕیگای که‌رکوک- سلێمانیان داخست و به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌غدا بونه‌وه به‌شه‌ڕی چه‌کداری!.
له‌وکاته‌شدا که‌پارتی له‌خودای ئه‌ویست بۆڕوداوێکی له‌وجۆره(م. س) پارتی که به‌هه‌واڵه‌كه‌ی زانی، خێرا به‌بروسکه سه‌رۆک بارزانیان ئاگادار کرده‌وه له ڕوداوه‌که، سه‌ڕۆکیش، له‌دووای وه‌رگرتنی بیر وڕای(م . س)، به‌بێ ڕاوه‌ستان بڕیاری به‌رپا کردنی شۆڕشی چه‌کداریداو، ئاگاداری م. س. کرده‌وه، که خۆی په‌لاماری دام و ده‌زگاو، مۆڵگه سه‌ربازیه‌کانی ڕژێم له سنوری بارزاندا ئه‌دات، پێویسته به په‌له‌ش، جه‌لال تاڵه‌بانی بگاته ده‌ربه‌ند بازیان، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چاکدارانه بکات، نه‌هێڵێت به‌ڵاوه‌ی لێ بکه‌ن، نابێت ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست بده‌ین، بڵکو پێویسته به‌ر له‌وه‌ی ڕژێمی قاسم په‌لامارمان بدات، ئێمه خۆمان ئاماده بکه‌ین!.
به بڕیاری خودی نه‌مر مسته‌فا بارزانی، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، له: ١١ی ئه‌یلولی ١٩٦١ی زاینی، بانگه‌وازی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی چه‌کداری ڕاگه‌یندراو، به‌ڕیز جه‌لال تاڵه‌بانی، که‌ئه‌ندامی(م. س)ی پارتی بو، وه‌ک کادیرێکی سه‌ربازی، گه‌یشته ده‌ربه‌ندی بازیان، چه‌کداره‌کانی وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، ڕاکێشایه دۆڵی چه‌می ڕه‌زان و، خۆی وه‌ک سه‌رکرده‌ی پێشمه‌رگه‌ی هێزی گه‌رمیان ناساند به‌چه‌کداره‌کان و بڕیار به‌رپا کردنی شۆڕشی پێ ڕاگه‌یاندن، له‌وکاتانه‌شدا بو، که نازناوی مامه‌ی پێبه‌خشرا، وه‌ک ئه‌ندام و سه‌رکرده‌یه‌کی پارتی، که تاکو ئه‌مرۆش به خۆشیه‌وه به‌و نازناوه‌وه بانگ ئه‌کرێت!.
له‌کاتێکدا شاڵاوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی، له‌بارزانه‌وه ئه‌کشا به‌ره‌و بادینان و باڵه‌کایه‌تی، بنکه‌ی چه‌می ڕه‌زانیش، وه‌ک سه‌رکردایه‌تی سنوری که‌رکوک و گه‌رمیان، زۆر به‌گوڕو تینه‌وه په‌لی ڕائه‌کێشا، به‌ره‌و قوپی قه‌ره‌داخ و چیای خاڵخاڵانی شوان و شێخ بزێنی، به‌ڵام خۆ له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشه‌وه، هیچ که‌سێ به‌بێ پسوله‌ی پێناسه‌و په‌سه‌ند کردنی(تذکیه) پارتی، وه‌رناگیرا بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، ئه‌وه‌ی به‌بێ پسوله‌ی ڕێکخستنه‌کانی پارتیش ڕوی بکردایه‌ته بنکه‌کانی شۆڕش، ڕاسته‌وخۆ ئه‌گیراو به‌ند ئه‌کرا، هه‌تاکو له‌لایه‌ن لق، وه‌یان لێژنه ناوچه‌کانی پارتیه‌وه نوسراویان بۆ نه‌چوایه، ئه‌وه ئازاد کردنی مه‌حاڵ بو!!.
لێره‌دا بۆ نمونه: هه‌ر بۆخٶشی ڕوداوێکی له‌وجۆره ئه‌هێنمه‌وه یاد. دڵسۆزێکی ده‌ڤه‌ری دوبز، ڕاسته‌وخۆ روی ئه‌کاته چه‌می ڕێزان، کاتێ ئه‌یگرن و داوای پێناسه‌ی ڕێکخستنه‌کانی پارتی لێ ئه‌که‌ن، ئه‌ویش نازانێ چیه، ئه‌یبه‌ن بۆ لای به‌ڕیز مام جه‌لال، مامیش لێی ئه‌پرسێت کاکی من بۆچی هاتویته بۆ ئێره، له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت وه‌ڵا مامه هاتیمه ببمه پێشمه‌رگه، مامیش لێ ئه‌پرسێت، ئه‌ی پسوله‌ی پارتیت هێناوه، تاکو بزانین ئه‌ندامی پاڵێوراوی لایه‌نگیری دۆستی، پله‌ت چیه، ئه‌ویش به‌توڕه‌یه‌وه ئه‌ڵێت: وه‌ڵاهی مامه من نازانم ئه‌وانه چێنه، تفه‌نگه‌کم وێدا داکی ده ئه‌ندامانت لۆ ده‌گێم.
دیاره له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشدا، حیزبی شیوعی له‌گه‌ڵ ڕژێمدابو به‌هه‌مو جۆرێ له‌دژی شۆڕش بو، تائه‌و کاته‌ی لایه‌نی قه‌ومیه ناسریه‌کان و به‌عسیه‌کان، کوده‌تا سه‌ربازیه‌که‌یان ئه‌نجامدا به‌سه‌رکردایه‌تی عه‌قید روکن، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن بکر. له/٨ شوباتی/١٩٦٣. ئیتر ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ی به‌سه‌ر شیوعیه‌کاندا باری، مه‌گه‌م به‌س خۆیان بزانن چیان به‌سه‌رهات، بۆنمونه:
له‌و سه‌رده‌مانه‌شدا ته‌نانه‌ت پارتیش، ئه‌ندامی حیزب ده‌ستگیر بکرایه، بۆی نه‌بو به‌هیچ جۆرێک دان بنێت (إعتراف) به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تی خۆشی‌دا، چونکه له‌وه به‌دوواه ده‌ر ئه‌کرا له‌ڕیزی حیزب و هه‌موو په‌یوه‌ندێکی له‌گه‌ڵدا ئه‌پچڕێندرا، به‌ڵام ئه‌وکاته‌ی به‌ر ئه‌وهێرشه‌ی قه‌ومیه ناسریه‌کان که‌وتن، بڕیاری سه‌رکردایه‌تیان بۆ ده‌رچو، که(إعتراف) بکه‌ن تاکو خۆیان له‌مردن ڕزگار بکه‌ن!.
له هه‌موی سه‌یرتر ئه‌وه‌بو، له‌کونجی زیندانه‌کانیشدا ئه‌وه‌نده به‌لاواز سه‌یر ئه‌کران جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بو، بۆ نمونه: پاش ئه‌وه‌ی کێشه‌یه‌ک په‌یدابو له نێوان قه‌میه ناسریه‌کان و به‌عسیه‌کان، بۆ ماوه‌یه‌ک، باڵێکی به‌عسیه‌کان دوچاری زیندانی کردن و لێکۆڵینه‌وه‌هاتن، له‌مانگی٧/ ١٩٦٥، له به‌ندیخانه‌ی گه‌وره‌ی که‌رکوک بوم، ٢٧ ئه‌ندامی پارتی و١٣ ئه‌ندام به‌عسی و ٧٧ ئه‌ندامی حیزبی شیۆعی، له گه‌ڵ زیاتر له ٢٠٠ زیندانی غه‌یره سیاسی‌دا پێکه‌وه بوین له هٶڵێکدا.
هۆڵی سجنه‌که‌مان به‌ش کردبو به پێی گۆشه‌کان، ڕۆژێک ئه‌ندامێکی شیوعیه‌کان چووه ناو به‌عسیه‌کانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌مان زانی ده‌سیانکرد به‌لێدانی، ئه‌ویش هاواری بۆ شیوعیه‌کان کرد، به‌ڵام هیچ که‌سێ به هانایه‌وه نه‌چون، ناچار ڕای کرد بۆناو ئێمه‌و خۆی فڕێدایه ناومانه‌وه، به‌ڵام به‌عسیه‌کانیش هه‌ر وازیان لێ نه‌هێنا، عه‌سابه‌یه‌کیان تێدابو تاوانبار کرابو به کوشتنی(١٥) که‌س، له‌ناو ئێمه‌دا په‌لاماریدا، ئێمه‌ش خۆمان داخ له دڵ بوین لێان، ڕاپه‌ڕین و که‌و‌تینه گیانیان، هه‌ریه‌کێکیان و به‌ده‌ست دووانمانه‌وه‌بو تێمان هه‌ڵه‌دا، ئێمه چه‌قویه‌کی بچوکمان هه‌بو، هه‌رڕۆژه یه‌کێکمان له‌ناو پزوی بیجامه که‌مان ئه‌مان شارده‌وه، ئه‌و ڕۆژه له‌لای فه‌ریدون ناوێکمان بو، داوامانکرد چه‌قۆکه ده‌رکاو بیکا به‌زگ عه‌سابه‌که‌یانه‌وه، که ناوی( یه‌عقوب خۆشابا بو) زۆر قه‌ڵه‌وبو، چه‌قۆکه‌مان کرد به‌زگیا، وه‌ک تایه‌ی سه‌یاره فشبووه‌وه که‌وت به‌زه‌ویدا. ئیتر به‌عسیه‌کان کوردیکی قانه‌قینیان تێدا هه‌بو به‌رپرسیان بو، هاواریان ئه‌کرد برا کورده‌کان ئێمه هیچمان له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا نیه تکایه وازبێنن، ئیتر وازمان هێنا به‌مه‌رجێ، پۆلیس که‌سمان ده‌رنه‌کاته ده‌ره‌وه بۆ لێدان و لێکۆڵێنه‌وه، چونکه ئه‌وان هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێکیان هه‌بو به‌سه‌ر دائیره‌که‌وه، بۆ‌یه به‌ر‌پرسه‌که‌یان چووه قاپی سجنه‌که‌و، به مودیر شورته‌که‌ی ووت، ئێمه لایه‌نه سیاسیه‌کانین، نامانه‌وێت ته‌داخول بکه‌ن، خۆمان کێشه‌ی خۆمان چاره سه‌ر ئه‌که‌ین. هه‌رله‌دووای ئه‌وه، یه‌عقوبیان نارد بۆ نه‌خۆشخانه‌و، به ته‌قه‌ڵێک زگیان دوریه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، دووای چه‌ند کاتژمێرێک، خۆیان هاتن بۆلامان و ده‌ستیان کرده ملمان و داوایان کرد ئێمه‌ش بچین بۆ لایان، تاکو نیگه‌رانی له‌نێوانماندا نه‌مێنێ، له‌هه‌مان کاته‌کانیشدا، به‌ده‌نگی به‌رزه‌وه، به‌رده‌وام جنێویان به‌شیوعیه‌کان ئه‌دا هه‌ڕه‌شه‌و سوکایه‌تیان پێیان ئه‌کرد، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان نادانه‌وه!.
مه‌به‌ستی من له‌چونه ناوئه‌و باسه‌وه له‌ڕاستیدا، وه‌ک ده‌رخستنی هه‌ڵوێستی پارتی بو، ته‌نانه‌ت له‌کونجی زیندانه‌کانیشدا، به‌ره‌نگاری دوژمنان بۆته‌وه‌و سڵی نه‌کردۆته‌وه لییان. هه‌ر وه‌ک له پێشه‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، کاتێ ناسریه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت و ڕێکخراوی( حه‌ره‌س قه‌ومی) یان پێک هێنا، هه‌ر وه‌ک جێگره‌وه‌ی(جه‌یش شه‌عبی) حیزبی شیوعی، که‌وتنه داپڵۆسینی هه‌مو لایه‌نه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی خۆیان، به تایبه‌تیش گه‌لی کورد و حیزبی شیوعی، که له‌روی ئایدیولۆژیه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ڕامیاریه‌وه، دوژمنی سه‌ره‌کی یه‌کتری بون، تاکو کار گه‌یشته ئاستێک، سه‌رکردایه‌تی حیزبی شیوعی هانایان بۆ خودی بارزانی سه‌رۆکی پارتی برد، لێیان ببورێت و داڵده‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی، وه‌ک سکرتاریه‌ت و ئه‌ندامه کانی که له‌لایه‌ن ڕژێمه‌وه ئه‌که‌ونه به‌ر مه‌ترسیه‌وه !.
دیاره هه‌روه‌ک نه‌ریتێکی بارزانی و پارته تێکۆشه‌ره‌که‌ی، هه‌میشه ده‌ر‌گایان له‌سه‌رپشت بوه بۆ داڵده‌دان، سه‌رۆک بارزانی، دڵی لێبورده‌یی هاته جۆش و قه‌بوڵی کردن، ڕوو بکه‌نه کوردستان و باره‌گاکانی شۆڕس و پارتی. شتێکی شاراوه نیه، ئاستی تاوانکاری و دڕندایه‌تی قه‌ومیه ناسریه‌کان، له ساڵی ١٩٦٣دا، گه‌یشته ئاستێک، هیچی که‌مترنیه له‌تاوانه‌کانی، که‌به‌عس ئه‌نجامیدا به‌رانبه‌ر به‌کورد، ڕه‌شه‌کوژی و تاڵانکردن و سوتاندن و وێران کردنی گوند و ڕه‌ز و باخ و ڕێگاو بان و داخستنی هاتوچۆ له هه‌ندێ ناوچه‌کاندا، ئه‌گه‌ر بڵێن به‌عسیه‌کان له‌وانه‌وه وه‌ریان گرتو‌وه نابێته درۆ، هه‌ربۆیه‌ش، دوای ڕوخانی ئه‌وان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن به‌عسیه‌کانه‌وه، بو‌بو به‌باو له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ئه‌وترا، ته‌نها ناوی حه‌ره‌س قه‌ومی گۆڕاوه بۆ جه‌یش شه‌عبی، قه‌رسه قولێکن، بونه به‌دوو کوته‌وه، دیاره له٦٣یدا، هه‌مو دێهاته کورده‌کانی ده‌روبه‌ری که‌رکوک، وێران و خاپور کران، ته‌نانه‌ت ناوه‌ندی پارێزگاشی گرته‌وه، بۆ نمونه!!.
به‌یانیانێکی زوو، به‌بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی، به شۆڤڵه‌وه هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر گه‌ڕه‌که کورد نشینه‌کان به‌تایبه‌تیش، ئازادی و شێمحیدین و شۆڕیجه، خه‌ڵکه‌که نه‌په‌ڕژانه به‌ر ده‌رکردنی شتومه‌که‌کانیان و ئامێره کاره‌باییه‌کانیشیان، هه‌موی له‌ژێر خاک و خۆڵدا مایه‌وه، ئه‌و کاته‌ش خۆم له‌گه‌ڕه‌کی ئازادی ئه‌ژیام، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێکرا ڕوو له‌گه‌ڕه‌کی ئیمام قاسم ڕاکه‌ین، من له‌حه‌وشی خزمێکی خۆمدا مامه‌وه، هه‌تاکو ڕۆژی دووایی گه‌ڕاینه‌وه، دیمان نه‌گه‌یشتبونه ماڵی ئێمه، بڕیاری ڕاگرتنی ڕوخانی خانیه‌کانیان بۆ هاتبو!!!.
لێره‌شدا دێینه سه‌ر کۆتایی ئه‌م به‌شه‌ش، جا هیوادارین چاوه‌ڕوانی به‌شی پێنجه‌م بن، که پڕه له‌کاره‌ساتی دڵته‌زێنی سیاسی، که به‌سه‌ر پارتی و شۆڕشه مه‌زنه‌که‌یدا هات، له‌سه‌رده‌می ڕژێمی ناسریه‌کاندا!!.
٢١/ ٥/ ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
