هه‌روه‌کو له به‌شی ڕابوردودا ئاماژه‌مان پێ‌کرد، به‌رده‌وام ئه‌بین، له‌سه‌ر جیاوازی و به‌راورد کردنی شۆڕشه پیرۆزه‌کاندا، له بوورای چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی پێگه‌و پله‌یدا، دیاره زۆر به‌کورتی ئاماژه‌مان به چۆنیه‌تی ئه‌وبارودۆخه ته‌ماوی وناله‌باره سیاسیه‌دا کرد، که‌پارتی دیموکراتی کوردستانی تێدا له‌دایک بو، هه‌روه‌ها له‌ته‌مه‌نی ١٤ساڵیشدا، بۆ به‌خاوه‌نی گه‌وره‌ترین شۆڕشی سیاسی نه‌ته‌وایه‌تی و، دوژمنی ناچارکرد، که دان بنێت به‌مافی ئیداری ئۆتۆنۆمی سیاسی، بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژوودا، وه‌ک ڕێککه‌وتننامه‌ی ١١ی ئازاری١٩٧٠.
جا لێره‌دا، له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ شۆڕشی نویێ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌وردی بارودۆخی دروستبونیان دیاری بکه‌ین، ئه‌بن به پاشکۆی شۆڕشی ئه‌یلول، هه‌ر وه‌کو ئاشکرایه‌و هیچ گومانی تێدا نیه، به‌گشتی کادیره به‌ڕیزه سیاسی و سه‌ربازیه‌کانیان، کادیر و به‌رپرسه‌کانی شۆڕشی ئه‌یلول بون، که‌واته ئه‌یلول شۆڕشی دایکه، ئیتر نازانم چ ئویژدانێک ئه‌توانێت، گازه‌نده له سه‌رکردایه‌تیه مه‌زنه‌که‌یو، به‌تایبه‌تیش، خودی سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی بکات و له‌سه‌نگ و کێشی ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه‌و، پێشه‌واو سه‌رکرده به‌جه‌رگ و بوێره‌که‌ی، که‌م بکاته‌وه!.
زۆر جا ئه‌بیستین به‌گه‌رمیه‌وه باس له‌وه ئه‌کرێت، خودی شۆڕشی نوێ، کوردی له‌ناوچون ڕزگار کرد و توانی ئاگری شۆڕش ببوژێنێته‌وه‌و به‌رگری له‌نه‌مانی خواسته‌کانی گه‌لی کورد بکات، به‌ڵام هه‌رچه‌نده به‌رپابونی شۆڕشی نوێ، له‌ڕاستیدا سه‌رکه‌وتنێکی تری گه‌لی کوردی به دوژمنانی کورد و کوردستان نێشاندا، ئومێدێکی تری به‌کورد به‌خشیه‌وه، دیاره جیاوازیه‌کی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلولدا وه‌كو:
1- دروست بونی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان، وه‌ک پارتێکی سیاسی و شۆڕشگێڕی کوردستان، له پاشکۆی پارتی و شۆڕشی ئه‌یلول هاته‌کایه‌وه، که داهێنه‌رانی، کۆمه‌ڵێک کادیری سیاسی و سه‌ربازی شاره‌زای شه‌ڕی پارتیزانی بون و ڕاهاتوی ژیانی شاخ و کێو و که‌ژ بوبون، به‌هۆی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه، هه‌رچه‌نده وه‌ک دوباڵی ڕێکخستنی سیاسی جیا له‌پارتی، یه‌کگرتنی خۆیان ڕاگه‌یاندو، نازناوی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژارد !.
2- شۆڕشی نوێ، له‌کات و ساتێکدا له‌دایک بو، که‌جه‌ماوه‌ری کورد، له‌و په‌ڕی هۆشیاری و دڵسۆزی و ڕێشنبیری کوردایه‌تیدا بون و، هێشتا که‌فوکوڵی شۆڕشگێڕیه‌تی، له‌ناو دڵیان‌دا دانه‌مرکابوه‌وه، وه‌ک ژیله‌مۆی ئاگرێکی به‌هێز، چۆن به فویه‌ک ئه‌گه‌شێته‌وه، به‌ته‌نها بانگه‌وازێک شۆڕش ئه‌بوژایه‌وه!.
3- یه‌کیه‌تی له‌شۆڕشی نویدا، پشتی به‌ست به‌شه‌ڕی پاتیزانیه‌وه، که‌زۆر ئاساییه‌و به‌چه‌ند پۆل و گروپێکیش ئه‌تواندرێت به‌رپا بکرێت و درێژه‌ی پێ بدرێت! به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دانیشتوان له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت و ته‌نها بایه‌خ به‌ڕاگه‌یاندنی جوڵه‌ی پێشمه‌رگه‌و نه‌به‌ردیه‌کانی بدرێت، هه‌روه‌کو ئاشکرایه زۆر جار ئه‌مان بیست، که چۆنه‌ته ناو گوندێکه‌وه‌و، سوپای سه‌ربازی ڕژێمیان ئاگادار کردۆته‌وه، ئه‌وه ئێمه لێره‌ین، ئه‌گه‌ر ترسۆکنین وه‌رن، وه‌ک نیشاندانی ئازایه‌تیه‌ک، که‌له ڕاستیدا ئه‌وه، نه‌ریتی شۆڕشگێڕی نیه، چونکه شۆڕش ئه‌بێتن، هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌ت گوزاری و خۆش گوزه‌رانی دانیشتووان له‌به‌ر چاو بگرێ به‌هه‌ر شێوازێ بێت، نه‌ک له‌پێناوی ناوبانگ ده‌رکردنی نه‌به‌ردیه‌کدا، گوندێکی ئاوه‌دان به‌ژن و مندالیش وێران بکات، دیاره مه‌به‌ستی من لێره‌دا، ته‌نها وه‌ک ڕه‌خنه گرتنه له‌وشێوازه، نه‌ک خوانه‌که‌ردان ناشیرین کردنی ڕوی، شۆڕشه پیرۆزه‌که بێت، چونکه ناشیرین کردنی به‌لای منه‌وه هێڵی سوره!.
زۆر جاریش، به‌بێ لێکدانه‌وه‌و له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وایه‌تی و هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول، تانه له‌بارزانی نه‌مر ئه‌ده‌ن، گووایه به‌و هێزه زۆر و چه‌کداریه‌وه‌ش، نه‌یتوانیوه درێژه به به‌رده‌وامی شۆڕش بدات، ئاشبه‌تاڵی کردووه!.
جا درکاندنی ئه‌و هه‌ڵوێست و بۆچونانه‌یه، که ئه‌بێته هۆکاری نیگه‌رانی و بێزاری دڵسۆزانی، به‌شداربوی ئه‌و شٶڕشه که‌م وێنه‌یه! بۆیه وای له‌منیش کرد، که لێره‌دا به‌تێر و ته‌سه‌لی بچمه ناو شرۆڤه کردن، له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌و، به‌راورد کردنی له گه‌ڵ شۆڕشی پیرۆزی نوێ‌دا، له هه‌مو بووارێکه‌وه، چونکه منیش وه‌ک کادیر و پێشمه‌رگه‌ی پارتی، له‌و شۆڕشه‌دا به‌شدار بومه تا دووا ساته‌کانی و، هه‌میشه‌ش شانازی پێوه ئه‌که‌م!.
له‌یه‌که‌م شه‌وی که بروسکه‌ی هه‌ره‌س هێنانی شۆڕش گه‌یشته لقی٣ێ پارتی، خۆم وه‌ک لێپرسراوی لیژنه‌ی ناوچه‌ی شوان و شێخ بزینی پارتی، بۆ کۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌مانگی چوبوم بۆ لقی٣ێی به‌ڕیز، که‌له‌پێنجوێن بو، هه‌روه‌ها له‌یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بروسکه‌که‌ی بارزانی نه‌مردا، به‌شدار بوم و ده‌قی بروسکه‌که‌م ئێستا‌ش له‌بیره، بۆیه به‌ڕاستی نازانم ڕاستی و دروستی هۆکاری بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه، بزر که‌م و نه‌یخه‌مه ڕوو، له‌بووارێکی له‌م شێوه‌یه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی لاوه خوێن گه‌رمه دڵسۆزه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌جوانی له ڕاستیه‌کان بگه‌ن و پیرۆزی ئه‌و سه‌رکرده‌و سه‌رۆکه مه‌زنه، بپارێزین له له‌که‌دار کردن!.
گومان له‌وه‌دا نیه، هه‌مو سه‌رکرده‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمان په‌روه‌ر، شۆڕشی چه‌کداری به‌رپا ناکا، ئه‌گه‌ر بزانێت زیانی زیاتر ئه‌بێت له سود، بۆیه سه‌رکردایه‌تی پارتی و شۆڕش، به‌تایبه‌ت خودی مسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندو، به‌درێژایی ئه‌و١٤ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی شۆڕشی ئه‌یلول، بۆ تاکه جارێکیش ڕێگه‌ی نه‌دا به‌هێزی پێشمه‌رگه، نه‌ک شه‌ڕکردن، به‌ڵکو خۆ پێشاندنی پێشمه‌رگه‌ی چه‌کدار، له‌ناو دێیه‌کاندا، به سوپای دوژمن، چونکه ئه‌یانزانی ئه‌بێته به‌ڵگه به‌ده‌ست دوژمنه‌وه، تاکو جگه له‌ئازاردان و تاڵانکردن وه‌ته‌وه ده‌ربه‌ده‌ر کردنی دانیشتوانه‌که‌ی، گونده‌که‌ش ئه‌سوتێنرێت و له بنه‌ڕه‌ته‌وه وێران ئه‌کرێت!.
بۆیه که‌سوپای دوژمن ڕوی بکردایه‌ته هه‌ر گوندێکی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ی چه‌کداری تێدا هه‌بوایه، خێرا چه‌که‌کانیان به شتێک ئه‌شارده‌وه‌و به‌دزیه‌وه له‌ئاوایی ده‌رئه‌چون و دور ئه‌که‌وتنه‌وه، ئه‌وجا ئه‌گه‌ر سوپاکه بکه‌وتایه‌ته ڕێی به‌ره‌و شوێنه‌کانیان، له دوری گونده‌که‌وه، به‌ره‌گاریان ئه‌بونه‌وه‌و ئه‌یانکردن به‌په‌ندی زه‌مانه!.
خۆ دیاره به‌ڵگه‌ی ئه‌وڕاستیانه‌ش، له‌لای به‌ڕیزانی، کادیر و به‌رپرسه به‌ڕیزه دێرینه‌کانی شۆڕشی پیرۆزی نوێ ئاشکرایه، که خودی خۆیان له شۆڕشه‌که‌دا به‌شدار بونه‌و، نکۆڵی لێکردن هه‌ڵناگرێت!.
نمونه‌یه‌کی تری زۆر گرینگ، بۆ پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندی گشتی کۆمه‌ڵگا، له‌کاته‌کانی به‌هێزترین کاتێ شۆڕش، ئه‌وه‌بو، له ناوه‌ڕاسته‌کانی ساڵی/١٩٦٩دا، سه‌ڕکردایه‌تی شۆڕش به‌نیازی ئه‌وه‌بون، ده‌شتایی دیانه‌و سنوری قه‌زای سۆران پاک بکه‌نه‌وه له هێزی سه‌ربازی ڕژێم و له سپیلکه‌وه به‌ره‌و گه‌روی عه‌لی به‌گ، بخه‌نه سه‌ر سنوری ناوچه ڕزگار کراوه‌کانی کوردستان!.
دیاره ڕژێمی به‌غدا، هه‌ستی به‌وه کردبو ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ست ئه‌دات، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه‌ی له‌سپیلک دانابو، که‌بریتیبو له‌یه‌ک فیرقه‌ی سه‌ربازی به‌هه‌مو که‌ره‌سه‌و ئامێرێکی شه‌رکردنه‌وه، به‌ڵام ڕژێم که‌پێێ زانیبو شۆڕش هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی تایبه‌تی پێک هێناوه بۆداگیر کردنی سه‌ربازگه‌ی سپیلک، بڕوای به‌خۆگری هێزه‌که‌ی خۆیانی له‌ده‌ست داب‌و، له‌ڕاستیشدا ئه‌وئاماده باشیه کرابو، دیاره په‌لێکی پێشمه‌رگه‌ی لێژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌کیش، به‌شداری تێدا کردبو، هه‌ڤاڵ سه‌ید سه‌لیم ئه‌ندام ناوچه‌ی باڵه‌ک، دیاری کرابو به سه‌رپه‌ل. بڕیار درابو به‌شه‌وان ڕێگه بکه‌ن و له‌سنوری بارزانه‌وه، به‌سه‌ر پردی موساکا‌وه‌دا بپه‌رنه‌وه‌و، پشت له‌سه‌ربازگه‌که بگرن و له‌ناکاودا، ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی سه‌ربازگه‌که‌دا بگرن، دیاره به‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش به‌سه‌ر حه‌وزی حه‌ریردا ئه‌شکاو سه‌رکه‌وتنێکی بێ وێنه ئه‌بو بۆ شۆڕش!.
بۆیه ڕژێمیش خێرا ده‌ستی کرد به په‌یوه‌ندی کردن به‌سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و خودی سه‌رۆکی نه‌مر، مسته‌فا بارزانیه‌وه، بۆ جۆره ڕێککه‌وتنێک، که له‌ئه‌نجامیشدا سه‌رکه‌وتوبون و ڕککه‌وتنه‌که‌ش بریتیبو له:
1- شۆڕش په‌لاماری ڕه‌واندز و حه‌وزی دیانه‌و سپیلک نه‌دات و داگیریان نه‌کات.
2- له‌به‌رانبه‌ریشدا، ڕژێم به‌هیچ جۆرێک، هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی و موشه‌کی نه‌کاته سه‌ر شارۆچه‌که‌ی گه‌ڵاڵه‌و ناوچه‌کانی سه‌رکردایه‌تی.
3- ڕژیم ڕێگای نێوان سۆران و گه‌ڵاڵه‌ش دا نه‌خات و خاڵی پشکنینیش هاتو چۆکه‌ران ئازار نه‌ده‌ن!.
4- ڕژێم هه‌ر وه‌کو ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی، به‌شه یارمه‌تی خۆراک( مبایعات) بنێرێته‌وه بۆ ناوچه ئازاد کراوه‌کانی سنوری سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، که‌له ڕاستیدا بواری به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و جۆره خۆراکانه‌یان، به‌تایبه‌تی شه‌کر و گه‌ڵا چای، سه‌خت بوبو، چونکه شۆڕش به‌هۆی ئه‌رکی دابین کردنی پێویستیه‌کانی هێزو باره‌گاکانی پێشمه‌رگه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌وه، وه‌ک پێویست تووانای دابین کردنی نه‌بو بۆ هاوڵاتیان، له‌ڕێگای خاڵه سنوریه‌كانه‌وه!.
دیاره ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ش، ته‌نها له‌پێناو دابین کردنی ئارامی و خوشگوزه‌رانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌بو، که به‌هۆی بونی سه‌رکردایه‌تیه‌وه، دوژمن بوواری ژیانی زۆر ئاڵۆز کردبو، جاهه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ناوه‌ڕۆکی خاڵی چواره‌م، کادیرانی ڕێکخراوه‌کانی لێژنه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌ک، ئاگادار کرانه‌وه، که هه‌ڵسن به‌سه‌رژمێری کردنی گونده‌کانی سنوری خۆیان. دیاره له‌وکاته‌دا، به‌نده یه‌کێک بوم له‌کادیرانی ناوچه‌ی باڵه‌ک، که‌به‌ڕیز کاک جه‌لیل فه‌یلی، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه بو، یادی به‌خیر ئیستاش له ژیاندایه. هه‌ڵسام به‌ناو نوسینی سه‌رژمێری گونده‌کانی سنوری ڕێکخراوی باڵه‌یان، که‌ناوجه‌رگه‌ی باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی پارتی و شۆڕش بو، به‌ڕاستی دانیشتووان به‌و بڕیاره زۆر دڵخۆش بون!.
ئه‌وه جووانترین به‌ڵگه‌یه که شۆڕش، به‌تایبه‌تیش خودی سه‌رۆک مسته‌فا بارزانی هه‌میشه زیندو، هه‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی، له سه‌روی هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه‌وه له‌به‌رچاو گرتوه! سه‌رکردایه‌تی له‌وه دڵنیابو، که‌ئه‌توانێت سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام زۆر له‌وه‌ش دڵنیابو، به فراوان بونه‌وه‌ی ناوچه ڕزگار کراوه‌کانیش، ئه‌رکێکی زۆر زۆر گرانتر، ئه‌خاته‌وه سه‌ر ئه‌ستۆی دانیشتووانی ناوچه‌که، بۆیه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دانیشتواندا، ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی په‌سه‌ند کرد، ئه‌گینا هه‌موئاماده باشیه‌کی ئه‌نجام داب‌و، بۆ ئه‌وشه‌ڕه به‌رانبه‌ریه، نه‌ک پارتی زانی، که زۆر ئاسایی تره!.
لێره‌دا داوای لێبوردن له‌خوێنه‌رانی به‌ڕیز ئه‌که‌م، به‌بۆچونی خۆم وام دانابو له‌م به‌شه‌دا، ئه‌توانم بگه‌مه سه‌ر شرۆڤه کردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن و به‌تایبه‌تیش، هه‌ڵوێستی خودی به‌ڕیز، کاک نه‌وشیروان موسته‌فا، به‌ڵام به هۆی شرۆڤه هه‌ڵگرتنی بابه‌ته‌که‌وه، نه‌متوانی بگه‌مه ئه‌و ئاسته، چونکه درێژه پێدانی ووتاره‌که له‌به‌شێکدا له‌مه زیاتر هه‌ڵناگرێت!.
جا بۆیه لێره‌ره‌دا کۆتایی به‌م به‌شه‌ش ئه‌هێنم، به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌به‌شی ئاینده‌دا، ڕاسته‌وخۆ، ده‌س ئه‌که‌م به‌شرۆڤه کردن، له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی هۆکاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شۆڕش و ده‌قی بروسکه دڵ ته‌زینه‌که‌ی بارزانی نه‌مر و هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن و به‌ڕێز، کاک نه‌وشیروان مسته‌فا!!.
٨- ٧- ٢٠١٣.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
