
سنور ئالانی، ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له سلێمانی كچه پێشكه‌شكاره‌كه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئارتییه و له هه‌ولێریش كچه‌كه‌ی كافرۆشه، ماوه‌یه‌كی تریش هه‌موومان ئه‌و فیلمه ده‌بینین كه سنور ئالانی رۆڵی كچی كافرۆشی تێدا بینیووه، دوای ته‌واوبوونی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه (سڤیل) چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئه‌و وه‌كو خۆی گوتی "ئه‌مه دوا چاوپێكه‌وتنی من ده‌بێت تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی زۆر چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ناكاته‌وه". سنور هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ش باس ده‌كات.
سڤیل: ده‌رهێنه‌ری فیلمی كچی كافرۆش ده‌ڵی "سنور ئالانیم به‌بی تێست هه‌ڵبژارد بۆ رۆڵی كچی كافرۆش". ئه‌ی تۆ چۆن قبوڵت كرد به‌بی تاقیكردنه‌وه رۆڵه‌كه قبوڵ بكه‌ی؟
سنور ئالانی: من نه‌چوومه ناو ئه‌و پێشبڕكێیه‌وه كه 85 كچ ئه‌و تێسته‌یان كرد، كاتێك كه ده‌رهێنه‌ر ته‌نیا كه‌ریم په‌یوه‌ندی پێوه كردم و گوتی تۆم بۆ ئه‌و رۆڵه داناوه و دڵنیام سه‌ركه‌وتووبی و دواتر یه‌كترمان بینی بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین دیاربوو ئه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بڕیاریدابوو من رۆڵی كچی كافرۆش ببینم، به‌ڵام من وه‌كو لایه‌نه رسمیاته‌كان تێست كرام، هه‌م تێستی حیوار هه‌میش نواندن.
سڤیل: باس له‌وه كراوه تۆ وازت له‌كه‌ناڵی nrt هێناوه، ئه‌وه راسته؟
سنور ئالانی: له‌دوای هه‌ڵبژاردنی من وه‌كو كچی كافرۆش لایه‌نی رازی و ناڕازی هه‌بوون له‌سه‌ر من، هه‌ندێك پێیان وابوو كه‌سی شیاوتر له‌من هه‌بوو و روخساری من له‌كچی كافرۆش ناچێت هه‌ندێكیش پێیان وابوو ته‌نیا كه‌ریم ئیشه راسته‌كه‌ی كردووه، من سوپاسی هه‌ردوو بۆچوون ده‌كه‌م و منیان هاندا خۆم ماندوو بكه‌م له‌ئیشه‌كه، به‌ڵام منیش هه‌میشه گوتوومه پێش رووداوه‌كه مه‌كه‌ون و فیلمه‌كه ببینن ئینجا بڕیار بده‌ن بۆ ئه‌و رۆڵه شیاوبووم یان نا. من كاتێك له‌سه‌ر وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه بووم به‌رده‌وام راگه‌یاندنه‌كان په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كرد بۆ چاوپێكه‌وتن و من له‌وكاته‌وه هه‌رچییه‌كم گوتووه له‌هیچ له‌قسه‌كانم په‌شیمان نیم، به‌ڵام هه‌ندی له‌قسه‌كانم به‌ئاراسته‌یه‌كی تر بران و قسه‌ی منیان به‌ئاره‌زووی خۆیان نووسی بوو. له‌به‌رئه‌وه من له‌راگه‌یاندنه‌كان دڵم شكا و من خۆشم رۆژنامه‌نووسم و ئه‌خلاقی رۆژنامه‌نووسی رێگه به‌وه نادات مه‌به‌ستی كه‌سێك بگۆڕی فرۆشی خۆت پێ زیاد بكه‌ی. به‌ڵام من ده‌رسم لی وه‌رگرت و له‌دوای ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی (سڤیل) باوه‌ڕ ناكه‌م تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی زۆر چاوپێكه‌وتن بكه‌م و دوورده‌كه‌ومه‌وه له‌چاوپێكه‌وتن.
سڤیل: كه‌واته وازت له‌كه‌ناڵی nrt نه‌هێناوه؟
سنور ئالانی: نه‌خێر وازم نه‌هێناوه و ته‌نیا یه‌ك مانگ مۆڵه‌تم وه‌رگرت، من ئه‌و كه‌ناڵه‌م زۆر خۆشده‌وێت له‌به‌ر سی شت، یه‌كه‌م: nrt ئه‌و جێگایه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا منی به‌زۆر له ئاواته‌كانم گه‌یاند. دووه‌م: شت له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م له nrtیه واتا به‌شێك له‌ژیانم له‌وێیه، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌خۆیه كه هه‌ریه‌كه‌مان ده‌توانی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وی له‌وی به‌ده‌ستی بێنی. بۆیه ئاماده نیم واز له‌م كه‌ناڵه بێنم ئه‌گه‌ریش ئیشی باشترم هه‌بی.
سڤیل: ئه‌گه‌ر له‌خۆت بپرسم، تاچه‌ند روخسارت له‌م تابلۆیه ده‌چێت كه به"كچی كافرۆش" ناسراوه؟
سنور ئالانی: من له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی خۆمه‌وه زانیم فیلمێكی وا هه‌یه كاتێك ته‌نیا كه‌ریم داوه‌تی به‌رنامه‌كه‌ی من بوو گوتی ئێمه چه‌ند كه‌سه‌كانێكمان ده‌ستنیشان كردووه و له‌ئێستادا سی كچ ركابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی رۆڵی كچی كافرۆش، دوای به‌رنامه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ری به‌رنامه‌كه‌م سه‌یری وێنه‌ی كچی كافرۆشمان كرد كاتێك ته‌نیا كه‌ریم به‌ئێمه‌ی دا، به‌سه‌رنووسه‌ری به‌رناكه‌م گوت هه‌ست ناكه‌ی له‌كچی كافرۆش ده‌چم؟ بڕوا بكه‌ن ئه‌سڵه‌ن پێشئه‌وه‌ی له‌خه‌یاڵم بێت ئه‌و رۆڵه ببینم و پێشم نه‌گوترابوو خۆم پێم وابوو له‌كچی كافرۆش ده‌چم و دواجار كه جله‌كانی كچی كافرۆشم له‌به‌ركرد و ستایلی قژم بۆ دانرا به‌ڕاستی هه‌ستم كرد به‌ڵی روخساری من زۆر نزیكه له‌كچی كافرۆشه‌وه.
سڤیل: بینینی رۆڵی كچی كافرۆش بۆ تۆ قورس بوو یان ئاسان؟
سنور ئالانی: جگه له كچی كافرۆش، من پێشتر له درامای "سایه" رۆڵم بینیووه، هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له كه‌سایه‌تی سنور خۆی له‌خۆیدا كارێكی قورسه، من زۆر خۆم ماندووم كرد و هه‌وڵمدا و به‌ڕاستی چوومه ناو كه‌سایه‌تییه‌كه، له ئێستادا داواكاری كارێكی ترم بۆ هاتووه تائێستا ره‌زامه‌ندیم نه‌داوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وا هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا له‌ناو شه‌خسیه‌تی خاتوون دام، ته‌نانه‌ت له‌ژیانی رۆژانه‌ی خۆشم. چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و سیناریۆ و شه‌خسیه‌ته ژیاوم، له‌به‌رئه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا كچی كافرۆشم.
سڤیل: حه‌قی تۆ له فیلمه‌كه‌دا وه‌كو باس ده‌كری شه‌ش ملیۆن دیناره، راسته؟
سنور ئالانی: ئه‌و گرێبه‌ستێكی زۆر تایبه‌ته له‌نێوان من و ده‌رهێنه‌ر، هه‌ر چه‌ندێكم وه‌رگرتبی به‌حه‌قی خۆمی ده‌زانم، چونكه ماندوو بووم، به‌ڵام زیاتر له شه‌ش ملیۆن دیناره.
سڤیل: تۆ گووت ئه‌مه دوا چاوپێكه‌وتنی تۆیه تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی زۆر، چ شتێك گرنگه باسی بكه‌ی و رایبگه‌یه‌نی؟
سنور ئالانی: سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی كه ره‌خنه‌یان هه‌بووه و تێبینیان له‌سه‌ر فیلمه‌كه هه‌بوو، چونكه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌بوو له‌ناو راگه‌یاندنه‌كان چ به‌خراپ چ به باشه‌وه، به‌هه‌ر هه‌موویان ده‌ڵێم چاوه‌ڕی بن كاتێك كه فیلمی كچی كافرۆش نمایشكرا دواجار منیش وه‌كو بینه‌رێك سه‌یری ده‌كه‌م و ئینجا ده‌زانم چیمان كردووه و چیمان نه‌كردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
