عیراقێكی بی ناسنامه، فاكته‌رێك بۆبه‌رده‌وامی وگه‌شه‌كردنی پرسی كورد ...ئه‌یوب جه‌لال ماوانی
عیراقێكی هێمن و ئارام و خاوه‌ن سیاده، هاوڵاتیانی ئاسوده، ئه‌و پێناسه ئیعلامیه روكه‌شه‌ی ئێستانیه كه ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندنی فه‌رمی حكومه‌ت بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه هه‌روه‌ك ئه‌و كێشه‌مه‌عریفی وزانستیه‌ش نیه ده‌ره‌نجامی ئارگیۆمێنتێكی عه‌قلانی بێت دیوه سیاسیه‌كه هێنابێتیه كایه‌وه تیایدا تاكه‌كان ماكی مل ملانێی گه‌شه‌سه‌ندن و تێگه‌یشتنێكی به‌رده‌وام بن.عیراقی ئه‌مرۆ زاده‌ی روداوێكی مێژوویی ناته‌ندروسته كه كلتورێكی تێكه‌ل له‌رۆژئاواو رۆژهه‌ڵات هه‌وێنه‌كه‌ی پێك هێناوه، سروشتی دابه‌ش بونێكی ئایدۆلۆژی چروپری بیرورای ئایینی و مه‌زهه‌بیه كه‌له‌دێرزه‌مانه‌وه به‌هه‌موو پێكهاته‌كانی ناویه‌وه نه‌بۆته فاكتێكی سیاسیانه‌ی به‌رهه‌م هێن له‌ناویا دانیشتوان به‌ده‌نگی جیاواز‌و ئایدیای جیاوازتر ته‌عبیر له‌ئینتمابوونی خۆیان بۆ ئه‌م خاكه‌بكه‌ن.له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له‌گه‌ڵ بزاڤی مه‌شروته‌له‌ئێران وده‌ستوور ومه‌شروتیه‌ت له‌توركیا كورد بۆته كاره‌كته‌رێكی سیاسی ده‌ست لێهه‌ڵنه‌گیراو له‌كۆی روداو پێشهاته‌كان له‌ناوچه‌كه به‌گشتی و عیراق وه‌كو ئه‌یاله‌تێكی عوسمانی به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی ئینگلیزی براوه‌ی شه‌ری یه‌كه‌می گێتی، پشت به‌ست به‌به‌جێمانی میراتێكی گه‌وره له‌فه‌رهه‌نگی ئیداری و شكڵی حوكمرانی تیایدا به‌هۆی كاریگه‌ری پیشه‌سازی و داهێنان له ئه‌وروپاو گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌تنانه له‌سه‌رده‌می مدحت پاشادا بۆعیراق و هه‌وڵدان بۆدارشتنی ده‌ستورێكی مۆدێرن، ئه‌مه‌له‌لایه‌كیان له‌وئه‌ولای تری روداوه‌كانیشدا حه‌زی شانشینی سه‌فه‌وی بۆ درێژه‌دان به‌ركابه‌ری ونه‌هێشتنی زاڵ ده‌ستی پێنج سه‌د ساڵه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی وبوونی مه‌لبه‌ندی میزۆپۆتامیا به‌شانۆی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی حساباته‌كان، تاده‌هات بزوتنه‌وه كوردیه‌كان شێوه‌و روخساری ئه‌و بیروباوه‌رانه‌یان وه‌رده‌گرت كه‌باسیان له دروشمی ئازادی و مافه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده چه‌ندین حه‌ره‌كه‌ی كوردی مۆركی ناوچه‌گه‌ری و داوكاریه‌كی سه‌ره‌تایانه‌یان هه‌بوو به‌ڵام وه‌رچه‌رخانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بۆ ته‌وژمێك له وشیاربونه‌وه‌ی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی جیهان ودروست بوونی ده‌یه‌ها ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری دوای كۆتایی هاتنی شه‌ری دووه‌می جیهانی، دووبلۆكی سه‌رمایه‌داری وسۆشیالیزم كاریگه‌ریه‌كی دیاریان بنیات نا بۆ فراوان بوونی پێداویستیه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی میلله‌ته چه‌وساوه‌كانی بن ده‌ستی داگیركه‌ران به‌جۆرێك كێشه‌ی كورد كه‌وته به‌ر هه‌ڵمه‌تی به‌كارهێنان و سه‌لماندن له‌یه‌ك كاتدا تا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌قۆناغی عیراقیبونێكی تازه گه‌یشت/ ئه‌وه‌ی كورد له‌عیراق به‌ده‌ستی هێناوه داهاتی مامه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیانه نیه به‌مانای موجه‌رد بوونی ووشه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌رێك كه ئیمانێكی له‌رزۆكی به‌پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیه‌ت هه‌یه به‌ڵكه ئه‌وه‌ی كورد له‌هه‌رێمدا هه‌یه‌تی خه‌مڵاندنێكی سه‌ره‌تایی یانه‌یه بۆ دیاریكردنی ته‌بیعه‌تی پێك دادانه سه‌ره‌كیه‌كه كه‌له‌داهاتودا به‌گشتی له‌عیراقدا به‌ناچاری دوچاری ده‌بێت، بۆئه‌مرۆ ناكرێت سیاسه‌تی ره‌سمی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی كردنی لایه‌نێك بی بۆ ئامانجی نزیك بونه‌وه‌یه‌كی ئه‌تنی و مه‌زهه‌بی، هاوڕا بوون بۆ ره‌وایی داواكاری خۆپیشانده‌ران نابی ده‌لاله‌تی ئه‌وه بدات زه‌ینمان له‌وه لاپه‌رگه بكات گه‌ر هاتوو به‌دیلی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستا ئه‌وان بن؟ له‌و دۆخه‌دا پرسیاره‌كه‌ی ئێمه به‌هه‌مان وه‌ڵامی نه‌رێنی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌رێگای دادگای فیدراڵیه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی تیرۆر ته‌میز ناكرێنه‌وه هیچ له‌راست بونیان و یان پێچه‌وانه‌كه‌یان ناگۆرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر به‌ئاسانی ده‌توانرێت خۆیان لێی ده‌ربازبكرێت به‌بیانوی به‌سیاسیكردن و به‌تایه‌فی كردنیان.سه‌رهه‌لدانی هه‌نگامه نوێیه‌كه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی شیعی و ئه‌ویتریان سووننی كاتی خۆنیشاندانه‌كان گرژده‌بنه‌وه زۆرتر له‌ره‌هه‌ندێك هه‌ڵده‌گرن، به‌رله‌مێژوویی بوونی چه‌مك وده‌سته‌واژه‌كه وه‌كوهاوكێشه‌یه‌كی سیاسی، هه‌موویان فیكرین و خانه خانه له‌زروف و بارودۆخێكدا سه‌رده‌ردێنن كه‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ته‌حه‌كومی تێداده‌كات، سیاسه‌تێكی نۆرماڵ نابێت هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌ركیبه‌ی ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی خۆیان بشارنه‌وه مادام له چوارچێوه‌ی ده‌ستورێكی هه‌لبژێردراودا ته‌حه‌ددای مه‌ركه‌ز ده‌كه‌ن پێویستیش ده‌بێت شه‌قامی كوردی وهێزه سیاسیه‌كان به‌ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ته‌فاوهومێكی مه‌بده‌ئیانه‌یان لاهه‌بێت به‌یه‌كه‌وه هێله ستراتیژیه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن، كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ بارودۆخ و زه‌مینه‌ی وه‌به‌رهێنان زنجیره‌ی دارشتنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ده‌بن كه‌له‌هه‌موو پرسێك زیاتر بۆ ئیعتراف پێكردنی ئایینده پێویستی پێی ده‌بێت، بروابوونی ئێمه به‌هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و جیاوازیه ده‌خوازێت كه‌ته‌عامول كردنمان دوور بێت له‌ره‌تكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه ئابووری و په‌نابردن بۆرێگه‌چاره دبلۆماسیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا‌و ووڵاتانی عه‌ره‌بی، هه‌تاكو دێت پتر له‌جاران كێشه‌ی كورد به‌گشتی بایه‌خی زیاتر ده‌ردات و كاتی بۆ توێژینه‌وه له‌باریه‌وه بۆ ته‌رخان ده‌كرێت وه‌له‌هه‌مان وه‌ختیشدا پتر ده‌بێته مایه‌ی چاوتێبرینی نێو ده‌وڵه‌تی كه‌ئه‌مه‌ش سوده‌كه‌ی به‌رچاو ده‌بێ له‌وه‌ی وابزانرێت كه كورد ستراتیژ‌و سیاسه‌تێكی نارون و ناشه‌فافی هه‌یه، چونكه عیراق له دوا پێگه‌ی رێژه‌ی نه‌گۆری خۆی دایه به‌لای چاكسازی و تێروانینه‌كانی به‌ره‌وه ته‌سك بونه‌وه ده‌چن بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی ئاریشه‌كان، ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپاش به‌دوای جی پێی خۆیان و دیتنی هه‌ڵس وكه‌وتی نه‌رم ده‌گه‌رێن بۆیه‌شه گرنگی به‌و خاكه ده‌ده‌ن كه ئابووری وجوگرافیایه‌كی سوودمه‌ندی هه‌بێت و ده‌ست وپلی له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا نه‌رم بكات، ئێستا عیراق وه‌كوناسنامه‌یه‌كی یه‌كرتوو ناناسرێته‌وه‌و شتێك به‌م چه‌شنه‌له‌ئارادانیه ئه‌مه‌ش ده‌لیڤه بۆكورد فه‌راهه‌م ده‌كات سنووری گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێش چوونی خۆی بۆ فه‌زای ده‌ره‌وه بۆ ئه‌و ئاراسته‌یه بهاژوێت كه‌خزمه‌ت به دۆزه‌ره‌واكه‌ی بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
