ڕوداوه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌كی ئاسایی و سروشتی هه‌رووڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی خۆی بێت، زاده‌ی هه‌ل و مه‌رج و گۆرانكاریه‌كن له‌زۆرجێگادا ده‌ستی قه‌ده‌ر پێشهاته‌كانی روه‌و چاره‌نوسێكی نادیار سوراندون و تاماوه‌یه‌كی زۆریش پرسه‌كه به‌چڕی هێشتراوه‌ته‌وه تیایدا ده‌لیڤه‌ی چاره‌سه‌ری و ده‌ربازبوون نه‌بووه‌ته به‌رهه‌می دوای دامركاندنه‌وه‌ی ئاریشه‌وه ئازاره‌كان به‌جۆرێك سوده‌كانی له‌زیانه‌كانی زیاتربن.بارودۆخی ناوه‌خۆیی كوردستان له‌ئاكامی به‌رپابوونی شه‌رێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فره‌ئامانج خواز، ده‌رفه‌تی فراوان بوون تیایدا نه‌بوه هۆكاری سوود لێبینینی زانستیانه‌ی ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه خۆیان پی له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه بوو، ده‌نگی فه‌رزكردنی ئاشتیه‌كی راسته‌قینه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رخسته‌ی خۆبواردن بوو هێنده ئه‌و قودره‌ته‌ی تیا نه‌ده‌بینرا، راده‌ی په‌رۆشیه‌كه بگاته به‌ركه‌وتنی پریسكێك زه‌ره‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، ئیدامه به‌ناوبژیه‌كه‌بده‌ن، والحاێل زه‌مینه‌ی دروست بوونی هێزێكی ناوه‌ند تاكو په‌نای بۆ فۆرمه ئاینیه‌كه نه‌برد نه‌شیا ئاراسته‌ی سیاسی خۆی رابگه‌یه‌نی، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌كو شه‌قامی كوردی له‌باوه‌ردانی خۆی جێگای بۆكردۆته‌وه‌و به‌رده‌وام باسی لێوه‌ده‌كات، بۆشایی نێوان دووهێزی به‌شه‌رهاتوو بوو له‌دایك بونێكی قه‌یسه‌ریانه‌ی وه‌ك ده‌ڵێن هێزێكی میانره‌وانه‌ی ئیسلامی لی به‌ده‌رهات، ئینجا له‌وێوه دابه‌ش بوونه سیاسی و ئایدۆلۆژی و ئه‌تنی له‌هه‌رێم له‌وساته‌وه تاكو ئه‌مرۆ گۆره‌پانی مل ملانێكه‌ی وه‌ها گه‌رم داهێناوه كه‌كه‌سێك وره‌وتێك وه‌كو ناوه‌ندگیر نه‌مێنێته‌وه به‌ڵكو له درزی ته‌سكترین ده‌رگای سیاسه‌ت وده‌سكه‌وتنه‌كان هاتنه ژووره‌وه هه‌ڵبژێرن، گۆمه‌كه تاقوڵتر بی مه‌له‌وانیه‌كه‌ی خۆشتره رێك ئه‌و پره‌نسیپه بووكه‌ئێستا له‌ناو گه‌وره‌بوونی هاوكێشه سیاسیه‌كه‌و بوونی ئابووریه‌كی داتاوئه‌مباركراو بۆ ئایینده، مشه‌بوونی سه‌رچاوه‌كانی دارایی وزانیاری، گینگل به‌هه‌وڵه‌كانیان ده‌ده‌ن.رێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی واشنتن ئه‌گه‌رچی به‌قه‌ولی جاران دوورله‌هه‌ندی ئیراده‌ی باڵاده‌ست به‌شێنه‌یی له‌واری جی به‌جێكردندا بوو، به‌ڵام لێكه‌وته‌ی رێكه‌وتنه‌كه بوو به‌دیفاكتۆ له دوای 2003 و پێچانه‌وه‌ی به‌عس و مه‌ترسیه‌كانی، له‌وێوه‌له‌گۆشه‌نیگایه‌كی جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی، له‌سه‌رته‌ختێك تژی حه‌سانه‌وه‌دا، خوێندنه‌وه‌جیاوازه‌كان ته‌قینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی لێهات شانۆی سیاسی له‌هه‌رێم وابه‌سته‌ی سه‌رجه‌م روداوه‌كانی ناوچه‌كه‌بونه‌وه، هێوربونه‌وه‌ی دۆخه‌كه، سه‌قامگیری و ئاسایش، كۆڵه‌كه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی بیروراجیاوازه‌كان بوو تا له‌خولی سی یه‌می په‌رله‌ماندا رێژه‌ی به‌شداری و لیستی جیا‌و دروست بوونی ئۆپۆزسیۆن، بوونه پێناسه‌یه‌ك سه‌رله‌به‌ری دیدگا ناوخۆیی یه‌كان وتێڕوانینه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی به‌خۆوه خه‌ریك كرد.بابه‌ته‌كان له‌هه‌مووكاتێك پتر ئێستا له‌سه‌روه‌ختی گه‌شه‌كردن و قه‌به‌كردنی خۆیان دان له‌مه‌ر پرسی ده‌ستورو هه‌ڵبژاردنه‌كان، میتۆدی راگه‌یاندنه‌كان قالبی وای وه‌رگرتووه وه‌كوپێخۆرێكی لی به‌سه‌رهاتووه بینه‌ران به‌بی ده‌ستی خۆیان نه‌توانن ده‌ستبه‌رداری بن، به‌ڵام له‌روانگایه‌كی تردا باس كردنی شته‌كان به‌چاك وخراپیه‌وه كه‌لێنێكی نه‌بچوكی هێناوه‌ته‌ئارا، هێنده‌ی نه‌ماوه قه‌ناعه‌تی خه‌ڵك به‌رۆئیا جیاوازه‌كانیشه‌وه بۆئه‌وه‌بچێت بایكۆتی ده‌نگدان بكات و له‌دوریانێكی نادیاردا بۆ فریادره‌سێك له‌چاوه‌روانیدا بێت؟!! ئه‌مه له‌حالێكدایه تاك وكۆی مه‌سه‌له‌كان پێویستیان به‌رێكخستنه‌وه‌و له‌مه‌حه‌ك دانه‌وه هه‌یه، فاكته‌ری بزرله‌وناوه‌دا كه‌مامه‌ڵه‌ی دروست كردنی فۆرمێكی تازه‌ده‌كات، ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسۆن خۆیانه، ئایا نه‌گه‌یشتن هیچ ئه‌نجامێك له‌نێوان ئه‌م دووهێزه‌دا زه‌ینمان بۆ دروست بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی تالیبانی ئه‌فغانستانی ده‌بات؟یان گێژه‌نه ده‌ستوریه‌كان كۆپیمان ده‌كه‌نه‌سه‌ر میسر‌و تونسێك كه‌كه‌س خۆزگه‌یان بۆناخوازێت، سه‌رهه‌ڵدانی لایه‌نی سی یه‌م له‌ژێر دروشم وناونیشانێكی جیاواز له‌وه‌ی له‌كوردستان هه‌یه هه‌رگیز نابیته به‌دیل، چونكه‌ده‌رهاویشته‌ی قه‌یرانێكه كه‌ده‌كرێت لایه‌نه ناكۆكه‌كان به‌ئاسانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، له‌هه‌رحالێكدا په‌یدابونیشی ئه‌گه‌ری شه‌ری ناوه‌خۆیی ده‌كاته پرسی كات بۆ رودانی له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریكه‌ره‌كان ناحه‌زانی كێشه‌ره‌واكه‌مانن، لایه‌نیكی تر كه گرنگیه‌كه‌ی هاوتای گۆرانه سیاسیه‌كه ده‌بێت، گوزه‌ران و بژێوی هاوڵاتیانی كوردستانه ئه‌وده‌مه‌ی له‌دوریانێكی بی ده‌ره‌تانداخۆی ده‌بینێته‌وه له‌مابه‌ینی بوونی میساقێكی نیشتمانیانه‌ی گشت هێزه‌سیاسه‌كان، وه‌هێزێكی تر كه‌گشت ماف و ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌و ریسه‌كه‌مان بۆ ده‌كاته‌وه خوری، بۆیه‌شه ئاگادارینامه‌كه زه‌نگێكه گوێچكه‌كانمان ده‌زرنگێگێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی چاوه‌كانمان دانه‌خه‌ین نه‌بادا خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌مان به‌فیڕۆ بچێت، به‌تایبه‌ت كه گه‌له‌كه‌مان له‌چوارپارچه‌ی كوردستان بۆ دوائاماجی خۆی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گرێده‌دات و میكانیزم و ستراتیژێك بۆمافه نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی داده‌رێژێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
