چوارساڵی رابردوو به‌زیاتر له‌ئه‌زمونێكی ساده‌ی حوكمرانی ده‌ژمێردرێت له‌به‌ر بوونی چه‌ندین هۆكارو مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیار كه‌رۆڵیان له فراوانتر كردنی هاوكێشه‌ی سیاسی له كوردستان گێڕا. ده‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن له دوای 2009 زۆر له پێشنییه‌كانی قڵپ كردنه‌وه، ده‌ركه‌وتنی هێزێك به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن پاشان گه‌وره‌بوونی رایه‌ڵه‌كه به‌كۆكردنه‌وه‌ی بیر‌و ئایدیای جیا له‌ناو هێزه‌كه‌دا به‌مانایه‌كی دیكه لێكدانی لیبرالیم و فه‌نده‌میتالیزمی ئیسلامی له‌ناو هه‌ناوی سیاسه‌تكردنیكی تازه‌وبه مۆدێلێكی ناكۆك له‌بیروبۆچون له‌هه‌رێم، شێوازی كاركردن و به‌خۆداچونه‌وه‌ی دووهێزی هاوپه‌یمان و خاوه‌ن یه‌ك پرۆتۆكۆلێكی ستراتیژی گۆری، هه‌ریه‌كه‌یان له‌مه‌یدانێكی جیاوازداكاروبه‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیان جی به‌جێده‌كرد، پێشخستنی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوانیان یه‌كێك بوو له‌كاره هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا. به‌درێژایی ئه‌وماوه‌یه هه‌رچی كرابێت و رویدابێت، سروشتی به‌رپرسیارێتیه‌كه دابه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌به‌شداربوه‌كان ده‌كرێت چ حكومه‌ت كه نوێنه‌ربوو به‌پارتی ویه‌كێتی وچه‌ند هێزێكی تر، چی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن گۆران و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ كه ئه‌و موده‌ته‌قه‌بول و ره‌تی پرۆژه‌و بریاریاریان كردۆته‌وه له‌ته‌مه‌نی موعاره‌زه‌بوونی خۆیاندا. به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، ره‌نگدانه‌وه‌ی كۆی ئه‌و لیست وقه‌وارانه‌یه كه‌به‌چڕی و به به‌ئومێدێكی زۆره‌وه هاتونه‌ته ناوپرۆسه‌كه‌و گره‌نتی بردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر له كه‌ناڵه جیاجیاكانی میدیاوه راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر قه‌واره‌یه‌ك ته‌نها ده‌نگی كاندیده‌كانی خۆی بهێنێت ته‌عبیر له‌پێشوه‌چوونی عه‌قلی هه‌ڵبژاردن و په‌رۆشی تاكی ده‌نگده‌ری ووشیار ده‌كات كه پێی وایه ئه‌م سه‌فه‌ره گۆرانكاری ڕیشه‌یی در‌و ست ده‌بێت، تێكه‌ڵاوبوونی ڕه‌نگه جیاوازه‌كان به‌پرۆژه‌و كارنامه‌ی هه‌مه‌جۆر سیمای روكه‌شی دیموكراسیه‌ت پیشان ده‌دات ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌موولایه‌ك ره‌چاوی بنه‌ماو پره‌نسیپه‌كانی بكه‌ن جوانترین وێنه نیشانی چاودێران و جیهانی ده‌ره‌وه ده‌ده‌رێت به‌وه‌ی كه كۆمه‌لگای كوردی بریتیه له بوونێكی زیندوو و تاكه‌كانی خاوه‌ن مه‌عریفه‌یه‌كی دیار‌و به‌رجه‌سته‌ن. كاتی كه هه‌ڵبژاردن دوماهی دێت و لێدانی دڵه‌كان به‌جاردانی ئه‌نجامه‌كان پێوه‌ری زیاد له‌توانا تۆمارده‌كه‌ن، هه‌ردوای ئه‌وه بیری هێزی براوه‌و نیمچه براوه بۆ ئه‌وه ده‌روات كه جۆر‌و پێكهاته‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی نوی چی ده‌بێت؟چ ئاراسته‌یه‌ك تاكو 2017ده‌كاته ئیداره‌دانی ووڵات، ئایا چۆن وه‌ڵامی چاوه‌روانیه‌درێژخایه‌نه‌كه‌ی شه‌قام و هێزه نه‌یاره‌كان ده‌داته‌وه؟ به‌وه‌ی ده‌نگده‌ری سه‌رسندوقه‌كان كۆمه‌ڵه هیوایه‌كی بی ئه‌ندازه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵچنیون؟؟له دونیادا چه‌ندین جۆری حكومه‌ت به‌رچاوده‌كه‌ون، هه‌یه كاتیه‌و بۆچاره‌سه‌رێكی كاتی وده‌رچوون له‌قه‌یران له‌ته‌وقیتێكی دیاریكراودا داده‌مه‌زرێت، هه‌شیانه له‌شۆو وه‌ردی كاره‌ساتێكدا په‌یدا ده‌بێت به‌حكومه‌تی ئاوارته یان به‌ته‌وافوقێكی فه‌رزكراوی دووله‌ئیراده ده‌ناسرێت، ووڵاتیش هه‌یه دان پێنراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه هه‌میشه‌ده‌م ناده‌مێك گیرۆده‌ی كوده‌تای سه‌ربازی ده‌بێت، ئه‌م جۆره حكومه‌تانه تاقی ده‌كاته‌وه، له‌ئاكامی رێك نه‌كه‌وتنی حزب وهێزه سیاسیه‌كان و قه‌بول نه‌كردنی دۆران وبردنه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ناچار ده‌بێت حكومه‌تی پاراستنی نیشتمانی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مانه هه‌موویان ڤاكسینێكی ئازارشكێنی كاتین و مه‌زنترین زیان به‌بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ووڵات ده‌گه‌یه‌نن. خشته‌ی ئینتخابی لایه‌نه‌كان به‌بی جیاوازی پێكردن له‌دروشمێكی كۆتایی دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌كه گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته و ئۆپۆزسیۆن بوون له‌دیگا بینی سیاسیان دا تاڕاده‌ی نه‌بوون هه‌ستی پێده‌كرێت، یه‌كێك له‌دروشمه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گواستنه‌وه‌ی كار‌و تاقی كردنه‌وه‌ی ئۆپزسیۆن بونه‌كه‌یه‌تی بۆوه‌چه‌نگ هێنانی حكومه‌ت، له‌ئێستادا گشت ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌مان پێده‌دات، به‌رده‌وام بوون به‌م میتۆده حكومه‌تێكی بنكه فراوانی پی له‌دایك ده‌بێت!هه‌ڵپه‌ی چوون بۆهه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵات یاخود خۆزگه‌وبریای حوكمڕانیكردن به‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت كردن ئاوێته‌ی خۆدیتنه‌وه بووه له‌لوتكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی بریارداندا، تێگه‌یشتنی رای گشتیش بۆئه‌ندام په‌رله‌مان له به‌ده‌ست هێنانی مووچه‌و ئیمتیازی مشه به‌ده‌رنیه، بگره به‌خه‌می له‌پێشینه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌مرۆو هاوڵاتی دوێنی ده‌زانن!! وێرای ئه‌وه‌ی مافی هه‌ر هاوڵاتیه‌كی هه‌رێمه ته‌مه‌ننای هه‌بێت و به‌یه‌كێك له‌خه‌ونه‌كانی ئایینده‌ی بزانێت به‌ڵام ووشیاری سیاسی ئه‌وه ده‌خوازێت ته‌واوی بیر‌و بۆچونه‌كانمان له‌خزمه‌تێكی گشتی دابن، بێجگه له حكومه‌تێكی فره‌لایه‌نی بنكه فراوان، یانیش ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌داله‌ت خواز و ئۆپۆزسیۆنێكی كارا په‌نا نه‌برێته هیچ رێگایه‌كی تر، پێویستیش ده‌كات مه‌زه‌نده‌كان حسابیان بۆبكرێت، ئه‌و یاسایه‌ی كه به‌قه‌ناعه‌تی ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵات خۆی لی نه‌بان كردووه و به‌رقه‌راری نه‌كردووه، به‌وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هه‌مان یاسا و به‌هه‌مان لۆجیك روبه‌رویان ده‌بێته‌وه، ؟؟ كه‌بۆ په‌رسڤ دانه‌وه‌ی ره‌نگه حاڵیان باشتر نه‌بێت، هه‌ل و مه‌رجی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌نگرێژی كۆمه‌ڵه گۆرانكاریه‌ك ده‌كات كه به وه‌رچه‌رخانێكی ئاسایی ته‌ماشای ده‌كرێت، به‌لای كه‌میه‌وه لیست تازه‌و كاندیی تازه ده‌رۆنه ناو ته‌جروبه‌یه‌كی نوی له‌ژیانیان دا ئه‌مه‌ش كرۆكی دیموكراسیه‌تیێكه كه له‌قۆناغی گه‌شه‌كردنی خۆیدایه ئه‌ركی پاراستنیشی ده‌كه‌وێته‌سه‌رشانی هه‌موو چین و توێژه‌كان گرنگ بردنه‌وه‌وبه‌ده‌ست هێنانی كورسی نیه به‌ڵكو گرنگیه‌ك كه به‌های راسته‌قینه له‌ده‌ست نادات متمانه‌ی گه‌له به‌پارت و حزبه سیاسیه‌كان كه تاكو ئێستا به سه‌ربه‌خۆیی و مافه‌نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانی نه‌گه‌یشتووه.
a. mawany@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
