مۆدێلی سیسته‌می سیاسی له‌جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌هه‌موو كاتێك زیاتر ئێستا به‌قۆناغی وابه‌سته‌بوون به هه‌ل ومه‌رجێكی ناجێگیردا تێده‌په‌ڕێت، جاران ئه‌گه‌ر بنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان و ترادسیۆنه زاڵه‌كان به‌ده‌ربوبن له پرسیار ده‌رباره‌وه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه فیكریه‌كان نه‌یانگرتبنه‌وه، ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه له‌چه‌ندین ڕوه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتوه‌و ده‌نگ وسه‌دای جیاواز، ئایدیا‌و میكانیزمی جیاواز بونه‌ته جه‌مسه‌ری به‌خۆداچونه‌وه‌و په‌نابردن بۆ هاوكێشه‌یه‌كی نوی كه كۆده‌ره‌نجامی ئامانجه‌كان بێت به‌فۆرمێك كه‌زه‌مه‌نێكی تازه‌ترفه‌رزی كردووه. ئه‌زموونی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا له‌بواری ده‌سه‌ڵات و حكمڕانیدا، دووئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی به‌لای قه‌بول كردنی بیروباوه‌ڕی حزبێكی ئیسلامی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بیری ئوێولیه‌ت كه‌ره‌فزی شێوازی ده‌ره‌وه‌ی حوكمڕانی خۆی ده‌كات به‌رهه‌م هێناوه، به‌جۆرێك دیدگای خۆرئاوا بۆپرسی دیموكراسی له‌توركیا به‌نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی تاڕاده‌یه‌ك دژوار تێده‌په‌ڕێنی تابه‌وئاسته ده‌گات گه‌شه‌كردنی ئابووری به‌خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه جیاوازه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا حساب بكات، وه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌كو كارتێكی فشار به‌كاربهێنرێت بۆ ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان كه‌چاو له‌و تێكه‌ڵه سیاسی و ئایینی و سكۆلاریستیه بكه‌ن كه‌ئه‌نكه‌ره كردویه‌تیه ستراتیژ‌و ئه‌جنداده‌ركیه‌كانی خۆی، له‌دوایین گۆرانكاریه‌كانی ئه‌و ووڵاته و په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان، بیروراكان له‌وه‌دا خۆیان گرمۆڵه‌كردووه كه به‌شه‌شاراوه‌كه‌ی سیاسه‌تكردنی ئاك پارتی بریتی بووه له‌گێڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی له‌كیس چووی سه‌ده‌هاساڵه‌ی سه‌رده‌می سوڵتانه‌كان، خۆناساندنی وه‌كو جێگره‌وه‌ی گشت ئه‌لته‌رناتیڤه‌كانی تر كه‌بۆنی دژایه‌تی دونیابیینی حكومه‌تی داد‌و گه‌شه‌پێدان بكات، نه‌یاره‌كان هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ناره‌زایی یه‌كان به‌كوده‌تایه‌كی ژێراوژوری دژ به بنه‌ماكانی عه‌لمانیه‌تی ئه‌و ووڵاته ده‌زانن، له‌م ئان و ساته‌دا توركیا وه‌كو هێزێكی ئیقلیمی و چاوگێكی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌وروپا به‌ئاسیا، ڕۆڵی كاره‌كته‌رێكی فره‌لایه‌ن ده‌بینێت و نه‌فه‌سی ته‌ره‌فگیرێكی ئیسلامی پێوه‌دیاره بۆئه‌و هێزوگروپه‌چه‌كدارانه‌ی شه‌ڕی رژێمی سوریا ده‌كه‌ن، یاریكه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان له‌دۆخی سوریا ئه‌وه‌نده‌ی له‌ژێركاریگه‌ری بیروباوه‌ڕو ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراودا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده سیاسیانه مامه‌ڵه‌یان نه‌كردووه كه دۆستێكی دێرین به‌شه‌وڕۆژێك نه‌كه‌نه دوژمنێكی سه‌رسه‌خت و كاربۆله‌ناوچوونی نه‌كه‌ن؟ ڕێژه‌ی دووركه‌وتنه‌وه له‌نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی ناڕۆشنی ته‌باوناته‌بان سه‌باره‌ت به كۆی بارودۆخه هه‌نوكه‌یی یه‌كان، تادێت كێرڤێكی هه‌ڵكشاوتر له رابردوو تۆمارده‌كه‌ن، وه‌نه‌بی هاوكاریه‌كان و هه‌وڵه دبلۆماسیه‌كان له‌ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی بی ئاكام و زۆره‌ملی چڕبوبێتنه‌وه به‌ڵكو نه‌توانراوه ترسه‌كه بۆداهاتوو له‌و چاوگه‌ی لێی ده‌رژێت چك بكرێته‌وه، یارمه‌تی زۆر‌و فشاری زۆر به‌ره‌به‌ره خوێندنه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌كاته پێشبینیه‌كی یه‌ده‌گ بۆئه‌وه‌ی له ئاینده بتوانرێت لایه‌نه‌كان له‌هه‌ر هه‌ڵوێستێكی ناكۆك خۆیان پێی ده‌ربازبكه‌ن، چونكه ڕوداوه‌كان ده‌رفه‌تی داڕشتنی سیاسه‌ت و روئیای جێگیر‌و ڕوون ناده‌ن كاتی جڵه‌وی كاره‌كان له‌ده‌ست ده‌رده‌چن، ته‌نها مامه‌ڵه‌ی به‌رێكردنی ڕۆژه‌كان ده‌بنه پێوه‌رو ڕۆژه‌ڤه‌كان بۆلایه‌نی براوه خاڵبه‌ندی ده‌كات. ئه‌و ڕوداوانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینیان گرتۆته‌وه، دیمه‌نێكی له‌چاكسازی هێناوه‌ته وجود كه هه‌ندێكیان ماسكێكی فێڵاوی و روكه‌شانه‌یان هه‌یه‌و نه‌گه‌یشتونه‌ته قوڵایی قه‌ناعه‌تی به‌شێكی زۆری هاوڵاتیان، زیادكردنی مووچه‌ی هێزه‌چه‌كداره‌كانی قه‌ته‌ر، ته‌می به‌كه‌نداوبونی تاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌بچوك وده‌وڵه‌مه‌نده‌ی له‌ئه‌گه‌ری گرتنه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كان نه‌ڕه‌واندۆته‌وه دوای كوده‌تای كوڕ به‌سه‌رباوكدا ئه‌وه‌تا ئه‌میری كوده‌تا چی شوێن بۆكوڕه سی وسی ساڵیه‌كه‌ی چۆل ده‌كات به‌ناوی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌سیسته‌می ئه‌میریدا!!!، ئه‌م بابه‌ته ڕه‌نگه تادره‌نگانێكیش به‌وڵاتانی هاوشێوه‌ی خۆی بفرۆشێته‌وه له‌كاتیكدا قه‌ته‌ر له‌فراوانترین ده‌رگای چونه‌ژوره‌وه‌دا هاوبه‌شی به‌رنامه‌كانی ڕۆژئاواده‌كات و ته‌مسیلی داواكاریه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش ده‌كات كه موسوڵمانی سوونه تیایدا زۆرینه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه میرنشینی قه‌ته‌ر پێشه‌نگی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌یه كه‌پاره‌یه‌كی زۆری ته‌رخان كردووه بۆبه‌لاداهێنانی ئه‌و پێشهات و گۆڕانكاریانه‌ی لیبیا‌و یه‌مه‌ن و میسر‌و سوریایان گرتۆته‌وه، زۆرینه‌ی چاودێران و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌وباوه‌ردا بوون له 25 یه‌نایر شۆرشی گه‌لی میسری كۆتایی هات و موحه‌مه‌د مورسی له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست، به‌ڵام ئایدیا‌و سیاسه‌تی ئیخوان ئه‌و باوه‌ره‌ی به‌شێوه‌یه‌ك كاڵ كرده‌وه كه هه‌رده‌نگده‌رانی دوێنی نه‌یانهێشت سالێكی ته‌واو حوكم بكات و له‌مه‌یدانی ئازادی‌دا دروشمی بڕۆیان كرده گه‌وره‌ترین ناره‌زایی له مێژووی دروست بوونی میسر، حكومه‌تێك نه‌ما به‌ناوی ئیخوان و سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما نه‌ما ناوی مورسی بێت، ئه‌م روداوه سه‌لمێنه‌ری كێشه مێژوویه‌كی ئایدۆلۆژین كه داینه‌مۆو بزوێنه‌ری زۆربه‌ی زۆری روداوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتن. تێكه‌ڵاوبوونی ئێران به‌فراوانی و جه‌نگانی شه‌ركه‌ره‌كانی حزب الله له‌سوریا گومانی ئینتمای مه‌زهه‌بی و به‌ئه‌وله‌ویات كردنی له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه كرده دڵه‌ڕاوكێی هۆشداریدانه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌به‌رده‌وام بوونی جه‌نگه‌كه له‌وه‌ی په‌ل ده‌هاوێژێت بۆشه‌رێكی تایه‌فی درێژخایه‌ن و ئه‌كته‌ره‌دیاره‌كانی سونه‌و شیعه‌ی جیهانی ده‌بن، به‌مه‌ش شه‌پۆلی جۆش خواردنه سیاسیه‌كه ده‌بێته ڕاكه‌ڕاكی ئه‌و به‌شداربوانه‌ی په‌له‌په‌لیانه بۆچنینه‌وه‌ی به‌روبومێك كه‌كه‌مترین زیانی به‌دواوه بێت، به‌رده‌وامیدانه‌كه چه‌ند چاودێرێكی بی لایه‌ن ده‌خزێنێته ناو خۆی به‌سوو وه‌رگرتن لێیه‌وه كێشه‌كانی خۆی بۆئه‌و شوێنه‌هه‌نارده‌ده‌كات كه‌چه‌قی شانۆی روداوه‌كه‌یه، بۆده‌سگیربوونی نمونه‌ی له‌م جۆره‌ش هێنده ماندوونابین بۆ دۆزینه‌وه‌ی، عیراق ده‌هێنینه‌وه كه‌مه‌له‌وانی له‌ناو ده‌ریایه‌كی پڕ له‌كێشه‌ده‌كات به‌ڵام خه‌می هه‌رێمی هه‌یه‌و ده‌وری شیره‌تكارێك ده‌گێرێت بۆ دۆخی سوری، له‌سه‌روه‌ختێكدا له‌هه‌مووكه‌س زیاتر پێویستی پێیه‌تی تاڵترین سه‌رده‌می خوێناوی له‌مێژووی عیراق و ناوچه‌كه به‌رێكردووه كه به‌عس تیایدا پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان حوكمی ره‌های كردووه.
a. mawany@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
