هه‌تا دێت دۆخی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌قۆناغێكه‌وه ده‌چێته قۆناغێكی تر‌و روداوه‌كان له‌دوای خۆیدا جی ده‌هێلێت، ده‌چێته ناوبارودۆخێك زۆربه‌زه‌حمه‌ت بیردۆزی وێك چوونی بیركردنه‌وه‌وئایدۆلۆژیایه‌كی تایبه‌ت به‌یه‌ك خوێندنه‌وه‌ی جێگیر له‌به‌رامبه‌رسیاسه‌ته‌كه په‌یوه‌ست ده‌كرێت.ئه‌م پێشهاته زاده‌ی هه‌ل ومه‌رجێكی دوای قه‌یرانێكی سیاسی یاخودئابووری نیه به‌ڵكو گۆرانكاریه‌كه زه‌روره‌تێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی هێزه سیاسیه‌كانه هاتووه‌و خۆی ده‌سه‌پێنێت به‌جۆرێك گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م ژینێكی تازه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن و ناچار به‌قه‌بولكردنی گۆرانكاریه سیاسیه‌كانیان ده‌كات، جا ئه‌و وه‌رچه‌رخانه ته‌واو خۆماڵیبن یانیش ئ كه‌م تازۆر كاریگه‌ری هه‌رێمایه‌تی و نێو ده‌وڵه‌تیان به‌سه‌ره‌وه بێت.له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان له‌عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، ئاراسته‌ی دواندنی تاكه‌كان ڕوه‌و پرسه ئابوریه‌كه گیرساوه‌ته‌وه، هه‌رحكومه‌تێكیش كه‌له‌ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنێك یاخود بارودۆخێكی ناسروشتی خوڵقاندبێتی له‌په‌یامه‌كه‌یدا بنه‌مای خزمه‌ت كردنی هاوڵاتیانی ده‌كاته مژده‌ده‌ری ئه‌وچاوانه‌ی نیشانه‌و تێروانینیان له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنه‌كه‌یه، كه‌ئایا سیاسه‌ت لێره‌دا قۆرخكاری و خۆزاڵكردنی براوه‌ی تێ ده‌كه‌وێت وده‌یكاته ئه‌وله‌ویاتی كارنامه‌یه‌كی حزبی، له‌به‌رامبه‌ردا كارله‌سه‌رفراوانكردنی چه‌مكی هاوڵاتی بوون و هاونیشتمانی بوونی تاكه‌كانی ده‌كات؟ به‌درێژایی ته‌مه‌نی حوكمڕانی ئه‌وپرسیاره خولاو ده‌بێت و به‌بی شه‌رم ووه‌ستان خۆی دوباره‌ده‌كاته‌وه له‌ئاست ئه‌و وه‌ڵامه جۆراوجۆروقه‌ناعه‌ت پی نه‌كراوانه‌ی پێشبینی ده‌كرێن وه‌ڵام بدرێنه‌وه!!! ڕه‌وشی كوردستان زۆرترین جیاوازی هه‌یه ده‌گه‌ڵ ناوه‌راست وخواروی عیراق به‌ته‌فسیره جوگرافیه‌كه‌ی كه مه‌به‌ست لێی عیراقێكی یه‌ك پارچه بێت، له كوردستان داهاتی تاك روه‌و هه‌ڵكشان ڕۆیشتووه سه‌ره‌رای زیاد بوونی پێویستیه مه‌ده‌نی و ژیاریه‌كان، به‌هۆی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان و مامه‌ڵه ئابوریه‌كانی، هه‌رێم هه‌نگاوی چالاكیه‌كانی به‌قه‌د چه‌ندین ساڵی ته‌عامولی بی به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ ناوه‌ند گه‌یاندۆته ئاستێك كه‌وه‌كوژماره‌یه‌كی ده‌ست لی هه‌ڵنه‌گیراو حسابی بۆبكرێت، فاكته‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆدروست بوونی واقعه‌كه دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گازی سروشتیه كه هه‌رێم یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌م دووبواره، چه‌نده‌ها كۆمپانیای هه‌مه جۆر‌و فره‌نه‌ته‌وه پێشبركێی مۆركردنی گرێبه‌ست ده‌كه‌ن و پرۆپۆزه‌ڵ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌كاربردنی ووزه ده‌خه‌نه پێش ئیمزای كۆتایی حكومه‌تی هه‌رێم، هاتوون توانای خۆیان پیشان ده‌ده‌ن كۆنتراكت به‌ده‌ست بهێنن، تاكو ئێره حاڵه‌تێكی سروشتیه كه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تایی گه‌شه‌كردنی خۆیه‌تی بۆبه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كانیان ماندووی بكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌نه‌زه‌ری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان به‌هه‌مووجیاوازیه‌كی بیرورا‌و دیدگای سیاسیانه‌وه گرنگیه‌كه‌ی له‌پرسه سیاسیه‌كه‌و جۆر‌و پێكهاته‌ی حكومه‌تی داهاتوو به‌لایانه‌وه زیاتره، باری بژێوی و خۆشگوزه‌رانیه‌كه‌یه كه‌له‌مه‌ودوا چی لی به‌سه‌ردێت؟ ئایا له‌ناو دۆزینه‌وه‌و ده‌رهێنانی ده‌ریا نه‌وتیه‌كان، بوونی تاك وه‌كو كوردستانیه‌ك له‌كوێی پێناسه‌و داهاته ئابووریه‌كه ده‌بێت؟ هاوكات به‌زۆربوونی رێژه‌ی نه‌وت و راده‌ی هه‌نارده‌كردنی بۆده‌ره‌وه، وێرای به‌رزو نزمی له‌نرخ و جۆریه‌تی خواست و خستنه‌ڕو، به‌رنامه ئینتخابیه‌كان و ئه‌ولایه‌نه‌نانه‌ی بۆچوارساڵی ئایینده جڵه‌وده‌گرنه ده‌ست پێمان ده‌ڵێن نابێت له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و دیاریكراودا كه‌سێك هه‌بێت له‌داهاته‌كه‌ی سوودمه‌ند نه‌بێت! خێزانێك به‌دیناكرێت كه‌ڵك مه‌ندی مووچه‌ی سۆسیال نه‌بێت و جیاوازیه چینایه‌تیه‌كان به‌بی ده‌سكاریه‌كی ڕیشه‌یی بمێننه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وجاره حكومه‌ت بریتی ده‌بێت له‌حكومه‌تی هاوڵاتی، ئیتر ئه‌و خۆی ڕسمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو ده‌كات و متمانه ده‌به‌خشێته راستگۆترین حزب و راشكاوترین لیست، مه‌ودای هاتنه‌دی پێشبینیه‌كی وه‌ها گه‌شبین ته‌نها له‌سه‌ر ئیراده‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت باوه‌ری به‌یاریكردن به‌كات نه‌بێت، باوه‌ری به‌خۆرێكستنه‌وه هه‌بێت كه كۆمه‌ڵگا له‌قۆناغی به‌رخۆری و بی بڕوایی یه‌وه بگوازێته‌وه بۆ دۆخی خۆژینی به‌مه‌رجی جێگیربوونی ته‌واوی مافه‌شارستانی و مه‌ده‌نیه‌كانی له‌داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ووڵات، ئه‌م مافه چ به‌به‌شداریكردنی بێت له‌پشكی به‌رهه‌مه‌كانی سامانی نه‌وت به‌گشتی، چ به‌بڕینه‌وه‌ی ووشكه پاره‌یه‌ك كه قابیلی گۆرانكاری بێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی بارودۆخی خێزان و به‌یاسارێكخراو بێت كه ژیان وگوزه‌رانێكی باش دابینبكات و نه‌چێته خانه‌ی خێرپێكردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆدیتنه‌وه له‌لیستی بێكاراندا، ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه به‌رجه‌سته‌كردنی ره‌ئی شه‌قامه كه بێجگه له‌حكومه‌تێك ئه‌ومافانه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌ركات هیچ ته‌فسیرو ئه‌ئویلێكی دیكه له‌سیاسیه‌كان قه‌بول ناكات ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی بۆنه‌هێته‌دی سزادانی بۆسه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌ڵبگرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
