هه‌ڵدانه‌وه‌ی تۆماری لاپه‌ره‌كانی نیو سه‌ده به‌ر له ئێستا، به نوسینێكی كورت هه‌رگیز نابێته ده‌ربڕی كۆژان و كۆژیانی مرۆڤێك كه ئه‌وبڕه ته‌مه‌نه‌ی به‌گه‌لێك هه‌ورازو نشێو بڕیبێت و تا ئه‌مڕۆش ڕۆژه‌كانی عومری به یادی ئێش و ئازاره‌كانی ڕابردوو بژمێرێت. خۆم ئه‌وانه‌ی كاتی ئه‌م هه‌قیقه‌ته ده‌خوێنینه‌وه‌چ بمانخاته خه‌نین یانژی فرمیسكی هێمانه‌مان پی بڕێژی له‌به‌ر ئه‌و قۆناغه ڕاده‌گرم كه تیایدا بچوكترین مافی مرۆڤه‌كان به‌فلته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ترادسیۆنه كه‌ڕو گرتوه‌كان تێپه‌رده‌بوو، ئه‌وده‌م ده‌بی وه‌ڵام و به‌رگه‌گرتنمان چۆنێك ده‌بو؟ ئه‌مه حاڵی سه‌رجه‌م كه‌سه‌كان بوو كه له‌پانتایی یه‌كی نزیك سنوور به‌قه‌د په‌رژینی هه‌ڵگورد و دینۆ و گرمه‌ندیل و كۆدۆ ڕشماڵی ئاوه‌دانی لی هه‌ڵدرابوو، بایی بازنه‌یه‌كی ده‌وره‌دراو ئاسمانی شینی هاوینان و ڕه‌ش و سپی داگه‌ڕاوی زستانی پڕ ئه‌زیه‌ت و سه‌رماو سۆڵه‌ی لی دیاربوو. دایكه دلۆڤانه‌كه‌م له‌دێیه‌ك چاوی بۆ ژیان هه‌ڵێناوه وه‌كو خۆی ده‌یگێرێته‌وه و هاوژینه‌كانیشی گه‌واهی بۆ ده‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ژوور ئه‌و گونده‌وه جگه له كوێستانه‌كان هیچ دانیشتوانێكی تر قودره‌تی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه ئاوایه‌ك به‌چه‌ند ماڵباتێكه‌وه بنیات بنێن ناونراوه گونده‌ژۆر، نۆبه‌ره‌ی دایك باب له‌به‌ریه‌كه‌م ژیانی هاوسه‌ریان و خۆشه‌ویستی له ڕاده‌به‌ده‌ریان بۆ منالڕَ تۆزێك سۆزی دایك و میهره‌بانی باوكی بوَببوه ئۆخژنی هه‌ڵپه‌رین تاكو خوا كوڕێكی ژیكه‌ڵه‌یان پی ده‌به‌خشێت و ئینجا له‌وێوه جیاكاریه‌كان سه‌رهه‌ڵبده‌ن، بۆ به‌دبه‌ختی دایه‌م سی خوشكی له‌خۆی چاره‌ره‌شتری بۆ په‌یدا بوون بۆوه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێك له‌و پێشبڕكێیه‌دا ژماره‌یه‌كی سه‌روتر له ئاوردانه‌وه‌ی دوو گه‌وره‌ی قسه‌ی ڕۆیشتووی خێزانه‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن، به حوكمی ژینگه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست و سیسته‌می پاتریاركی باوك سالاری هه‌رئه‌وه‌نده‌ی كچه‌كه‌یان بیری كرده‌وه‌و له ڕوی جه‌سته‌یی یه‌وه خۆی ناسی ئه‌وجار راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته به ڕقی شوومی ئافره‌تانه‌ی خۆی و له‌وێرا گشت به‌رێوه‌بردن و ئیداره‌دانێك بۆ باوك حه‌ڵال ده‌بێت كه پرسه گورگانه‌یه‌ك به‌ژنه‌كه‌ی بكات، چۆن بتوانن قۆناغی چه‌وساندنه‌وه ده‌ست بده‌نی تاكو سه‌ری به‌كه‌زی هه‌ڵنی؟، توخمی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كه پیاوه به‌مه‌ترسیدارترین گیانه‌وه‌ر له هزری وێنا بكه‌ن، دایك و باوك دڕه‌نده‌ترین كه‌سی سه‌رزه‌مین بن، به حاڵه‌تێكی سروشتی حساب ده‌كرێت كه غه‌ریزه‌و خۆشه‌ویستیان هه‌بێت بۆ جگه‌ر گۆشه‌كانیان، بارستایی جیاوازیه‌كانیش له‌په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن ده‌بێته هاوكێشه‌یه‌كی دژواری دوو سه‌ره كه باوكێكی زیاتر تێگه‌یشتوو له‌دایكێك كه ئیراده‌یه‌كی ناسه‌قامگیرو له‌رزۆكی هه‌بێت و توانای په‌ی پێ‌بردنی شته‌كانی سنورداربێت به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه حاڵی حازر ئه‌م دایكه له‌ژیاندابی و هه‌مان تێڕوانینی ساڵانی په‌نجا بۆ ئێستا به‌ڕه‌واتر بزانێت، ئه‌م ناوهێنانه‌شمان ئاستی بایه‌خدانی هه‌موو مرۆڤه‌كان وه‌ك له سه‌ره‌تادا باسكرد گشتگیر ده‌كات، ده‌بێت بۆ كچێك چ دۆزه‌خێك بێت كاتی به سه‌رچاوه‌ی نه‌گبه‌تی و شكاندنی شه‌ره‌فی پیاوو كۆمه‌ڵگاكه‌ی لێك بدرێته‌وه؟. كۆمه‌لێك راستیم له‌ده‌می دایه خه‌ماویه‌كه‌م بیستووه له‌به‌ر چه‌شتنی ئازاری مناڵی و نه‌دیتنی سه‌رده‌می گه‌نجێتی و داڕماندنی كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی، تێكه‌ڵ به‌ڕق و تۆڵه‌یه‌كی زۆر بونه‌ته‌وه هه‌رچیه‌ك خواستی ڕه‌وای خۆی بوبێت ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان بۆ نه‌هاتۆته دی نه‌خاسمه له‌پرسی شوكردن و كۆچكردن له نێو ئه‌رستۆكراتیه‌كی خێزانی زاڵمانه بۆ شوێنێك كه گه‌ردیله‌یه‌كی بۆ به‌راودكاری كردن له‌گه‌ڵدا نه‌بی و تاڕاده‌ی نقوم بوون له هه‌ژاری به پانزه به‌هاری ته‌مه‌نیدا خۆی تێد اببینێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن دایكم دوور له ئیراده‌ی خۆی كه‌وته ناو گێژاوی بێڕه‌حمانه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت ژیان ئه‌وهاش باوكم له خانه‌ی ده‌رباز بوون له‌ژێر چه‌وساندنه‌وه‌ی فیكری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌لیڤه‌یه‌كه‌ی نه‌بوو به‌ره‌حمه‌ت بێت پێی وابوو زه‌مانی ڕه‌عیه‌ت و شێخ و ئاغا‌كان له‌مڕۆكانه باشتر بوون؟!! دایكه ئازاردیتوه‌كه‌م تۆێیك له كانگای هاتنی سه‌ندنه‌وه‌ی مافێك كه باوكێكی ناشی لێی ئه‌ستاندبوو له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبوو، كاسه‌ی ئه‌م حه‌زه شاراوه‌یه‌ش بۆ چه‌ندین ساڵ لێی برژی كه له‌ناكاوێك به‌خۆی نه‌زانێت بۆته به‌رانی قوربانی ئاره‌زووی كه‌سێك كه ته‌ماعی چۆته ئافره‌تێك به‌م حاڵه راسته‌خۆ ته‌سلیمی چاره‌نوسێكی په‌نهانی بكه‌یت، ده‌بی چ ناخێكی برینداری لی ده‌ربچێت له‌كاتێكدا ئه‌و پیاوه‌ی بۆ دیاریكراوه فه‌رقی نێوانیان به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م بێت. له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا ده‌گمه‌ن نه‌بی ده‌نا كه كچ چووه ماڵ و مێردانی مه‌گه‌ر به‌مردن و یان كوشتن ناوی له‌نێو ناواندا نه‌مێنی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ژنه‌كه بۆ پاراستنی ئابڕو شه‌ره‌فی خۆی شه‌و ڕۆژه سه‌خته‌كان قه‌بول بكات له‌وه زێتری لی وه‌رناگیرێت كه بی لام و جیم گوێڕایه‌ڵ و گوی له مستی مێرد‌و باب و براكانی بێت، زۆرجاریش وێرای خۆشه‌ویستی زیاتر بۆ كچه‌كانی ئه‌ویش ده‌بێته به‌ڵایه‌كی تر‌و عامیلێك بۆ به‌دبه‌ختكردنی، له‌په‌نا مێینه‌تی خۆی هه‌ستی نێرانه‌شی بۆدروست ده‌بی كه هه‌موو ئامرازێكی مادی و مه‌عنه‌وی ئازارهێن به‌كارێكی پیرۆز بزانێت كه دژی كچه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت، ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی زانستی سه‌لمێنراوه كه غیره‌و ئێره‌یی ژن بۆ ژنێك له‌وه‌وه چاوگی گرتبێت تاقی كردنه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌سه‌ر دایكه‌كه كراوه، ده‌ورنی په‌نگ خواردوی خۆی كه تژی شه‌رانگێزیه ده‌رحه‌ق كچه‌كه‌ی خاڵی كاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ووردو درشتی پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كان به ئایین و لانه‌دان له‌داب و نه‌ریت به‌ستراونه‌ته‌وه كه خۆی له خۆیدا ئه‌وانیش كراونه‌ته وه‌سیله‌یه‌كی دیكه‌ی تێكشكاندنی زات به‌تایبه‌ت بۆ كچێكی بی ده‌ره‌تان و قوڕبه‌سه‌ر. دایه‌م ده‌ڵێت خۆشه‌ویستی ئێوه بۆمن جۆرێك بوو له سوكنای دڵ، ڕۆح قایمه‌و ده‌رناچێت و ترسی خوداشم هه‌بوو ئه‌گه‌ر نا لایه‌كی دی بوو، خوشكت هاته دونیا ته‌واوی په‌یوه‌سته‌گی خۆم به‌و به‌سته‌وه تائه‌و كاته‌ی تۆ به‌وه‌له‌ند بووی خوشكت سه‌برو خۆشی له‌ده‌ست چووی منبوو، نه‌مده‌زانی سكی دووه‌مم كوڕه، ئه‌وه‌نده‌م ده‌زانی به‌یانی زوو له‌خه‌و هه‌سته‌و پاروه نانێك هه‌بێت بیخۆ بڕۆكاره‌كانی رۆِژانه كه ئاسانترینیان ئاگركردنه‌وه‌و چێشت لێنان بوو، هێی كوڕم من و باوكت خه‌ریكی گێره‌بووین بادوورنه‌كێشین ئه‌تۆم بوو بریا بریا كوڕم چاوتان به دونیای ڕۆشن هه‌ڵنه‌هێنابا چونكه ده‌زانم ئه‌گه‌ر له‌دایكو به‌دبه‌خترنه‌بن ئه‌وا باشتر نابن به‌ڵام خوایه زۆر شوكرم به پشكت. دیاره تاكو منیش كه ئه‌و دێرانه ده‌نوسم گوێچكه‌م ده‌بنه‌وه تۆزقاڵێك گۆرانكاری به‌سه‌رچۆنیه‌تی ژیان و به‌رهه‌م و داهاتی ماڵه‌وه‌م نه‌هاتووه، دووساڵ دوای دونیا بینیم خانه‌واده چواركه‌سیه‌كه ماجه‌لان ئاسا!! ئاواره‌ی ئێران بوون و بۆ دووسالێك له‌وی تاڵی و سوێریان چه‌شت، له‌ناته‌واوی ماڵباته‌كه‌م نه‌فی بونیان بۆ خواروی عیراق به‌چاره‌سه‌ر زانیبوو یه‌كسه‌ر بلیتی عائدونیان بڕیبوو، نزیك به دووسالێكیش له‌وی له‌بن سێبه‌ری دارخورماو ئاوی فوراتدا ژیانیان گوزه‌راندووه، كاتی له ئێران گیرسابونه‌وه داییم هه‌ندی یادگاری خۆشتر باس ده‌كات، له‌وێنه‌یه‌كدا كه‌منی له‌باوه‌ش گرتووه نیشانه‌ی نه‌جابه‌ت و كوَڵنه‌دانی پێوه دیاره به‌رده‌وام ئازاره‌كانی ده‌شارێته‌وه، به‌پشتێنێكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌نگه‌ری له‌خه‌مه‌كان گرتووه، وێنه‌یه‌كی دیكه‌مان گرتووه له دووساڵه‌ی نه‌فیبوون كه هه‌ر دایكم و خوشكه گه‌وره‌كه‌من له نێوانماندا به‌چه‌شنی پاسه‌وانێك بۆ به‌رگری لێكردنمان راوه‌ستاوه‌و به‌قه‌د چیایه‌ك تۆز‌و باری خه‌مێكی ناقۆڵا نیشتووه له‌سه‌ر ده‌م چاومان، هه‌ركاتی ئه‌و وێنه‌یه ده‌بینم واده‌زانم ئێمه‌ش یه‌كێكین له قوربانیانی هۆلۆكۆست به‌ره‌له‌وه‌ی بیان كوژن دوا وێنه‌یان بۆ ده‌گرن وه‌كو گه‌ریده بی ئومێده‌كان بۆ دیتنی یه‌ك ڕۆژی ئارام هیواكانیان ده‌به‌نه ژێر گڵ. ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵدانی من له‌به‌رامبه‌ر رێز‌و مه‌زنی دایكم ماوه‌ته‌وه چیه‌كی ناجورو نامه‌شروعی له‌گه‌ڵم كردبی ماف به خۆم ناده‌م داوای گه‌ردن ئازایی لێبكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاده‌میزاد دوو دیوی چاك و خراپی هه‌یه به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش باوه‌ڕناكه‌م تابمێنم كه‌مێك له حه‌سره‌ت و ئاهه‌كانی كه‌م بكه‌مه‌وه چونكه ئه‌لئانه‌ش به‌فۆرمێكی دیكه‌و له زه‌مه‌نێكی تر فایلی خه‌فه‌ته‌كانی پڕده‌كاته‌وه به‌ته‌نها تاكه قوربانی چه‌ندین خانه‌واده‌یه، دایكیشم وێنه‌ی كه‌سانی ده‌ورو پشتی ئاوێته‌ی بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆر بۆته‌وه پێم غه‌ریبه له ئه‌نجامی ئه‌م ئه‌زموونه فره‌و دژواره‌ی به‌كردار بینیویه‌تی چه‌پێكی ڕادیكاڵی لی به‌ده‌رنه‌هاتووه ئێستاش هه‌ندێك جار هانا بۆ شێخ و مه‌شایه‌خان ده‌بات كه پاژێكی كێشه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌ون. ساڵی 1986بۆ سێیه‌م كه‌ڕه‌ت دایكم هاوه‌لێكی كه‌ی له‌و كاته‌ی ته‌مه‌نم 13ساڵ بوو بۆ په‌یداكردم، ئیتر دوومناڵ له‌په‌روه‌رده‌كردنێكی ناهه‌موارو ده‌سكورتیدا، دواهه‌مینیان تائاستێك نوزه‌یه‌كمان به‌به‌ردا هاتبوه‌وه وه‌رزه‌كانی خه‌زانی ته‌مه‌نمان به‌رێكرد هه‌رسێكمان وه‌كو دایه‌م ده‌ڵێت به‌ماڵ و مێردان شاد بوین، ته‌نانه‌ت ئه‌وسۆزه‌ی بۆ رێك نه‌ده‌كه‌وت بیداته من له‌مناڵه‌كانی منی گیرساندۆته‌وه، موعاده‌له‌ی ژیانی دایكم كه به ناسنامه‌یه‌كی ساخته سی ساڵ له باوكم گه‌وره‌تره كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه بابم ده‌سالێك له‌و مه‌زنتربوو به‌مجۆره ماوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی خوێندنی به‌زۆر نه‌گرێته‌وه پێناسه‌یه‌كی ره‌نگ زه‌ردی 30ساڵ به‌رله‌ئێستای ماوه هه‌روا له‌و رێچكه‌یه‌دا رێده‌كات. ئێمه له نێوان زه‌عامه‌تكردنی باوكێك سه‌رتاپا له نرخ و به‌های مرۆڤایه‌تی كه ئیراده‌ی لی زه‌وتكراوه به هۆی دۆگماكردن و ووشك كردنی بیركردنه‌وه‌ی سه‌رده‌میانه، دایكێك كه زۆر به‌زه‌حمه‌ت چۆك بۆ ره‌ئیه‌كان داده‌دات، چه‌رده‌یه‌ك خاڵی هاوبه‌ش هه‌ن كه راستی و به‌رده‌وامی هه‌میشه‌یی بسه‌لمێنی وه‌ك نه‌خۆشی نه‌بڕاوه، پێداویستی هه‌مه‌ڕه‌نگ، هه‌ندێك جاریش گیربوونی قسه‌كان له‌یه‌كتر، به‌رنامه دانان بۆداهاتوو، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له پێشنیاره‌كان، ئه‌مه‌شی كه هه‌یه ناكاته مانای ئه‌وه‌ی هه‌ر ئێمه بینه جێگای شه‌فه‌قه‌ی كۆمه‌ڵگاو ماوه‌مان نه‌بێت جودا له خۆمان سكمان به‌كه‌سی تر بسوتێت، ده‌ره‌نجامی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش بریتی ده‌بێت له هه‌ڵكشانی ڕۆحانیه‌تی هه‌رتاكێك له ئێمه‌مانان و چه‌ندین ئینسانی تر كه تاكو زه‌وی ده‌وران بكا ڕابردوو به‌دوای ئایینده‌دا به‌جی ده‌مێنێت و ژیانێك كه تیایدا چاومان ده‌كه‌ینه‌وه وه‌كو سه‌رابێك و خه‌یاڵێكی نه‌سره‌وت ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و هۆكارانه‌ی دایه‌میان تووشی ئه‌و سه‌ختیه كردووه ئه‌مڕۆكانه‌س نه‌بڕاونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خۆشی و پێكه‌نینێكی گه‌لی چه‌لان ده‌بێژیت كوڕم قه‌ت له یادم ناچێت واده‌زانم كه له‌بن حه‌سیران دام و خه‌ڵكی خه‌رجیمان بۆ دابه‌ش ده‌كه‌ن، جاچۆن منیش نه‌ڵێم دایكه خێر له خۆنه‌دیوه‌كه‌م یه‌زدان ته‌مه‌نت درێژكات و به‌گه‌وره‌یی خۆت له‌كه‌مایه‌سی و كه‌م و كوڕیه‌كانمان ببووره ئه‌و به‌هه‌شته‌م ده‌وێت كه‌له‌ژێرپێی دایكانی ووكو تۆدایه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
