كاتی ویژدانه‌ساخته‌كان، خۆراك وده‌رمان به‌مرۆڤه‌كان ساغ ده‌كه‌نه‌وه ...ئه‌یوب جه‌لال ماوانــی
له‌سه‌ر پرسه‌ی خزمێكی زێده نزیكی باوكم بوین، ناوه‌ناوه قورئان خوێنی كرێگرته فاتحایه‌كی داده‌دا و دوعای خوالێخۆشبون كه‌شی بێده‌نگی ده‌شكاند، وه‌كو ته‌بیعه‌تی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری نه‌ریت وایه كه‌نابێت میوانی خانه‌خوێی كه‌سه‌ربار، به‌بی چایه‌ك و په‌رداخێك ئاو ئۆغركات، به‌خێرهاتی و به‌خێرچی مه‌راسیمی سی رۆژمانه‌وه‌ی پرسه‌كه بوو له‌ماڵه‌وه، ئه‌وی ده‌می هه‌ژده‌به‌هارم له‌ته‌مه‌ن ته‌واوكردبوون له‌حزور گه‌وران وسه‌رگه‌ڤاری ماڵه‌وه‌دا خزمه‌تكردن به‌ده‌ست هه‌مووكه‌س نه‌ده‌كه‌وت.له‌گه‌رمه‌ی تازیه‌باریدا هاواری یه‌كێك له‌ژنه‌كان كه‌ووتی ئه‌وه (چه‌كه‌ن له‌بنی خانی هه‌مووعاله‌م به‌شتی خه‌نی بوون) ، بوو به‌كه‌ڕه‌نای به‌ئاگاهاتنه‌وه ئیدی خزم و خوێش هه‌ڵپێچرایه‌وه‌و باوی نه‌ما هه‌ریه‌كه ئاراسته‌ی بڵاوه‌پێكردنه‌كه‌ی روه‌و سه‌ربازگه‌و كۆگای ئه‌مباری خواردن وه‌رگیرا، هاخه‌ڵكینه (ئینتفازه‌یه) به‌كه‌مترین ماوه پاڵه‌وان ئه‌وئه‌زموون دیته بوو زۆرترین ده‌سكه‌وتی عه‌سكه‌ری و ئازوقه‌ی تاقه‌ت كردبێت له‌به‌رد نه‌رمتر له‌به‌فرگه‌رمتر تاكه خواست و بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌ی جۆش خواردووبوو به‌بی جیاوازی، قورئان خوێنه‌كه‌ی خۆمانم له‌سوچی قوژبنێكدا بینی كۆڵه پشته عه‌سكه‌ریه‌كانی ده‌پشكنی به‌ماندونه‌بونێك جێم هێشت، ئیتر به‌هیمه‌تی جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو شوێنه‌وارێك نه‌ما ناوی سه‌ربازگه‌و تێئاخنینی ئازوخه بێت!!!، تاعه‌یامی چه‌ند مانگێك لێزان و زانا ئه‌و كه‌سه سه‌ركێشه‌بوو زۆرترین داهاتی به‌ئاره‌قه‌ی شته كێشراوه‌كانه‌وه كردبی ئه‌فسانه ئاسا خۆی پێوه‌هه‌ڵبكێشی.دوای به‌سه‌رچوونی پرۆسه‌كه نه‌هامه‌تی و كاره‌سات به‌رۆكی خه‌ڵكه‌كه‌ی گرت، سه‌ره‌تا رێپێوان به‌زاراوه‌ی خۆماڵیه‌كه‌ی (هه‌ڵات هه‌ڵات) بۆ سنووره‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌وبڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی وبرسیه‌تی تاده‌هاتن كۆڵی گرانی ژیانیان وه‌ژارده‌خست زۆر به‌زه‌حمه‌ت زۆربه‌ی دانیشتوان ده‌یان توانی بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن ته‌نانه‌ت ئاماده‌بوون گشت ده‌سهاته‌كان ناخۆراكیه‌كان به وه‌سیله‌ی مانه‌وه به‌رامبه‌رخۆراكێكی كه‌م بگۆرنه‌وه، سروشت وده‌یده‌نی مرۆڤه‌كان واهه‌ڵكه‌وتوه له‌م جۆره پێشهات و بارودۆخانه‌دا به‌كه‌مێك فه‌راحنایی خۆیان له‌یاد بچێت وژیانكرده‌ی دوێنی نه‌بن، چینێكی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌رهه‌ڵبده‌ن چاوگه‌كانی خۆراك و بگرنه ده‌ست، توێژه‌كانی ناوه‌راست و خواره‌وه‌ش مل ملانی له‌گه‌ڵ دۆخی قوربانی بوون و هه‌وڵی مانه‌وه بده‌ن له‌پای پاراستنی كه‌سایه‌تی و ئابڕوی كۆمه‌ڵگه‌یی خۆیان.گوزه‌رانكردن سه‌بری ئه‌یوب و قه‌ناعه‌تی زاهیدانه‌و تێگه‌یشتنی برسیه‌كانی شاری ستالینگرادی ده‌ویست، مه‌نتیقی برسیبوون و نه‌بوونی كه‌ره‌سه‌ی چاره‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی دوچاری ده‌یه‌ها كاری قورس و دوور له‌ئیراده‌ی خۆیان كردبوو، شه‌رعی بوون و ناشه‌رعی بوون ئه‌ورێساكارپێكراوه‌ی ئێستا نه‌بوون له‌قالبی هه‌بونێكی كت و پڕدا مرۆڤی به‌رله‌راپه‌رین به‌هه‌مووخواردنێك رازی نه‌بێت به‌ڵكو په‌ره‌سه‌ندنی گرانی وبه‌رزبونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكان خۆی گه‌یاندبوه ئاقاری خوێندنه‌وه‌ی باوه‌ری پێشه‌وا عه‌لی كوری ئه‌بوتالیب كه‌ده‌لێت، ئه‌گه‌ر هه‌ژاری له‌په‌نجه‌ره هاته ژووری ئه‌وا ئیمان له‌ده‌رگا ده‌راوته ده‌ری، ئه‌وگۆرانكاریه‌ش هاوكاتی هاوكێشه‌یه‌كی سیاسی بوو كه تاكی كورد و هێزه‌سیاسیه‌كانی له‌سه‌ریه‌ك سفره‌ی هاوزمانی و هاوباوه‌ریدا كۆكردبونه‌وه كه پاشان تێكرای په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان سی سه‌دو شه‌ت پله گۆری و چه‌ندین خۆشی و ناخۆشی له‌ته‌ك ئیداره‌و حوكمی كوریدا به‌دوایه‌كداهاتن.مانگ و ساڵ هاتن وبورین جۆره‌ها خۆراك له‌بازاره‌كانی كوردستاندا ساغ كرانه‌وه تاوای لێهاتبوو ببو به‌په‌ندێكی ناوخۆیی كه هیچ جۆره رۆنێك نه‌ماوه گه‌ده‌ی كوردی پی چه‌ورو تاقی نه‌كرابێته‌وه، له‌وانه‌یه به‌دوورله‌ده‌ره‌نجام نه‌كرێت قات وقڕی رابردوو به‌دۆخی دوای (راپه‌ڕین) بشوبهێنین به‌ڵام ناشكرێت وه‌یلات وخه‌می هاوڵاتیان نادیده بگیرێت كه بۆژیانێكی مه‌مره‌ومه‌ژی ئیمانی به ته‌واوی رێگه‌چاره‌كان هه‌بێت و موجه‌رره‌دیان كات له‌هه‌موو هه‌ست و لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاسایی و قیامه‌تی.له‌م ئازادیه‌ی ئێستاماندا كه بیست وو ساڵ زیاتر ته‌مه‌نیه‌تی، سه‌رده‌مانێكه خولیای خێرا ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، مۆته‌كه‌ی هێنانی ده‌رمان و خۆراكی به‌سه‌رچووی له‌سه‌ر حسابی ته‌ندروستی تاكه‌كان هێناوه‌ته وجود، ئه‌گه‌ر مه‌بده‌ئی یه‌كسان كردنی ده‌رمان به‌خۆراكی بی ماوه بكه‌ینه پێوه‌ر هه‌رنه‌بی ویژدانه مردوه‌كان بۆرارگرتنی باڵانسی ئه‌وخواردنه ئێكسپایه‌ره‌ی ده‌یهێنن و بۆقازانجی خۆیان و گه‌رم كردنی نۆرینگه‌كانی پزیشكی چاره‌سه‌ر، ئه‌وناسنامه مرۆڤانه‌ی خۆیان به‌یه‌كجاری نه‌كوشتبا بۆئه‌وه‌ی مرۆڤه نه‌خۆشه‌كان به‌زۆرترین ته‌مه‌ن كردن ماڵئاوایی یان له‌دونیا كردبا، ره‌نگه له‌وه‌ش زیاتر خاتری تاوانه‌كه‌یان بگیرێت له‌وه‌ی مناڵ و ئافره‌تی قوربانی ده‌ستی هه‌ڵه‌ی ده‌رزی زوتربه‌ێولحی عه‌شایه‌ری ببه‌خشرێن!!!!؟؟رۆژانه كه‌ده‌بینین له‌چوارده‌وری هه‌رێم به‌تۆن ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ل و په‌لی بی كه‌ڵكی به‌كارهێناندا ده‌گیرێت، به‌سه‌ده‌های تر ره‌وانه‌ی شوێنی هاتنی خۆیان ده‌كرێنه‌وه‌و یانیش ده‌سوتێنرێن له‌گه‌ڵ كاری نه‌پساوه لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و چاودێری، واده‌روانرێت كه ئێمه له‌سه‌ده‌ریایه‌ك تاقیگه‌ی دژه‌مرۆڤه‌كان داین و ده‌ره‌تانێكمان شك نایه‌ت هه‌روه‌ك (ویژدان، به‌رپرسیاریه‌تی، له‌خواترسان، رێزی مرۆڤایه‌تی) چه‌مكێكی دارێژراوی خه‌یاڵ بن بۆكه‌سێكی نادیار كه قه‌تاوقه‌ت مانای مرۆڤ بوون و ئینسانی بوونی خۆی نه‌زانێت، دێته‌وه ئه‌وه‌ی بزانین بۆچاك و خراپ چ سنورێك هه‌یه بۆ به‌خۆداچونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقیعبینانه چی پێویست ده‌كات له چی فه‌رزده‌كرێت جیابكرێته‌وه خۆ ده‌بێت بۆ خۆشی و شاگه‌شكه بوون، دڵته‌نگی و بی ئومێدی مه‌رزێكی گه‌ڕانه‌وه هه‌بێت بۆخودئاگایی به‌هۆیه‌وه ناخی هه‌ره‌یه‌كێكمان د‌رك به‌وه‌بكات به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ماف و ئازادی ئه‌وانی تردا هه‌یه كه نابێت پارێزی بۆببه‌ین، چونكه مرۆڤ له‌بنه‌مادا به‌ماكی مرۆڤبون و خۆناسیه‌نه‌وه هاتۆته بوون و جیاكاری ره‌گه‌زی و باوه‌رێكی دیاریكراو ره‌سمی پێشێلكاریه‌كانی نه‌ده‌كرد تاچه‌وسانه‌وه‌وله‌خشته‌بردن له‌خانه‌ی زیره‌كیدا ته‌وزیف بكرێن، ده‌كرێت له‌وه‌ی هه‌یه رۆحێكی به‌رپرسیارانه قۆناغه‌كه له‌ئه‌زعه‌فو الایمان تێیه‌رێنین، بۆئه‌وه‌ی به‌ده‌ردی سكرتێره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نه‌چین ته‌نها كاری هۆشداریدان بێت و یه‌ك پرسی پی چاره‌سه‌رنه‌كرێت، سوریا به‌رژێم و چه‌كداره‌كانی خه‌ریكی قركردنی یه‌كترین، بان كی مون ده‌لێت به‌راستی نیگه‌رانم!!! چۆَن غه‌می سیاسیمان یه‌كه ده‌توانین ئابوریش له‌گرفتی به‌گیرفانی كردن و بازرگانی كردن به‌چاره‌نوسی مرۆڤه‌كان ده‌ربازبكه‌ین ئه‌ویش به‌لێپرسینه‌وه‌و سه‌روه‌ركردنی یاسا كه كۆڵه‌گه‌ی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزه له‌هه‌ر پانتایی یه‌كی جیهان بی خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی به‌تاكه‌سترایژو ئامانجی خۆی بزانێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
