په‌یوه‌ندی ساردوسری نێوان حكومه‌ت وخه‌لك، ره‌هه‌نده‌كۆمه‌لایه‌تی وسیاسیه‌كان ...ئه‌یوب جه‌لال ماوانــی
میزۆپۆتامیا وه‌كو خاكێكی به‌پیت كه‌بێشكه‌ی چه‌ندین شارستانی جۆراوجۆره، رێگه له‌وه‌ناگرێت به‌تێروانینه‌گشتیه‌كه‌ی، خه‌لك به‌رده‌وام خۆیان به‌نامۆ بزانن له‌به‌رامبه‌ر گۆرانكاریه‌كان وكه‌ڵه‌كه‌بوونی میراتێكی پڕكێشه كه فه‌رمانره‌وایه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، دوای خۆیان جێیان هێشتووه.دكتۆر عه‌لی وه‌ردی كۆمه‌ڵناس له‌توێی توێژینه‌وه‌یه‌كی پرسوودی دورودرێژ به‌زمانی عه‌ره‌بی (لمحات اجتماعیه من تاریخ العراق الحدیپ) روداوه‌كان شه‌ن وكه‌و ده‌كات و به‌رگێكی زانستی ده‌كاته به‌ر به‌پشت به‌ستن به سه‌رچاوه زانیاریه‌كان هاوكار به بویه‌ره ناوخۆیی یه‌كان و زانستی سۆسیۆلۆژیا كه پسپۆری و تێزی دكتۆراكه‌یه‌تی، هاتووه تیشك ده‌خاته سه‌رژیان و بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان كه‌له‌عیراقی كۆن و ئێستا ئه‌كته‌ری شانۆكه‌و روداوه دراماتیكیه‌كانی بوون به پێی بۆچون و پۆلێك كردنه‌كانی وه‌رد ی كه پشت قایمه به ده‌یه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانستی و ودیراساتی مێژوویی و كۆمه‌ڵناسی، كاریگه‌ری ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی بارته‌قای سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانی دیكه راده‌گری له‌رووی داگه‌رانی فه‌رهه‌نگی و كلتوری و خۆدیتنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ناو چه‌رده دواهاتێك كه تائه‌مرۆكانه‌ش به‌زه‌حمه‌ت هه‌رس ده‌كرێن و خه‌ڵكی له‌بن چ فشار‌و ده‌ورو زه‌مانێك حه‌ز به‌چاره‌یان ناكه‌ن.په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك وحكومه‌ت به دامه‌زراوه‌كانیه‌وه هه‌میشه رایه‌ڵه‌یه‌كی لاواز‌و ناجێگیری هه‌بووه، هاوڵاتی هێنده كه‌یفی به حكومه‌ت خۆش ده‌هات كه هاورای نه‌زعه‌كۆچه‌ریه‌كه‌ی ئه‌وبن وزات نه‌كات راوێژی دوورله‌ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عه‌كان بكات، ئه‌م هاوكێشه‌یه له‌رووی ده‌قه‌وه دێرو شارسته‌كان به‌جۆرێك نه‌گۆربوون كه كوشتن و تاڵان و بردن له پێناویدا به‌غه‌زای موقه‌دده‌س و به‌رگری له‌شه‌ره‌ف و ناموس وه‌سف بكرێت.كاتی ئینگلیزه‌كان له‌شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی به‌سره‌و هه‌ندی له‌شاره‌كانی تری عیراقیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی بیره نه‌وته‌كانی عه‌بادان گرتن، سه‌ره‌كیترین پرس فه‌توای جیهاد بوو له دژیان به‌دنه‌دانی ئه‌ستانه‌ی عوسمانی و كاركردن له‌سه‌ر خرۆشاندنی حه‌ماسه‌تی هاودینی و هاوبه‌ش بوون له به‌ده‌ست هێنانی خۆشیه‌كانی به‌هه‌شت وه‌ك دوائامانجی دونیاكه‌ی تر، ئه‌مه‌ش بوو به‌مایه‌ی سه‌رئێشیه‌كی زۆر بۆ فه‌رمانره‌واكانی ئینگلیز، هه‌رچه‌نده خه‌ڵك زۆر به‌رۆیشتنی توركه‌كان دڵخۆش بوون به‌ڵام بنه‌ڕه‌تیترین هۆكار بۆ خۆش نه‌ویستنی خه‌ڵكی بۆحكومه‌ت وه‌كو خۆی مایه‌وه كه باج و سه‌رانه‌و ته‌جنیدی ئیجباری بوون، ئه‌م هه‌رایه هاوجوته‌له‌گه‌ڵ مێژووی ئه‌مرۆشمان و دكتۆر عه‌باس عه‌ززاوی له‌كتێبه گه‌وره‌كه‌ی (العراق بین احتلالین) هه‌مان فاكته‌ر به‌هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی یه‌كه‌می دانیشتوانی مابه‌ینی دووروبار ده‌زانێت كه‌بی په‌روا له‌ژی ده‌جه‌نگان، بۆ عامه‌ته‌ی خه‌لك جیاوازی نه‌بوو بۆنه‌فی كردنیان چ به‌ره‌و هیند بێت یاخود بۆ ئه‌نادۆل سزای دووره‌ووڵاتی و دوور له‌كه‌س و كاریان بچێژن یانیش به‌جاڕی سه‌فه‌ربه‌رله‌ك وار (نه‌فیرعام) خه‌ڵكی به‌ووردودرشتی دادۆشن بۆپیتاكی جه‌نگ، نۆتی عوسمانی پشتی موشته‌ری وفرۆشیار بشكێنی روپیه‌ی هیندی وێرای قیمه‌تێكی زۆری له‌به‌رامبه‌ر زێر‌و زیو هاوتاكردنی هه‌ڵاوسان له‌بازارو بواری بازرگانی دروست بكات، جیاكاریه‌كان كه‌له‌لایه‌ن تورك و ئینگلیزه‌كان ده‌كران بۆ سه‌ربازه‌كانی خۆیان له‌لایه‌ك و كۆلۆنیاله‌داگیركراوه‌كان له‌لایه‌كه‌ی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌سله‌تێكی تری ره‌وشتی ئیستعماری بوو به‌ڵام وای ده‌رنه‌هێناوه به‌قه‌د سه‌ندنی باج و خه‌راج و سه‌ربازگرتنی به‌زۆردی ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ی هه‌بێت، نوسراوه مێژوویی یه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی باسی شه‌ركه‌ری هیندی و چه‌ركه‌س و قۆزاقیه‌كان ده‌كات كه چوارچێوه‌ی سوپای لیڤی به‌خۆیانه‌وه بگری هه‌روه‌ك سوپای ئینكشاری عوسمانیه‌كان كه بوونه ئامرازی سه‌ركوتكردن وله گیراوه بیانیه‌كان و مناڵه دزراوه‌كانی مه‌سیحیه‌كان له‌قه‌فقاسیا پێك هاتبوون ناتوانێت خۆی له‌وپێناسه‌یه ده‌ربازبكات كه مه‌نبه‌عی چاوترساندنی خه‌ڵكی سڤیل بوون و هه‌رگیز خۆشه‌ویست نه‌بوون.پاش شكانی عوسمانیه‌كان به‌بروای خه‌ڵكی عیراق كه به‌ڵگه‌به‌ندكراون، هه‌ڵه‌ی ئینگلیزه‌كان وه‌ك عه‌لی وه‌ردی له‌كتێبه‌كه‌یدایادداشتی كردووه، چه‌ندبریارێكی ئینگلیزه‌كان بوون به‌ده‌سپێكی خۆش نه‌ویستنه‌كه‌و ناره‌زایی به‌دواداهات، ئه‌ویش قه‌ده‌غه‌كردنی (پیسایی (الغوگ) بووله له‌ناو شار‌و شوێنه گشتیه‌كان وه‌ئه‌وكه‌سانه‌ی په‌تای كۆلێرایان ده‌گرت ده‌بوایه بۆ په‌رگیری ته‌ندروستی (الحجر الێحی) بگوازرابانه‌وه، به‌باوه‌ری خه‌ڵكه‌كه ئینگلیز بۆیه ئه‌وكاره‌یان ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی ئاینه‌كه‌یان سست بكه‌ن و به‌پرۆسه‌یه‌كی هێواش له‌ناویان به‌رن؟؟!! زیاد له‌وه‌ش عه‌شیره‌ته‌كان له‌مامه‌ڵه‌ی توندی كاربه‌ده‌ستانی ئینگلیز وه‌ژان هاتبوون و له‌به‌رامبه‌ر بێرزیكردندابه‌ته‌فسیری ئه‌وان ئاماده‌ی خۆبه‌كوشتدان بوون، روداوێكی له‌م جۆره قابیلی باسكردنه كه‌به‌یه‌كێك له‌عامیله‌كانی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ساڵی 1920 داده‌نرێت، ده‌گوترێت كه شێخ الچاری كاپتن لیچمنی كوشت كه‌له‌كاتی دانیشتنێكدا سوكایه‌تی پێكردبوو ئه‌وی شوبهاندبوو به‌سه‌گ؟؟ ساڵی 1915كاتی بۆهه‌وه‌ڵین جار له‌به‌ێره فرۆكه‌ی جه‌نگی به‌سه‌ر عیراقدا فریبوو كه‌س بروای نه‌بوو كه شتێكی وازه‌به‌لاح به‌ئاسماند بفرێت ترسێكی زۆری خستبوه دڵی توركه‌كان و عیراقیه‌كان ته‌نانه‌ت پیاوه ماقوڵ و كه‌سایه‌تیه خێله‌كیه‌كان پێیان وابوو (متعجب خالق له بعیره) .داچه‌قاندنی ستونه‌كانی كاره‌باش ده‌نگۆیه‌كی سه‌یری هێنا ئارا ره‌ئی خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار بۆئه‌وه‌بوو كه‌ئینگلیزه‌كان یان ئه‌وه‌تا جنۆكه‌یان ده‌سته‌مۆكردووه یان نێره‌ی روناكیه‌كه لای خۆیانه‌و شه‌و ده‌یخه‌نه ناو مێینه‌ی گلۆپه‌كان و داده‌گیرسێت، له‌پێشدا بۆهاتنی ته‌لگراف وكه‌شتی ئاوی به‌رله‌وه‌ی بزان چیه به‌به‌ڵایان ده‌زانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی و ئیمانه‌كه‌یان له‌مه‌شدا دیعایه‌ی تورك لاوه‌كان و هێزه كۆنزه‌رڤاتیڤه‌كان كاریگه‌ری ناقۆڵای هه‌بوو كه به هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ئینگلیزه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌وه تۆمه‌تبارده‌كرد.شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی قۆناغێكی تری له‌ژیانی عیراقیه‌كان هێنایه گۆڕی به‌ڵام هه‌ڵوێستیان ده‌رباره‌ی باجدان وته‌جنیدكردنی به‌زۆر زۆرتر به‌لای قوڵبونه‌وه ده‌چووتاده‌شهات بۆشایی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات ده‌بووه مایه‌ی سوودی سه‌رۆك هۆزو شێخه عه‌شائیریه‌كان و له‌هه‌ندی شوێنی وه‌ك نه‌جه‌ف و ناوچه‌ی فوراتی ناوه‌راست حكومه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی فیعلی نه‌مابوو ته‌نانه‌ت سه‌ربازه هه‌ڵاتوه‌كانی سوپاش ده‌چوونه ئه‌وشارانه‌و ده‌بوونه‌شه‌ركه‌رو موعاره‌زه‌ی حكومه‌ت و پێش قه‌ره‌وڵی تاڵانچیه‌كان له‌ناوه‌خۆشیاندا هۆزه‌كان شه‌ری یه‌كتریان ده‌ركردو سه‌رانه‌یان لێكتر ده‌ستاند، ئه‌م ده‌رده تاكه ره‌گه‌زو خاڵی هاوبه‌شی تورك و ئینگلیزه‌كان بوو تاڕۆیشتنی یه‌كجاره‌كی هه‌ردوولایان بۆیان نه‌كرا به‌زه‌بروزه‌نگیش چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌بری بۆ بكه‌ن.مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه خۆی كردبووه سه‌ربارێكی شاراوه‌ی بارودۆخه‌شڵه‌ژاوه‌كه‌و رۆڵی له‌بارگرژی و هه‌ڵكشان و داكێشانه‌كان ده‌گێرا، ئه‌ویش هه‌ڵوێستی شاعیران و رۆژنامه‌نوسان بوو، ئه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی سه‌دای ئیسلامی عوسمانیه‌كان ته‌مجیدی سولتانی ده‌كرد هه‌رئه‌و له‌رۆژنامه‌ی العربی ئینگلیزه‌كان ده‌می قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بۆ زه‌م كردنی بی سێ‌و دوو ده‌سیڕه‌ده‌برد، كه‌م نوسه‌ر ده‌بینرا ته‌نها له‌سه‌ر وه‌ته‌رێك و ئاوازێك بخوێنێت تاتورك حوكمداربوو ئه‌وانی تر لاده‌رو دوورله‌دین و كافربوون، كاتی رۆژی تورك ئاوابوو ئینگلیز فه‌رمانره‌وا بوو سوڵتان وحه‌ره‌مسه‌راو ده‌ست وپێوه‌نده‌كانی منافیقی هه‌ردوو دونیا بوون، مس بیل كه یاریده‌ده‌ری سێر برسی كۆكس و ویلسۆنی حاكمی مه‌ده‌نی بووه له ئه‌رشیفی رۆژانه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت پێم سه‌یره تادوێنی ئێمه‌یان به‌كافرو زه‌ندیق ده‌زانی به‌ڵام ئێستا بان و باگوردانێكن له‌گه‌ڵمان، ده‌لێت چه‌ندی كردم نه‌متوانی وه‌ڵامی خۆم بده‌مه‌وه، لی كاتی چاوم به‌مه‌لیك فه‌یسه‌ل كه‌وت و خستمه ژێر ئه‌وپرسیاره، ووتی ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی بیركردنه‌وه‌مان وه‌كو ئێوه‌ی ئه‌وروپی و رۆژئاوایی نیه، خه‌ڵكی پێش ئه‌وه‌ی هیچ بن ده‌یانه‌وێت بژین و به‌دوور بن له‌چه‌رمه‌سه‌ری، پێت سه‌یر نه‌بێت به‌شه‌ورۆژێك حوكمێكی دیكه بێت و ئێوه برۆن نوسه‌ران و شاعیرانمان بگه‌رێنه‌وه سه‌رهه‌مان قه‌وان و دژ به‌ئینگلیز شتی عه‌نتیكه‌تر بهۆننه‌وه، دیاره به‌ئاماژه‌ی میس بیل خۆی قه‌ناعه‌تی به‌وپه‌رسڤه هاتووه و تابه‌جۆرێك بۆرایی كردنی كاره‌كان كراوه‌ته ستراتیژێكی سودبه‌خش.ئه‌و خه‌سڵه‌ته رێك ئه‌و ئیزدواجیه‌ته‌یه كه وه‌ردی خۆی له كتێبی (مهزله العقل البشری) باسی لێوه‌ده‌كات، خۆدژپیشاندان به بزوتنه‌وه‌ی مه‌شروته‌له‌عیراق كه‌وا له خه‌ڵكه‌كه گه‌یه‌نرابوو كه دستوور دژ به بنه‌ماكانی ئاین و خوداپه‌رستیه ده‌یسه‌لمێنێت وه‌ختی هاواریان ده‌كرد به‌دروشمی (یامحمد دین دین) له‌و كاتیش‌دا تاڵان وبڕۆی بازه‌ره‌كانیان ده‌كردو ووشه‌ی فه‌رهودی هێنایه ناوكایه‌ی به‌رهه‌م هێنانی توندوتیژیه‌وه، سروشتی ئه‌م سیفه‌ته ئاده‌میانه به‌نده به‌ئاره‌زوی له‌بن نه‌هاتووی به‌ده‌ست كه‌وتنی سه‌رمایه باكی نابێت كه‌سی تاڵانكراو كوژراو كی یه؟ده‌لێن كاتێك یه‌كێك پڕده‌داته خرخاڵی كچی پێشه‌واحسێن و رای ده‌پچڕی و ده‌گریێت، ئه‌ویش پێی ده‌بێژیت بۆواده‌كه‌ی و بۆده‌گریت؟!!ئه‌ویش ده‌لێت بۆئه‌وكاره‌ساته ده‌گریم به‌سه‌رئێوه‌و ئالی به‌یتدا هاتووه به‌ڵام منیش نه‌یبه‌م كه‌سێكی دیكه دی بۆیه من له‌پێشترم؟.قۆناغی وه‌ده‌رنرانی توركه‌كان دیدگای فه‌رمی ئینگلیزه‌كانی بۆحوكمی عیراق گۆری و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌متر له‌دووساڵ پرسی ریفراندۆم كرایه هه‌ڵبژاردنێك كه ئایا عیراق سه‌ربه‌خۆیی خۆی و حاكمێكی له‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌ریف كوری حسێن ده‌وی؟، یان مانه‌وه له‌ژێر حوكمی راسته‌وخۆی به‌ریتانیای مه‌زن؟هه‌ندێك مه‌یلیانه به‌لای ئێران و هه‌ندێكی تر خوازیاری هاتنه‌وه‌ی توركیا بوون به (كلیورلر) عائیدون ناسرابوون ئه‌مانه به‌رده‌وام له ناوشارو چایخانه و شوێنه‌كان بانگه‌شه‌ی هاتنه‌وه‌ی نزیكی عوسمانیه‌كانیان ده‌كرد، وورده بزاڤی نیشتمانی له‌شاره‌كانی به‌غداو كه‌ربه‌لاو نه‌جه‌ف په‌یدا بوون ده‌یانه‌ویست به‌هه‌رنرخێك بێت ئازادی به‌دوست بهێنن، سه‌روبه‌ندی ئه‌م پێشهاتانه دواتر له‌كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بوو له‌سه‌رده‌می مه‌لیك مه‌لیك مه‌حموودا، دووبه‌ره‌ی ئاشكرای تورك خواكان كه‌به‌جل خواره‌كانیش ناویان ده‌هات، به‌ره‌ی به‌هێزی ره‌وشه‌نبیره‌كان كه بروایان وابوو كه‌لك وه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌ته‌كان پێویستی به‌ده‌رچون هه‌یه له قاوغ و بیركردنه‌وه‌ی خێڵه‌كی و سیاسه‌ت ده‌وری خۆی بگێری نه‌وه‌ك سۆز‌و عاتیفه، دواتریش كورد له‌بزاڤی خۆیدا بوو به‌زه‌ره‌مه‌ندی سه‌ره‌كی چاره‌نووسی نه‌فی بوون و له‌خشته‌بردن بوو به‌ده‌ستی هه‌ره‌یه‌ك له‌ئینگلیزو توركه‌كان به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڵه‌كانی كورد و بزاڤه‌كه خۆی كه‌به‌زوویی قه‌ناعه‌تی ده‌هات و سیاسه‌تی نه‌ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی بزاڤه‌كان له‌وشارانه‌ی باسمان كرد گرفتی تازه له پابه‌ندبوون به‌مه‌رجه‌عه‌كان و ده‌رهاویشته‌ی عه‌شائیره‌كان كه ته‌نها له‌بیری تاڵان وده‌سكه‌وتی شه‌ردابوون بوو به‌گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستی هه‌ستی شۆرشگێری و فراوان بوونی فیكری به‌لای ئازادی‌دا له‌دیدی مه‌زهه‌بگه‌راكان، جیاوازی سوننه‌كان له‌گه‌ڵ كرۆكی ئیجتیهادی زانا‌و پیاوه ئایینیه‌كان بوو، واته‌ماشای سوونه ده‌كرا كه زاناكانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌ژین و فراوینی چه‌ور له‌سه‌ر سفره‌ی ئه‌و ده‌خۆن لی شیعه‌كان پاره له‌حكومه‌ت وه‌رناگرن به‌ڵكو به‌زه‌كات و هاوكاری خه‌ڵكی ده‌ژین، ئه‌م بیره به‌رجه‌سته‌كراوه جۆرێك له‌په‌راگه‌نده‌یی به‌دواداهات كه ئێستاش به‌بی چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه.له‌ماوه‌ی ئه‌م ته‌رزه مل ملانی یه‌جووت توێژێكی دیار سه‌ریان هه‌ڵدا كه‌به‌ئه‌فه‌ندیه‌كان و مه‌لاكان ناویان ده‌هات و دژ به‌حكومه‌تی ئه‌وسا كاری نهێنی و شاراوه‌یان ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌فه‌ندیه‌كان به‌نوسین وبڵاوكردنه‌وه‌ی پۆسته‌رو گرێدانی كۆبونه‌وه‌كان پروپاگه‌نده‌ی هه‌مه‌جۆریان ده‌كرد تایه‌فه‌یه‌كه‌ی تر به‌سه‌رپه‌رشتی حسێن شیرازی و داروده‌سته‌كه‌ی به‌تایبه‌تی كوره‌كه‌ی میرزا محمد ره‌زا له‌چه‌ندین بواردا سودیان له‌مۆرو فه‌توای زانا شیرازی ده‌بینی؟، پاشان په‌تای بڵاوبونه‌وه‌كه له‌به‌غداوه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه گوازرایه‌وه، ناوبردنی عیراقێكی نوی جودا له گۆرانكاریه ته‌كنیكیه‌كان و زه‌مه‌ن و رێكه‌وته‌ده‌ستكرده‌كان نه‌بی ده‌نا شتێكی له سایكۆلۆجیاو و سروشتی مرۆڤه‌كان نه‌گۆریوه، ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌ی مابه‌ینی خه‌ڵك وحكومه‌ت بابه‌تێكی گشتگیر‌و نه‌خشێنراوه له‌زیهنی تاكه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ی خۆبه‌رێوه‌بردندا تائه‌وساته‌ش مه‌رجه‌ع و چاوگه دینیه‌كان فاكته‌ری دنه‌دانی ئینتمای خه‌ڵكین كه ده‌كارن به‌یه‌ك فه‌توا وئیعازی تایبه‌ت مرۆڤه‌كان له‌كه‌سێكی پاكه‌وه بۆمرۆڤكوژێك ئاراسته‌بكه‌ن، ئه‌گه‌ر عیراق داهاته‌كه‌ی به‌دراوو نه‌وته‌وه لێده‌ربكرێت بێگومان پراوپڕده‌گه‌رێته‌وه بۆسه‌رحوكمی عه‌شائیرو غه‌زای حه‌ڵالكردنی سه‌روماڵ ده‌ست پێده‌كات ده‌قاو ده‌ق وێنه‌یه‌كی نوێمان له‌ێۆماڵ پێشكه‌ش ده‌كات و شتێك نامێنێته‌وه ناوی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ بێت، سه‌رجه‌م ده‌ره‌نجامه دراوه‌كان ئه‌وراستیه‌مان پێده‌لێن له نازانستی بوونی توێژینه‌وه‌كان ونه‌بوونی ئیراده به‌لای بی لایه‌نی و گێرانه‌وه‌یه‌كی مێژووی راست و دروست، ته‌مجیدكردن وپیاهه‌ڵدانی شۆرشه‌كان كه ته‌نیا لایه‌نی چاكه‌ی ده‌خرێته‌به‌رچاو كه‌له‌گه‌ڵ زانستی بوون و بنه‌ماكان تێك ناكاته‌وه دواجار له‌بری په‌ندو وانه‌بینین بۆ زاڵ بوونی حه‌ماسه‌ت و هه‌ڵچونی بی ئه‌نجام په‌لكێشمان ده‌كات كه هیچ سودێكی مه‌عریفی بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژووی دروستی روداوه‌كان ناداته ده‌ست ئه‌وه‌ش قه‌ناعه‌تمان به‌لای كۆپی كردنی دۆخی عیراق راكێش ده‌كات و به خاكێك بشوبهێنین تیۆری ساردوسری كردۆته كۆگای به‌رهه‌م هێنانی پاڵه‌وانانێك له‌لوتكه‌ی حوكمرانیدا خۆیان بیربچێته‌وه به‌نه‌مانیشیان خه‌ڵك بایی هه‌ناسه‌یه‌ك سوویان لێنه‌بات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
