له كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا دیارده‌ی نووسین له سه‌ر دیواری مزگه‌وته‌كان دیارده‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاوه، به‌ده‌گمه‌ن دیواری مزگه‌وتێك ده‌بینیت كه نووسینی له سه‌ر نه‌نووسرابێت به‌تایبه‌تی دیواری ئاوده‌سته‌كان. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری به‌عسدا زۆربه‌ی نووسینه‌كان دژ به رژیمه‌كه‌ی سه‌دام بوون، به‌گشتی دیواری مزگه‌وته‌كان بووه به شوێنێك كه خه‌ڵك به ئازادی ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت ده‌ینووسن، ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه زۆر جار ئه‌م نووسینانه گرفتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه به هۆی ناووهێنانی خه‌ڵكه‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه هه‌ندێك جار ده‌بێته هوكاری كێشه و گرفت بۆ خه‌ڵك و كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت سیاسیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ده‌یان رووداو روویانداوه به هوكاری ئه‌م جۆره نووسینانه‌وه به‌داخه‌وه زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وه‌ری ئه‌م دیارده‌یه كچان و ژنانن ده‌یان جیابوونه‌وه و ته‌نانه‌ت كوشتنی كچ و ژنی به‌دوای خۆیدا هێناوه، زیاتر به‌هوی ئه‌وه‌ی كه ناوی كچ و ژنه‌كان نووسراوه له سه‌ر دیواری مزگه‌وته‌كان، هاوكات ده‌یان فایل له بنه‌كه‌كانی پۆلیس و ئاسایشدایه له‌م باره‌یه‌وه كه‌ڵه‌كه بووه.
یه‌كێك له‌و رووداوانه‌ی به هۆی نووسین له سه‌ر دیواری مزگه‌وت روویداوه له ساڵی 2014 دا بووه له شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه، رووداوه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بووه:
له سه‌ر دیواری یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه نووسینێك چه‌ندین جار ده‌نووسرێته‌وه به‌م شێوه‌یه (چیتر منداڵه‌كانتان مه‌نێرن بۆ ئه‌م مزگه‌وته چوونكه مه‌لاكه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ریان) ئه‌م نووسینه هه‌رایه‌كی گه‌وره ده‌نێته‌وه به‌ڵام هیچ كه‌س نازانێت كێ هه‌لستاوه به‌م كاره، مه‌لای مزگه‌وته‌كه زۆر هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و كه‌سه بدۆزیته‌وه، دواتر ئاشكرا ده‌بێت كه نووسینه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌نووسرێت به ناوی (ع خ) چوونكه شه‌وێكیان (ع) له كاتی دووباره نووسینی هه‌مان رسته‌دا له سه‌ر دیواری ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ده‌بینرێت، ئه‌م بینینه ده‌بێته كێشه‌ی گه‌وره بۆ (ع) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌ی پێشوو كه هه‌مان رسته ده‌نووسرایه‌وه له سه‌ر دیواری مزگه‌وته‌كه به‌سه‌ریدا ساغ ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لاكه سه‌ر به پارتێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانه هه‌ره‌شه‌ی گرتن و كوشتن له (ع) ده‌كات، بۆیه ناوبراو ناچار ده‌بێت هه‌ڵبێت له شاره‌كه‌كه‌ی خۆی و رووبكاته تاراوگه، به‌داخه‌وه ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێته كێشه‌یه‌كی خێزانی له نێوان ئه‌و مه‌لایه و بنه‌ماڵه‌ی (ع) هه‌ر بۆیه ناچار ده‌بن خۆی و خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵبێن و له شوێن و رێگای خۆیان له كاته‌وه (ع) له تاراوگه یه و خێزانه‌كه‌ی شوێنی ژیانیان نادیاره.
له كۆتایدا زۆر گرنگه ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هوشیاری بڵاوبكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به دیارده‌ی نووسین له سه‌ر دیواری مزگه‌وته‌كان چوونكه ئه‌م دیارده‌یه بووه به هۆكاری كێشه و گرفت و دوژمنایه‌تی بۆ هه‌ندێك خێزان، هه‌روه‌ها سه‌دان ژن و پیاو له یه‌كتر جیابوونه‌وه دیان كچ كوژاروه ده‌یان خێزان نموونه‌ی (ع) هه‌ره‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌سه‌ره و سه‌رگه‌ردان بوون و تووشی گرفتی یاسای و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان ره‌نگه مه‌حاڵ بێت.