
لەم كێشمەكێشى جەنگ و كوشتارو ماڵ وێرانكردنەدا كه جەنگی ( ئێران - ئەمريكا - ئیسرائیله ) . كوردستانى باشور هەميشه و له ئێستا و له ڕابوردووشدا قوربانى دەرى يەكەم بوه كه بەش مەينەتى كورد له سەردەستى دەوڵەته داگيركەرانى ناوچەكه هەميشە دوژمنێکی دڕندەو بێ وێنە بوون بەرامبەر به نەتەوەى كورد وەك دەوڵەتانى عەرەب و تورك و فارس. ئەمرۆ دەوڵەتى ( ئێرانى تيرۆريزم له هێرشێكى درۆنيدا له ناوچەى سورداشى باشورى كوردستان. دەستى تيرۆر له لايەن گروپه چەكداره عەرەبه شيعەكانى عێراق كه سەربە دەوڵەتی تيرۆريزمى ئێرانن . خانمێكى شوخ و شەنگیان شەهيد كرد ( به ناوى غەزال مەولان )له ناو بارەگاکانی خۆيان كه بەرهەڵستكارى ڕژێمى پەت و سێدارەى ئێرانن. ئەمه له كاتێكدايه كه دواى هه فتەيەك ئاگر بەست له نێوان ( ئەمريكا - ئێران - ئیسرائيل ) . جەنگ تەنها له باشورى كوردستان- عێراق ده ستى پێکردەوە. له شاروچكەى سورداش و سۆران و خه ليفان به درۆن هێرشكرايه سەر بنكه و بارەگاكانى حزبه كوردستانيەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان . شەهيد كردنى ئەم خانمه شۆڕشگێره تەنهاو تەنها پێشمەرگەيەكى كوردى شۆڕشگێرە و تەنها له بەر ئەوەى بەنەتەوه كورده . كەواتە هەتا ڕژێمى ئێرانى تيرۆريزم و دەوڵە تى توركى تۆرانيزم و دەوڵەتانی عەرەبى تيرۆريزم باڵا دەست بن . بەشى نەتەوەى كورد كوشتن و زيندانى و له ناوبردنى تاكى نەتەوەى كورده . تەنها له بەرئەوەى كوردن .///