كۆرمۆر سەنتەرى بازركانى جيهانى يان سه نتەرى ململانئ هەرێمايەتيەكان /  Kamal Barznji/ لوكسمبورك

كۆرمۆر سەنتەرى بازركانى جيهانى يان سه نتەرى ململانئ هەرێمايەتيەكان / Kamal Barznji/ لوكسمبورك

   

دواى ئەوه ى له چەند ڕۆژی رابوردوو گروپە تيرۆريستيه شيعه عه ره بيه كانى عێراق بەموشەک هێرشيان كرده سه ر وێستگه ى به رهەمهێنانى غاز له وێستگەى ( كۆرمۆى چەمچەماڵ ى سنورى پارێزگاى سليمانى ) . ئەم هێرشه تيرۆريستيه كاردانەوەى نێوخۆيى و هه رێمابەتى به دواى خۆيدا هێناو بوه هۆكارى بڕينى كاره با له هه رێمى كوردستانى باشورو ترس و دڵەڕاوکێی گەورەى له ناو دڵى خەڵكى كوردستانى عێراق . هەرچەندە ئەمه دووەمين جاره گروبه شيعيه كانى عيراق كه سه ر به دەوڵه تى ئێرانن ئەم كاره تيرۆريستيه ئەنجام دەدەن به سەرپەرشتى و رێنمايى ئێران . كرۆكى ململانێ هەرێمايەتيەكان له سە ر ئەم پرسه نوێيه ئەوەيه كه ئەمريكا بەڕەسمی كاربه ده ستانى عێراقي ڕاگەیاندوە به هيچ جۆرێك نابيت ( غازى عێراق ) هه نارده ى ( ئێران ) بكريت . هەر ئەم هۆكار گەلەیەكه ( ده وڵەتى ئێران له ڕێگاى گروپە چه كداره شيعيه كانى عێراق ) وەڵامى پەیامەکەی ئەمريكا دەداته وه له هەمبەر ( وێستگەی بەرهەمهێنانى غازى كۆرمور ) كه دوو ئامانجى سه ره كى ده وڵەتى ئێران ) ئەوەیە یەكەميان هەيمەنى خۆى له عێراقدا باڵا دە ستر بكات . هه روه ها دووهەميان لاوازكردنى هه رێمى كوردستان له ڕووى ئابوری و سياسى يه وه . هه ر له م بارەيەوه ئەمريكاو وڵاتانى ئەوروپا به گشتى سه ر كۆنەى ئەم كردەوه تيرۆريستيەيان ڕاگەياند سەباره ت بەهێرشه تيروريستيەكەى سەر كۆرمۆر . هەردوێنى كونسولى گشتى ێەمريكا لەعێڕاق و هەرێمى كوردستانى رايگەياند كه ( ئەمريكا ) ئامادەیە پارێزگاری له ( وێستگەى بەرهەمهينانى غازى كۆرمۆر ) بكات . بەو پێیەی غازى كۆرمۆر هەنارده ى هه موو جيهان ده كرێت لەڕيگاى كۆمبانياكانى ئەمريكا و هه رێمى كوردستان . چونكه ئەمريكا بەرژەوەندييە ئابوری  و سياسي مەزنى هەيە لە هەمبە ر وێستگە ى بەرهەهێنانی غازى كۆرمۆر . هەربۆيه له م سۆنگەيه وه ده توانين بڵێین ) ( كۆرمۆر سەنتەری بازرگانى جيهانى و سەنتەری ململانێ سياسييه هەرێمایتيەكانه .

بابەتی زیاتری نووسەر