کورد لە نێوبازنەی قەیرانەکان و بەرژەوەندی زلهیزەکان ... کمال بەرزنجی. . لۆکسمبۆرگ

کورد لە نێوبازنەی قەیرانەکان و بەرژەوەندی زلهیزەکان ... کمال بەرزنجی. . لۆکسمبۆرگ

له ئاستی قه يرانه سياسي و ئابوريه كانى جيهان و جه نگى ( روسيا - ئۆكراين ) و گۆرانکاريەکانی رۆژهەڵاتى ناوه راست و روخانى ڕژێمه توتاليتارى و خوێنڕيژه كه ى به شار ئەسه دو ماوه ى دوو هه فته جه نگى ( ايران - إسرائيل ) . له دواى ئەم هه موو كێشمه كێشه سياسيانه ى جيهاندا ئێستا هه موو چاوه كان له سه ر ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاسته . به و حوكمه ى له دواى ڕوخانى ڕژێمى ئەسه د له سوريا شانۆگه رييه سياسيه كانى وڵاتانى زلهێز لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نمايش ده كريت . له م هەلومەرجه دا ڕۆژئاوای كوردستان . واته كوردستانى سوريا . بوته وێستگەی ململانئ سياسى ئابووريەكانى وڵاتانى زلهێزى وه ك ئەمريكاو روسياو ته نانەتت ئەوروپاش. ئەوەى كه لەو كاتانەدا قسەی زۆر لەسەردە كرێت روژئاواى كوردستان و قه يرانه سياسيه كانى سوريايه . كه له م جوغزى قه يرانه سياسيانه دا مه سه له كورد به تايبه ت لەڕۆژئاوای كوردستان - سوريا بوته مەیدانی تاودانى ئەسپى ململانئ له نيوان وڵاتانى زلهێزدا . به حوكمى ئەوەی كه ترۆپكى كێشه سياسيه كانى سوريا پە يوەستەبه كوردو ڕۆژئاوای كوردستان . به حوكمى ئەوەی ڕۆژئاوای كوردستان كانگاى ئابوری سوريا له خۆدەگرێت له سه دا حه فتاى نه وتى سوريا لەڕۆژئاوای كوردستانەكە لە ژێر دەسەڵاتی كورد دايه . هەربۆيە ئەمرو بەتايبەت له ڕۆژئاوای كوردستان - سوريا كورد بۆتە جێی بايەخ و گرنگى دانی زلهیزە كانى جيهان . هه رجى دەوڵەتی توركياى فاشيست و تورانييه هه ميشه له هەوڵی داگيركارى كوبانئ و ڕۆژئاوای كوردستانه . بەڵام هەميشە به لوتشكاوى شكستى هيناوه . هەرچى وڵاتانى ئەمريكاو فرەنسا و تەنانەت ئیسرائيليش بەراستەوخۆ وناراستەوخۆ پشگيرى لە كانتونەكانى كورد دەكه ن له ڕۆژئاوای كوردستان . بەڵامم پرسيارە جەوهەريەكە لێرەدایە ) ئایە ئەم پشگيرى و بەدەنگەوه هاتنەى ئەمربكاو وڵاتانى زلهێز له كورد ته نها پەيوەستە بەلايهنە ئابوورى و بەرژەوەندیەكانيان ياخود بەرژەوەندیە مه عنەويى و دەوڵەتيه بۆ كورد ؟ ئایا ئەمريكا و زلهێزه كانى جيهان ته نها كورد وه ك كارتيكى فشار ى ئابوورى به كاردەهێنن بۆ خۆيان يا خود وه ك ( پلانى جاره سه ري سياسى يه كجارەكى بۆ كورد به كاردەهێنن ؟ خۆ نەتەوەی كورد بەگشتی دووهەم نەتەوەی گەوريە له ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست . دەكرێت ئەمريكاو زلهێزەكان مافى دەوڵەت بوون به كورد رەواببينن . كورد هيجى كه متر نييه له تورك و عه ره ب و فارس . بەڵكو كورد زياترو مه زنتره . هەريۆيه لێره ده كريت بڵێين( كورد له بازنه ى قه يرانه كان دەربكريت و بەره و پلانى چاره سەركردن بروات كه خۆى له دەوڵەتدا ببينێته وه ///

کمال بەرزنجی. . لۆکسمبۆرگ

بابەتی زیاتری نووسەر