له ماوه ى 4 مانگیى ڕابردووى جەنگی ( ئێران - ئەمريكا - ئیسرائيل ) جەنگێكى خوێناوى و كوشتارگەلێكى زۆر له نێوانيان ڕويدا و جيهان بەگشتى دووچارى داڕمانێكى سه ختى ئابوری له بوارى كەرتى ووزە بۆتەوه . هەرچەندە زۆرێک لە چاودێران لە سەرەتاى ئەم جەنگەدا لێکدانەوەێکی جياوازيان هەبوو لە بەرامبەر لاوازى و كەم توانايى دەوڵه تى ( ئێران ) ی تيرۆريزم و دەوڵەتی پەت و سێداره . هەرچەندە جه نگ بە هەموو ماناكانيەوه نەفرەت لێكراوه و دەرئەنجامى كوشتنى مرۆڤ و كاولكارييه . بەڵام ( دەوڵەتی ئێران ) دەوڵە تێكى تيرۆريزمى و مرۆڤ كوژه ئەمڕۆبێت يان سبەى هەردە بيت كۆتايى بەو ڕژێمە ستەمکاریەی ئێران بهێنرێت . هەرچەندە ئەمڕۆ دۆناڵد ترامب سەرۆكى ئەمريكا ڕێکەوتنى لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند ، بەڵام له ديدى خۆم ئەم ڕێکەوتنە بەلەرزۆک دەبينم ئەوەى كه بەڕوونى هەستى پێدەكرێت لەم( جەنگی ئەمريكا - ئێران - ئیسرائيل ) مانەوەی ئێران بەم شێوازەی ئێستا ئەوەمان بۆ ده ردەخات كه ( ڕژێمی ئێران ) ئەم مانەوە و بەرگریەی كە ده يكات بە پاڵپشتی ووڵاتانى ڕکابەری ئەمريكایە كه ( دەوڵە تانى زلهێزى وەك ( صين و ڕووسيا ) پاڵپشتى كارى دەولەتى ئێرانن به ناڕاستەوخۆ . لەلایەکی ديکەوە هەلومەرجی ئێستاى( دەوڵەتی ئێران ) له ناوخۆى خۆيدا دووچارى دابەش بونێك بۆتەوە كه زۆر بەڕوونى هەستى پێدەكرێت . بەتايبەت لەلایەن باڵى دەست ڕۆيشتوى ئێران كه ) سوپاى پاسدارانه و ڕاستەوخۆ بڕياردەرى يەكلاكەرەوەيه به سەرناوەندەكانى ديكەى دەوڵەتدا . تەنانەت هەندێك جار سوپاى پاسداران بەبى گه ڕانەوه بۆ دەسەڵاتى رابەر كه موجتەبا خامنەيى يه. سوپاى پاسداران دەسەڵاتەكانى بەكاردەهێنێت كه باڵى توندڕەوى ئێرانه. هەر لەم سۆنگەیەوە ئەمڕۆ ( مسعود پزيشكيان سه رۆكى ئێران ) هۆشداریەکی بڵاوكردەوە كه دەبێت هەموان ڕيزەكانى ناوخۆمان بپارێزين و دووربين له پلانى دووبەرەكى نێوخۆيى كه دوژمنانى ئێران كارى بۆ دەكەن . كەواته لەم هه لو مەرجەى ئێران دۆخى ناوخۆيى زۆر خراپه له ڕووى يەک ڕيزى و هەروەها له ڕووى ئابووری . كه هۆكارانه ورده ورده و بەشێوەیەکی ئۆتۆماتيكى ڕژێمى ئێران دووچارى ڕووخانى يه كجارى دەبێتەوه . كه گومانى تێدانيه كه( ئەمريكا و ئیسرائيل ) ڕژێمى ئێران دەڕوخینن به پێى كات و بارودۆخ . هەربۆیە ڕێکەوتنی سياسى ( ئێران - ئەمريكا- ئیسرائيل ) مسۆگەر نابێت و پێشبینی ڕووخانی ڕژێمی ئێران له هەموو كاتێكدا ئەگەری ڕووخانى هه يه. كەواتە دەتوانين بڵێين ڕێكەوتنێكى
لەرزۆک و ئاسۆيەكى ڵێڵ