چەند ڕۆژێکە شەقامی کوردی بەهەڵەو بەتێگەیشتنی تەسکی حیزبانە شرۆڤە بۆ وەڵامێکی من بۆ ڕۆژنامەی ئاوێنە دەکرێت . ڕاستە لە وەڵامی پرسیارەکەدا وام وتووە : فهرمانى بارزانیم لهئایهتى قورئان لاپیرۆزتره .
ئەم قسانەی من لەکاتێکدایە ماڵی کورد پێویستی بەیەکڕیزی و تەبایی هەیە . دور لە گیرۆدەی تەسکی حیزبایەتی، وەڵامێکی دروستی خۆمم داوەتەوە .
من لەخێزانێکی ئاین پەروەرم و، هەمیشە ڕێزمان بۆ ئاینی ئیسلام هەبووەو بۆچوونەکەشم لەسەر ئەوەی قسەکانی کاک مەسعودم شوبهانبێت بە قورئان، وەک هەر شوبهانێکی شاعیرانە، بەڵام بەدیوەکەی تردا، من وەک کەسێکی سیاسی و سەربازیی بۆ ئەمڕۆی ڕەوشی کورد وای پێویستی دەکردو، ئاراستەیەکیشە بۆ دوژمنانی کورد، گەر لەوەو پێش هەر ناکۆکی و دووبەرەییەکمان هەبوبێت، ئەوا ئەمڕۆ وا ئەرکە بەو زمانە وەڵامیان بدەینەوە .
من یەکێتیم و لەخەباتی ڕابردووم هیچ پەشیمان نیم، گەر لەئەمڕۆدا وتەکانی کاک مەسعودم واشوبهانبێت، تەنهالەبەر ئەوەی بەڕێزیی سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی هەرێمەو، منیش سەرکردەیەکی سەربازیم .
هاوڵاتیانی بەڕێز، یەکێتی یە تێکۆشەرەکانی .
من یەکێتی ـم و یەکێتیش بەهی خۆم دەزانم، پاراستنی یەکێتیش بەئەرکی ڕاست و ڕەوای خۆم دەزانم . کوردایەتی و نیشتمان پەروەری لەو پێگەوە خولیاو قاڵبوو بووم تیایدا، کە یەکێتی هەڵگری دروشمەکانی بوو . کاتێک بەو زمانە تەعبیر لە وتەی سەرۆکی حیزبێکی تر دەکەم، ئەوا جگە لە ئیلتیزامە سەربازییەکە بۆ یەکڕیزی ماڵی کوردو خۆ کۆکردنەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێم، هیچ واتایەکی تر نابەخشێت .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی تایبەتی شێخ جەعفەر مستەفا
2015/2/4
