به‌ناوی خوای گه‌وره
سڵاو له میله‌ته‌كه‌مان له‌هه‌ركوێیه‌كی دنیا بێت.. سڵاو له خه‌ڵكی شاری سلێمانی خۆشه‌ویست.. سڵاو له پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا و شه‌ره‌ڤانان له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ و ڕوبه‌رو بوونه‌وه‌ی دوژمنان، كه ئازایه‌تی و گیان فیداكردنیان ناوبانگی میلهتهكهمانیان زۆر زیاتر و جوانتر كرد، و پێشمه‌رگه بووه‌ته سنبولی ئازایه‌تی و خۆراگری بۆ ئازادی خوازانی جیهان، سه‌ری ڕێز نه‌وازش داده‌نوێنم بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدان و كه‌س و كاریان، كهسهروهریهكی گه‌وره‌یان بۆ خۆیان و میله‌ته‌كه‌یان تۆمار كرد و ئێمه‌ش له‌سایه‌ی خوێنی ئه‌واندا ئه‌مڕۆ بڕیار له ژیان و چاره‌نوسی خۆمان ده‌ده‌ین.
دوای قۆناغێكی سه‌خت و دژوار، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێیه بۆ شاری سلێمانی، له چوار ساڵی ڕابردوودا ململانیی سیاسی گه‌یشته ئاستێكی زۆر سه‌خت و مه‌ترسیدار، كه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی تێدا ئه‌نجامدرا، هه‌مومان ئاگاداربووین له‌كاتی بانگه‌شه‌وه تا كاتی ئاشكرا كردنی ئه‌نجامه‌كان له‌چ دۆخێكی نه‌خوازراودا بووین كه به‌درێژای ئه‌و ماوه‌یه زۆربه‌ی كاته‌كانمان به‌شه‌و و به‌ڕۆژ له‌ناو فه‌رمانگه‌كاندا ده‌ماینه‌وه ڕۆژانه له كاتژمێر (5) پێنجی ئێواره دڵمان ده‌كه‌وته له‌پی ده‌ستمان تا دره‌نگانێكی شه‌و.
هه‌روه‌ها بڕینی به‌شه بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادییه‌وه بووه هۆی په‌ككه‌وتنی پڕۆژه‌كان، پاشان شه‌ری داعش و هاتنی ئاواره‌ی زۆر بۆ پارێزگاكه‌مان سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌ش به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی گشت لایه‌ك به‌تایبه‌ت پشتیوانی خه‌ڵكی شاری سلێمانی بۆ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت توانراوه خزمه‌تی گه‌وره به‌سلێمانی و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ئه‌م شاره بكرێت.
له‌ڕوی ئاسایشه‌وه، سلێمانی له پێشه‌نگی شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دایه، ته‌نانه‌ت له‌به‌شێكی زۆری شاره‌كانی وڵاتانی هه‌رێمی و جیهان ئاسایش و ئارامی زیاتر تێدا پارێزراوه، ئه‌ویش به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی دام و ده‌زگاكانی ئاسایشی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی سلێمانی و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ئه‌و بهڕێوهبهرایهتیانهیه، ده‌ستخۆشی زۆریان لێ ده‌كه‌م.
له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا رێژه‌ی تاوان و كوشتن و دزی له ساڵی (2014) به‌راورد به‌ساڵی (2011) كه‌می كردووه سه‌ره‌رای خراپی باری دارایی خه‌لك و هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆرتر بۆ سلێمانی و ڕوداوه‌كان به‌م جۆره‌بوون:
- له‌ساڵی 2011 دا 25 حاڵه‌تی كوشتن و 416 حاڵه‌تی دزی تۆماركراوه، له ساڵی 2014دا 24 حاڵه‌تی كوشتن 376 حاڵه‌تی دزی تۆماركراوه. ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵ و هیمه‌ت و دڵسۆزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه به‌دی هاتووه.
- ڕوداووی هاتووچۆ سه‌ره‌ڕای زۆربوونی ژماره ئوتومبیل و ئاواره‌یه‌كی زۆر ساڵی 2014 به‌راورد به ساڵی 2011 ژماره‌ی ڕوداوو قوربانیه‌كانیش كه‌می كردووه. له ساڵی 2011 دا و له كۆی 2210 روداو، 278 حاڵه‌تی مردن و 3547 حاڵه‌تی بریندار تۆماركراوه. له 2014 دا و له كۆی 1389 روداو، 140 حاڵه‌تی مردن، 2396 حاڵه‌تی بریندار تۆماركراوه، ئه‌ویش به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆو سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رو كارمهندو ئه‌و پلان و به‌رنامه‌یه‌ی كه هه‌یان بوون.
3. نرخی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی خه‌لك به‌راورد به 2014 نرخه‌كانیان له‌بازاردا كه‌می كردووه، كه‌ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمێك كهسنورهكهی به‌درێژای 1100كم له شه‌ڕدا بێت.
4. به پی ی داتا‌و ئاماره پشت ڕاستكراوهكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سلێمانی دا كه‌مترین ڕووداو توَمار كراوه، به به‌راورد به شاره‌كانی تری عێراق و هه‌رێم كه ئه‌ویش 1% 0.
5. له ڕووی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یه‌وه سلێمانی پێشه‌نگی شاره‌كانی تری عێراقه.
6. له ڕووی خزمه‌ت گوزاری په‌روه‌رده‌یی و ڕێژه‌ی خوێنده‌واری و سه‌وزایی و خزمه‌ت گوزاری شاره‌وانی و دورخستنه‌وه‌ی خوَڵ و خاشاك و گه‌یاندنی ئاوی پاك به ماڵان به‌هه‌مان شێوه پێشه‌نگی شاره‌كانی عێراقه.
7. له ڕووی 8. سلێمانی پێشه‌نگی شاره‌كانی عێراق و كوردستانه بوَ پیشه‌سازی كه ئه‌كاته كوَی 25% هه‌موو پیشه‌سازی عێراق له سلێمانی تێدایه.
ئه‌مانه و زوَری كاری تریش به هه‌وڵ و هیمه‌تی گشت لایه‌ك كراوه،بوَیه جی خوَیهتی ده‌ست خوَشی له هه‌موو ئه‌وانه بكه‌م:
- خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی شاری سلێمانی.
- سهروَكایهتی حكومه‌تی هه‌رێم.
- كابینه‌كه‌ی كاك د. به‌رهه‌م و جێگره‌كه‌ی كاك ئازاد.
- كاك نێچیر هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی كاك عماد ڕحمد و كاك قوباد.
- سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان.
- جه‌نابی كاك بههروَز.
- د. ئاسوَ فه‌ره‌یدون.
- سه‌رجه‌م دام و ده‌زگانی حكومه‌ت له‌ناو شاری سلێمانی.
- هێزه‌كانی ئاسایش و پوَلیس و لیوای یه‌كی سلێمانی.
- یه‌كێتی زانایانی ئاینی.
- لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌ت.
- سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی دیوانی قائمقامیه‌ت.
- هه‌رسی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی (بازیان، بهكرهجوَ، تانجهروَ) .
بوَ ئه‌م قوَناغه نوێ یه‌ش به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له حوكمه‌تی خوَجی ی شاری سلێمانی و به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له حوكمه‌تدا به قازانجی ئه‌زموونی و میلله‌ته‌كه‌مان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانه له كاتێكدا ماوه‌ی زیاتر له 11 مانگه لهشهرداین و تاوه‌كو ئێستاش حكومه‌تی ناوه‌ندی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی نه‌بووه به‌ناردنی به‌شه بودجه‌و سولفهكان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م قۆناغه‌ش سلێمانی به‌سه‌ركه‌وتوی تێی ده‌په‌ڕێنێت و چون سه‌رقافڵه و به‌رده‌وام ره‌چه‌شكێن بووه، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش هه‌روا ئه‌بێت بۆیه پێویسته له‌سه‌ر شانی هه‌مووان به‌یه‌ك تیم چیمان پێده‌كرێت بۆ خزمه‌تی شاری سلێمانی بیكه‌ین و سلێمانیش موڵكی هه‌مووانه‌و هه‌موانیش پێكه‌وه زیاتر به‌ره و پێشه‌وه‌ی ده‌به‌ین.
بۆیه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له برا و هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كانم و كاك (به‌ختیار) ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كار بوونی وه به‌لێنی پێ ده‌ده‌م چیم له‌توانادا بێت بۆ هاوكاری و پشتیوان كردنی ئه‌نجامی بده‌م له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆ سلێمانی و تێ په‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه به‌سه‌ركه‌وتووی.
وه به‌دڵ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم و هیوادارم ئه‌و كارانه‌ی كه‌ئێمه پێمان نه‌كراوه یان بۆمان ته‌واو نه‌كراوه كاك به‌ختیار به‌هه‌ماهه‌نگی گشت لایه‌ك ئه‌نجامی بدات، و دڵنیاشم سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من ناسیومه كه‌سێكی به ئه‌زموون و خوێنده‌واره.
له كۆتایدا حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه بلێم كه له ماوه‌ی قائمقامیتمدا هه‌ركارێك كه كرابێت، به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرم و خوَم به به‌رپرسیار ده‌زانم به‌رامبه‌ر به یاسا و داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بههوَی هه‌ر هوَكارێكهوه بوو له ئێمه نیگه‌ران بووبی.
وتاری ئاوات محه‌مه‌د غفور_ قائیمقامی پێشووی سلێمانی
10/5/2015
