بۆ : ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لە باشووری کوردستان!
- سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
- سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی کوردستان.
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
- حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان.
- يه‌کێتيی نيشتمانيی کوردستان.
- پارتی ديمۆکراتی کوردستان.
- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
- حزبی شیوعی کوردستان.
پارتی چەپی کوردستان.
- پارتی کۆماری کوردستان.
- يه‌کێتيی نه‌ته‌وه‌يی و ديمۆکراتيی کوردستان.
- بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ له نه‌ته‌وه‌ييه‌کان و چه‌په‌کانی کوردستان.
- تەڤگەری ئازادی کوردستان.
- حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان.
- هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
بۆ: ده‌زگاکانی پۆليس و ئاساييش و دژه‌تێرۆر و زێره‌ڤانی هێزه تايبهتيهکان و ده‌زگاکانی پاراستن و زانياری.
بۆ هه‌موو کورد و کوردستانييهکی نيشتمانپه‌روه‌ر و تێکۆشه‌ر و دڵسۆز.
ئێمه وه‌ک نووسه‌ران و ئازادبیرانی کورد و کوردستانی، له رێگای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه داوا ده‌که‌ين که کامپينێک رابگه‌يه‌نرێت و هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و تێکۆشه‌ر خۆی به خاوه‌نی ئه‌م کامپينه بزانێت به‌یه‌كه‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته راده‌گه‌يه‌نين و به خه‌مخۆری و پێداگرييهوه کار بۆ ئه‌م داخوازييانه ده‌كه‌ين:
1- کۆچی بەکۆمەڵی بێ ئه‌ندازه‌ی هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی عێراقی به‌ره و باشووری کوردستان بووەتە جێگەی مەترسی و ئیتر پیویستی بەهەلوەستە هەیە پیویستە چیتر رێگا به هاتنه ناوه‌وه‌ی هاولاتیانی عه‌رب نه‌درێت تەنها لەکاتی زۆر پیویستدانەبێت کەپاش ئەوەی بەلگەکانی پشت راستی ئەوە دەکەنەوە کە ژیانیان لەمەترسیدایە . ئه‌و کۆچبه‌رانه‌شی هەتا ئیستا روويان له باشوری کوردستان کردووه و لەوێ نیشتەجی بوون، کامپی تايبه‌تييان بۆ بکرێته‌وه و له‌و شوێناندا ژيانيان پارێزراو بێت هه‌تا بارودۆخه‌که ئارام ده‌بێته و له‌کاتی پێويستدا بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که لێوه‌ی هاتوون.
2- به هيچ شێوه‌يه‌ک زه‌وی به هيچ بێگانهيهك نه‌فرۆشرێت و له‌سه‌ر بێگانه تاپۆ نه‌کرێت. هه‌موو ئه‌و پارچه زه‌وی و خانوو و شووقانهی که له‌سه‌ر عه‌ڕه‌به‌کان و بێگانه‌کانی ديکه تاپۆکراون، به ياسا و بڕيارێک پووچه‌ڵبکرێنه‌وه و به‌و نرخه‌ی که کڕيويانه، لێيان وهربگيرێتهيه.
3- سنوورێک بۆ هەندێ مه‌لا و مامۆستایانی ئايينی و گروپه ئيسلامييه ساياسيانه دابنرێت که هاوسۆزی له شکری تێرۆريستی داعشن و ئه‌وانه‌ی وتاريان داوه و گرته‌ی ڤيدۆيی توندوتيژانه و ئاژاوهگێرييانهيان بڵاوکردووه‌ته‌وه، لێپێچينه‌وه‌ی ياساييان له‌گه‌ڵدا بکرێت و به ياسا سزای ره‌وای خۆيان وه‌ربگرن، به هيچ شێوه‌یه‌ک بوار به دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و چالاکييه توندڕه‌وی و ئاژاوهگێڕيانه نه‌درێت.
4- ئه‌مڕۆ ئاساييشی نه‌ته‌وه‌يی کورد و نيشتمانيی کوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيی دوژمناندايه و داوای يه‌کڕيزی و يهکههڵوێستی له هه‌موو کوردێکی دڵسۆز و تێکۆشه‌ر ده‌که‌ين. داوای يهکبهرهيی نه‌ته‌وه‌يی له گشت پارت و رێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵه کوردی و کوردستانييه‌کان ده‌كه‌ين و به يهکدهنگی و يه‌کڕيزی و يهکههڵوێستی رووبه‌ڕووی له‌شکری هێرشبه‌ر و تێرۆريستی داعش و هاوسۆزهکانيان ببنه‌وه و بهرژهوهندييه باڵاکانی کورد و کوردستان و کوردايهتی بخه‌نه پێش هه‌مووو جۆره به‌رژه‌وه‌ندييه‌کی ديکه‌وه.
5- ئاشتی و ئارامی و پێکه‌وه ژيانی هه‌موو ئايين و ئايينزاکان و پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان پته‌وتر بکرێت و رێگا له هه‌ر جياوازييه‌ك و هه‌ڵاواردنێك و خۆسه‌پاندنێکی رهگهزييانه و ئايينيانه و حيزبيانه و ناوچهگهريانه و خێڵهکيان بگيرێت و پاراستنی ئه‌زموونی باشووری کوردستان و خۆبهڕێوهبهريی کورد و کوردستانيانی باشوور له‌سه‌روو هه‌موو شتێکی ديکه‌وه دابنرێت.
6- مەبەستی سەرەکی ئێمە، سنوور دانانە بۆ عەرەباندنی کوردستان لەلایەن شوڤێنیەتی عەرەبییەوە، کە بە نوێنەرایەتی داعش و ئیسلامی سیاسی عەرەبی، لەبەرەکانی شەڕ دژی کورد شکستی گەورەیان هێناوە و دەیانەوێ، بە پلانیکی توکمە لەڕێگەی کۆچرەوە درێژە بە نەخشەجیۆى دانیشتوانی کۆمەڵگەی کوردی و کوردستان بگۆڕن.
تکايه با ناوه‌کان به‌پێی ريزبهنديی ئه‌لفوبێ بێت:
. ئاسۆ بيارهيی، توێژەری دەروننی کۆمەلایەتی و نووسەر.1
. به‌ختياری شه‌مه‌یی، هۆڵه‌نده، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.2
. به‌ڕێز عه‌لی شۆڤڵ. سويد، نووسه‌ر.3
. حەمەفەریق حەسەن، نووسەر.4
.5. چالاک موحمەد بەرێوەبەری کتێبخانەی هەواڵنامە، دیجیتاڵ
. نەرمین ئەمین، کارمەندی یانەی مێرمنداڵانی تەنیا، لە سوێد.6
. شوان شهفيق ره‌ئووف، شاعير.7
. هاوڕێ باخه‌وان. نووسەر و بەڕێوەبەری رێکخراوی کوردیپێدیا بۆ زانیاری.8
. ئاری ئیبراهیم ئه‌ڵمانیا مامۆستای فیزیا.9
. ئاری ئامانج. پێشمەرگەی دێرین. هۆڵەندە.10
. ئــومــێــد ئــیــسمــاعـیل ئــەمـین / ئەڵمانــیا / سەربەخــۆ.11
تامان شاکر. نووسەر و چالاکوانی بواری ژنان. باشووری کوردستان..12
.هاوڕێ کرێکار. باشووری کوردستان .13
. ئەردەلان لەتیف-مامۆستای زانکۆ، ماستەر لە پەروەردەی کۆمەڵایەتی.14
. ئەنوەر کوڵکنی. باشووری کوردستان.15
. رزگار علی حاج ـ ئەڵمانیا.16
. رزگار علی حاج ـ ئەڵمانیا.17
. هيمن ئةحمةد /دةربةنديخان /بيشمةركةى ديرين.18
. جوان عەلی شۆڤڵ. کارمەند. سوێد.19
. شێخ ڕەسوڵ / کوردستان / مامۆستا.20
. حەمەسالح قادر ( م. سەردار ).مامۆستا‌و پیشمەرگەی دیرین.21
. خەرمان موحەمەد، ئەڵمانیا.22
. تانیا، خوشکی شەهید، ئەڵمانیا.23
. سەعید قادر. پێشمەرگەی دێرین، نەرویج.24
. عەدالەت عومەر. چالاکوانی بواری ئەنفال. باشووری کوردستان.25
. موحەمەد هەورامی. هەورامان، باشووری کوردستان.26
. ئاوان مەریوانی. رۆژەهەلاتی کوردستان.27
. ویسی، تاران.28
. ئازاد قەساب. کەرکوک. باشووری کوردستان.29
. جەلیل عەزیز . پێشمەرگەی دێرین.30
. پشکۆ ئەمین. پێشمەرگەی دێرین، سلێمانی. باشووری کوردستان.31
. که‌ریم موحه‌ممه‌د ساڵح، زه‌رده‌شتی ناس، سوید.32
. حه‌کيم کاکهوهيس، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.33
. رزگار علی حاج ـ ئەڵمانیا.34
. هونه‌ر خه‌فاف. پێشمه‌رگه‌ی دێرين و چالاکوان.35
عومەر فارس عەزیز .. لێپرسراوت کوردستان نێت - هۆڵەندا