
له گۆڤاری گوڵان و پێگه‌ی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه به ناونیشانی(شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌ڵیت:به‌شداری كردنی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌كانی جه‌نگ ئهوسهركهوتنه گه‌وره‌یه‌ی تۆماركرد كه ئێستا پێشمه‌رگه شانازی پێوه‌ده‌كات) ئه‌و لێدوانه ماوه‌یه‌ك لهمهوپێش وه‌رگیراوه په‌یوه‌ندی به‌شه‌ره‌كانی كه‌ركوكه‌وه نیه، به‌ڵكو له كاتی سه‌ركه‌وتنی شه‌ره‌كانی (شنگال) وه‌رگیراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌رێز كاك (مه‌سعود بارزانی) خۆی وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی شنگالی كردوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوبراو ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه له هه‌ر شه‌ڕێكدا سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانمان له پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ بوبن سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ست هێناوه و پیویسته سه‌ركرده‌كان شان به‌شانی هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه به‌شداربن له هێرش و به‌رگری كردن و به‌هیج جۆرێك لێدوانه‌كه په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی كه‌ركوكه‌وه نیه كه هێزی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی تۆماركردوه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ل. فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی 70
