واى ئه‌وه‌ى چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتیى نیشتمانیى کوردستان، هه‌ڵوێستى خۆیان له‌مه‌ڕ درێژ كردنه‌وه‌ى ویلایه‌تى بارزانى ڕاگه‌یاند، عادل موراد، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیى یه‌كێتیى نیشتمانى، ڕاسته‌وخۆ كه‌وته ڕه‌خنه گرتن له‌و به‌رپرسانه به‌تایبه‌تى مسته‌فا چاوڕه‌ش، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندى پێشمه‌رگه و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى، ئه‌مه له‌كاتێكدایه سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندیى یه‌كێتى قسه‌ى ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ى یه‌كێتى به قسه‌ى لاوه‌كى و بێ‌مانا ناوزه‌ند كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆى نیگه‌ران كردنى ئه‌و دوو به‌رپرسه باڵایه‌ی یه‌كێتى.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیى کوردستان، ده‌رباره‌ى لێدوانەکەی عادل موراد، له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی(باس‌نیوز) گوتى: “عادل موراد، ده‌ستێكى ده‌ره‌كییه له ناو ڕیزه‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانى. زانیاریم لایه عادل موراد، بۆ شوێنێكى هه‌ستیار ئیش ده‌كات. ئه‌و شوێنه تامه‌زرۆى ئه‌وه‌یه میلله‌تى كورد یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بێت. پاشان عادل موراد، به‌درێژایى مێژووى ژیانى خۆى له‌ناو ڕیزه‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانى، زۆرترین زهڕبهى له‌و حیزبه تێكۆشه‌ره داوه، هه‌میشه مه‌ترسییه‌كى گه‌وره بووه بۆ حیزبێكى تێكۆشه‌رى وه‌كو یه‌كێتیى نیشتمانى“.
شێخ جه‌عفه‌ر ئاشكراشى كرد: ”عادل موراد، له به‌ڕیتانیا ئه‌وه‌نده جوێن و سوكایه‌تیى به‌یه‌كێتى ده‌دا، دواجار ژنه‌كه‌ى خۆى له‌داخى ئه‌م سوكایه‌تییانه، عادل مورادی لەماڵەکەی خۆی دەرکرد. دواتر ئه‌م موراده چووه لاى هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، له‌وێ ده‌ستى كردووه به‌گریان، دواتر مام جه‌لال دڵخۆشى داوه‌ته‌وه‌و پێى گوتووه: “عادل وه‌ره‌وه بۆ كوردستان، من ژنت بۆ دێنم و خانووشت بۆ ده‌كڕم، پۆستیشت ده‌ده‌مێ، جه‌نابى به‌م جۆره گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتیى نیشتمانى، كاتێكیش هاتووهتهوە بۆ ناو یه‌كێتى بووه به‌جاسوس و سیخوڕ به‌سه‌ر هه‌موومانه‌وه. تهحهددادهكهم تێكۆشه‌رى ناو یه‌كێتى نه‌ماوه، ئه‌م عادل موراده جاسووسیى بهسهرەوه نه‌كردبێت، ئێستاش قسه به‌م حیزبه ده‌ڵێت!“.
شێخ جه‌عفه‌ر ئه‌وه‌شى گوت: ”عادل موراد، له‌ملاولا گوتویه‌تى: “گوایه ئێمه پشتگیرى له پارتى ده‌كه‌ین”. منیش له ڕێگه‌ى ئێوه‌وه به ناوبراو ده‌ڵێم: “به‌نده تاوه‌كو دواین هه‌ناسه هه‌ر یه‌كێتى ده‌بێت، له یه‌كێتى لامنەداوهو لاناده‌م. یه‌كێتى تێكۆشه‌رى زۆرى تێدایه، هه‌ریه‌كێ له ئێمه‌ش به‌هۆى خه‌بات و تێكۆشانه‌وه، هێنده‌ى باڵاى به‌رزى عادل موراد پێڵاومان دڕاندوه به‌ڵام عادل موراد، تۆچى له‌ناو یه‌كێتى؟ تۆسیخوڕى! ئێمه باش ده‌زانین جاسوسێكى وه‌كو تۆ به‌ده‌ر له زیانێكى گه‌وره به‌ده‌ر له سیخوڕ‌ى بۆ ئه‌م و ئه‌و، هیچ سودێكى دیكه‌ت بۆ حیزبه شۆڕشگێڕهكهى هه‌ڤاڵ مام جه‌لال نییه! تۆ وه‌فات بۆ خوێنى شه‌هیدان نییه، ئه‌گه‌ر دڵسۆزى خوێنى شه‌هیدان بوویتایه جوێن و سوكایه‌تی و به‌م حیزبه تێكۆشه‌ره نه‌ده‌دا!“.
شێخ جه‌عفه‌ر, ئه‌وه‌شى گوت: “عادل موراد، كه‌سێكى بێزراوى خۆبه‌زلزانى ڕووشێنهره، كه‌سێكه له‌ناو یه‌كێتى هیچ كه‌سێك خۆشى ناوێت”.
لە سایتی باس نیوز وەرگیراوە
