
به‌پێیی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ساڵانه ڕیژه‌ی كۆچبه‌ران بۆ شاری هه‌ولێر گه‌یشتۆته %2,9 ، كه زۆربه‌یان له گونده‌كانی پارێزگاكه‌و ئه‌و پارێزگایانه‌وه هاتون كه هاوسنوری پارێزگای هه‌ولێرن، ئه‌وه‌ش له دوو روه‌وه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر به‌جێهیشتوه، له‌لایه‌ك بۆته هۆی فراوانبونی ڕوبه‌ری شاری هه‌ولێر به‌ڕێژه‌ی (21%) ساڵانه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش بۆته هۆی ده‌ركه‌وتنی سیمایه‌كی ناڕێك له جۆری خانوبه‌ره، تۆڕه‌كانی رێگه‌وبانی ناو گه‌ره‌كه‌كان، به‌كارهینانی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی هه‌رزان به‌تایبه‌ت له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه كۆچبه‌ران تییدا نیشته‌جێبون.
زانیارییه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه ئه‌كادیمیه، ناوه‌ڕۆكی تێزێكی دكتۆرایه له بواری جوگرافیای شار، كه له‌لایه‌ن خوێندكاری دكتۆرا (هیوا ئه‌مین شوانی) وه‌ك به‌شێك له پێداویستیه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا پێشكه‌شی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین-ی كردوه‌و، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (28/3/2015) له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه له هۆڵی (فه‌رهادی) تاوتوی كرا‌و و، وه‌رگیرا، به‌وه‌ش پله‌ی دكتۆرای پێبه‌خشرا.
ئه‌و تێزی دكتۆرایه كه به‌ناونیشانی (كۆچ و كاریگه‌ریه‌تی له‌سه‌ر مۆرفۆلۆجی شاری هه‌ولێر- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له جوگرافیای شار) ئاماده‌كراوه، تێیدا به‌ورد و داتای دروست ئاماژه‌ی به هۆكاره‌كانی كۆچكردن بۆ شاری هه‌ولێر خستۆته‌ڕو، له‌وانه‌ش ئاماژه‌ی به جیاوازی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه جۆراو جۆره‌كان له نێوان شار‌و لادی و، چڕبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی (64%) پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و زۆربه‌ی چالاكیه ئابورییه‌كان (پیشه‌سازی و بازرگانیه‌كان) له شاری هه‌ولێر، له‌هه‌مان كاتدا باشی دۆخی ئه‌منی له‌و هۆكارانه‌ن كه بونه‌ته هۆكاری كێشكردنی كۆچبه‌ران بۆ شاره‌كه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستوه شاری هه‌ولێر زیاتر به‌ئاڕاسته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه به‌ڕێژه‌ی (41%) فراوان بوه‌و، هه‌روه‌ك به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی (24%) به‌ئاڕاسته‌ی باكورو باكوری ڕۆژهه‌ڵات فراوان بوه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر مۆرفۆلۆجیای شاره‌كه، به‌شێوه‌ك شاری هه‌ولێر شێوه‌ی درێژی وه‌رگرتوه له‌سه‌ر حیسابی شیوه بازنه‌یه‌كه‌ی.
لێژنه‌ی گفتوگۆ پێكهاتبو له:
|
|
ناو |
پله‌ی زانستی |
پسپۆڕی |
شوێنی كار |
لێژنه |
|
1 |
د. صلاح حمید جنابی |
پڕۆفسۆر |
جوگرافیای شار |
خانه‌نشین – ز. موسڵ |
سه‌رۆك |
|
2 |
د. فۆاد قادر ڕحمد |
پ. یاریده‌ده‌ر |
جوگرافیای شار |
زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین |
ئه‌ندام |
|
3 |
د. سلیمان عبدالله إسماعیل |
پ. یاریده‌ده‌ر |
جوگرافیای سیاسی |
زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین |
ئه‌ندام |
|
4 |
د. عبدالله غفور إسماعیل |
پ. یاریده‌ده‌ر |
جوگرافیای دانیشتوان |
زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین |
ئه‌ندام |
|
5 |
د. نشوان شكری عبدالله |
پ. یاریده‌ده‌ر |
جوگرافیای شار |
زانكۆی دهۆك |
ئه‌ندام |
|
6 |
د. خلیل إسماعیل محمد |
پڕۆفسۆر |
جوگرافیای لادی |
زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین |
ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار |
