
ئارام شێخ محه‌مه‌د: دوای 35 ساڵ فه‌یلیه‌كان قوربانی یاسا سته‌مكاره‌كانی ڕابردوون
ئارام شێخ محه‌مه‌د داوا له‌حكومه‌ت ده‌كات بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌مافی فه‌یلیه‌كان جێبه‌جێبكا
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ته‌نها دانان به‌مافه‌كان به‌س نیه بۆ كۆتایهێنان به‌سته‌مكاری
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ته‌نها ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی زامنی پاراستن و مانه‌وه‌ی عێراقه
ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایده‌گه‌یه‌نی، ده‌ركردنی یاسا‌و دانان به‌مافی پێكهاته‌كان، به‌ته‌نها به‌س نیه، به‌ڵكو گرنگ پراكتیزهكردنێتی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع، داواش له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كا، په‌له‌بكات له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌تن به‌گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ كوردانی فه‌یلی.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (کوردستان نێت) نێردراوه، ده‌ڵێ، له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ڕێوره‌سمی 35 ساڵه‌ی جێنۆسایدكردنی كوردانی فه‌یلی كه له‌شاری به‌غدا به‌رێوه‌چوو، ئارام شێخ محه‌مه‌د، ڕایگه‌یاند: دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له سی ده‌یه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عس، به‌ڵام تائێستا كاریگه‌رییه‌كانی بارگرانیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانی كوردانی فه‌یلی دروستكردووه، داواشده‌كات، ئه‌و بڕیارانه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌ریكردون بۆ لابردنی سته‌م له‌سه‌ر كوردانی فه‌یلی، به‌زوویی جێبه‌جێبكرێن، چونكه چه‌سپاندنی دادپه‌ره‌وه‌ری به‌مشێوازه خاوه‌ی ئێستا، جۆرێكه له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی سته‌مكاری.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی كرد له‌وه‌ی، په‌رله‌مان یاسای پێویستی بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی كوردانی فه‌یلی ده‌ركردووه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ڕێنمایی بۆ دا‌و ده‌زگا تایبه‌ته‌كانی ڕه‌وانه‌كردووه، ئه‌وه‌ی ماوه، ته‌نها جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانیه، زۆرینه‌ی بڕیاره‌كان له‌ناو ڕه‌فه‌ی فه‌رمانگه‌كان تۆزیان لێنیشتوه‌و كاریان پێناكرێ.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا، ئارام شێخ محمه‌د داوای له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كرد، نوسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كوردانی فه‌یلی دابمه‌زرێنێ و له‌لایه‌ن خودی فه‌یلییه‌كانه‌وه به‌رێوه‌ببرێت، بۆ گه‌یاندنی هه‌موو داواكارییه‌كانیان، وتیشی: یاسایی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی موڵكداری، ئاسته‌نگێكی تری به‌رده‌م فهیلییهكانهو تائێستا نه‌توانراوه مافی خاوه‌ندارێتی موڵكه داگیركراوه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگێڕێته‌وه.
له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تاوانی دژ بهفهیلیهكانیان به‌جینۆساید ناساندووه، به‌ڵام تائێستا له‌نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا، بخرێته به‌رباس، هه‌موو ئه‌مانه‌ش واده‌كه‌ن، ڕاشكاوانه بڵێین، یاساكان مونسیف نه‌بوون و نه‌بونه‌ته مایه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ فه‌یلیه‌كان.
ئارام شێخ محه‌مه‌د وتیشی: پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی، زامنی مانه‌وه‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، ڕاشكاوانه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین، به‌ته‌نها دان پیدانان به‌مافی پێكهاته‌كان، به‌مانای گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان نایه‌ت، بۆیه ده‌بێت، سته‌ملێكراوان له‌سه‌ر زه‌مینی واقع هه‌ست به‌گێڕانه‌وه‌ی مافه‌كانیان بكه‌ن.
به‌رێزان.. .. .. .. .. .. .. .
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌شداری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، ڕێوره‌سمێكی تایبه‌ت بۆ ڕۆژی شه‌هیدانی كوردانی فه‌یلی ڕێكخرا، لهڕێورهسمهكهدا، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی كرایه‌وه‌و له‌وته‌یه‌كیشدا، كه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌شی كرد، ئارام شێخ محه‌مه‌د، ته‌ئكیدی لهپێوێستی جێیبهجێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسایانه كرده‌وه كه تایبه‌ت به‌مافی كوردانی فه‌یلی ده‌ركراون و ڕه‌خنه‌شی له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن گرت، به‌وه‌ی بڕیاره‌كانی جێبهجێنهكردووهو موڵك و ماڵ و قه‌ره‌بو و ناسنامه‌و كۆی مافه‌كانی تری بۆ كوردانی فه‌یلی نه‌گێڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی: له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ و ده‌بینه چاودێرێكی ورد به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، تا بتوانین به‌شێك لهنههامهتیهكان و بارگرانیهكانی سه‌رشانی كوردانی فه‌یلی سوك بكه‌ین.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
4/4/2015
*****
