بە هۆى شەر و نەبوونى ئارامى و نەبوونى پێداویستى خۆراک بەشێکى زۆر لە خەڵکى خۆر ئاواى کوردستان بە ناچارى ئاوارەى هەرێمى کوردستان بوون.لە پێش هەڵبژاردنەکاندا حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە راگەیاندنەکانیانەوە پاروپاگەندەى بەخەمەوە هاتنى ئاوارەکانى خۆر ئاواى کوردستانیان دەکرد کۆمەکى خۆراک و پۆشاکیان کۆ دەکردەوە هەروەها حیزبە کانى تریش بەشێک لەو کۆمەکانەیان کە لەلایەن خەڵکەوە بۆیان هات بوو بۆ ئاوارەکانیان برد .کە جگە لە کۆمەکى خۆراکى ئەویش لە لایەن خەڵکى کوردستانەوە نەبێت هیچى ترمان نەبینى کە هاوکارى ئاوارەکان بکریت .هەر چەندە ئەو جۆرە هاوکارییانە کارێکى باش و ئینسانى بوو لەو کاتەدا بەڵام بەداخەوە لەو چوارچێوەیە دەر نەچوو کە بەشێوەى کاتى لە کاتى پروپاگەندەى هەلبژاردنەکاندا کاریان لەسەر دەکرد وەکو پروپاگەندەیەکى حیزبى و هەڵبژاردنى لێهات .نەحکومەتى هەرێمى کوردستان بەرنامەیەکى کردارى دارشت هەتاوەکو وەکو ئەرکێکى ئینسانى و نەتەوەیى هەستێ بە ئەنجامدانى بۆ ئەوەى بە زووترین کات بارودۆخى گوزەرانیان باشتربکرێت لەم کێشە و گرفتە سەرەتاییەکان رزگاریان بێت.ئەمانە هیچى نەکرا .لە ناو ئاوارەکاندا رێژەیەکى زۆر خوێندکار هەیە کە لە بەر ئاوارەیى نەیان توانیوە دریژە بخوێندن بدەن ئێستاش ئەم کێشەیە رووبەروویان بۆتەوە ئەبوایە ئەو کاتە پلان و بەرنامەیەکى توکمەى سەرکەوتویى بەگەربخستایە .بەڵام ئێستا ئەم کیشانە و چەندین کێشەى ترى وەکو نەبوونى ئاوى خاوێنى خواردنەوە و نەبوونى کارەباى بەردەوام و نەبوونى پێداویستى تەندروستى و هەبوونى بێکارى زۆر و نەبوونى شوێنى تەندروست بۆ نیشتەجێبوون و ...هتد.پێویستە حکومەتى هەرێم وەکو ئەرکێکى ئینسانى و نەتەوەیى بە زووترین کات بە دواداچون بکات بۆ چارەسەرى سەرجەم کێشەى کوردەکانى خۆرئاوا لە هەرێمى کوردستان لە ناو کەمپەکان و شوێنەکانى تر کە بەناچارى تیدا دەژین .ناکرێت کەم تەرخەمى بکرێت لە ئاست چارەسەرى گرفتەکانیان لەبەرئەوەى سەرجەم کێشە و گرفتەکانیان مافى خۆیانە وەکو ئینسان لەلایەن حکومەتەوە بۆیان چارەسەر بکرێت .بەپێچەوانەوە چارەسەر نەکردنى گرفت و کێشە ئینسانییەکانیان نیشانەى کەم تەرخەمێکى ترى نەتەوەیى و مرۆڤایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانە .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
