قازی محمد ئه‌و سه‌رۆكه‌یه هه‌ر گیز له یاد ناچێت! ...عبدالرحمن رسول
له تێكۆشانی مێژوویی مرۆڤایه‌تی و مێژوویی نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا به ده‌گمه‌ن كه‌سایه‌تێكی سیاسی و ڕۆشنبیر ده‌رده‌كه‌وێت له كاتی گۆڕانی قۆناغه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا، كه به‌ره‌و گۆڕانی باشتر كۆمه‌ڵگاكه‌ی وه‌رچه‌رخێنێت له پێناو ئامانجی نه‌ته‌وه‌كه‌ی زۆر دلێرانه خۆی بكات به قوربانی سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه له‌و كاته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی پێویستی پێیه‌تی.له گیانی خۆیی زیاتر نه‌ته‌وه‌كه‌ی و نیشتیمانه‌كه‌ی خۆش بوی، هیچ هێزێكی ماددی و مه‌عنه‌وی نه‌توانێت خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌كه‌ی لێبستێنێت ئه‌وه‌ش به‌كردار بیسه‌لمێنێت.له مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی كوردیشدا كه‌سانی وه‌كو قازی محمد سه‌رۆك كۆماری كوردستان زۆر زۆر ده‌گمه‌نه كه‌به‌و شێوه‌یه خۆی بكات به قوربانی.له كاتێكدا ده‌ی توانی ڕابكات و وڵات بجی بهێڵێت یان له‌گه‌ڵ دوژمن ڕێك بكه‌وێت و پله‌و پایه‌كی ئیداری و سامانێكی زۆر له دوژمن وه‌ربگرێت ته‌نها به‌بی ده‌نگ بوونی و ڕازیبوونی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وسای ئێران، به‌ڵام په‌تی سێداره‌ی هه‌ڵبژارد له گه‌ڵ هاوڕی یانی ئه‌مه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی.هه‌ر بۆیه‌شه هه‌تا نه‌ته‌وه‌ی كورد بمێنێت قازی محمدیش وه‌ك سه‌رۆكێك هه‌ر گیز له یاد ناچێت.قازی محمد له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئۆرستقراتی خاوه‌ن نفوز بوو له خێڵی دیبوكی.زمانی فارسی، عه‌ره‌بی، توركی، ئینگلیزی، رووسی ده‌زانی.له ساڵی (1944) دا قازی محمد بووه ئه‌ندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان.عبدالرحمن قاسملۆ ده‌ڵێت: (له 16ی ئووتی 1945 له شاری مه‌هاباد، هه‌ر له سه‌ر بناغه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد، حیزبی دیموكراتی كوردستان دامه‌زرا.ئه‌و حیزبه زۆر به خێرایی بوو به حیزبی هه‌موو گه‌ل و پشتیوانی به شێكی زۆر له جوتیاران و زه‌حمه‌تكێشان و ورده بۆرژوازی خاوه‌ن موڵكه نێوه‌نجێیه‌كان و عه‌شیره‌ته نیشتمان په‌روه‌ره‌كانی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا) .له 22ی كانوونی دووه‌می 1946 له كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری دا، دامه‌زراندنی كۆماری مه‌هاباد ڕاگه‌یاندرا.به به‌شداری نوێنه‌ری زۆر به‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.قازی محمد نه‌ی ده‌ویست له پشتی شووره‌وی (یه‌كێتی سۆڤیه‌ت) یه‌وه، یان بی ئاگاداری ستالین و باقرۆف په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ كه‌س ببه‌ستێت.پێی وابوو ستالین هیچ كات پشتی به‌رنادات.به‌ڵام سۆڤیه‌ت پشتی تێكرد.ڕێكه‌وتنێكی له گه‌ڵ به‌ریتانیا و ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی پرسی ئێران مۆر كرد له ئایاری 1946 هێزه‌كانی سۆڤیه‌ت له ژێر فشاری ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له ئێران كشانه‌وه.ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی ڕژێمی ئێران كردی له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت به‌م شێوه‌یه بوو، ئێران ئیمتیازی به‌ده‌وی نه‌وت گه‌ڕانی ژووری ئێرانی پێبدات، له به‌رامبه‌ردا سۆڤیه‌ت سوپاكه‌ی بكشێنێته‌وه.دوا به‌دوایی ده‌رچوونی له‌شكری ڕووسی له كوردستان، عومه‌رخان نامه‌یه‌كی بۆ شای ئێران نوسیوه و له‌و نامه‌یه‌دا داوا له شا ده‌كات هه‌رچی زووتره ئه‌رته‌شی ئێران بگاته كوردستان و نوسیویه‌تی وامن به‌خۆم و هه‌موو هۆزی شكاكه‌وه وه‌كو سه‌ربازی شای ئێران ئاماده‌م فه‌رمانه‌كانتان به‌جی بگه‌یه‌نین.له شكری ئێران له ته‌ورێزه‌وه له ڕێگای قه‌زوینه‌وه به‌ره‌و كوردستان هات.ئه‌م هێزانه له ڕۆژی 20ی مانگی سه‌رماوه‌ز گه‌یشتنه سه‌قز و له وێوه به ڕێنمایی سه‌رۆك هۆزه‌كانی كوردی به ڕێگای بۆكاندا به‌ره‌و ناوه‌ندی كۆمار (مه‌هاباد) وه‌ڕكه‌وتن.له ڕۆژی 29ی سه‌رماوه‌ز له‌شكری ئێران گه‌یشته مه‌هاباد.زۆر به په‌له ئه‌فسه‌ره تایبه‌ته‌كان كه‌وتنه شوێن قازی محمد و سه‌یف و سه‌در و هاوری یانیان ده‌ست گیر كردنیان.له ڕۆژی 6ی ڕێبه‌ندان لیژنه‌ی دادگا به سه‌رۆكایه‌تی (سه‌رهه‌نگ غولام حوسێن عه‌زیمی و دادستان سه‌رهه‌نگ حه‌سه‌ن كووفانیان و دادیاری سه‌ر كورد جه‌عفه‌ر سانعی و له ژێر چاودێری سه‌رهه‌نگ ئه‌میر هۆشه‌نگ خه‌لحه‌تبه‌ری گه‌یشته مه‌هاباد و دادگایی كردنی قازی محمد و هاوڕی یانی ده‌ستی پی كرد.ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ڕووبه‌ڕوی قازی محمد بۆوه له‌سه‌ری بڕیاری له سێداره‌دانی ده‌رچوون ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
1-بازرگانی كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ڕووسیا به‌بڕی 51% بۆ ده‌وڵه‌تی ڕووس و 49% بۆ كۆماری كوردستان به‌بی ئاگاداری و ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئێران.2-گۆڕین و ده‌ستكاری كردنی نه‌خشه‌ی وڵاتی ئێران و جیاكردنه‌وه‌ی (5) پێنچ شاری كوردستان وه‌كو ورمی، كرماشان، سنه، ته‌ورێز، ئیلام.3-دانان و دروستكردنی ئاڵا بۆ كۆماری كوردستان، به ئاڕمی چه‌كوچ و داس له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاڵای ڕووسیا.4-لێدانی سكه‌ی پوول (پاره) بۆ حكومه‌تی كوردستان به ناوی كوردستان و به وێنه‌ی قازی محمد.5-سازكردنی نه‌خشه‌ی كوردستانی ئێران-عێراق-توركیا-سووریا.6-هێنانی بێگانه بۆ ئێران و خستنه ژێر ده‌ستی به‌شێك له خاكی ئێران بۆ نموونه مه‌لامسته‌فای به‌رزانی.7-په‌یمان و به‌ڵێن به‌ستن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ڕووسیا له دژی حكومه‌تی ئێران و هاوكاریی هێزه‌كانی داگیركه‌ری ڕووسیا له ته‌واوی خاكی ئێران‌دا.8-ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی حكومه‌تی كوردستان.9-داگیركردنی به‌شێكی خاكی ئێران به ناوی خاكی كوردستانه‌وه.10-ناردن و هاتوچۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.سه‌ردانی ڕووسیا و ئازه‌ربایجان و به‌ستنی ڕێكه‌وتننامه و به‌ڵێننامه له‌گه‌ڵیان.11-كوشتن ئازاردانی كارمه‌ندانی حكومه‌تی ئێرانی.12-تاڵان كردنی سامانی خه‌ڵكی.قازی محمد زۆر به توندی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه ته‌نیا سێیانیان نه‌بێت ئه‌وانیش ئه‌مانه بوون:1-چوونی باكۆی ئازه‌ربایجان كه قازی محمد چووبوو چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ر باقرۆف.2-بوونی ئاڵا، به‌ڵام نه‌وه‌ك ئه‌وان بۆی چوون كه چه‌كوچ و داس له شێوه‌ی په‌رچه‌می ڕووسیا له‌سه‌ر بووبی.3-هاتنی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ مه‌هاباد، چونكه ئه‌و كورده و كوردستان ماڵی هه‌موو كوردێكه.دانشتنی دادگا نزیكه‌ی چوار سه‌عاتی خه‌یاند و ده‌سته‌ی دادگه كه له دوای نیو كاتژمێر بڕیاری له سێداره‌دانیان دا.به‌ڵام بڕیاره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك دواكه‌وت به ناو پێداچوونه‌وه‌ی دادگا، كه له 29ی ئازاری1947 دادگا ده‌ستی پێكرد.هه‌مان ئه‌و مادده‌یانه‌ی پێش‌و بوون ڕووبه‌ڕووی قازی محمد كرابوونه‌وه و هه‌ر وه‌كو جاره‌كه‌ی پێشتر پێشه‌وا قازی محمد جگه له سی یانیان نه‌بی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دیكه به توندی ڕه‌تكرده‌وه.له كۆتایی دا دادگای ڕژێمی كۆنه‌په‌رستی شای ئێران بڕیاری له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محمد و هاوری كانی دا.ئه‌وه بوو له 30ی ئازاری1947 قازی محمد و هاوڕی كانی له گۆڕه‌پانی چوارچرای شاری مه‌هاباد، له ئه‌و شوێنه‌ی كه كۆماری كوردستانی لێ ڕاگه‌یه‌ندرا، له سێداره‌دانیان جی به‌جی كرا له‌لایه‌ن ڕژێمی كۆنه‌په‌رستی شای ئێرانه‌وه.كۆتایی به كۆماری كوردستانیش به‌ته‌واوی هات.قازی محمد بۆ هه‌میشه بۆته ئه‌و سمبوڵه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتواندرێت له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه له یاد بكرێت.نیشتمان په‌روه‌ران و ئازادیخوازانی كورد له هه‌ر شوێنێكبن بۆ تێكۆشان، به هه‌ر جۆرێك تێبكۆشن هه‌میشه سوود له بیروباوه‌ڕ و جۆری تێكۆشانی ئه‌م ڕابه‌ره وه‌رده‌گرن.
عبدالرحمن رسول
سه‌رچاوه‌كان:
1-كورد‌و كوردستان، نووسینی لازاریف لاپه‌ره‌كانی (422، 425)
2-كوردستان و شۆڕشه‌كه‌ی.نوسینی جه‌مال نه‌به‌ز، لاپه‌ره‌كانی (89، 90)
3-گوتاری ناسیۆنالیزمی كوردی، نوسینی عه‌تا قه‌ره‌داغی، به‌رگی یه‌كه‌م، لاپه‌ره‌كانی (33، 431)
4-سه‌رۆك كۆماری كوردستان له به‌رده‌م دادگای ئێران‌دا.نوسینی به‌دره‌دین ساڵح، وه‌رگێرانی بۆ كرمانجی سامی ئه‌ركۆشی، لاپه‌ره‌كانی (17، 13، 11، 10، 8) .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
