تێكۆشان بۆ ئازادی و به‌خته‌وه‌ری ئینسانه‌كان هه‌میشه قوربانی ویستووه.له ناو گه‌لانی زۆر لێكراودا بۆ به ده‌ستهێنانی ئازادی، تێكۆشان و به‌رخودانی شۆڕشگێرانه له پێناوی ڕزگاربون له كۆیله‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسانه‌كان به ڕابه‌رایه‌تی ئینسانه دڵسۆزه‌كان ده‌ست پی ده‌كات به‌ره‌و ئاسۆی ڕزگاری هه‌نگاو ده‌نێن.یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه كۆیله ئاسا ده‌گوزه‌رێت له ژێر په‌رچه‌می ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كان ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی كورده، به درێژایی چه‌ندین ساڵ به ئاشی یاساكانی زاڵمانه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌هاڕدرێن.له رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان به درێژایی ئاڵ‌و گۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت له ئێران نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بووه بۆ گۆرانی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتێكی باشتر و ئازادتر بۆ خه‌ڵكی ئێران به‌ڵام به دامه‌زراندنی سیسته‌م و حكومه‌تی تازه‌ی ئێران، كورد دووباره په‌راوێز ده‌خرێته‌وه و ڕووبه‌ڕووی چه‌سانه‌وه و ئاواره‌یی ده‌بێته‌وه، دان به مافه نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوری و رۆشنبیری یه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد ناندرێت.خه‌ڵكی كوردستان به ناچاری ده‌ست به تێكۆشان ده‌كاته‌وه.له دوای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی ئیران، شۆرشگێرانی كورد زۆر هه‌وڵیان دا كه كۆماری ئیسلامی دانبنێت به‌مافه‌كانی كورد، چه‌ندین دیدار و گفتوگۆ ئه‌نجامدراوه به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حكومه‌تی ئیسلامی له ئێران رابه‌رانی ئیسلامی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داننیان به مافه ئینسانییه‌كانی كورد نه‌ناوه هه‌روه‌كو كۆیله ئاسا سه‌یری كوردیان كردووه.شه‌هید دكتۆر عبدالرحمن قاسملو زۆر ترین هه‌نگاوی ئاشتی ناوه، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئه‌نجامداوه به چه‌سپاندنی مافه سه‌ره‌تایه‌كانی مرۆڤ له كوردستان ڕازیبوون، هه‌موو هه‌نگاوێكیان ناوه بۆ چه‌سپاندنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانییه‌كان، به‌ڵام حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌گشتی و خومێنی و رابه‌رانی تری ئیسلامی به‌تایبه‌تی سه‌رجه‌م مافه‌كانی بۆ خه‌ڵكی كوردستانیان ڕه‌تكردۆته‌وه، زۆر بی ڕوحمانه ده‌ستی بردووه بۆ چه‌وسانه‌وه و كۆیله كردنی خه‌ڵكی كوردستان.په‌یامی قاسملو ئه‌وه‌بوو كه نابێت مرۆڤ كۆیله بكرێت، ئینسان چ له ڕووی جه‌سته‌وه، هێزی باسك بۆ به‌رهه‌مهێنان یان له ڕووی هزری و توانه‌كانی مرۆڤ كۆیله بكرێت، كۆیله‌بونی مرۆڤ له ژێر هه‌ر بیانوێكه‌وه بێت ناشایه‌سته و نائینسانی و به مه‌حكوم ده‌زانی.دكتۆر قاسملو خاوه‌ن و فكر و ئه‌ندێشه‌یه‌كی تایبه‌ت بوو، جوان له تیۆره‌كان تێگه‌یشتبوو.له ره‌فتار و كرداری سیاسی نیشانیدابوو كه ره‌فتاری جیاوازبوو له‌وانی تر ره‌فتار و كرداری جیاوازبوو له‌و ره‌فتار و كرداره‌ی كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا عاداتی پێكردبوو.وه‌كو ئه‌كته‌رێكی سیاسی خاوه‌ن كاریگه‌ری به‌هێزبوو چونكه خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوبوو.ئه‌م رابه‌ره بڕوایه‌كی به‌هێزی هه‌بوو به ره‌وتی تێكۆشانی ئاشتیخوازانه هه‌ر بۆیه هیچ هه‌نگاوێكی كفتوگۆی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ره‌تنه‌ده‌كرده‌وه به‌ڵكو به‌خۆشحالی وه كفتوگۆی له باره‌وه ده‌كرد.ئه‌م سه‌ركرده تێكۆشه‌ره بۆ مه‌به‌ستی كفتوگۆی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ شاندی ڕژێمی ئیسلامی ئیران چووبوو بۆ شاری ڤه‌یننا، له 22پۆشه‌په‌ری 1392 به‌رامبه‌ر 13 /7/1989 دكتۆر عبدالرحمن قاسملو، عبدالله قادری ئازه‌ر، دكتۆر فازل رسول به‌یه‌كه‌وه تیرۆر كران.هه‌زاران سڵاو له یادی 24ساله‌ی تیرۆر كردنی شه‌هیدی رابه‌ر وسه‌ركرده دكتۆر عبدالرحمن قاسملو و هاوری كانی ڕیسوایش بۆ تیرۆرستان و بكوژانیان.هه‌ر گیز به‌رخودان و تێكۆشانی ئه‌م ڕابه‌ره له یاد ناچێت وه‌كو سمبوڵێكی ئازادیخوازی و ئاشتیخوازی ناوی ده‌چێته مێژووی تێكۆشانی مرۆڤایه‌تی یه‌وه.له ناو خه‌ڵكی كوردستانیش نه‌وه‌دوای نه‌وه داستان و خه‌بات و بیروباوه‌ڕی ئه‌م ڕابه‌ره باس ده‌كری سوود له فكر و بیروباوه‌ڕه ئینسانییه‌كه‌ی وه‌ر ده‌گیرێت.
عبدالرحمن رسول
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
