هه‌موو ساڵێك له زۆرینه‌ی گۆشه وكه‌ناره‌كانی جیهانی مرۆڤایه‌تی دا به بۆنه‌ی هاتنی 1/6ی هه‌موو ساڵێك ناو ده‌ندرێت به ڕۆژی جه‌ژنی جیهانی مناڵان.هه‌موولاك ده‌زانن جه‌ژن به‌مانای هه‌بوونی خۆشی و شادی له‌لای ئه‌وانه‌ی كه پیرۆزباییان ئاراسته ده‌كرێت!به‌ڵام با به‌یه‌كه‌وه ئه‌م پرسیارانه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی بكه‌ین، ئایا مناڵان له قۆناغی ئێستای ژێر ده‌سه‌ڵاتی یاساكانی سیسته‌مه‌كانی سه‌رمایه‌داری و سیسته‌مه ئایینی یه‌كاندا مناڵان له كام گۆشه‌ی به‌خته‌وه‌ریدان؟ ئایا مناڵان دوورن له بازرگانی و چه‌وسانه‌وه؟ ئایا مناڵانی وڵاته دواكه‌وتوه‌كان و وڵاتانی له ناو كێشمه‌كێشی سیاسی و شه‌ڕ و ئاشوبه‌كان ئه‌بی گوزه‌رانیان چۆن بێت؟به‌تایبه‌ت له جه‌شنی مناڵانی سووریا ئه‌بی جۆن بگوزه‌رێن؟! تاكه‌ی مرۆڤایه‌تی بی ده‌نگی هه‌ڵده‌ژێرێت له ئاست ئه‌م شه‌ڕ و كوشتارگه‌یه‌دا؟! هه‌موولاك ده‌زانن له هه‌ر وڵات و ناوچه‌یه‌كی جیهاندا به شێواز و جۆرێك ئه‌م ڕۆژه یاد كرایه‌وه.له وڵاتانی پێشكه‌وتوو مراسیم و میتینگ و كۆڕ و كۆنفرانسی بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كان ساز كرا.گوی له داواكاری مناڵان ده‌گیرا، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت به پیر داواكارییه‌كانه‌وه دێن به‌شێك له ماف و داواكاری یه‌كانیان بۆ مناڵان جێبه‌جی ده‌كه‌ن.هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری وڵاتاندا له سایه‌ی یاسا دواكه‌وتووه‌كان و سیسته‌مه دیكتاتۆری و بیرۆكراتیه‌كاندا مناڵان نه‌ك ده‌توانن یادی ئه‌م ڕۆژه بكه‌نه‌وه و جه‌ژنه پیرۆزه له یه‌كتری بكه‌ن!! به‌ڵكو ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و برسی كرتن و ئاواره‌كردن و بازرگانی پی كردنیان یاخود به‌هۆی نه‌داری و هه‌ژاری خانه‌واده و خێزانه‌كه‌یان به‌شێك له ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی ناسكیان ده‌فرۆشرێت یاخود له ته‌قینه‌وه و شه‌ره‌كاندا ده‌كوژرێن و جه‌سته‌ی ناسكیان ده‌سوتێت...ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌بوو ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركوتو ئیستبداد كه چه‌وسانه‌وه و زوڵم ده‌خوڵقێنێت.ناتواندرێت ئاسائیشی وڵات بپارێزێت.له عێراقدا مناڵان له‌و په‌ری نابه‌رابه‌ری و ژیانێكی كولله مه‌رگی ده‌گوزه‌رێن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گه‌شه‌ی ره‌وتی بێكاری و دابین نه‌بوونی كار و نا سه‌قامگیری سیسته‌م و ئاراسته نه‌كردنی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و یه‌كسان، نه‌چه‌سپاندنی مافه‌كانی ئینسان به‌گشتی و مافه‌كانی مناڵان به‌تایبه‌تی.له كوردستانیش بارودۆخی مناڵان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی دا له بارێكی زۆر نا دروستدایه ئه‌بینین به‌شێكی زۆر له مناڵان له شه‌قام و شوینه‌گشتی یه‌كان و له دووكان و بازاره‌كاندا كاری قورس ده‌كه‌ن و به گه‌رما و به سه‌رما كاری تاقه‌ت پروكێن ده‌كه‌ن.له عێراق و كوردستانیش یادی ئه‌م ڕۆژه كرایه‌وه به‌ڵام ته‌نها به شیوه ته‌شریفاتی و دیكۆراتی شكڵی بوو، رێكخراو و سه‌نته‌ر و بنكه‌كانی تایبه‌ت به‌مناڵان كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و حیزبه‌كانه‌وه دروست كراوه له ناو بنكه و فه‌رمانگه و سه‌نته‌ره‌كانی خۆیان چه‌ند منداڵێكیان بۆ ئه‌م ڕۆژه ڕازانبۆوه و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێیان بۆ ساز كردن نوقڵ و شیرینیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كردن ته‌واوی بۆنه‌كه هه‌ر وه‌ك شانۆیه‌گه‌رێك خرایه ڕوو له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه په‌خشكرا هه‌ر ئه‌وه‌نده!! به‌بی ئه‌وه‌ی باس له بی مافی مناڵان بكرێت به‌بی ئه‌وه‌ی خواست و داواكارییه مناڵانییه كانیان بخرێته ڕوو بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوی نزیكدا حكومه‌ت داواكاری و خواسته‌كانی مناڵان جێبه‌جی بكات، به‌ڵام له واقیعدا زۆر دوور بوو له گه‌وهه‌ری په‌رۆشی جه‌سپاندنی مافه‌كانی مناڵان.حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له عێراق و كوردستان كام پرۆژه و یاسایه‌یان پێشكه‌شی مناڵان كرد؟!! كه باشتر مافه‌كانیان بپاریزرێت و نرخ و به‌ها ئینسانییه‌كانیان ڕه‌چاوبكرێت؟!.مناڵانی ئیشكه‌ری سه‌ر جاده‌و شه‌قام و بازاره‌كان كه‌م بكرێنه‌وه بگێردرێنه‌وه به‌ر خوێندن و زانست و فێربوون.؟!مناڵانی ئاواره‌ی كوردانی ڕۆژئاوا له ناو هه‌رێمی كوردستان له كه‌مپه‌كاندا له گوزه‌رانێكی ناله‌به‌ردا له ناو خێوه‌تدا ده‌ژین.ناشایه‌سته به ئینسانیبوونیان ده‌گوزه‌رێن، دوورن له هه‌موو پیداویستێكی سه‌رده‌م، زۆرینه‌ی جه‌سته‌ی مناڵانی ئه‌م كه‌مپانه له‌لاوازی دایه.به‌شێك له‌م خه‌ڵكه به‌هۆی خه‌راپ بوونی گوزه‌رانیان به شار و شارۆچكه و گونده‌كاندا ده‌گه‌رێن بۆ سواڵكردن.تاكه‌ی به‌م شێوه‌یه به گه‌رمای هاوین و به‌سه‌رمای زستان له خێوه‌ت دا بگوزه‌رێن؟...پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌رنامه و پرۆژه‌ی شاره‌ستانی و مرۆیی پێشكه‌وتویان بۆ دابنێت به هه‌ر جۆرێك بێت باشتر هاوكارییان بكات بۆ ئه‌وه‌ی مناڵانی ئاواره‌ی خۆر ئاوای كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به غه‌ریبی و لاوازی و ناخۆشی نه‌كه‌ن، ژیانێكی باشتریان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردی و حكومه‌تی كوردی و بۆ مه‌یسه‌ر بكه‌ن كه شایه‌سته بێت به ئینسانی سه‌رده‌م.له به‌رئه‌وه‌ی به‌بی باشتر كردنی گوزه‌رانی مناڵان ناتواندرێت بگوترێت جه‌ژنتان بیرۆزبێت چونكه جه‌ژن به مانای گوزه‌رانێكی به‌خته‌وه‌ر دوور له هه‌ر جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌كه، جه‌ژن به‌مانای پێكه‌نین و غه‌نده خستنه سه‌ر لێوه‌كان ئه‌مه‌ش به خوڵقاندنی ژینگه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی جوانتر و باشتر ده‌بێت كه تێیدا به‌ها و نرخی ئینسانیبوونیان بپارێزرێت و بی به‌ش نه‌بن له پێداویستی یه‌كانی سه‌رده‌م ئه‌مه‌ش ئه‌ركی به‌رپرسانی حكومه‌ته كه به كردار ژینگه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر دابمه‌زرینن بۆ مناڵانی كورد.
عبدالرحمن رسول
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
