نه ته‌وه‌ی كورد ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته زیاتر له چل ملیۆن مرۆڤ به‌ڵام تا ئێستا نه‌ی توانیوه ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن مافی چاره‌نووس ئه‌گه‌رچی به هه‌زاران مرۆڤی كورد له پێناو ئه‌و ئامانجه خۆی كردووه به قوربانی.وێڕای هه‌بوونی دوژمنی سه‌ر سه‌خت به‌ڵام ته‌نها یه‌ك نه‌بوونی كوردبووه بۆته ڕێگر و له‌مپه‌ر بۆ به دیهێنانی ئه‌و ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه كه مافێكی ڕه‌وایه وه‌ك چۆن بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕه‌وایه بۆ خه‌ڵكی كورد زمانیش ده‌ست ڕاگه‌یشتن به سیسته‌می ده‌وڵه‌ت بوون پێویسته زۆر ترین و باشترین هه‌نگاوی بۆ بندرێت به مه‌رجێك ده‌وڵه‌تێكی ئازاد و سیكۆلار بێت.كاتێك ئاوڕ له مێژووی كورد بده‌ینه‌وه ئه‌و ڕاستێمان باش بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت.شێخ معمودی نه‌مر كاتی له‌شكره‌كه‌ی له به‌رده‌قاره‌مان له بازیان شكا له به‌رامبه‌ر له‌شكری سه‌ربازی ئینگلیز هۆكاری ئه‌ساسی خیانه‌تی كورد خۆیی بوو.ڕووخانی كۆماری كوردستان له ساڵی 1946 یه‌كیك له هۆكاره ئه‌ساسییه‌كان خیانه‌تی به‌شێك له سه‌رۆك هۆز و عه‌شیره‌ته‌كانی كورد خۆی بوو كه پشتی ڕژێمی شایان گرت له ژێره‌وه هاوكاری ڕژێمیان كرد بۆ ڕووخانی كۆماری كوردستان و دواتر له سێداره‌دانی سه‌رۆكی كۆمار (قازی محمد) .هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1974 كه به هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی هه‌بوو یه‌كێك له هۆكاره‌كان كورد خۆیی بوو كه له‌ناو خۆیدا یه‌كگرتوو ته‌بانه‌بوو ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕش خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به هێزی ڕیدیكاڵ نه‌بوون.شۆڕشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پێران له باكووری كوردستان ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی خێڵه كوردی یه‌كان به‌شێكی به‌هێز بوو له تێكشكانی شۆڕشه‌كه له‌زستانی ساڵی 1926-1927.بۆیه هه‌میشه شۆرشه‌كانی كورد به پارچه پارچه‌یی به‌ڕێوه‌چوه و زیاتر پشتی به داگیركه‌ران و وڵاتانی زلهێز به‌ستووه به‌رده‌وام بۆ گه‌شه‌دان به شۆرش و حیزبایه‌تیان له ژێر چاوه‌روانی یارمه‌تیدان و هاوكاری داگیركه‌ران و ئیپمڕیالیزمی ده‌وڵه‌تانی زلهێز و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه دابوون هه‌ربۆیه‌ش گه‌شه كردنه‌كه‌شیان سنوورداربووه.به شێوه‌یه‌كی ناسروشتی گه‌شه‌یان كردووه به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تان هه‌ر كاتێك ویستپێتیان سنووریان بۆ گه‌شه كردنه‌كه داناوه یاخود به‌ره‌و هه‌رس و تێكشكانی ته‌واوه‌تی ئاراسته‌یان كردووه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا له خۆر ئاوای كوردستان هاتۆته به‌رهه‌م ته‌نها به‌پشت به‌ستن به ئیراده‌ی خه‌ڵكی خۆر ئاوای كوردستانه به هاوكاری ئینسانه ئازادیخوازه‌كانی كورد و غه‌یره كورده له ناوه‌وه‌ی خۆر ئاوای كوردستان و له سووریا به‌ڵام ئێستا بۆ پاراستنی ئه‌و پارچه‌یه‌ی خۆر ئاوا، خه‌ڵكی شۆڕشگێری ئازادیخوازی خۆر ئاوای كوردستان چاوه‌ڕوانی پشتیوانی و هاوكاری كوردانی پارچه‌كانی باكوور و ڕۆژ هه‌ڵات و باشوور ده‌كات.هه‌موومان ده‌زانین به پشتیوانی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت و هێزی توندڕه‌وی ئیسلامی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و زۆر جار پشتیوانی ده‌وڵه‌تی توركیاش گه‌وره‌ترین هێرش له سه‌ر گه‌لی كورده له ڕۆژئاوای كوردستان.بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌نگاو به‌ره‌و بنیاتنانی كوردستانێكی ئازاد و مه‌ده‌نی و شاره‌ستانی به‌رین، پێویسته سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان، سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی باشوور و باكوور و ڕۆژهه‌ڵات، شانبه‌شانی ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و شاعیران و هه‌ونه‌رمه‌ندان تێكۆشان بكه‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه بۆیان ده‌كرێت بۆ پشتیوانی كردن له سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان.هه‌موولایه‌ك باش ده‌زانێت ئیسلامییه توندره‌وه‌كان كه به‌ناوی به‌ره‌ی نه‌سرا فتوای قه‌تڵوعام كردنی ژن و كچ و مناڵی كوردیان داوه ڕۆژانه زۆرترین لاشه‌ی شێواوی ژن و مناڵ ده‌بینین له كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌م هێزه دژه ئینسانیانه‌وه كوژراوه، ئه‌بینین له سه‌رده‌می گه‌شه‌ی زانست و پرۆسه‌ی گۆرانكاری دیموكراسی له ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ئه‌یانه‌وێت دووباره كورد له خۆرئاوای كوردستان ئه‌نفال بكه‌ن!ناكرێت مرۆڤایه‌تی بی ده‌نگ بێت له ئاست به‌گه‌ڕخستنی ئه‌م كوشتارگه‌یه!خه‌ڵكی ئازادیخواز و ئینسان دۆست به‌بی ده‌نگ بوونی له ئاست ئه‌م كاره‌ساتانه كه به‌رامبه‌ر كوردانی ڕۆژ ئاوا ئه‌نجام ده‌درێت ناوه‌رۆكی ئازادیخواز و ئینسان دۆستی له ده‌ستده‌ده‌ن.له باشووری كوردستان له كاتێكدا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌ولێر له هه‌مانكاتدا ئه‌بیندرێت سنووره‌كانی باشووری كوردستان به‌ڕووی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان داده‌خرێت!ئه‌مه چ شه‌رمه‌زارێكه بۆ حكومه‌تێك خۆی به‌شێكی كاریگه‌ربێت له زیاد كردنی نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردزمان له خۆر ئاوای كوردستان؟!له كاتێكدا له ژێر په‌رچه‌می ئه‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌دا كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌مان نه‌ته‌وه ساز بكرێت كه ئه‌مرۆ له به‌شێكی وڵات له ژێر هه‌ره‌شه‌ی له ناوبردندایه.ئه‌مه هه‌روه‌ك كورد ده‌ڵێت بانێكه‌و دوو هه‌وایه!! به‌چ هۆكارێك سنووره‌كان له ئاست ئه‌و خه‌ڵكه چه‌وساوه‌یه داده‌خه‌ن!بۆ ساتێكیش بیر له مرۆڤ دۆستی بكه‌نه‌وه نه‌ك كورد بوون!سنووره‌كان بكه‌نه‌وه با خۆراك و ده‌رمان و پێداویستی مرۆیانه‌یان به ده‌ست بگات!ئه‌بوایه پێش هه‌موو لایه‌ك حیزبه ئیسلامییه‌كانی باشووری كوردستان هه‌ڵوێستیان هه‌بایه به‌رامبه‌ر به‌و كۆمه‌ڵكوژی یه كه له لایه‌ن ئیسلامییه توندره‌وه‌كان و به‌ره‌ی نه‌سراوه به‌ڕێوه ده‌چێت له دژی خه‌ڵكی كورد زمان به مانگی ڕه‌مه‌زان كه به پێی یاساكانی ئایینی ئیسلام له مانگی ڕه‌مه‌زاندا شه‌ڕ ڕاده‌گیرێت له به‌رامبه‌ر كافره‌كانیشدا كاتێك شه‌ڕ هه‌بێت.ئایا كورد ده‌بێت ئه‌وه‌نده خه‌راپ و دره‌نده‌بێت كه به مانگی ڕه‌مه‌زان فتوای ئه‌نفالی به سه‌ردا بده‌ن و ژن و كچیان به زۆره ملی بۆ خۆیان به‌رن له‌لایه‌ن هێز و ڕێكخراوێكه‌وه كه بانگه‌شه‌ی ئیسلامی بوونی خۆیان ده‌كه‌ن! ئه‌ی بۆچی ئیسلامییه‌كانی كوردستان به كه‌مترین هه‌ڵوێست ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی ڕۆژ ئاوای كوردستانیان شه‌ره‌مه‌زار نه‌كرد؟! بۆچی یه‌ك خۆپیشاندانیان بۆ شه‌رمه‌زار كردن ساز نه‌كرد به‌ڵام بۆچی له‌به‌رامبه‌ر هێنانه خواری محمد مورسی ئیخوانی میسردا له هه‌ولێر خۆپیشاندانیان بۆ پشتیوانی كردنی محمد مورسی نیشاندا.ئایا كامیان بۆ مرۆڤایه‌تی و ئیسلامێتی گرینگه، گۆرانی ده‌سه‌ڵاتێك له میسر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه یان هه‌نگاونان بۆ به‌رگرتن له ناوبردن و كۆمه‌ڵكوژی ژن و مناڵی كورد و ئه‌نفالكردنیان له‌لایه‌ن هێزێكی توندره‌وی دژه به‌شه‌ری؟!! ئه‌گه‌ر ئایینه‌كان و فه‌لسه‌فه‌كان و بیردۆزه‌كان له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی دانه‌بێت هه‌بوونیان چ گرینگێكی هه‌یه؟ سه‌رجه‌میان پروپاگه‌نده ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن موبه‌لیخانێوه كه بۆ به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی ئینسانه‌كان دروست بوون.كه‌واته پێویسته هه‌موومان وه‌ك مرۆڤ، مرۆڤانه سه‌یری ئه‌م كۆشتارگه‌یه بكه‌ین هه‌ر چی بیری ته‌سكی حیزبی و مه‌زهه‌بی و ئایدۆلۆژی یه بخه‌ینه‌لاوه ته‌نها ڕزگاری ئه‌م خه‌ڵكه زوڵم لێكراوه بكه‌ینه ئامانجی كاری داهاتوومان.پێویسته هه‌مووان ببینه یه‌ك و ئێمه‌ی كورد كه‌س ڕاستگۆیانه پشتیوانیمان ناكات.با هاوكار و پشتیوانی یه‌كتربین ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ خه‌ڵكی ڕۆژ ئاوای كوردستان له‌م سه‌ركه‌وتنه شكست بهێنن له بواری خۆبه‌ڕیوه‌بردن و له ناو بچن.با هه‌موولایه‌ك دڵنییابن بۆ داهاتویی نیزیك نۆره‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌ش دێت ئه‌و سا كه‌س به هانامانه‌وه نایه‌ت كه‌واته با هاوكاربین بۆ ئه‌وه‌ی بزووته‌نه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد له هه‌ر به‌شێك به‌ره‌و پێشتر و باشتر بچێت.
عبدالرحمن رسول
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
