مرۆڤه‌كانن مێژوو دروست ده‌كه‌ن، جۆرایه‌تی ئه‌و مێژووه‌ش به‌نده به جۆری ئاكار و كرداری مرۆڤه‌كانی كومه‌ڵگا.تێكۆشانی ئازادیخوازانی ڕۆژ ئاوای كوردستان له قۆناغه سه‌خت و دژواره‌كانی ڕابردوو كه ئازادیخوازان و شۆڕشگێڕان زۆرترین قوربانیان بۆ به ده‌ستهێنانی ئازادی و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان داوه.به هه‌زاران لاوی ڕۆشنبیر و سیاسی و ئازادیخوازی كوڕ و كچ له سه‌ر به‌رگری له مافه ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد خرانه زیندانه‌كانی حیزبی به‌عسه‌وه كه به توندترین شێوه سزا و ئازار دراون یان به‌شێكی زۆریان ئیعدام و گولله باران كراون یاخود ئاواره‌ی وڵاتان كراون.له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا سه‌رجه‌م مافه ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ی یه‌كان له خه‌ڵكی كورد زمان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فاشی به‌عسی بی به‌ش كراون.هه‌ر بۆیه‌شه ڕۆشنبیران و ئازادیخوازن چۆكیان به‌رامبه‌ر دوژمن دانه‌نا، ڕۆژ به ڕۆژ كڵپه‌ی شۆڕش و به‌رخودان له به‌رامبه‌ر دوژمن به هێزتر بوو.له گه‌ڵ هاتنه كایه‌وه‌ی گۆرانكاری له ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌گشتی پاشان خوڵقاندنی به‌هاری ئازادی عه‌ره‌بی له وڵاتانی تونس و میسر و.....هتد له ناو خۆیی سوریاش ده‌ست به شۆڕش كرا و ڕاپه‌ڕین كرا به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی ڕابه‌رایه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا‌ن ده‌كرد زۆر نا ئینسانیانه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كورد زمان وه‌ستانه‌وه چۆن له رابردوو حكومه‌تی سوریا دانی به مافه ئینسانییه‌كانی خه‌ڵكی كورد زمان نه‌نا ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه‌ش به‌هه‌مان شێوه دژایه‌تی مافه‌كانی كوردی ده‌ست پی كرد ته‌نانه‌ت هێزه چه‌كداره‌كانیان له ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌ستیان به‌تاڵان و كوشتن كرد.به‌ڵام شۆڕشگێرانی كورد له به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌یان له گه‌له‌وه دروستببو توانیان به پشت به‌ستن به گه‌نجان و لاوانی كورد، به‌شێكی زۆر خۆر ئاوای كوردستان له ژێر ده‌ستی داگیركاری و تاڵانكاری ڕزگار بكه‌ن گه‌لی كوردیش ئاسووده بكه‌ن.19-7-2012هه‌نگاوێكی مێژوویی و ئازادیخوازی به‌نرخ بوو بۆ ده‌ستكه‌وتی به‌دیهێنانی مافه ئینسانییه‌كان له خۆر ئاوای كوردستان به‌تایبه‌تی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌گشتی.بۆ یه‌كه‌م جاره به‌پشتیوانی گه‌ل خه‌ڵكی شۆرشگێر و ئازادیخواز له خۆر ئاوای كوردستان ئه‌م جۆره سه‌ركه‌وتنه به ده‌ست بهێنن.هه‌ر بۆیه‌شه پاراستنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌نده به هاوكاری و كۆمه‌كی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان له ناو خۆیی خۆر ئاوایی كوردستان و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی باكوور و ڕۆژ هه‌ڵات و باشووری كوردستان و كوردانی وڵاتانی ئه‌و روپا و وڵاتانی تر.ئێمه‌ی كورد هه‌نگاوه‌كان و تێكۆشانه‌كانمان بۆ به دیهێنانی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ر به‌خۆیی ده‌ور ده‌گێڕێت له دیاریكردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان.بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر و ئازادتر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان پێویست ده‌كات به بیركردنه‌وه‌یه‌كی باش و به‌كردارێكی سوودمه‌ند به‌ره‌و ئاینده هه‌نگاوبنێین بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئیجابی و سوودبه‌خش له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر دابنێین.یه‌كێك له هه‌نگاوه سوودبه‌خشه‌كان هه‌بوونی گیانی هاوكاری و یارمه‌تی دانی ئازادیخوازانی كوردی ڕۆژ ئاوای كوردستانه به هه‌ر جۆرێك له ده‌ستمان دێت.له قۆناغی ئێستادا خه‌ڵكی خۆر ئاوای كوردستان پێویستیان به كۆمه‌ك و هاوكاری یه بۆئه‌وه‌ی له برسان نه‌مرن و یان برینداره‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.چ ویژدانێك ڕازی ده‌بێت به‌و جۆره یاسایه كه كه ئینسانێك موحتاجی پاروه‌نانێك بن و له ناو شه‌ڕو ئاگردابن، له ژێر فشار و جه‌نگی سه‌پێندراوی ماڵوێرانكه‌ردا ئاواره و بی خانه‌ولانه‌بن.له‌لایه‌كی تره‌وه ڕژێمی توركیا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كه ڕی بگرێت له چه‌سپاندنی ئازادی و مافه‌كانی خه‌ڵكی كورد زمان له خۆر ئاوای كوردستان.حكومه‌تی توركیا زۆرترین هه‌وڵی داوه و به‌رده‌وامیش هه‌وڵده‌دات بۆ پارچه پارچه‌كردنی تێكۆشانی ئۆپۆزیسیۆنی سووری به‌گشتی و ئۆپۆزیسیۆنی كوردی به‌تایبه‌تی.تاوه‌كو مه‌لكه‌چی خواسته دژه ئینسانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیابن.توركیا به شێوازی جۆراوجۆر پیلانگێری دژه ئینسانی له ڕۆژ ئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بیش كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كورد له خۆر ئاوای كوردستان سه‌ركه‌وتونه‌بێت.له‌م قۆناغه‌دا پێویسته وه‌كو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی كاربكرێت بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م پیلانگێریانه كه ده‌وڵه‌تی و توركیا و ناسیۆنالیسته عه‌ره‌به‌كان و ئیسلامییه توندره‌وه‌كانی سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به به‌هێزكردنی ڕه‌وتی تێكۆشان بۆ چه‌سپاندنی ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ له خۆرئاوای كوردستان و سووریا مه‌یسه‌ر ده‌بێت.كه‌واته هه‌ر جۆره هاوكاری و كۆمه‌كێك بۆ خۆر ئاوای كوردستان ده‌بێته پاڵپشتیئَكی به‌هێز بۆ به‌رگری كردن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامه‌ی ئینسان دۆستی و مرۆڤ په‌روه‌ری له خۆر ئاوای كوردستان.گومان له‌وه‌شدانییه گه‌شه‌دان و به‌هێزبوونی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی و ئینسان دۆستی ده‌بێته هۆی گه‌شه‌دان به به‌هێز بوونی ڕه‌وتی ئازادیخوازی و عه‌داله‌تخوازی له ڕۆژ هه‌ڵاتی كوردستان به‌گشتی و كاریگه‌ری سوود به‌خشیش داده‌نێت له سه‌ر به‌هێزبوونی سیكۆلاریزم و ئازادیخوازی و عه‌داله‌تخوازی له باشووری كوردستان و كاریگه‌ری سوودبه‌خشی ده‌بێت بۆ به به‌هێزبونی شۆڕشی ئازادیخوازی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش.
عبدالرحمن رسول
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
