1ی ئایار ڕه‌مزی تێكۆشانه بۆ چه‌سپاندنی ئازادی و دادپه‌روه‌ری! ...عبدالرحمن رسول
مێژوویی مرۆڤایه‌تی لێوان لێوه له تێكۆشان بۆ چه‌سپاندنی مافه ئینسانییه‌كان، بۆ به دیهێنانی ژیانێكی شایه‌سته به مرۆڤ بوونیان به‌ڵام به هۆی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداران و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه به شێوازی نائینسانی ئه‌مه بۆته هۆی زیاتری چه‌وسانه‌وه‌ی چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه.له ژێر په‌رچه‌می نیزامی سه‌رمایه‌داری دا ئه‌وه‌ی به‌ها و نرخ و گرینگ نه‌بێت ئینسانه ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی قازانج و سه‌رمایه‌و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌ی خۆیانه‌وه به‌لاوه گرینگه سه‌رجه‌م ده‌سه‌لات و حكومه‌ته چه‌وسێنه‌ره‌كان به‌پێی قۆناغه‌كانی مێژوو و به‌پێی شوێنی جوگرافی و ڕۆژ هه‌ڵات یا ڕۆژ ئاوا، باكوور یاخود باشووری گۆی زه‌وی ئه‌ورووپا یاخود رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ته‌نها له شێوازی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان جیاوازی یان هه‌یه بۆ ئارایشتدانی ده‌سه‌ڵاتیان و جۆری كارگێری ئیداریان جیاوازی یه كانیان ده‌ر ده‌كه‌ویت به‌ڵام زۆرینه‌یان له ناوه‌رۆكدا جیاوازی ئه‌و تۆیان نیه.وڵات و كۆمه‌ڵگاكه‌یان لێوان لێوه له نابه‌رابه‌ری و چه‌و سانه‌وه و نه بوونی ئازادی و نه‌بوونی ڕیفاهیه‌ت بۆ كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان.ڕێگا نادان به كرێكاران و زوڵم لێكراوان داوای مافی ڕه‌وای خۆیان بكه‌ن له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ترسن كه ئه‌م چینه‌ی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ناسراوه به چینی كرێكار و ره‌نجده‌ران و بێكاران و ده‌ستفرۆشان بینێت بۆ یه‌كگرتوویی و یه‌كێتی بوونی خۆیان.هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌موو جۆره ڕێگایه‌ك به‌كار دێنن بۆ به‌ر گرتن به شۆڕش و به‌رخودانی چینایه‌تی و ئازادیخوازی له سه‌راسه‌ری جیهان.بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی جیهانی كارڵ ماركس ڕاستی ووتووه كه ووتویه‌تی (ئه‌ی كرێكارانی جیهان یه‌كگرن!)، له به‌رئه‌وه‌ی یه‌كگرتنی كرێكاران یاخود ئه‌وانه‌ی مافیان خوراوه و ده‌خورێت ته‌نها به یه‌كگرتویی و یه‌كێتی بوونی تێكۆشانی خۆیان ئه‌توانن ئامانج و داواكاری یه ڕه‌واكانی خۆیان به ده‌ستبهێنن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه ته‌نها كات به‌فیڕۆدان و دڵخۆش كردنی چه‌وسێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتدارانه هیچی تر به ده‌ست نایه.به ده‌ستهێنانی مافه‌كانی چینی كرێكار به ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌یه، به ده‌ستهێنانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری یه بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه، چه‌سپاندنی مافه‌كانی كرێكار واته نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵان و به فێرۆنه‌دانی سامانی گشتی یه.یه‌كی ئایار چه‌ژنی چینی كرێكاره، له‌و ڕۆژه‌دا له زۆرێك له وڵاتانی جیهان كرێكاران كارگه‌كان داده‌خه‌ن به كۆمه‌ڵ بۆ داواكردنی مافه چینایه‌تییه‌كانیان له شه‌قام و شوێنه گشتی یه‌كان وله به‌رده‌م كارگه‌كان و په‌رله‌مان و داموده‌زگا حكومی یه‌كان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ده‌بڕن داوای چه‌سپاندنی مافه‌ئینسانییه‌كانیان ده‌كه‌ن.له سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته دواكه‌وتو چه‌وسینه‌ر و دیكتاتۆر و دژه به‌شه‌ری یه‌كان به شێوازی جۆراو جۆر ڕێگری ده‌كه‌ن له یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌م یاده یان وه‌كو یادێكی ته‌شریفاتی و هاوتا به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی حكومه‌ت ئه‌م رۆژه ده‌ناسێنن به مانا یه‌كی تر له هه‌موو به‌رگێكی چینایه‌تی و ئینسانی دای ده‌ماڵن، ئه‌مه‌ش له پێناو پاشه‌كشه پێكردنی ڕه‌وتی ئازادیخوازی و شۆڕشگێری یه‌كێتی و هاوخه‌باتی چینی كریكار.سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌داران و حكومه‌ته‌كانی چه‌وسێنه‌ر باش ده‌زانن به هێزبوونی یه‌كێتی شۆڕشگێڕی چینی كرێكار ده‌رگا به‌ره‌و شكست له گۆڕنانی نیزام و یاساكانی چه‌وسێنه‌ران و زاڵمان ده‌كاته‌وه.یه‌كی ئایار ڕۆژێكی پرشنگدار و زیندووه له رابردوویی مرۆڤایه‌تی دا.له‌و ڕۆژه‌دا ڕق و بێزاری چینی كرێكار له شیگاگۆ ته‌قییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داخوازی 8سه‌عات كار دابین بكه‌ن به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی سه‌رمایه وه خه‌ڵتانی خوێنكران.دواتر به‌هۆی به‌هێزبونی یه‌كێتی و تێكۆشانی كرێكاران ئه‌مرۆژه به ناوی 1 ی ئایار دیاری كرا.هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو ئه‌و ڕاستی یه‌ی سه‌لماند كه چینی سه‌ر ده‌ست و چه‌وسێنه‌ر و دیكتاتۆر هه‌ر چه‌نده خاوه‌نی هێز و ئامرازی سه‌ركوتبن و خاوه‌نی سامان و پاره‌ی زۆربن به‌ڵام ناتوانن له‌به‌رامبه‌ر تووره‌یی و ناڕه‌زایه‌تی چینی چه‌وساوه‌دا خۆیان ڕابگرن و پارێزگاری له‌و ده‌سه‌ڵاته ناره‌وایه و نابه‌رابه‌ر و چه‌وسێنه‌ره بكه‌ن كه له‌سه‌ر خوێن و ره‌نج و هیلاكه‌تی هه‌ژاران و نه‌داران و كرێكاران و ڕه‌نجده‌ران دامه‌زراوه بووه‌ته مایه‌ی زه‌وت كردنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا له سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كان دا.به‌هۆی كاریگه‌ری به جیهانی كردنی سه‌رمایه‌داری یه‌وه عێراق و كوردستانیش به ده‌رنییه له چه‌وسانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و نه‌دار.سه‌ر ده‌می ئه‌مرۆی عێراق ئاوێنه‌یه‌كی دیار و زیندووی به‌رهه‌می گه‌شه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌دارییه، به ئاشكرا لایه‌نه‌كان و حیزبه‌كان ته‌مسیلی باڵه جیاوازه‌كانی چاوچنۆكی و شه‌ره‌نگێزی ئیمپریالیزم ده‌كه‌ن ئه‌مه له كێشه و ململانێكانی ناو باڵه جیاوازه‌كانی حكومه‌ت و حیزبه جیاوازه‌كان به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت، موبه‌لیخانی سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و حیزبی و عه‌شیره‌تی جه‌هه‌ننه‌مێكیان داخستووه كه ڕۆژانه خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكیش و كرێكار و كاسبكار ده‌سوتێنێت، سه‌ره‌ڕای به ڕێژه‌یه‌كی زۆری هه‌بوونی هه‌ژاری و بێكاری و بی خانه‌ولانه‌یی، ڕۆژانه شه‌قام و كۆڵان و ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار و قه‌راغ گوند و زه‌وی مه‌زاره‌كان چه‌ندین ته‌رمی نه‌ناسراو ئه‌دۆزرێته‌وه یاخود به‌هۆی ته‌قینه‌وه و كوشتنه به كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه ته‌رمی ژن و مناڵان و خه‌ڵكی كاسبكار و زه‌حمه‌تكیش ئه‌بیندرێت.خه‌ڵك داوای مافه‌كانی خۆی ده‌كات و ناره‌زایی ده‌رده‌بڕێت و خۆپیشاندان ده‌كات به شێوازی مه‌ده‌نی و شاره‌ستانی دوور له توندوتیژی به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت ئه‌مه قبوڵناكه‌ن و به فرۆكه هێرشیان ده‌كه‌نه سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و تانك و زریپۆش و سه‌باز ده‌به‌نه سه‌ریان خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر ده‌كوژن و بریندار ده‌كه‌ن، به‌زه‌به‌ری چه‌ك و سه‌ربازی ده‌یانه‌وێت كۆتایی به خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی عێراق بێنن، ئه‌مه چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێكه كه نه یه‌وێت داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر جێبه‌جی بكات؟ جگه له ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و ملهوڕی نه‌بێت هیچ ده‌سه‌ڵاتیك ئه‌مه ناكات.مانشێت و سه‌ردێڕی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌م ڕاستییه باشتر ده‌سه‌لمێنێت كه ڕۆژ به ڕۆژ باری ئاسایش و مه‌ترسی پێكه‌وه‌ژیان و گه‌نده‌ڵی ئیداری و دزی و تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی وڵات زیاتر ده‌بێت.له كوردستان وێڕای هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی و دزی و به فیڕۆدانی كات له ڕووی كارگێڕی ئیداری و ناشه‌فافی له خه‌رج كردنی دارایی گشتی دا و هه‌بوونی نابه‌رابه‌ری زۆر له چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئه‌وانه‌ی خزم و كه‌س و كاری به‌رپرسانی حكومی و حیزبین و به‌ر پرسن له حیزبه‌كان و حكومه‌تدا له گوزه‌ران و ژیانێكی به‌هه‌شت ئاسا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن له لوتكه‌ی ڕیفاهیه‌ت و خۆشگوزه‌رانی دا ده‌گوزه‌رێن له خانوو له زه‌وی زۆر له پاره و له جۆری خوێندنی باش و له پله‌وپایه‌ی حیزبی و حكومی و له سه‌فه‌ری ووڵاتان به كورتی به ئاره‌زوویی خۆیان ده‌توانن بگوزه‌رێن كه كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی پێكدێنن به‌ڵام بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ده‌ست فرۆشان و هه‌ژاران و كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان كه چینی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن و زۆرینه‌ن له وڵات‌دا له‌و په‌ری گوزه‌رانی خه‌راپ و ناله بار ده‌گوزه‌رێن به شێكی زۆریان كرێچین و له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین، به شێكیشیان كرێكاری بیناسازی وكرێكاری گه‌چ كاری و له‌بخ و كاشی و كرێكاری كارگه حكومی و ئه‌هلێیه كانن كه هیچ یاسایه‌ك له كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران نه‌سپاوه، زه‌مانه‌تی ژیانیان نییه، ڕۆژانه كرێكاران به هۆی قورسی كاره‌وه نه‌خۆش ده‌كه‌ون و بریندارده‌بن و زۆر جار گیانیش له ده‌ست ده‌ده‌ن، زه‌مانه‌تی سلامه‌تییان نییه و له كاتی نه‌خۆشی دا هیچ بیمه‌یه‌ك وه‌رناگرن یاخود خانه‌نیشین ناكرێن كاتێك به‌ساڵدا ده‌چن.به‌ڵام حیزبه‌كانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و حیزبه هاوپه‌یمانه‌كانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات زۆرترین كادر و ئه‌ندامانی خۆیان خانه‌نیشین كردووه له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی حكومه‌ت كه ئه‌مه به‌شێكه له گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت و حیزبه‌كانی كوردستان، پاره و سامانی گشتی وڵات به‌م جۆره په‌خشان ته‌خشانی پێده‌كرێت.له كام حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت هه‌یه به‌م جۆره حیزب له جیاتی حكومه‌ت خه‌ڵك خانه نیشین بكات؟!و داهاتی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌م جۆره بۆ حیزبه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خه‌رچ بكرێت؟! به‌شێكی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش كه خه‌ڵكی جوتیار و كرێكار و و بێكار و ده‌ست فرۆش و هه‌ژار له نه‌هامه‌تی دا بگوزه‌رێن.پێویسته 1ی ئایار بكرێت ڕۆژی دانان به مافه‌كانی چینی كرێكار.چه‌ندین یاسا بۆ باشتر كردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی كرێكار و جوتیار و بێكار و ده‌ستفرش ده‌ر بكرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به شێوازێكی شاره‌ستانیانه كار بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی بێكاری بكرێت.هه‌وڵی باشتر بدرێت بۆ هاوكاری ئاوه‌دانكردنه‌وه گونده‌كان و پرۆژه‌ی زانستیانه بۆ گه‌شه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا بخرێته‌كار و گه‌شه ی زیاتر به به‌رهه‌می خۆماڵی بدرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
