هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له پرۆسه جوانه‌كانی دیموكراسی به مه‌رجێك ڕاستگۆیانه‌بێت به‌بی فێل و ته‌زویرات و هیچ له‌مپه‌رێك بۆ به‌رده‌م ئه‌و حیزب و هێز و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا چ به ده‌نگدانی بێت بۆ نوێنه‌ر یاخود خۆ پاڵاوتنبێت بۆ نوێنه‌رایه‌تی.سه‌ر كه‌وتنی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك به‌نده به گه‌شه‌ی دیموكراسی كرداری ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.له هه‌مان كاتیش‌دا ووشیاری خه‌ڵكیش ڕۆڵی كاریگه‌ر ده‌گێڕێت بۆ ئاراسته كردنی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی باشتر و ئازادتر بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنیش، به‌و جۆره تاكی هاوڵاتی ده‌نگبدات له سه‌ر ئه‌ساسی ڕاستگۆیی و لێهاتوویی، توانایی ده‌ستنیشان كردنی كه‌سانی دڵسۆز له ناو نوێنه‌ره‌كاندا هه‌بێت باشترینیان هه‌ڵبژێرێت، به‌بی ڕه‌چاوكردنی لایه‌نگری حیزبی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی یاخود به‌بی ڕه‌چاوكردنی ئه‌م حیزبه گه‌وره‌یه یاخود بچوكه، ئه‌و نوێنه‌ره سه‌ربه‌خۆیه یاخود حیزبی یه، فڵان نوێنه‌ر پاره ده‌به‌شێته‌وه بۆ ده‌نگدان یاخود كوڕی یان خزمی فڵان كه‌سه یان له فڵان عه‌شیره‌ته یاخود ئه‌و نوێنه‌ره هه‌ژاره یان سه‌رمایه‌داره به دیینه یاخود بی دیینه له‌م شاره یاخود له‌و شاره نیشته‌جی یه ئه‌گه‌ر هات كه‌سی ده‌نگ ده‌ر ووشیاری به هێزی هه‌بوو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌چاونه‌كرد، دڵسۆزانه ده‌نگه‌كه‌ی خۆی به‌خشییه ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كه دلسۆز و لێهاتووه و خاوه‌ن كه‌سایه‌تێكی باشی هه‌یه له دلسۆزی و وه‌فاداری ئه‌وا كوردستان له دوای هه‌ڵبژاردن باشتر به‌ره‌و كۆمه‌ڵًگه‌یه‌كی ئازاد و باشتر وه‌ر ده‌چه‌رغێت.هه‌موولایه‌ك باش ده‌زانین له كوردستاندا ماوه‌ی هه‌شت ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان نه‌كراوه، ئێستاش ده‌نگۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌یه، له ژێر ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا بوو له چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانیش ئه‌نجام درا، ئه‌گه‌ر چی فێڵ و ته‌زویراتێكی زۆر له‌لایه‌ن حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ئه‌نجام درا به‌ڵام تواندرا نوێنه‌رانێك بچنه په‌رله‌مان كه ئه‌كتیفبن و وه كو ئۆپۆزیسیۆن نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بسه‌لمێنن هه‌ر چه‌نده ئه‌وانیش بی كه‌م كوڕی نه‌بوون.له قۆناغی ئێستادا به‌ره‌و كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌چین له كوردستان بڕیاربوو كه له 21/9/2013 سی هه‌ڵبژاردن له باشووری كوردستان ئه‌نجام بدرێت ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردنی (سه‌رۆكی هه‌رێم، نوێنه‌رانی په‌رله‌مان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان) .پارته ده‌سه‌ڵات داره‌كانی باشووری كوردستان له 30/6 /2013 له ناو په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ستان به ساز كردنی سیناروێك ئه‌ویش به تێپه‌راندنی پرۆژه یاساكانی (دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، دواخستنی ماوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان) له‌م ڕۆژه‌دا قسه له دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش ده‌كری.به‌پێی یاسا دواخستنی هه‌ر یه‌ك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان پێچه‌وانه‌ی یاسایه چونكه ئێستا كوردستان له حاله‌تێكی ئاسایی و ئاسایشی باشدایه، هیچ جۆره شه‌ڕ و ئاژاوه‌ێك له كوردستاندا نییه.په‌یوه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دراوسی كانی به‌گشتی حكومه‌تی عێراقی زۆر باشه هه‌روه‌ها هیچ ڕووداوێكی سروشتیش وه‌كو لافاو و زه‌مین له‌رزه و گه‌رده‌لوو و، ...هتد ڕووی نه‌داوه كه وه‌ك پاساو بۆ دواخستنی به‌كاری بهێنن پارتی و یه‌كێتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.ته‌نها نیهێنی دواخستنی هه‌ڵبژاردن، هه‌بوونی مادده‌ی 64 له پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.به پێی ئه‌و مادده‌یه سه‌رۆكی هه‌رێم نابێت له دوو هه‌ڵبژاردن زیاتر خۆ هه‌ڵبژێرێت بۆسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.پارتی دیموكراتی كوردستان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و شه‌خێی هه‌ستا به سازكردنی سیناروێیه‌ك كه ئه‌ندام په‌رله‌مانانی یه‌كێتی بوونه ئه‌كته‌ری كارا بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كه ده‌نگیان به پرۆژه یاسایه‌ك دا له پێناو په‌رژه‌وه‌ندی یه حیزبیه‌كانیان به پێی ئه‌و پرۆژه یاسا یه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوو ساڵی تر دواكه‌وت ئه‌گه‌رچی به شێكی زۆر له خه‌ڵكی كوردستان متمانه به‌و دوو ساڵه‌ش ناكه‌ن ده‌ڵێن چوار ساڵه نه‌ك دووساڵ.به تێپه‌راندنی ئه‌م یاسایه یه‌كێتی و پارتی سه‌لماندیان كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كانی خۆیان و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌رچی له ده‌ستیان بێت ده‌ی كه‌ن.گرینك ئه‌وه‌یه به‌لایانه‌وه كه ئه‌و دوو حیزبه له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه.ده‌بی تاكی هاوڵاتی كوردستان ئه‌وه‌بزانێت به تێپه‌راندنی ئه‌م پرۆژه یاسایه به واتای سه‌پاندنی یاساكانی ئۆتۆكراتییه كه له دوای ئه‌مه‌ش كه بۆیان بچێته سه‌ر ئه‌وا كۆمه‌ڵگا ڕاپێچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و سیسته‌م و فه‌رمانڕه‌وای دیكتاتۆری، له‌به‌رئه‌وه‌ی 30/6 /2013 نیشانیاندا كه‌ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتیان گه‌ره‌كه.بۆیه له‌سه‌ر هاوڵاتی ده‌نگ ده‌ر پێویسته به به‌رپرسیارێتێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بكات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه هاشوو هوشی ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كان و نه سه‌ر وه‌ت و سامان و ئۆتۆمبیل و به‌ڵێنی درۆینه‌ی بریقه‌داری كاتی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاراسته كردنی ده‌نگ دانه‌كانی خه‌ڵك.بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موولایه‌كمان بتوانین كۆمه‌ڵگا له‌م نه‌هامه‌تی و بی مافی و بی یاسایی و...هتد ڕزگار بكه‌ین.به‌پێچه‌وانه‌وه كاتێك ده‌نگه‌كانمان دا به‌و كه‌سانه‌ی كه شایه‌سته نه‌بوون ته‌نها ئێمه‌ی هاوڵاتین باجی قورس ده‌ده‌ین و خۆمان كۆمه‌ڵگه ئاراسته ده‌كه‌ین به‌ره‌و تاریكی و جه‌هل و نه‌هامه‌تی و پڕاوپڕ له‌كێشه‌كان.بۆیه پێویسته له‌م ده‌نگدانه‌دا نه‌فره‌ت له ته‌زویر و ده‌نگ فرۆشتن بكه‌ین، نه‌فره‌ت له گه‌نده‌ڵی و بی یاسایی بكه‌ین.له پێناو ئاراسته‌كردنی كومه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و به‌رابه‌ر، ڕاستگۆیانه ده‌نگ به‌و نوێنه‌ره بده‌ین كه‌شایه‌سته‌یه.كه كه‌سیشمان به‌شیاو دانه‌نا با ده‌نگ نه‌ده‌ین باشتره‌و له‌وه‌ی كه دووباره ده‌نگ بده‌ینه‌وه به‌و نوێنه‌رانه‌ی كه‌شایه‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك نین.ده‌بی ئه‌وه بزانین ئه‌وا ئینسانه‌كانن داهاتوویی خۆیان دیاری كه‌چ جۆرێكیان بوێت ده‌نه‌خشینن هه‌ڵبژاردن تاقی كردنه‌وه‌یه‌كه بۆهه‌موو ئینسانه‌كان كه ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان دیاری ده‌كه‌ن به كام ئاراسته وه‌رچه‌رغێت به‌باشتر و ئازاد تر و به‌رابه‌ر یاخود به‌خه‌راپتر و گه‌نده‌ڵتر و بی یاسایی تر و لێوان لێوی بیكاری وله كێشه و گرفتی تر!!...
عبدالرحمن رسول
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه
