ڕزگاری هه‌ر چینیك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌نده به هێزبوونی یه‌كێتی و هاوخه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و چین و نه‌ته‌وه‌یه كه تێكۆشان و خه‌بات ده‌كات له پێناو به ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان.ئه‌مه بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی جیهانی مرۆڤایه‌تی واریده ناكریت حاشه له‌و ڕاستی یه بكرێت كه باب و باپیرانمان ووتویان هێز له یه‌كێتی بوون دایه.یاخود ووتراوه به‌یه‌كگرتوویی ده‌گه‌ینه سه‌ركه‌وتن......چه‌ندین ووته و ڕسته‌ی جوان له‌لایه‌ن زانایان و ڕۆشنفكرانی ڕابردوو و سه‌رده‌می ئه‌مرۆ ئاماژه‌ی پێدراوه سه‌باره‌ت به یه‌كگرتوویی و هاوخه‌باتی تێكۆشانه‌كان له پێناوی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی داواكاریی و مافه‌ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌كان.كارڵ ماركس ووتویه‌تی (ئه‌ی كرێكارانی جیهان یه‌كگرن) ئه‌مه‌ش له پێناوی ڕزگاری چینی هه‌ژار و چه‌وساوه و كرێكار و ڕه‌نجده‌ر دابووه.ئه‌م بیرمه‌نده ئه‌ی زانی هه‌رگیزاو هه‌رگیز چه‌وسانه‌وه به‌بی تێكۆشانی شۆڕشگێرانه و هاوخه‌باتی نه‌بێت كۆتایی نایه‌ت.هه‌ر بۆیه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ژاران و چه‌وساوان ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ڕزگاربن له چه‌وسانه‌وه و ئازاردانه‌كانتان پێویسته یه‌كگرتووبن بۆ تێكۆشان.هه‌ربۆیه‌ش ئه‌بینین له هه‌ر شوێنێك له ناو هه‌ر كارگه‌یه‌ك و كۆپانیایه‌ك و.....هیتد یه‌كگرتوویی هه‌بوبێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانج و مافه‌كان ئه‌وا كرێكاران سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كاتێك په‌رشوبڵاوی و بی سه‌ره وبه‌ره‌یی هه‌بووه له تێكۆشانی چینی كرێكار كه‌مترین ده‌سكه‌وتیان به‌ده‌ست نه‌هێنانه‌وه بۆیه ئێستاش ئه‌یبینین زۆرینه‌ی كرێكاران مافیان ده‌خوری و ده‌چه‌وسێنه‌وه و جه‌سته‌یان ده‌هاڕدرێت له‌لایه‌ن مه‌كینه‌ی زه‌مانه‌ی زاڵمانه‌ی سه‌رمایه‌داری وه.هه‌وه‌ها لینین ووتویه‌تی: (ئه‌ی گه‌لانی چه‌وساوه و ژێر ده‌سته یه‌كگرن) ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ش دڵنیایه بووه له‌وه‌ی كلیلی به ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانی چه‌وساوه، یه‌كگرتوویی خه‌ڵكی نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه‌یه بۆ تێكۆشان بۆ به ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و مافه‌كانیان.هه‌ر له مێژووشدا ئه‌وه سه‌لمێندراوه كه ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه یه‌كێتی و هاوخه‌باتی و یه‌كگرتوویی تێدا به‌هێزبووه توانیوێتی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی په‌رته‌وازه و شه‌ڕ و دووبه‌ره‌كی تێدابووه هه‌ر پاشه‌و پاشی بووه له جیاتی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی زیاتر مل كه‌چی داگیركاری و چه‌وسانه‌وه‌بووه.بۆیه كه سه‌یری نه‌ته‌وه‌كانی جیهان بكه‌ین ژماره‌ی دانیشتوانیان زۆر كه‌مه یان خاكیان زۆر كه‌مه به‌ڵام ده‌وڵه‌تیان هه‌یه و سه‌ربه‌خۆن.نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ش هه‌یه كه ژماره‌كه‌ی 40000000 زیاتره به‌ڵام هه‌ر ژێر ده‌سته و ئاواره‌و ماڵ وێرانن و له ناو چه‌وسانه‌وه‌دان ئه‌ویش گه‌لی كورده.ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌ڕێز عبدالله ئۆج ئالان ده‌ڵێت (تێكۆشانی كورد پێویستی به به‌هێزبوونی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه پێویستی به تێكۆشان و به‌رخودانی هاوبه‌شه) .به‌ڵام هێز و حیزبه كوردی یه‌كان له‌م سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان له خه‌می به‌هێزبوونی یه‌كێتی و هاوخه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییدانین، زۆرێكیان ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ناوبانگ و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه هه‌ر بۆیه زۆر ترین هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ تێك‌شكان و بی هێزی یه‌كێتی و هاوخه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد.له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هێزبوونی یه‌كێتی و هاوخه‌باتی دیموكراسی و ئازادیخوازی كورد ده‌بێته بزمارێك له قاچیان ده‌درێت و به‌ره‌و شكست و شه‌رمه‌زاریی ملده‌نێن.كه‌واته هه‌ر هێزو حیزبێك نه‌توانێت ئازایانه داكۆكی له ماف و ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات ئه‌وا مێژوو نیشانیداوه و سه‌رده‌میش باشتر ده‌ری ده‌خات به گه‌شه‌دان به ئازادی و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌و هێز و حیزبانه به‌وره‌و روكوت و تێك‌شكان و ملده‌نێن.بۆیه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان ئازایانه تێكۆشان و به‌رخودان بكات بۆ گه‌شه‌دان به ئازادی و چه‌سپاندنی مافه ئینسانییه‌كان.سڵ له هیچ شتێك نه‌كاته‌وه بۆ داكۆكی له مافی به‌ش خوراوانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له هه‌ر شوێن و به‌شێكی جیهان بن به مانایه‌كی روونتر پێویسته خه‌ڵكی باشووری كوردستان ئازایانه و له خۆ بردوانه داكۆكی له‌ماف و ئازادی كوردانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ئاوا بكات له به‌رئه‌وه‌ی گه‌وشه‌دان به ماف و ئازادی له هه‌ر به‌شێك و ناوچه‌یك كاریگه‌ری ئیجابی و ته‌ندروستی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌شه‌كانی تری وڵات.له قۆناغی ئێستادا كوردانی ڕۆژئاوا به هۆی شه‌ڕه‌وه تووشی ئاواره‌یی و بی خانه‌ولانه‌یی و بۆمباران و كوشتن و برینداربون و برسی كردن بونه‌ته‌وه، كێشه‌ی نه‌بوونی سووته‌مه‌نی و خۆراك و ده‌رمان یه‌كێكه له كێشه سه‌ره‌كێكیان به‌رۆكی خه‌ڵكی خۆر ئاوای گرتووه به‌شێك له خه‌ڵكی ئاواره‌بوون بۆ وڵاتانی دراوسی، ئێستا له ناو كه‌مپ و خێوه‌تدا ده‌گوزه‌رێن به‌ڵام كه‌م ترین پێداویستیان بۆ دابین نه‌كراوه ئیستا ڕوو به‌ڕووی چه‌ندین كێشه و گرفتی جۆراوجۆر بونه‌ته‌وه به ئازاری زۆره‌وه له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ر كردندان كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی خانه خوی وه بۆ یان چاره‌سه‌ربكرێت.هه‌موو ئه‌مانه نیشانی ده‌دات كوردانی خۆر ئاوای كوردستان پێویستیان به كۆمه‌ك و هاوكاری و پشتیوانی یه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئازادیخواز و ئینسان دۆستی جیهانه‌وه له هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕوانن كه كوردانی باشوور زۆر دڵسۆزانه ده‌ستی هاوكاری و هاوخه‌باتیان بۆ دریژ بكه‌ن.چاوه‌ڕوانن كوردانی باشوور زۆر ترین هاوكاری ماددی و خۆراكیان بكه‌ن چونكه خۆیان به‌یه‌ك جه‌سته ده‌زانن له‌گه‌ڵ باشوور و باكوور و ڕۆژهه‌ڵات كه‌واته كه یه‌ك جه‌سته‌ش بێت پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به به‌هێزبوونی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه نه‌ته‌وه‌یه‌كان بكه‌ین.هه‌ر جۆره هاوكارێك له ده‌ستمان دێت درێخی نه‌كه‌ین له به‌خشینی بۆ كوردانی خۆر ئاوا چونكه به هێزبوون و سه‌ركه‌وتنی كوردانی ڕۆژئاوا سه‌ركه‌وتن و به‌هێزبوونی كوردانی به‌شه‌كانی تریشه.كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت بۆ گه‌شه‌دان به ماف و ئازادی له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان.به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته واته شكست و تێكشكانی كوردانی ڕۆژ هه‌ڵات كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ شكست و تێكشكانی به‌شه‌كانی تری كوردستان.هه‌بوونی هه‌ر جۆره په‌رته‌وازه‌یه‌ك و ناكۆكێك له نێوان هێز و حیزبه كوردییه‌كان له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان ڕاسته‌وخۆ گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به دوژمنانی كورد ده‌كات و شكست و تێكشكانه‌كانی كورد به‌هێزتر ده‌كات.بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت ئاواره نه‌بین و ژێر ده‌سته‌و چه‌وساوه‌نه‌بین پێویسته هاوخه‌بات و یه‌كگرتووبین بۆ گه‌شه‌دان به یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌سپاندنی ئازادی و مافه و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
