شاژنی جه‌هانسی ..دڵشاد تاقانە
حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو فلیمی هیندی جێگه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو لای بینه‌ری کورد، زۆری خه‌ڵک ئه‌ستێره‌کانیان ده‌ناسی و ناویان ده‌زانی شامی کابور، جارۆ کۆمار ...به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک خه‌ریک بوون فێری زمانه‌که‌یان ببن که به‌ژێرنوسی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدرابوو .سه‌رده‌می سینه‌مابوو ڕۆمانسیه‌تیش بره‌وی ته‌واوی هه‌بوو، هه‌ر به‌سینه‌ما نه‌وه‌ستا تا ته‌له‌فزیۆن و کاسێتی هیندی باوی بوو، گۆرانیه‌کانیان ده‌گۆتنه‌وه: هاجا، هاجا .وێنه‌ی ئه‌کته‌ره‌کان به‌ڕه‌ش و سپی ده‌فرۆشا هه‌رگه‌نجه و وێنه‌ی کچه هیندیه‌کی به‌رناوک ڕووتی له‌به‌رباغه‌ر بوو یان به‌ڕه‌نگکاری زه‌ردیان ده‌کردن، ناحه‌قیان نه‌بوو کچه‌کان چاو برۆڕه‌شی گه‌وره‌ی خاڵ له‌ته‌ختی نێوچه‌وان بوون جگه له‌یاری ڕه‌سمانێ ی هیندی بۆ منداڵان .دوای ئه‌وه به‌عسیه‌کان فلیم و درامای عه‌ره‌بیان کرده سه‌رچاوه هه‌شتاکانیان کرده سه‌رده‌مێکی واقیعی سیاسه‌تی ته‌عریب هه‌موو خه‌ون و خه‌یاڵه هیندیه‌که‌یان له‌بیربردینه‌وه .
مانۆ ..
بڵێسه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشێکی دژ به‌به‌ریتانیه داگیرکه‌ره‌کانی هیندستانه ده‌کرا ناوی دراما وه‌رگێراوه‌که‌ی که‌ناڵی کوردسات بێ، هێما و کاریزمایه‌کی جێگیر و نیشانه‌ی بوێرێکی شۆڕشگێڕه ! ئاساییه نوسه‌ره‌که یا ده‌رهێنه‌ره‌که بۆ ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵان و به‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌م هێناوه به‌ڵام خواگیرانه زۆریان به‌سه‌ره‌وه‌ناوه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک له‌خه‌یاڵدانی ئاسایی بینه‌ران جێ ی نابێته‌وه ! ئه‌وه‌ش خوێکی سینه‌مای هیندیه به‌دراماشه‌وه جار هه‌بووه کوڕ و کچێکی خۆشه‌ویست به‌یه‌ک شاد ده‌بنه‌وه له‌ناو په‌رستگایه‌ک هه‌رئه‌وه‌نده ده‌زانی ده‌بێته بارانێکی خوڕ بێ ئه‌وه‌ی له‌بیریان بێ ئه‌وه ناو په‌رستگایه نه‌ک ده‌ره‌وه ! یا دوو برای لێکدابڕاو له‌دوالێدانی شیری شه‌ڕێک به‌نیشانێکی سه‌رسینگ یا ملوانکه‌یه‌ک یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه ! فه‌نتازیا و ئه‌فسانش پێویستین ده‌روازه‌کانی خه‌یاڵی مرۆڤه بۆڕزگاربوون له‌واقیعێکی تاڵ به‌س نه‌ک زیاده‌ڕۆ‌ی وا نه‌جاره‌ک و نه‌دوو چه‌ندباره ده‌بێته‌وه، جار جاره ئه‌وانیش خۆشن ها ! کاتێک مان‌و کۆتره سپیه قه‌پلاغ داره پێ به‌توکه ولفه خرپنه‌که‌ی گرت نێوچه‌وانی سورکرد و هه‌ڵی داوه ئاسمان، له‌لای پاشای چانسی کۆتره سپیه گه‌ڕاوه‌که بێ قه‌پلاغ و دندوک درێژ و پێ به‌توک نه‌بوو وایانزانی به‌سه‌رماندا ده‌ڕوا ! نازانن ئه‌و فێره‌مان ....
تاتیاگرو ..
پیاوێکی به‌هێز و سونبولی نیشتمانی یه، مامۆستایه‌کی ڕاهێنه‌ری هونه‌ری جه‌نگی، زۆر قسه‌ی نه‌سته‌ق و په‌ندی جوانی ژیان ده‌دوێ: کاتێ زێڕ ده‌توێته‌وه ده‌بێ به‌ملوانکه، مه‌به‌ستی له‌کاتی گرتنی مانۆ بوو له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌کانه‌وه .ئه‌و دراما هیندیه زۆر ئاینگه‌راییه چ باسی شه‌راب خواردنه‌وه و خانه‌ی ژنانی تێدانی یه !
باجی ڕاهۆ پاشایه ..
به‌هبه‌هه‌ی پاشایانه به‌زووڕنا سه‌قه‌ته‌که‌یان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ .ڕازاوه به‌مل و گواره، مۆری و مه‌رجان، به‌رگ و پۆشاکی حه‌فت ترینگه له‌ڕه‌نگه‌کانی سور و زێڕی و خه‌نه‌یی، ڕه‌ش و سپی، جارێ سیداره‌که‌ی هه‌رخۆی به‌له‌مێکه قۆپچه‌ماشاڵای به‌سه‌ره‌وه‌یه، لاونیو مێزه‌ر کراوه له‌سه‌ر سه‌ری، به‌یاقوت و موری و مه‌رجان تی‌ف تیفه دراوه .پۆشاکی سه‌مه‌ره که‌وا و شاقه‌لی، پڕوپێ و پێڵاوی سه‌مه‌ره‌تر ! گه‌نجه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه که مل و بازن ده‌پۆشن ڕه‌خنه‌تڕێن ده‌کرێن که‌چی جاران پاشاکان به‌و سێوه‌یه بوون ! چاوی هیندیه‌کان گه‌وره‌یه ڕه‌نگی قاوه‌ییه‌کی گه‌ش و کراوه یاڕه‌شه‌کی تۆخ هه‌نده‌ک جاریش له‌ناو کۆمبارسه‌کان که‌سانی چاو یا ده‌م داقلیشای تێدایه .هه‌روه‌ک دراما کۆریه‌کان چاویان لێک دروایه هه‌رئه‌وه‌تا ده‌کرێته‌وه، زۆرجار به‌زمانی چاو ده‌دوێن ئه‌کته‌ره‌کان به‌رجه‌سته‌ی ده‌که‌ن .
ئه‌وه‌یه فلیمی به‌مه‌راق .
ڕۆمانێکی مێژوویی به‌رچه‌ند سه‌د ساڵێک ده‌گێڕێته‌وه، ناهاوسه‌نگی کێشه‌ی نێوان داگیرکا‌ر به‌ریتانیه‌کان و هینده نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانه .وڵاتی که‌لتوره جوایه‌زه‌کان هه‌ر سه‌د کیلۆ مه‌ترێ که‌لتورێکی تره و له‌دراماکه‌ش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به‌شێوازی په‌رستگا و براهمینه ئاین په‌رسته‌کان، پاشا جیاواز و سه‌یره‌کان .بگره‌وبه‌رده‌ی ئاین و مه‌زهه‌به‌کان تڕو ته‌شقه‌ره‌ی قه‌شه‌کانیش له‌وێ ڕاوه‌ستی .لێره‌دا کلتورێکی ڕه‌سه‌نی ئاسیایی به‌رجه‌سته ده‌بێ ئه‌ویش که‌ڵچه‌ری هیندی یه .
ڤێنیساهیب ..
داپیره وه‌ک تۆڵه‌ستێن ڕۆڵی نزیک له‌ژنه صه‌عیدیه‌کانی درامای میسری ده‌بینێ شووی خێرا و به‌منداڵی نه‌ریتێکی که‌ونی خۆیانه ئه‌وکاتی ڕێژه‌ی ته‌مه‌ن کورت بوو هه‌رزوو کچیان به‌شوو ده‌دا .ڕوانینیان بۆ ژن و پیرۆزیه‌که‌ی له‌بیرکردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی زینده‌به‌چاڵ کار باشترن .
پۆشاکی هیندی ..
جلوبه‌رگی هیندی له‌جه‌ژنی داهاتووی کوردستان مۆدێلی نوێ ی جه‌ژنانه‌ی منداڵانه وه‌ک کراس و شاقه‌لی دۆنگی به‌ده‌ست جووت کردنه‌وه ده‌ڕۆیی باو بوو ! به‌س مه‌گه‌م خوا ئی هیندیه‌کان کێشه‌ی تێده‌که‌وی له‌به‌ر ناوک ڕوتیه‌که‌ی وه‌ک شانه زه‌نگه‌سوره ئیسلامیه سیایسیه‌کان هارده‌کا جۆتکان داوێن .خه‌زێمه‌ی که‌پویان ده‌رێ ی : خه‌زێمه‌که‌ی یا حه‌لیمی جیرانی جارانمانه تلیشه‌کی له‌لووتی کردبوو !
دیسانه‌وه نێرگله ..
قانگدانی نێرگله و خوه نافڕه‌جاکان له‌و سه‌رده‌میش باو بووه وه‌ک ئێستای ئه‌کته‌ری دراما کوردیه‌کانیش قومی لێده‌ده‌ن دوکه‌ڵه شینکه به‌با ده‌که‌ن ده‌میان ده‌ڵێ ی گزۆزی عه‌نته‌رناشێکی مه‌کینه هه‌ستاوه ئای له‌و قوڕمساغی یه ! جا وه‌ره ده‌رهێنه‌ر و ئه‌کته‌ری ئه‌وهامان پێشڕه‌وبن ده‌بی گه‌نجانی کوردستان چۆن لاساکاریان بکه‌ن کورد ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر قه‌له ڕه‌ش ڕێنیشانده‌ر بی ده‌بی ئۆمه‌ت هه‌رده‌ربه‌ده‌ربی .
سه‌مای هیندی ..
وه‌ک سه‌مای که‌مه‌ری ئه‌فریقی نی یه ڕاسته هه‌رهه‌موویان سروش له‌جوڵه‌ی مار و ماسی، باڵوه‌شانی په‌پوله و له‌ره‌ی دره‌خته‌کان وه‌رده‌گرن به‌ڵام ڕتمیان جوایه‌زه، بنه‌چه‌ی ئاینی و پیرۆزی کلتوریان هه‌یه .سه‌مای هیندی هه‌موو جوڵه‌یه‌کی هێما و نیشانه‌ی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتێکه وه‌ک زمانێک پێ ی ده‌دوێن واته بێ ئاواز و گۆرانی جوله‌کان شت ده‌ڵێن ! بۆ بیانیه‌کان گۆرانیشیان به‌گه‌رداوه به‌ڵام پیاو هه‌ر له‌چاوی حه‌زی مێبه‌خشی لێ ی ده‌ڕوانێ جا سه‌مای هیندی یا فارسی یا ئه‌فریقی بێ نه‌خواسه‌لا ئه‌وروپیش ئه‌وه هه‌ر لێ ی گه‌رێ ...
خۆره‌تاوی هاوسه‌ری ..
بڕوانامه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی که‌سه‌کان که قه‌شه‌کان به‌ڕێگه‌ی ئه‌ستێره‌ناسی هه‌ساره به‌ختگره‌وه‌کان لێکی ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر پیاو و ژنێک هێڵکاری هه‌ساره‌کانیان له‌یه‌کچوو یا نزیک یه‌ک بوون ده‌شێ ببنه هاوسه‌ری یه‌کتری .گه‌ڕانیش بۆ هاوسه‌ری کچه‌کانیان چاره‌یه‌کی کلتوری باشه دژی قه‌یره‌یی و مانه‌وه وه‌ک له‌کۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان هه‌یه .
مالانگه‌که..
ده‌رهاویشته‌ی هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانه ئه‌وجۆره مرۆڤانه به‌سه‌ر ڕێگاوبانه‌وه یا چه‌قی شاره‌کان ده‌بینرێن، له‌وێ بانگه‌وازی ڕابوون دژی سته‌م و داگیرکاری ده‌کا زه‌نگی هۆشیاری ڕاده‌گه‌یه‌نێ حه‌قهێ، حه‌قهێ ..له‌هه‌نده‌ران پێیان ده‌ڵێن : بێ ماڵه‌کان ! زۆرجار له‌وانه لای خۆمان هه‌ن به‌داخه‌وه به‌ناوتۆره‌ی خراپ یان شێت ناوده‌برێن .
پراچی ..
کیژه خنجیلانه ڕۆحپه‌ره‌که‌ی به‌پۆشاکه هیندیه‌که‌یه‌وه ده‌رێ ی : نۆ ژن و نیوه ! دراماکه‌ی ڕازاندۆته‌وه به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی چاوکیش له‌توانستی نواندن و خستنه خه‌نده‌ی بینه‌ر له‌کۆمێدیای مه‌وقیف .وه‌رگێڕانێکی شیرین زمانه له‌سه‌ر ده‌می ئه‌و کچۆڵه به‌ئاوازی کارتۆن فلیمی له‌دوانی پراچی و مانۆ له‌کوردیه‌که پاراوه به‌وشه‌ی کوردی په‌تی وه‌ک دراما کوردیه خۆماڵیه‌کان نی یه خوا قه‌وه‌تیان دا کۆلاو کۆل زمانێکی کوردی ـ عه‌ره‌بی گه‌ری یه ! زۆر ڕاگۆیی هه‌یه له‌سه‌ر قسه‌خۆشه‌کانی پاچی و مانۆ .
موزیکی وێنه‌گه‌رایی ..
به‌هێز و هونه‌ری دارێژراوه له‌دراما هیندیه‌که شێوازێکی سینه‌مایی وێنه‌گرتن له‌زووم و جوڵه که‌وانه‌ییه‌کان دیاره کاری ته‌کنه‌لۆجیا و کۆمپیوته‌ریش له‌غاری ئه‌سپ سواره‌کان ڕوونه ..تیشک و ڕوناکی بێ سێبه‌ری سه‌رده‌م و چاوه‌کان، وێنه‌گرتن له‌سروشت و ژینگه‌یه‌کی گوندی ده‌ره‌وه به‌رچاوه نه‌ک دیواری مقه‌بای ڕێزه‌فلیمه کوردیه‌کان !
پله‌نزم ..
دابه‌شی کۆمه‌ڵگا بۆ چینی سه‌رده‌سته و ژێرده‌سته، پله‌به‌رز و پله‌نزم، پاشه‌بنه‌یه‌کی ئابوری و ده‌سه‌ڵاتی له‌پشته‌وه‌یه به‌پشتیوانی ئاینبازه‌کانیش پێڕه‌وکراوه به‌ڕاده‌ی به‌گڵاوزانینی مرۆڤه هه‌ژاره‌کان له‌پیس بینیان تا ئه‌مڕۆش له‌وڵاته سه‌رمایه‌داریه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌کاتی سواربوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ر کلاسی یه‌ک و دووی دانیشتن هه‌یه ...تاد.جارێ خۆ خه‌ت خه‌تۆکه سپیه‌که‌ی نیوچه‌وانی براهمینه قه‌شه‌کانیان ده‌ڵێ ی سیمی هیته‌ری کاره‌بایی کوردستانه له‌کاتی گرانیه‌که‌ی ساڵانی نه‌وه‌ته‌کان به‌کارمان ده‌هینا بۆ خۆگه‌رم کردنه‌وه !
بۆلیود( Bollywood ) ..
ناونیشان و پێناسه‌ی پیشه‌سازی فلیمی هیندیه، له‌جیهانی سینه‌ما به‌رامبه‌ر به ( Hollywood ) ی ئه‌مه‌ریکی به‌رهه‌مهێنه، له‌شاری مۆمبای هیندستان کلتوری هیندی پێ ده‌ناسرێته‌وه .ئه‌و سینه‌ما هیندیه‌ی له‌سه‌ر ئاستی دنیا بازرگانی پێوه‌ده‌کرێ، چاوگێکی ئابوری به‌گوڕ چالاکه پێموانی یه هیچ نیازێکی کوردی ده‌سه‌ڵاتی یا بواری تایبه‌ت بۆ ئه‌و جۆره پیشه‌سازیه نی یه چونکه لای خۆمان هونه‌ر به‌خشین و خه‌باته نه‌ک بازاڕ و پێشه‌گه‌ری پیشه‌سازی .
ئه‌وشۆ فلیمی هیندی داوێ .
جاران به‌شی کوردی ته‌له‌فزیۆنی که‌رکوک به‌رنامه‌ی سبه‌ی شه‌وی ده‌خوێنده‌وه لۆ به‌یانیه‌که‌ی له‌هه‌ولێرێ ده‌بووه هه‌را یه‌ک به‌یه‌کی ده‌گۆته‌وه ئینجا ئێستا‌ش ئاگاداربن: ئه‌وشۆ فلیمی هیندی داوێ .
چه‌چه‌ی هۆ ..
گۆرانی هیندی له‌هۆنراوه و ئاواز زۆرکاریگه‌ره له‌وانه‌یه ناسکی فۆنه‌تیک یا تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌زمانه ئاسیاییه‌کان وه‌ک زمانی ئوردو دێته به‌رگوێ له‌هه‌ندێ وشه‌ی وه‌ک نان و ژماره‌کان نزیکی کوردیه .به‌تایبه‌ت به‌هۆی سه‌ما تایبه‌تیه‌که‌یان، پۆشاکه ئاڵا‌و واڵا ڕه‌نگاڵه‌کانی چاوکێشه .له‌و دراما وه‌رگێڕاوه‌ی ئێستا‌ش فێری گۆرانیه‌کی تر بووین ئاوازی کۆتایی هه‌موو ڕێزه‌فلیمه‌کان به‌هیندی ده‌چڕن ده‌ی: چه‌چه‌ی هۆ، چه‌چه‌ی هۆ، چه‌چه‌ی قوه‌ت نه‌جاتی .
This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.